کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

362 بابەت

یوسف سەعید ئەحمەد

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی خانەی مامۆستایانی سلێمانی، بەشی وەرزشە. لە ئێستادا سەرپەرشیاری پەروەردەییە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە. سەرەتای ژیانی وەرزشی، لە ساڵی ١٩٧٥ لە قوتابخانەی هەڵەبجەی سەرەتایی، لە یاریی تۆپیپێ و تۆپی بالە و یاریی گۆڕەپان و مەیدان و بەرید و فڕێدانی قورساییدا دەستپێدەکات. لە خانەی مامۆستایانی سلێمانی و لە یاری تۆپیپێدا، بەشداریی چالاکیی وەرزشی کردووە. لە سەردەمی خۆیدا یاریزانی تۆپیپێ بووە. لەم تیپە وەرزشیانەدا یاریکردووە: کۆڵنەدەر، بۆکان، مەولەوی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

یوسف سەلام مستەفا

یاریزانە لە (ئەکادیمای کاراتیی خورماڵ). ساڵی ٢٠٠٣ لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەستیکردووە بە یاریی کاراتی و بەشداری چەندین پاڵەوانیەتی کردووە و پلەی بەرزی بەدەستهێناوە، لەوانە: ساڵی ٢٠١٥ چووەتە ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ماوەی هەشت ساڵ ماوەتەوە و لە وڵاتەکانی (مالیزیا، ئوزباگستان، کازاخستان و چین)دا، بەشداری لە چوار پاڵەوانیەتیی ئاسیاییدا کردووە، هەروەها لە سێ پاڵەوانیەتیی جیهانیی دیکەدا لە وڵاتەکانی (ئیماڕات، تورکیا و هەنگاریا)، بەشداریکردووە. خاوەنی پشتوێنی ڕەشی دان سێییە. ١٠ جار پلەی دووەمی لە پاڵەوانیەتیی کوردستان بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠١٩، ٢٠٢٣ لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ئاستی (ئاسیا) لەوڵاتی (مالیزیا) پلەی دووەم، ساڵی ٢٠٢٣ لە پاڵەوانیەتیی (ئۆڵۆمپیاتی ئاسیا) لە وڵاتی چین پلەی سێیەم، ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی وڵاتانی عەرەب لە وڵاتی تونس پلەی یەکەم، ساڵی ٢٠١٦ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە ئیلام پلەی دووەم، هەمان ساڵ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە ئیلام پلەی سێیەم، ساڵی ٢٠١٩ لە پاڵەوانیەتیی نێودەوڵەتی لە تاران پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
18 19