بەرگی حەوتەم
کەسەکان بەپێی پیشە
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
بەرگی حەوتەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.
ساڵى ١٩٨٠ لە هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە. ساڵى ٢٠٠٦ بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە کاری ڕۆژنامەوانی دەکات. سەرەتا لە ڕۆژنامەی (ئاسۆ) کاریکردووە. ساڵی ٢٠٠٧ پەیامنێری سنوری هەڵەبجەی ئاژانسی دەنگەکانی عێراق بووە. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٦ بەشێوەی فری لانس کارى بۆ چەند میدیایەک کردووە. ساڵی ٢٠١٨ وەک سەرنوسەر لە ژووری هەواڵی کەناڵی ئاسمانیی کورد نیوز دەستبەکاربووە. هەمان ساڵ بووە بە هەواڵساز لە کەناڵی NRT. ساڵی ٢٠١٩ بەرپرسی پلاندانانی کەناڵی NRT بووە. ساڵى ٢٠٢٠ بەدواوە تا ئێستا بەرپرسی تۆڕی پەیامنێرانی کەناڵی NRTیە. لە ساڵى ٢٠١٠ و ٢٠١١دا خەڵاتی باشترین ڕۆژنامەوانی ساڵى لە سنوری هەڵەبجەدا پێدراوە.
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی ئێران لەدایکبووە. بەشى بازرگانى تەواوکردووە. لە ساڵی ٢٠٠٧ـەوە دەستى بە کاری ڕاگەیاندن کردووە و لە ڕادوێى يەکگرتوو، کەناڵی خەندان کاریکردووە و لە ئێستادا پەيامنێرى هەڵەبجەی تۆڕی میدیایی ڕووداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە.
فۆتۆگرافەر و ڕۆژنامەوانێکی جەنگييە. ساڵی ١٩٥٩ لە (تاران)ی پایتەختی ئێران لەدایکبووە. لە تەمەنی ١٧ ساڵییەوە کاری فۆتۆگرافەری دەستپێکردووە. وەک سەربازێک و ڕۆژنامەوانێکی لە بەرەکانی جەنگی (ئێران - عێراق) بە درێژایی شەڕی هەشت ساڵە کاریکردووە. بەشداریی ٢٠٠ پێشانگای تایبەتی و هاوبەشيی جەنگی کردووە، لەوانە پێشانگا تایبەتەکانی(هەڵەبجە بەهاری ١٩٨٨ بەکام تاوان کوژراون). لە نەخۆشخانەی کرماشان وێنەی بریندارە بەرکەوتووەکانی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی گرتووە. دواتر چووەتە هەڵەبجە و بە سێ کامێرا چەندین وێنەی کارەساتەکەی بۆ بەشی فۆتۆگرافەری (شەبەکە یەکی سیما) ئامادەکردووە. بەشێک لەو وێنانەی لە کتێبی(هەڵەبجە بەهاری ١٩٨٨ی سەدا و سیما)دا بڵاوبووەتەوە. لە گەڕانەوەشیدا چەندین وێنەی ناو ئۆردوگاکانى گرتووە. زۆربەی وێنەکانی لە کتێبی(هەڵەبجە لە چاوی هەشت فۆتۆگرافەری ئێرانی)یەوە بە ئینگلیزی لە وڵاتی ئەڵمانیا چاپ و بڵاوکراوەتەوە. ساڵی ١٩٨٩ وەک باشترین فۆتۆگرافەری هەشت ساڵی جەنگ هەڵبژێرراوە و مەدالیای بەرگری و تابلۆی زێڕی پێدراوە. تا ئێستا پێنج کتێبی فۆتۆگرافی چاپکردووە. لە زانکۆ وانەی ڕووناکی و فۆتۆگرافی دەڵێتەوە.
ساڵی ١٩٨٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. پەیمانگای مامۆستایانی هەڵەبجەی تەواوکردووە. سەرەتا وەک پەیامنێر و پاشان بەڕێوەبەری ڕادوێی یەکگرتوو بووە. پەیجی هەڵەبجە نیوزی دامەزراندووە و لە ساڵی ٢٠٢١ەوە وەک بەڕێوەبەری کەناڵی زنار دەستبەکاربووە. لە چەندین بەرهەمی هونەری شانۆ و پێشانگادا بەشداریکردووە. لەوانە: ناوەڕۆک لە ڕوخساردا، تەزبیحەکە، ئەنفال و هەزاران خۆزگە. ئەندامی بەڕێوەبردنی چەندین فیستیڤاڵ و ستافی ڕێکخستنی چەند بۆنەیەکی گەورەبووە. لەوانە: (شەنگال زامی قوڵی نەتەوەیەک و یەکەمین نەورۆزی بەرفراوانی هەڵەبجە). ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
ناوی (سامان محەممەد حەسەن)ـە و بە (سامان بەشارەتی) ناسراوه. ساڵى ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵە. قۆناغى سەرەتایى و ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. بەرپرسى نوسینگەى ڕۆژنامەى ڕۆژنامە بووە لە هەولێر. لە کەناڵەکانی: کەى ئێن ئێن، ڕووداو، کاریکردووە. دامەزرێنەرى تۆڕى میدیایی (ئێستا) بووە. لە ئێستادا لە کەناڵى زووم کاردەکات و بەرپرسى پەیوەندییەکانى کەناڵەکەیە.
ڕاگەیاندکار و شاعیرە. ساڵی ١٩٨٩ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە شارۆچکەی (سیروان) و ئامادەیی لە هەڵەبجە و بەشی ڕاگەیاندنی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی منداڵێکە. ماوەی ١١ ساڵە کاری ڕاگەیاندن دەکات. لە ڕۆژنامەی (وەرچەرخان) کاریکردووە. ماوەیەک سەرنوسەری گۆڤاری (ڕووناکی) و سایتی (زانکۆ کورد) بووە و وەک پەیامنێر لە کەناڵی (پەیام) کاریکردووە لە ئێستادا پەیامنێر و بەرپرسی نوسینگەی کەناڵەکەیە لە هەڵەبجە. ماوەى دوو ساڵ بەرپرسى ڕێکخراوى قوتابیانى سەر بە کۆمەڵى دادگەرى بووە. دوو کتێبى شعرى بڵاوکردووەتەوە.
ناوی(سەرچڵ یونس عبدالکريم)ـە و بە (سەرچڵ یونس) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٤ لە گوندی (شیرەمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووه. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ئینگلیزی لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. لە ساڵی ٢٠٠٥دا یەکەم بابەتی نوسیوە. ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٠ ئامادەکار و پێشکەشکاری بەرنامەی (دیداری تەمەن) بووە لە تەلەفزیۆنی ناوخۆیی هەڵەبجه. پەیجێکی تایبەت بە زانیارییەکانی هەیە. ساڵی ٢٠٢٣ ئەندامی کەمپینی (بەقەزاکردنی خورماڵ) بووە. لە گوندى (شیرەمەڕ) نیشتەجێیە و پیشەی مامۆستایه.
ساڵی ١٩٨٠ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٩٦، چوونەتە هەولێر و لەوێ دەژی، بەکالۆریۆسی لە بەشی ڕاگەیاندنی زانکۆی سلێمانی وەرگرتووە. ساڵی ٢٠٠٢ دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە، لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا کاریکردووە، لە ساڵی ٢٠١٢ و دوای فراوانبوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لەوێ درێژەیی بە کاری راگەیاندن داوە و بۆ ماوەی شەشە ساڵ وەک پەیامنێر کاریکردووە. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەک بێژەر و پێشکەشکار لە ڕوداو کاردەکات. خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.
ساڵی ١٩٧٤ لەدایکبووە. بەشی ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکیی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە کەناڵی کەرکوک، دەزگای گوڵان، کەناڵی سەتەلایتی کوردستان، کەناڵی زاگرۆس کاریکردووە. ساڵی ٢٠١٣ بووەتە بەرپرسی نوسینگەی هەڵەبجەی دەزگای سەتەلایتی کوردستان و تا ئێستا بەردەوامە. بۆ ماوەی دوو خول بە دەوریی سکرتێری لقی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی کوردستان بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.
ڕۆژنامەوان و وێنەگری جەنگ بووە. ساڵی ١٩٦٥ لە شاری ڕەی لەدایکبووە. بە لاویی پەیوەندی بەسوپای ئێرانەوە کردووە و لە بەرەکانی باشور و خۆرئاوا کاری وێنەگری دەکات. یەکێکە لەو ڕۆژنامەوانانەی ڕوماڵی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەی کردووە. لە ١٧ی ٣ی ١٩٨٨ لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەوان و فلیمساز دێتە هەڵەبجە و ژمارەیەک وێنەی گرنگ و دیمەنی کاریگەری ئەو تاوانەی تۆمارکردووە. چەندین وێنەی لە کتێبی هەڵەبجە بەرگی شەشەم و شەڕی سەپێنراو و نیگای ئێران چاپی فەڕەنسا، چاپکراوە، بڵاوکراوەتەوە. لە کاتی ڕوماڵکردنی هەواڵەکان لە شارى هەڵەبجە، بەر کیمیایی دەکەوێت و ١٥ساڵ پێوەی دەتلێتەوە. ساڵی ٢٠٠٢ گیانلەدەستدەدات.
ڕۆژنامەوان، فۆتۆگرافەر و فلیمسازە. ساڵی ١٩٥٣ لە تەبرێز لەدایکبووە. لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا ساڵی ١٩٧٩ دەستی بەکاری وێنەگرتن کردووە. ساڵی ١٩٨٠ لە ڕۆژنامەی جمهوری ئیسلامی کاریکردووە. لە بواری سینەمادا لە فلیمەکانی (کۆتایی منداڵی و مەرگی سیاوەش و دواڕۆژی هاوین) کاریکردووە. لە ماوەی جەنگی هەشت ساڵەدا سەردانی زۆربەی بەرەکانی جەنگی کردووە. چەندین هەواڵی وێنەیی گرنگی بۆ ڕۆژنامەکان گواستووەتەوە. ڕۆژێک بەر لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە هەمەدانەوە لەگەڵ (ناتقی و بهبودی)دا بە یاوەری سوپا، دێتە نزیک هەڵەبجە و سەرلەبەیانی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨چەندین وێنەی ئارام و ئازادی شار دەگرێت. یەکەم فۆتۆگرافەرە، کە وێنەی تاوانەکەی تۆمارکردووە. لەپاڵ کاری ڕۆژنامەوانییەکەیدا یارمەتی زۆرێک لە برینداران و بەرکەوتوانی داوە. بەهۆی نزیکیی لە ژەهربارانەکەوە بریندار دەبێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی کرماشان و لەوێش وێنەی چەندین برینداری هەڵەبجەیی دەگرێت. زۆرێک لە کەناڵ و ڕۆژنامە و کتێبەکان سوودیان لە وێنەکانی وەرگرتووە.
ساڵی ١٩٨٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە. بەشداری چەندین شانۆ و پێشانگا و فیستیڤاڵەکانی یادی هەڵەبجەی کردووە. لە١ی ٦ی ٢٠١١ەوە تا ئێستا وەک پەیامنێری دەزگای میدیایی کوردسات کاردەکات. لە دوای کردنەوەی نوسینگەی دەزگاکە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە هەڵەبجە لەگەڵ سەردار مەحموود کارەکانی کەناڵی کوردسات و کوردسات نیوز لەو نوسینگەوە وەک فیچەر و ڕاپۆرت و هەواڵ و دیکۆمێنتاری و بەرنامەی تایبەت، ڕادەپەڕێنێت. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە.
ساڵی ١٩٨٣ لە شارۆچکەی (سیروان) لەدایکبووە. بەشی کۆمەڵایەتی لە پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجە تەواوکردووە. بەکالۆریۆسی لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی هەڵەبجە بەدەستهێناوە. له ساڵی ٢٠٠٠ەوە بێژەر و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی بووە. چەندین بەرنامە و دیدار و چاوپێکەوتی ئەنجامداوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.
شاعیر و ڕۆژنامەنوسە، ناوی سەلام مستەفا ساڵحە. ساڵی ١٩٥٧ لە سلێمانی لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەییە. بۆ یەکەمجار لە دوای ڕاپەڕین بۆ مەرگەساتی هەڵەبجە بە تەنیا و لەسەر ئەرکی خۆی ڕۆژنامەیەک بە ناوی ١٦ی ئازار دەردەکات، کە بۆ ژمارەیەکی ڕۆژنامەکە، فواد سەڕاج یارمەتیداوە. بۆ ماوەی ١٢ ساڵ، ساڵانە بۆ یادەکان دەیهێنێتە هەڵەبجە و بێبەرانبەر دابەشیدەکات. بە جۆرێک بە ١٦ی ئازاری سەلام مستەفا، ناو دەردەکات. لەبەر ئەو خزمەتەی کەس و کاری شەهیدان و کۆمەڵەی قوربانیان، خەڵاتی زێڕیان پێبەخشیووە. خاوەنی ٢٠ کتێبە و چەند شیعریشی بۆ هەڵەبجە نوسیوە و کراون بە سرود و گۆرانی. خێزاندارە و خاوەنی دوو کوڕە. ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە و بەڕێوەبەری کارگێڕی و ژمێریاریی لقی سلێمانییە. لەسلێمانی نیشتەجێیە.
ناوی (سەلام ڕەشید ئەحمەد)ە و بە (سەلام هانەدنی) ناسراوە. ساڵی ١٩٩٠ لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندی هانەیدن و ئامادەیی لە خورماڵ تەواوکردووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی سلێمانی بەشی ڕاگەیاندن بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لە ساڵی ٢٠١٠ەوە دەستی بەکاری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندن کردووە. کاری بۆ ڕۆژنامەکانی (خورماڵ، هاوڵاتی، وشە، ئاژانس) و سایتی کوردیو، ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستان، ئاژانسى ئەنادۆڵ، نیقاشى ئەڵمانى، کردووە. نزیکەى ساڵێک سەرنوسەرى بەشى هەواڵ بووە لە ڕادوێى (دەنگى گەلى کوردستان). لە دەستەى نوسەرانى ڕۆژنامەى (ڕووماڵ)بووە، کە خوێندکارانى بەشى ڕاگەیانى زانکۆى سلێمانى دەریانکردووە. دوو ساڵە وەک ئامادەکاری بەرنامەی (ڕۆجیار)، کە بەرنامەیەکی هەورامییە، کاریکردووە. یەکێکە لە شەش ئەندامەکەى شوراى گوندى (هانەیدن).
ڕۆژنامەوان و وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمە. ناوی (سەمیر تۆفیق جافر)ە. ساڵی ١٩٧٨ لەدایکبووە. دەرچووی بەشی زمانی عەرەبیی زانکۆی سلێمانییە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لەساڵی ١٩٩٩ەوە دەستیکردووە بە کاری ڕۆژنامەوانی و لە چەندین ڕۆژنامە و دامەزراوەی میدیایی کاریکردووە، لەوانە (ئیلاف، ئیتیحادی، کوردستانی نوێ، هاوڵاتی). ماوەی سێ ساڵ سەرپەرشتیاری بەشی عەرەبیی سایتی (PUK میدیا) بووە، زیاتر لە چوار ساڵ جێگری سەرنوسەر و ماوەیەکیش سکرتێری نوسین بووە لە هەمان دامەزراوەدا. دەیان بابەت و وتاری بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی لە ڕۆژنامە و سایتەکاندا بڵاوکردووەتەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بووتە سکرتێری ڕۆژنامەوانیی (قوباد تاڵەبانی). ساڵی ٢٠١٨ بووەتە ڕاوێژکار و وتەبێژی فەرمیی جێگری سەرۆکی حکومەت. لە ئێستادا جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی (قوبادتاڵەبانی)یە و بەردەوامە لە کارەکانی.
بە(سوهەیب شێخ ئەحمەد) ناسراوە. ساڵى ١٩٨٤ لە شارۆچکەی سیروان لەدایکبووە. قۆناغى سەرەتایى لە هەڵەبجە و ڕۆژهەڵاتى کوردستان خوێندووە. پەیمانگای مامۆستایانى لە هەڵەبجە تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی ڕاگەیاندن و ماستەری لە بەڕێوەبردن و میدیادا بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى دوو منداڵە. لە چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن کاریکردووه، لەوانه: تەلەفزیۆنی بزوتنەوە و ماوەیەکیش بەڕێوەبەری کەناڵەکە بووە لە سلێمانی، KNN ، پەیام، NRT. لە سەرەتای ساڵى ٢٠٢٠ـەوە میدیای (حەوت ڕۆژ)ى دامەزراندووە و تا ئێستا بەردەوامە و بەڕێوەبەری گشتیی دەزگاکەیە.
نوسەر، شێوەکار و ڕۆژنامەوانی ئەدەبییە. ساڵی ١٩٨٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. بەشی شێوەکاری لە پەیمانگای هونەرەجوانەکان لە سلێمانی تەواوکردووە. چوار پێشانگای تایبەتی لە هەڵەبجە و شارەکانی تری کوردستان کردووەتەوە. لە ١١ پێشانگای هاوبەشدا بەشداریکردووە. چەندین بەرنامەی هونەری و پیشەیی و شوێنەوار و پیشەکان و بەروبومەکانی وەک ڕاگەیاندکار ئامادەکردووە. لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزوتنەوەی ڕوناکبیریی نیشتمانییان دامەزراندووە. لە ڕۆژنامەکانی زادگە، ئاسۆ، ڕۆژنامە، هاوڵاتی، کاریکردووە. سەرنوسەری ڕۆژنامەی هەشتاوهەشت بووە. لە تەلەڤزیونی گەلی کوردستان و KNN کاریکردووە. سەرنوسەری گۆڤاری ئەدەبیی (باران) و(وانەر) بووە. سەرپەرشتیار و ڕێکخەری گروپی هاوڕێیانی خوێنەرە. خاوەنی ١٤ کتێبی چاپکراوە. سەرپەرشتیی چەندین دیداری ئەدەبی و کلتوری لە شارەکانی کوردستاندا کردووە. لەوانە دیدارەکانی تایبەت بە ئەدەب و کلتوری هەورامان لە هەڵەبجە. لە ئێستادا بەڕێوەبەری دامەزراوەی کەریمی عەلەکەیە.
ناوی (شاخەوان عەلی دەروێش تالیب)ـە. ساڵی ١٩٨١ لەدایکبووە، خەڵکی گوندی (یاڵانپێ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)ـە. بەشی میدیای لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی تەواوکردووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. لەماوەی جیاوازدا: وەک بەڕێوەبەری کەناڵی NRT، پەروەردە، سەرنوسەری ڕۆژنامەی وەرچەرخان، وەک وێنەگر و پەیامنێر لە کەناڵی کۆمەڵ تی ڤی، وەک سەرنوسەر و بەڕێوەبەری سایتی زانکۆکورد، وەک پەیامنێری (ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ)ی وەزارەتی ناوخۆ، وەک سەرنوسەر و خاوەنی ئیمتیازی ماڵپەڕی هەورامان نیوز، بەرپرسی لاپەڕە لە ڕۆژنامەی کۆمەڵ و ڕۆژنامەی بەیان، کاریکردووە. لە ئێستادا لە وڵاتی بەریتانیا دەژی.
ساڵی ١٩٧٣ لە شارەدێی (تەوێڵە) لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندی لە شاری سلێمانی خوێندووە. لە بواری چالاکی هونەری و بەرنامەی ڕادوێیدا کاریکردووە. لە ساڵی ٢٠١٣وە تا ئێستا بەڕێوەبەری دەنگی کوردستان/ڕادوێی هەڵەبجەیە. چەند خەڵاتێکی پێبەخشراوە.