کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

362 بابەت

هەڵکەوت عەبدوڵا مەحموود عەزیز

وەرز‌شەوانی دێرینە. بە (هەڵکەوتی قادرەفەنی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. یاری (تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی باسکە)ی کردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (تیپی وەرزشی نەورۆز، تیپی وەرزشی هیوا، هەڵبژاردەی خانەی مامۆستایان، هەروەها لە یانەی کرێکارانی سلێمانی)یش یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هەمایۆن عەبدوڵا حەمەخان

وەرزشەوان و شارەزای پاراسایکۆلۆژییە. تاکە کەسە لە وڵاتی عێراقدا بڕوانامەی لە بوارەکەدا هەبێت. ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی (گوڵپ)ی سەر بە شارۆچکەی بیارە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە گوڵپ و ناوەندیی لە خورماڵ و پەیمانگای لە سلێمانی تەواوکردووە. وەک کارمەندی تەندروستی کاریکردووە. ساڵی ١٩٨٠ لە بواری هونەری جەنگیدا، بە پلەی (دانیۆگ) لە بواری (کۆنفۆ)دا لە وڵاتی چین خەڵاتکراوە. چەندین ساڵ لە هەرێمی کوردستان لە بواری کۆنفۆ خزمەتیکردووە و سەدان خوێندکاری پێگەیاندووە. لە ساڵی ١٩٨٨ لە ئێران دەستیکردووە بە خوێندنی پاراسایکۆلۆژی و ئەزموونی زیاتر لە ٣٠ ساڵی لەم بوارەدا هەیە. دەیان خەڵات و ڕێزلێنانی لەلایەن کەسایەتی و ڕێکخراوەکانی ناوخۆوە پێبەخشراوە. لە دامەزرێنەرانی (کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان)ـە. دامەزرێنەر و سەرۆکی (کۆمەڵەی دەروونپاکانی کوردستان/ عێراق)ـە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هەنسک گۆران مەحموود

یاریزانى (فێرگەى کاراتیى کچانى خورماڵ)ـە. ساڵی ٢٠٠٨ له ‌شارۆچکەی (خورماڵ)ی سەر بە پارێزگای (هەڵەبجە) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە خورماڵ تەواوکردووە. لە ئێستادا قوتابیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە. ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندیکردووە بە فێرگەی کاراتیی کچانی خورماڵەوە. ساڵی ٢٠٢٤ لە پاڵەوانێتیی عێراق لە شاری سلێمانی و بۆ تەمەنی ١٥ ساڵی و ١٦ ساڵی، توانیویە‌تی خەڵاتی سێیەم بەدەستبهێنێت.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هەورامان مەحموود محەممەد

وەرزشەوان و ڕۆژنامەوانی وەرزشییە. ساڵی ١٩٨٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی سلێمانی ساڵی ٢٠٠٦. ساڵی ١٩٩٥ لە یانەی وەرزشی پەیام دەستی بە یاری تۆپیپێ و یاری کیک بۆکسینگ کردووە، لە شەهیدانی پەیام و تیپی وەرزشی ئاوێسەر و یاریکریردووە و خاوەن بڕوانامەی (B)ی ئاسیایە لە بواری ڕاهێنەرایەتیی تۆپیپێدا. ڕاهێنەری لاوانی یانەی وەرزشی پەیام و تیپی هەڵبژاردەی پەیام بووە لە خولی کوردستان. ڕاهێنەری تیپی وەرزشی شەهیدان و تیپی قوتابخانەی تۆپیپێی هەڵەبجە و تیپی دواڕۆژ و ئاوێسەر بووە. هەروەها وەک ڕاهێنەر لە یاری کیک بۆکسینگ لە یانەی وەرزشی پەیام لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ ٢٠٠٢ کاریکردووە. لە بواری (ڕۆژنامەوانی و پەیامنێر و پێشکەشکاری وەرزشیدا، لە ساڵی ٢٠٠٣وە دەستیپێکردووە و کاری ڕاگەیاندن و میدیای وەرزشی کردووە. ئەندامی دەستەی کارگێری و جێگری سەرۆکی یانەی وەرزشی پەیام بووە، لە ئێستادا مامۆستای وەرزش و بەڕێوبەری قوتابخانەی تۆپیپێی هەڵەبجەیە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هۆشمەند جەلال ئیسماعیل ئەمین

ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە. لە تیپەکانی کۆمار و کوردستان لە هەڵەبجە و یانە وەرزشییەکانی: هەڵەبجه، ئاشتی، پێشمەرگەی سلێمانی، سیروانی نوێ، نەورۆز، یاریکردووە. یەکێکە لە یاریزانەکانی هەڵبژاردەی تۆپیپێی کوردستان و گەلێک سەرکەوتن و دەستکەوتی وەرزشی بەدەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠٠٧ گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. پیشەی فەرمانبەرە لە هەڵەبجه.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هۆنیا بەختیار مەحموود

ساڵی ٢٠٠١ لە گوندی (خاکوخۆڵ) لەدایکبووە. خوێندکاری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانە لە زانکۆی هەڵەبجە. دوای شەش مانگ بووە بە یاریزانی گۆڕەپان و مەیدان. لە پاڵەوانیەتیی عێراق پلەی سێیەم لە هەڵدانی ڕم، دووەمی عێراق لە هەڵدانی قورسایی. لە پاڵەوانیەتیی یانەکانی کوردستان لەیاریی هەڵدانی قورسایی پلەی یەکەم و ڕیکۆردی کوردستانی (١٠م و ٥٧سم)ی شکاندووە. لە ئۆڵومپیادی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، کە لە شاری هەڵەبجەی شەهید ئەنجامدراوە، پلەی یەکەم. لە پاڵەوانیەتیی زانکۆکانی عێراق پلەی یەکەمی هەڵدانی قورسایی و پلەی دووەمی هەڵدانی ڕمی بەدەستهێناوە. ئێستا خوێندکارە لە قۆناغی دووەمی بەشی وەرزش لە زانکۆی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هیدایەت حەمەعەلی عەبدولقادر

وەرز‌شەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. بە (هیدایەتی مەلا عەلی) ناسراوە. دەرچووی بەشی وەرزشی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانە. لە ئێستادا لە ناوەندێکی کلتوریی دانیمارکدا کاردەکات. خاوەنی دوو کتێبی چاپکراوە. بە ناونیشانەکانی: خوێنڕێژێکی بێتاوان، ڕۆژگاری من. لە ڕابردوودا لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: گۆران، بێکەس، سیروان، کوردستان، تپی وەرزشی بابان لە سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هیوا ئەحمەد جەعفەر ئەحمەد

ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سەڵاحەدینە. لە تیپە وەرزشییەکانی: زەورا، گوڵان، شەهیدانی هەڵەبجە لە کەنگاوەر، کوردستان، شنروێ و لە یانەکانی: هەڵەبجە، ئەزمڕ، پێشمەرگەی سلێمانی، خەلیفان، یاریکردووە و ئاستی بەرزی لە هێڵی بەرگری و هێرشبردن پیشانداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. پیشەی مامۆستایە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هیوا ئەمین محەممەد

وەرز‌شەوانی دێرینە. ناوی (هیوا ئەمین محەممەد ئەحمەد)ە. ساڵى ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى تەندروستیى باڵایە لە سلێمانى. لە ئێستادا فەرمانبەرى تەندروستییە لە نەخۆشخانەى منداڵان و منداڵبوون لە هەڵەبجە. بۆ ماوەى چوار ساڵ سەرۆکى یانەى وەرزشیى پەیام بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هیوا سەعدى حامید

وەرزشەوان، ئامادەکار و شیکەرەوەی وەرزشییە. ناوی (ھیوا سەعدی حامید ڕەزا)یە. ساڵی ١٩٧٩ لە گوندی (عەبابەیلێ)ی نزیک ھەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی لە وەرزشدا بەدەستهێناوە و لە ئێستادا مامۆستای وەرزشە لە هەڵەبجە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی منداڵێکە. کتێبێکی چاپکراوی بەناوی (وەرزش و تەندروستی)یەوە بەچاپ گەیاندووە. ساڵی ١٩٩٢ بۆ ٢٠٠٦ یاریزان و ئەندامی یانەی وەرزشی پەیام بووە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٣ تا ٢٠٢١ وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەکە کاریکردووە. پێشتر لە ڕادوێی ھەڵەبجە، کەناڵەکانی ناوخۆی ھەڵەبجە، ڕۆژنامەی ڕێبازی ئازادی کاریکردووە و لە ئێستاشدا لە کەناڵەکانی فاڵکۆن و NTRدا کاردەکات. لەگەڵ کردنەوەی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لقی ھەڵەبجە وەک ئەندام دەستبەکاربووە. ماوەی بیست ساڵە بە بەردەوامی لە تەلەفزیۆنەکاندا وەک شیکەرەوەی وەرزشی دەرکەوتووە. جگە لە زمانی دایک، فارسیش دەزانێت.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هیوا عەبدوڵا محەممەد عەلی

وەرز‌شەوانی دێرینە. ساڵی ١٩٦٢ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلی پێنجەمی زانستی لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە. وەرزشەوانی گۆڵپارێزە. لە تیپی میللیی وەرزشی کوردستان ساڵی ١٩٧٧ و لە شنروێ ساڵی ١٩٨٤ - گۆڵپارێزی کردووە. لە کاتی خزمەتی سەربازی لە شاری موسڵ ساڵی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨١ لە بەشی تۆپیپێ وەک یاریزانی گۆڵپارێز یاریکردووە. ساڵی ٢٠١٦ لێپرسراوی نوێنەرایەتیی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بووە لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

‌هیوا مەحموود ئەحمەد

ساڵی ١٩٨١ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە. لە تیپە وەرزشییەکانی: ڕێبەر، شەهیدان و لە یانە وەرزشییەکانی: پەیام، هەڵەبجە، سیروانی هەڵەبجە، شارەزوور، یاریکردووە. لە یاری کیک بۆکسینگ لە هەڵبژاردەی عێراق یاریکردووە و ئاستی بەرزی پیشانداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و لە ئێستادا پیشەی کاسبە و لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هێرش محەممەد عارف

یاریزانى نێودەوڵەتییە. خەڵکى گوندى (خێڵى حەمە)ى سەر بە شارۆچکەى (خورماڵ)ـە. ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵی ١٩٩٩ دەستىکردووە بە یاری و سەرەتا لە یانەی وەرزشی سلێمانی کۆنفۆى کردووە و دوو ساڵ یەکەمی شاری سلێمانی بووە لە کێشی (٦٠کغم). ساڵی ٢٠٠٣ دەستیکردووە بە یاری کیک بۆکسینگ و چووەتە یانەی وەرزشی برایەتی، دوای ساڵێک بووە بەڕاهێنەرى هەمان یانە. لە کێشی (٦٣کغم) لە بەغداد بۆ دوو ساڵ بەدواییەکدا یەکەم بووە. ساڵی ٢٠٠٥، تەسفیاتی یانەکانی هەرێم کراوە، لە کێشی (٦٧ – ٧١کغم)دا، پلەی یەکەمى بەدەستهێناوە. تا ساڵی ٢٠٠٩ خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتیی پشتووێنی ڕەشی سێ دانی بووە. خاوەنی چەندین بڕوانامەی ڕاهێنان و داوەرییە. لە دوای ساڵی ٢٠١٠وە وازیهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هێمن جەلیل فەتاح

‌‌لە(ئەکادیمیای کاراتیی خورماڵ) وەرزشەوانی کاراتییه. ساڵی ١٩٨٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. قۆناغی سەرەتایی خوێندووە. ساڵی ١٩٩٨ لە هۆڵی مزگەوتی (گەورەی خورماڵ) دەستی بە یاریی کاراتی کردووە. قۆناغەکانی بوون بە دادوەریی وەرزشی بڕیوە و بووە بە دادوەر. خاوەنی بڕوانامەی پشتوێنی (ڕەشی دان یەک)ـە. ساڵی ٢٠١٤ لەیەکەم خولی دادوەری پلەی (J.C)و ساڵی ٢٠١٧ پلەی (J.A) و ساڵی ٢٠٢٤ پلەی (R.A) بەدەستهێناوە و بووە بە دادوەری پلە یەکی عێراقی. لە ساڵى ٢٠٢٤دا بووە بە ئەندامی دادوەرانی کاراتی لە پارێزگای هەڵەبجە. وەک دادوەر چەندین پاڵەوانیەتی لە شارەکانی هەرێم و عێراق بەڕێوەبردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

هێمن سەید عەلی

ساڵی ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی دبلۆمی لە ژمێریاریدا بەدەستهێناوە. لە ژیانی وەرزشیدا یاری بۆ تیپی وەرزشی شنروێ و یانە‌کانی: هەڵەبجه، کەمال سەلیمی سلێمانی کردووە. ئاستی بەرزی پیشانداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌. پیشەی فەرمانبەرە لە سلێمانی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای بارام ئاوا

مێژووی دروستبوونی ئەم ئۆردوگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨، ئەم ئۆردوگایە ئەو کات سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوا بووە لە قەزای (شارستانی) مەریوان. بە شێوەیەکی گشتی یاری تۆپیپێ و تۆپی بالە لەم ئۆردوگایەدا ئەنجامدەدرا. تیپەکانی ئەم ئۆردوگایە ئەم تیپە وەرزشییانە بوون: برایەتی، پەیام، تیپی وەزشی بروسک، پەلامار. تۆپی بالەی ئۆردوگا ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٩، بیست یاریزانی لە تۆپی بالە یارییاندەکرد.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای بەردەسیری کرمان

لە ساڵی ١٩٨٨ لە پاش بۆردومانکردن و کیمیابارانکردنی دانیشتووانی شاری هەڵەبجە، زۆرێک لە دانیشتووانی شار ئاوارەی وڵاتی ئێران بوون. ژمارەیەک لە دانیشتووان یان خێزانی هەڵەبجەیی لەم ئۆردوگایەی شاری بەردەسیر سەر بە پارێزگای کرمان نیشتەجێکران و لەنێو ئەم خەڵکە ئاوارەیەدا، ژمارەیەک وەرزشەوان و یاریزانی هەڵەبجەیی لەم ئۆردوگایە گیرسانەوە. پاش جێگیربوونیان، دەستیان بە مەشق و ڕاهێنان و ئەنجامدانی یاری دۆستانە و ڕێکخستنی خولی نێوخۆیی نێوان بلۆک یان گەڕەکەکانی ئۆردوگا کرد و پەیوەندی وەرزشیان لەگەڵ تیپ و یاریزانەکانی شارەکە و گوندەکانی دەوروبەریدا دروستکرد.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای جوانڕۆ

وەرزشەوانان و یاریزانانی هەڵەبجەیی چالاکی وەرزشییان لە یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە لە ئۆردوگای شاری جوانڕۆ (قەزای جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشانە لە کوردستانی خۆرهەڵات) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٨ بۆ ١٩٩١، بە شێوەیەکی گشتی لە ئۆردوگای جوانڕۆ ئەم تیپانە هەبوون: ١ - تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی مەولەوی. ٢ - تیپی وەرزشی تۆپیپێی شەهیدان. ٣ - تیپی لاوانی مەولەوی. ٤ - تیی لاوانی شەهیدان. ٥ - تیپی وەرزشی کوردستان. ئەم تیپە وەرزشیانە بە شێوەی هاتن و ڕۆشتن لەگەڵ تیپەکانی تری ئۆردوگاکاندا پەیوەندیان هەبوو و سەردانی یەکتریان دەکرد و یاری و چالاکیی دۆستانەیان ئەنجامدەدا، هەروەها لەگەڵ تیپە میللییە وەرزشییەکانی گوند و شار و شارۆچکەکانی دەورووبەریاندا، پەیوەندیی وەرزشیان هەبوو و یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی یەکتردا بەشداربوون، لە کاتی بەشداری لە خولی دەرەوەی ئۆردوگا بە ناوی هەڵبژادەی ئاوارەکانی ئۆردوگای جوانڕۆوە، بەشدارییانکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای دزڵی

مێژووی دامەزراندنی ئەم ئۆردوگایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٧ بۆ ١٩٨٨. سەر بە شارەدێی (دزڵی)یە لە قەزای مەریوان، پارێزگای کوردستان لە کوردستانی خۆرهەڵات. ئۆردوگای دزڵی نزیکەی (٢٦کم) لە شاری مەریوانەوە دوورە. ژمارەیەک لە وەرزشەوان و یاریزانی هەڵەبجە و دەوروبەری لەم ئۆردوگایە مەشق و ڕاهێنان و یاری دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولی وەرزشیی ناوخۆیی ئۆردوگا و خولی شارۆچکە و گوندەکانی دەوروبەری ئۆردوگا بەشدارییانکردووە و پەیوەندی وەرزشییان لەگەڵ تیپەکانی دەوروبەردا هەبووە. سەرەتا دوو تیپی وەرزشیی بەهێز بە ناوەکانی (قەندیل و شاڵاو) لەم ئۆردوگایە دامەزران، پاشان چەند تیپێکی تر، کە ئەمانیش ئاستێکی باشیان لە ئۆردوگا و خولەکانی شارەدێ و گوندەکانی دەوروبەر پێشکەشدەکرد، دامەزران، کە ئەمانەن: (کۆچەر، بەڵێن، شرام، کوردستان، باوەڕ، مەولەوی). دیارترین کەسانی وەرزشی وەک سەرپەرشت و ڕێکخەری وەرزشی لە ئۆردوگا، چەند کەسێک بوون، لەوانە: عومەر حەمە فەریق، حسێن جەعفەر، عوسمان دەروێش، سەرکەوت حەمە مراد، سەباح محەممەد محەممەد ئەمین.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئوردوگای ڕوانسەر

وەرزش و چالاکیی وەرزشیی یاریزانان و وەرزشەوانانی هەڵەبجەیی لە ئۆردوگای شاری ڕوانسەر (قەزای ڕوانسەر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات سەر بە پارێزگای کرماشانە) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٨٩ بۆ ١٩٩٢. یاری تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی سەرمێز، لە یارییە سەرەکییەکان بوون، کە لەم ئۆردوگایەدا ئەنجامدەدران. ئەو تیپە وەرزشییانەی، کە لەم ئۆردوگا دامەزرابوون و چالاکیی وەرزشی و مەشق و ڕاهێنان و یاری دۆستانە و سازکردنی خول و بەشداریکردنیان لە خولی گوند و شار و شارۆچکەکانی تردا ئەنجامدەدا، ئەمانە بوون: هەڵبژاردەی ئۆردوگا بە ناوی تیپی وەرزشی هەڵەبشیما (ئۆردوگای ڕوانسەر)، تیپی وەرزشی میللیی تۆپیپێی بروسکە، تیپی وەرزشی تۆپیپێی شەهیدان، لاوانی تیپی وەرزشی بروسکە، لاوانی تیپی وەرزشی شەهیدان، تیپی وەرزشی حەمرین. تیپەکانی ئۆردوگای ڕوانسەر یاری دۆستانەیان لەگەڵ تیپەکانی تری ئۆردوگاکاندا ئەنجامدەدا و بە شێوەی هاتن و ڕۆشتن سەردانی یەکتریان دەکرد و لە خولە وەرزشییەکانی یەکتردا، کە سازیاندەکرد، بەشداردەبوون و پەیوەندیی وەرزشییان هەبوو. ئەو سەردەمە ئاستی باشیان پێشکەش دەکرد و لە چەند خولێکدا نازناو و جامیان بە دەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
16 17 18 19 دواتر