زانیارینامەی پارێزگای هەڵەبجە

زانیارینامەیەکی دەوڵەمەند بۆ زانیاری گشتی و زانستی بە زمانی کوردی لەسەر پارێزگای هەڵەبجە. لێرەدا هەموو شتێک دەدۆزیتەوە.

عەبدوڵا نەجمەدین تەها

نوسەر و ڕۆژنامەوانە. ساڵی ١٩٥٨ لە گوندی (تەپی سەفا) لە شارەزوور لەدایکبووە. لای باوکی خوێندنی دەستپێکردووه. بەشی دیراساتی ئیسلامی لە زانکۆی بەغداد تەواوکردووە و بووە بە مامۆستا. ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان و فیدراسیۆنی جیهانیی ڕۆژنامەوانان و لیژنەی پێداچونەوەی تەفسیری ئاسان و لیژنەی پێداچونەوە و دانانی پڕۆگرامی قوتابخانە ئیسلامییەکان بووە. سەرنوسەری گۆڤارەکانی (مامۆستای دوارۆژ) و (جگەرگۆشەکان) و (شاهۆ) بووه، کە دوانیان تا ئێستا بەردەوامە. بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانیی گۆڤاری پەیامی ڕاستی بووە. دەیان کتێب و نامیلکە و بەرهەمی جیاوازی چاپکردووە، لەوانە: باڵەخانەی چەم، مستیلەی ئەفسوناوی، زەینەب خاتوون، تەجوید بەکوردی، ژیانی مامۆستا مەلا سەید حەکیمی خانەقین، سێ بێچووە چۆلەکە، کتێبی ڕەوشتەکان، ١٠٠ چیرۆکی منداڵان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی پێنج منداڵە. پیشەی خانەنشینە.

زیاتر ببینە

ئەنجومەنی گوندی خاکوخۆڵ

عەبدولقادر مەحموود ڕەحیم: بە (قادری ئەنجومەن) ناسراوە. ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی چوار منداڵە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا ئەنجومەنی گوندی (خاکوخۆڵ)ـە.

زیاتر ببینە

دەورەی دزاوەر

سەرچاوە و کتێبێکی یارسانەکانە. لە بیست بەند پێکهاتووە و هەر بەندێکی بۆ مەبەستێکی خوداناسییە. لە هۆنراوەکانی سان سەهاکی بەرزنجی و یارەکانیەتی. لەمانەی خوارەوە پێکهاتووە:(پیر بنیامین و پیر داود و سەی میر ئەحمەد و مستەفا دەودان و دایە ڕێزوار).

زیاتر ببینە

سەید ئەمین

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (کانی پاشا)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. سەرچاوەکان ئاماژەبەوە دەکەن پێش ٦٠٠ ساڵ بەر لە ئێستا کەسێک بەناوی سەید ئەمین، کە پیاوچاک بووە لەوێ بە خاک سپێرراوە و دواتر ئەو شوێنە بووەتە گۆڕستان، هەتا ئێستا خەڵکی ئەو گوندە مردوو لەو گۆڕستانە بە خاک دەسپێرن. ڕووبەرەکەی زیاتر لە چوار دۆنم دەبێت، سیاج بۆ گۆڕستانەکە نەکراوە.

زیاتر ببینە

سوورەوان

کەوتووەتە سنوری گوندی (جەلیلە) لە نزیک خەرمانەقوڵ. کراوەتە کشتوکاڵ. بە ئاوی کانییەکانی گوند بەراو بووە. لە ئێستادا بووەتە بەشێک لە سنوری شارەوانیی هەڵەبجە. لە تەنیشتیدا زەویەک هەیە، کە بەشێوەی تەڵانە و پێیدەوترێت (تەڵانان) و بە ئاوی کانیی سەرحەوز بەراوکراوە و کراوەتە توتن و لۆکە و بەروبومی هاوینە. هەردووکیان دوو شوێنی بەناوبانگی گوندەکەن.

زیاتر ببینە

قِنّا: گونە: گوندە

ناوی مێژویی و جێگەیەکی شارەزوور و مێژوییە، کە گەڕیدەی جوگرافیناس (یاقوت الحموي) لەسەرچاوەی ترەوە و لە سەدەی ٧ک/١٣زدا ئاماژەیپێکردووە. هەندێک لێکدانەوە پێیانوایە ناوی ئەم جێگایە (گُنا)یە، پاشان بووە بە (قِنّا)، ئێستاش پێیدەوترێت (گوندە). لە ڕۆخی ڕوباری سیروانە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجە، ئەوەشی پاڵپشتی ئەم بۆچوونە دەکات نزیکیی دەربڕینی کۆتایی ناوەکەیە، کە بە قسەی (الحموي) بێت، زیاتر لە بزوێنی کورت دەچێت، بەڵام سەرەتاکەی لە بری (گ) بووە (ق)ی قورسی (مکسور) لە دەربڕینە عەرەبییەکەی ناوەکەدا.

زیاتر ببینە

زانایەک لە لوتکەدا، ژیان و بەسەرهاتی مامۆستا سید نجم الدینی هەڵەبجە

ئامادەکردن: عەبدولڕەحمان نجم الدین چاپی یەکەم، چاپخانەی زانا، سلێمانی، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ژیاننامەی ئامادەکار، مەدرەسەی ئوسامە، مزگەوتی ئاغا حەبیبوڵڵا، گەڕانەوە بۆ عێراق و فراوانکردنی مەدرەسەی ئوسامەی هەڵەبجە، بنەماڵەکەی، پەیوەندییان لەگەڵ شێخ حسامەدین، ڕای مامۆستایان، مەلا تاهیر بامۆکی، مامۆستا جەعفەر مستەفا، د. یاسین هەورامی، مەلا مستەفا گوڵپی، حاجی محەممەد عەنەبی، حاجی بارام خەرپانەیی، بەشی سێیەم، ئەو گوند و شارانەی تییدا خوێندویەتی لە: هەڵەبجە، خورماڵ، عەنەب، بیارە، عامورە، زەڵم، مامۆستاکانی، مستەفا زەڵمی، مەلا ساڵحی گەورە، هاوڕێکانی، ڕای هەندێک لە کەسایەتیی ناوچەکە، وتارەکانی، فتواکانی، حوجرەکانی، حوجرەی ئوسامە لە ئێستادا، ئەو مامۆستایانەی مۆڵەتیان وەرگرتووە، لایەنی کۆمەڵایەتی، پەیوەندیی لەگەڵ عەشیرەت و سەرۆک هۆز و لایەنە سیاسییەکان، لەگەڵ کاکەییەکانی هەڵەبجە، گرنگیدانی بە فەقێ، نوکتە و قسەی خۆش و گەشت و سەیران، کتێبخانەکەی، گۆڤارکان، نامەکان، ڕۆژمێرەکانی، دەفتەری بەردەستی، بەرهەمە چاپکراوەکانی، کۆچیدوایی و پرسەکەی، ئارامگای، دەنگدانەوەی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا، شیعر و پەخشان، بۆچوونی ٢٤ کەسایەتی لەسەر مامۆستا، کتێب و توێژینەوەکان دەربارەی، مزگەوتەکانی.

زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی گشتیی هەورامان

سەر بە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. کەوتووەتە سنوری شارەوانیی بیارە. ساڵی ٢٠١١ بەردی بناغەی دانراوە و ساڵی ٢٠٢٣ لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە تێچووی چوار ملیار دینار تەواو بووە و لە ١٣ی٣ی ٢٠٢٤ کراوەتەوە. لە ٤٠ هۆبە پێکهاتووە، بەڵام هێشتا چەند بەشێکی نەکراوەتەوە. دکتۆر (پێشەنگ عەبدلقادر حسێن) یەکەم بەڕێوەبەری بووە و هەتا ئێستا بەردەوامە. ٣٣ فەرمانبەری میلاک و ٤٧ی گرێبەستی هەیە. بیناکە موڵکی فەرمانگەیە، لەسەر ڕووبەری (٤٠٠م٢) بینا و لەسەر ڕووبەری (١٠٠٠م) زەوی بە سێ نهۆم دروستکراوە.

زیاتر ببینە

خەمەکانی من

بەرهەمی بەشی شانۆی تیپی هونەریی پێشەنگە. نوسین و دەرهێنانی عومەر عەزیز عەلی، ئەکتەرەکان: لایەق ئەنوەر، نورەس عەبدولڕەحمان، کارزان مەولود، سامان کەریم دەرەمەڕی، ئیسماعیل محەممەد، عومەر عەزیز عەلی. سەرپەرشتیاری بەرهەم: سامان کەریم. بەڕێوەبەری شانۆ: لایەق ئەنوەر، میکیاج، کارزان مەولود. دیکۆر: نورس عەبدولڕەحمان. مۆسیقا: محەممەد ئەحمەد. جلوبەرگ: ئیسماعیل محەممەد، ڕووناکی: سەردار قادر. ڕۆژی ٢٢ی٣ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ نمایشکراوە.

زیاتر ببینە

تەڵوکێ ١

کەوتووەتە سنوری گوندی عەبابەیلێ و خۆرهەڵاتى گوندی (دەڵەمەڕ). بەدوورى دوو کيلۆمەتر لەناو دۆڵی دەڵەمەڕ و سەر ڕێگای (کانی گوێز)ە. بە قەدپاڵی کێوەکەیەوە. بۆ ئاودانى ئاژەڵەکانى گوند بەکارهاتووه. دەوروپشتى کانييە وەک هەوارگەیەک لە وەرزەکانى هاوين و پاييزدا بەکارهێنراوە. جگەلەوەی، کە شاخڕەو و ڕێبوارێکی زۆر لەکاتی گەشتکردن بۆ شاخەکانی وەزگێڵ و قەمان سودیلێوەردەگرن. ئاوەکەی نە زیاددەکات و نەکەمدەکات، بەڵام هەمیشەییە.

زیاتر ببینە

هەموو بەرگەکان

لێرەدا هەموو بەرگەکان کۆکراونەتەوە، بەئاسانی بگەڕێ و ئەوەی دەتەوێت بیدۆزەوە.

شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

سەرچاوە ئاویەکان

بەرگی دووەم

مێژوو و شوێنەوار، کەلەپوور

بەرگی سێیەم

شوێنی دەستکرد (گوند و شار)

بەرگی چوارەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

دامودەزگا حکومی و ناحکومیەکان

بەرگی هەشتەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم