بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
١- دروستکردنی سابوون: لە بەڵگەنامەی ژمارە ١٤٧، کە لە ٧ی شەوالی ١٣٠٩ / ١٨٩١ز تۆمارکراوە، هاتووه: (حەسەن زوهدی ئەفەندی لە دانیشتوانی سەنجەقی سلێمانی و هۆزی هەورامی لە ئەدرنە نیشتەجێ بووە، لەبەرئەوە سابوونی مسکی دروستکردووە، جەنابی شاهەنشاهی هومایۆن میهرەبانی نیشان داوە و مەدالیای شانازی لەگەڵ پاکانەی عالی پێ داوە...). ٢- تەلەگرافێکی ولایەتی موسڵ لەسەر مەحموود پاشا: لە ٧ی محرم ١٣٠٨ /١٨٩٠ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (عوسمان بەگ قایمقامی قەزای گوڵعەنبەر و سەرۆکی هۆزە سەرکەشەکانی جاف، چ لەلایەنی ئێران و چ لە لایەنی ئێمە، بە ئەنجامدانی خراپەکاری ناوبانگیان دەرکردووە. لەم چەتانە بەناوی میکە و ١٢ کەس لە هاوەڵانی دەستگیرکردووە و ڕادەستی حکومەتی سلێمانی کردووە...). ٣- دەستگیرکردنی مەحموود پاشا: لە ٢٩ی سەفەری ١٣٠٩ /١٨٩١ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (هەواڵی بڕواپێکراو هاتووە، کە مەحموودپاشای جاف لە پاشکۆی ویلایەتی موسڵ چووەتە گوندی ئەباعوبەیدە "عەبابەیلێ" لە قەزای گوڵعەنبەری سەر بە سەنجەقی سلێمانی، لە ویلایەتی ناو هاتوو، نوسراو کراوە، کە دەستگیر بکرێت. ٢٢ی ئەیلول ١٠٣٧. حەسەن والی بەغداد...) ٤- گومانکردن لە عوسمان بەگ: لە٤ی ڕەجەبی ١٣٠٩ /١٨٩١ز تۆمارکراوە و و تێیدا هاتووە: (عالی ڕەزا پاشا موتەسەڕیفی پێشووی سەنجەقی سلێمانی لەگەڵ عوسمان بەگ قایمقامی قەزای گوڵعەنبەر هەوڵ و کۆششیان نەبووە... قایمقام جموجوڵی گومانلێکراوی هەبووە...). ٥- دەستبەسەراگرتنی موڵک: لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە: (بۆ موتەسەریفی شارەزوور، ڕەفعەت ئەفەندی موعەلیمی مەکتەبی ڕوشدیە، لە گوندی کلکنی سەر بەسەنجەقی سلێمانی پاشکۆی ئەیالەتی بەغداد، لە باوکییەوە زەوی کشتوکاڵی بۆ ماوەتەوە و ئاوی شیرین بە ناویدا تێدەپەڕێت، بەڵام هەندێک کەس وتوویانە هی ئێمەیە و دەستیان بەسەریدا گرتووە، لەبەرئەوەی ئەمە بەزوڵم هەژمار دەکرێت، داواکراوە هەر لە شوێن خۆی ڕێگە بەمە نەدرێت...). ٦- ڕێزگرتن و شاباش: لە کۆتایی شەوال ١٢٨٢ (١٨٦٥ز) تۆمارکراوە و تێیدا هاتووە: (محەممەد بەگ، لەگەڵ قادر بەگ و بەهرام بەگ، لە سەرۆکەکانی هۆزی گەورەی جافی سەنجەقی سلێمانین. زیانی چەتەکانیان دوورخستووەتەوە و بۆ حکومەت هەوڵ و کۆششیان داوە، بۆیە شایانی ڕیزگرتنن...). ٧- بۆ والی بەغداد، داوای دامەزراندن: لە ٥ی شەوالی ١٢٨٣ /١٨٦٥ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (بۆ والی بەغداد، لە قەزای گوڵعەنبەری سەنجەقی سلێمانی، جامیعی سوڵتان سەلیم خان غازی دروستکراوە و زیندوکراوەتەوە، لەبارەی فەرمانی دروستکردن و ئەرکی خزمەتگوزارەکانی و گشت کارەکانی تر بڕیاردراوە و لەسەر فەرمانی پاشا لە مێژووی ٢٧ی ڕەبیعی یەکەم ١٢٨٣ نوسراو کراوەتەوە، کەچی هەتا ئێستا وەڵامەکەی نەهاتووە، بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە، لێرە بریکار شێخ محەممەد سادق ئەفەندی داوای کردووە ئەرکەکە جێبەجێ بکرێت، هەرچی بابەبەتەکەیە لە کاروبارە خێرخوازییەکانە، ئارەزوو دەکرێت هەرچی زووە جێبەجێ بکرێت. بە گوێرەی ئاماژەی پێشوو پەلە لە جێبەجێکردنی بکرێت و کۆتایی پێ بێت، لەم بابەتە فەرمان بۆ ئەفەنیمانە...). ٨- قەرەبووکردنەوە و هاوکاری: لە ١٣ی سەفەری ١٣٠٥ /١٨٨٧ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووە: (١٣ی سەفەر ١٣٠٥، ١٨ی تشرینی یەکەم ١٣٠٣، پوختەی دارایی. بۆ دانیشتوان و هەژار و دەسکورتی سەنجەقەکانی موسڵ و سلێمانی سەر بە ویلایەتی موسڵ، وەک قەرەبووکردنەوە خواردن و دانەوێڵە دابەش دەکرێت، بە کۆکردنەوەی ٢٥٠٠٠٠ قیە زەخیرە بەسەریاندا دابەش دەکرێت و پێیان دەدرێت، لەمبارەیەوە لەلایەن والی ولایەتی ناوهاتووە و تەلەگرافنامە هاتووە لەسەر ئەم تەلەگرافنامەیە لەگەڵ نەزارەتی دارایی قسە کراوە و دوای پرس و ڕا، نوسراوی نەزارەتی ناوخۆ لە ٧ی سەفەری ١٣٠٥ خوێندنەوەی بۆ کراوە...). ٩- خەرجی تەکیە و مەدرەسەی ئەحمەدئاوا: لە ١٠ی جمادی ١٣٠٥ /١٨٨٧ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (کۆشکی یڵدزی هومایۆن، فەرمانگەی باش کیتابەت: شێخ عوسمان ئەفەندی زادە ئەحمەد شەمسەدین ئەفەندی تەوێڵەیی ئەو تەکیە و مەدرەسەیەی کە لە گوندی ئەحمەدئابادی قەزای گوڵعەنبەری سەر بە سەنجەقی سلێمانی دروستی کردووە، بۆ بەڕێوەچوونی مورید و فێرخوازەکانی لە سنوری ئێران بە بڕی ٤٠-٥٠ هەزار قروش ترێ و دە یەکی شەرعی زەوی باوەکۆچەک و پریس کە خاڵییە، پێی بدرێت...). ١٠- ڕێزگرتن و پلەبەرزکردنەوە: لە ١١ی زیلقەعدەی ١٣١١ /١٨٩٣ز و ٤ی مایسی ١٣١٠ تۆمارکراوە و تێیدا هاتووە: (کوڕەکانی سەرۆکی هۆزی جاف، مەجید بەگ و تاهیر بەگ، لەگەڵ عوسمان بەگ قایمقامی گوڵعەنبەر، کە سەر بە سەنجەقی سلێمانین لە بارەی کاروبارەکانی هۆزی ناوهاتوو، کارە تایبەتمەندییەکان و ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە حکومەت، کاری باش و خزمەتی باشیان ئەنجام داوە، هەربۆیە پایەی ئیستەبڵی عامیرەیان پێ بدرێت...). ١١- دابینکردنی مووچە بۆ خانەقاکان: لە ٥ی زیلقەعدەی ١٣١١ /١٨٩٣ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووە: (بۆ نەزارەتی دارایی جەلیلە. لە قەزای گوڵعەنبەری سەنجەقی سلێمانی و ناوچەکانی سەرسنوری ئێران بەناوی تەوێڵە و بیارە و پێنجوین، خۆیان تەرخان کردووە بۆ تەریقەتی نەقشبەندی، هەروەها بەردەوام شوێنی چەندین تەریقەت بووە. تەکیەیەکی دوودەرگایی لەگەڵ مەدرەسەیەکی دوودەرگایی هەیە. بۆ یەک ڕۆژیش بێت ئەمانە دەرماڵەیان نەبووە، شێخ و مودەریسەکانیان بەهۆی خزمەتە شایستەکانیان وەکو خۆراکی تەکیە و مەدرەسەکە موچەیەکی گونجاویان بۆ دابین بکرێت...). ١٢- داواکاری مووچە و ڕوونکردنەوە: لە ٢٨ی موحەرەمی ١٣١٢ /١٨٩٤ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووە: (نەزارەتی دارایی جەلیلە لە قەزای گوڵعەنبەری سەنجەقی سلێمانی و ناوچەکانی سەرسنوری ئێران بە ناوی تەوێڵە و بیارە و پێنجوین، تایبەت بە تەریقەتی نەقشبەندی دوو تەکیە و دوو مەدرەسە هەیە، بۆ خۆراکی ئەمانە بڕێکی گونجاو مووچە دابین بکرێت...). ١٣- دامەزراندنی هێڵی تەلەگراف: لە ٢٨ی زیلحیجەی ١٣١٣ /١٨٩٥ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (بە پێویست زانراوە هێڵی تەلەگراف لە قەزایەکانی مەرگە و گوڵعەنبەر و شەهربازار "شارباژێر"ی سەر بە سەنجەقەی سلێمانی دابمەزرێت، خەرجیەکەشی لەلایەن نەزارەتی تەلەگراف و پۆستەی بەهیە دابین دەکرێت...). ١٤- هێرشکردن بۆ مووچە لە قەزای گوڵعەنبەر: لە ٢٩ی ڕەمەزانی ١٣١٦ (١٨٩٨ز) تۆمارکراوە و تێدیدا هاتووە: (لە قەزای گوڵعەنبەری سلێمانی، سەربازی شاهانە موچەی ڕەمەزانیان وەرنەگرتووە، هەربۆیە هێرشیان کردووەتە سەر خانەی ئەفسەر و قایمقام و لە مەرکەزی سلێمانیش بە گشتی پۆلیسی پاراستن هێرشیان کردووەتە سەر فەرمانگەی حکومەت...). ١٥- پەڕینەوەی ئێرانییەکان لە لایەن مەحموود پاشای جافەوە: لە ٢٦ی شەعبان ١٣١٦ /١٨٩٨ز تۆمارکراوە و وا هاتووه: (لە موتەسەریفیەتی سلێمانی ڕاگەیەنراوە مەحموود پاشا سەرۆکی هۆزی جاف ١٥٠ ئەسپسواری ناردووە هەتا ٦٠٠ هاووڵاتی ئیرانی لە سنورەوە بپەڕینێتەوە، ئەگەر وابێت لە نێوان هۆزەکان ئاژاوە دروست دەبێت، پێویستە ڕێگە لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە بگیرێت...). ١٦- مەسەلەی مەحموود پاشا/ بەڵگەنامەی ١: لە ٢٢ی زیلقەعدەی ١٣١٦و ٢٢ی مارتی ١٣١٥ (١٨٩٧ز) تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (سەید مستەفا ئەفەندی نەقیبی سەنجەقی سلێمانی چووەتە لای هۆزی جاف، بۆ خەرجکردنی ڕۆژانە و خەرجی ڕێگای و گشت فەرمانبەرانی، لە نەزارەتی عاجیزانە نوسراو نوسراوەتەوە، لەو سەنەدانەی کە وەرگیراوە دەرکەوتووە، تۆماری نوسراوەکانی مێژووی ٢٣ی تشرینی دووەم ١٣٠٧ نەدۆزراوەتەوە. هەربۆیە ناردنی وێنەی پەسەند کراوی باسکراو، هیمەتی عالی پێویستە). ١٧- مەسەلەی مەحموود پاشا/ بەڵگەنامەی ٢: لە ١٣ی سەفەری ١٣١٧/١٨٩٩ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووە: (سەید مستەفا ئەفەندی نەقیبی سەنجەقی سلێمانی لەگەڵ ئەحمەد کەمال بەگ ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی کارگێڕی شارەزوور چوونەتە لای هۆزی ناو هاتوو "جاف" و گەڕاونەتەوە، لە خەزینەی جەلیلەی ویلایەتی موسلیش خەرجییەکانی ڕێکخراوە و جێبەجێکراوە...). ١٨- مەسەلەی مەحموود پاشا/ بەڵگەنامەی ٣: لە ٢١ی ڕەبیعی یەکەم ١٣١٧/ ١٨٩٩ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (بڕی پارەی خەرجکراوی نێو بەڵگەنامەی دووەم ٤٢٦٠ قروش کە باسکراوە، لە موازنەی ئەمساڵدا زیادکراوە و زانیاریش دراوەتە نەزارەتی عالی، لە خەزێنەی جەلیلە لە دەرماڵەی ناوەخۆی ساڵی ١٣٠٨ هەژمارکراوە. بڕەپارەی باسکراو لە دەرماڵەی ئەم ساڵەدا زیاد کراوە و خراوەتەسەری، چۆنیەتی کارەکەش ڕاگەیەنراوە بە وتەی ژمێریاری پەلەکراوە لە ڕاگەیاندنی...). ١٩- لابردنی مەحموود پاشا و دانانی عوسمان بەگی برای بە قایمقامی گوڵعەنبەر: لە ٢١ی ڕەبیعی یەکەم ١٣٠٦ /١٨٨٨ز تۆمار کراوە و تێیدا هاتووه: (بە پشتبەستن بە یاسا و ڕێسا و لەگەڵ قەزاکانی شارەزوور و گوڵعەنبەر و بازیان، ناحیەی سەلاحیەش "کفری"، ئەو زەویوزارانەی پاشا هەیە بە پەرش و بڵاوی تیدا نیشتەجێ بکرێن، لە هەموو لایەک سوودی هەیە، بەڵام مەحموود پاشا یەکێک لە میرەکانی هۆزی ناوهاتوو قایمقامی قەزای گوڵعەنبەرە، بەهۆی سەرپێچی و زوڵمەکانی، هەروەها بە کارەکانی والییەکانی فریو داوە، هەربۆیە مانەوەی لەوێ گونجاو نییە، بە وەرگرتنی پلەی میری میران یا لە موتەسەریفی حەما، یاخود ئورفە لە یەکێک لەوانە دابمەزرێت...). ٢٠- پلەبەرزکردنەوەی مەحموود پاشا: لە ١٧ی ڕەبیعی کۆتایی ١٣٢١/ ١٩٠٣ز تۆمارکراوە و تێیدا هاتووە: (بەهۆی دڵسۆزی و ئەم هەوڵ و کۆششانەی کە مەحموود پاشا سەرۆکی هۆزی جاف بۆ پاراستنی سنور و بەرقەرارکردنی ئاساییش و جێگیرکردنی ئەمنەیەت داویەتی پلەکەی بۆ پایەی میری میرانی ڕوم ئیلی بەرزبکرێتەوە و لە کوڕەکانیشی عەلی بەگ بە پلەی سێیەم و حسێن بەگ و ئەحمەد بەگیش سەرلەنوێ بە پلەی سێیەم بەرزبکرێتەوە...). ٢١- خەرجکردنی پارە بۆ لێکۆڵینەوە: لە ٢١ی شەوالی ١٣٢١ /١٩٠٣ز و ٢٨ی کانونی یەکەمی ١٣١٩ تۆمارکراوە و تێیدا هاتووە: (حاجی حەسەن ئەفەندی بەڕێوەبەری تۆماری سەنجەقی سلێمانی ٢٠٠٠ قروش کرێی پێ بدرێت تاوەکو بچێتە قەزای گوڵعەنبەر و لێکۆڵێنەوە لەسەر بەهەدەربردنی داهات و خراپ بەکارهێنانی بکات...). ٢٢- عوسمان پاشای قایمقامی گوڵعەنبەر: لە ١٦ی سەفەری ١٣٢٥ (١٩٠٧) و ١٧ی مارتی ١٣٢٣ تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (عوسمان پاشا قایمقامی قەزای گوڵعەنبەر لە بەرامبەر خەڵکی هەژار دەستی بە زوڵم کردووە و خەڵکەکە لەمە بێزاربووە. زەوی و زار و موڵکی ئەم و ئەو بە مامەڵەی ساختە و بە زۆرە ملێ تاڵان دەکات. لەگەڵ خزمەکانی بە ناوی پەیوەندیدار تاپۆکانی دەستکەوتووە. هەروەها داهاتی قەزاکەی خواردووە بە مۆری جۆراوجۆر لە خۆجێی داواکاری هاتووە بە ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی تکا لە پاشای ملوکانە کراوە. لەم بابەتەدا بە فەرمانی پاشای جەنابی پەیوەندیداری خەلافەت فەرمانکراوە کە لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام بدرێت و ئەنجامەکەی ڕابگەیەنرێت...). ٢٣- کێشەی پۆستە و گەیاندن: لە ١٠ی موحەرەمی ١٣٢٦ /١٩٠٨ز و ٣١ی کانونی دووەمی ١٣٢٣ تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (لە نێوان سەنجەقی سلێمانی و قەزای گوڵعەنبەر بۆ گەیاندن و دەستاودەستکردنی جانتای پۆستە لە نێوان ئەندامانی پۆلیسی پاراستن کێشەی تێکەوتووە. چونکە دەرکەوتووە لەناو قایمقامیەتی قەزای ناوهاتوو ئەندام کەمە. لەم حاڵەتەدا لە ناردن و هێنانی پۆستە و جێبەجێکردنی مامەڵەکان لە خۆجێی و مەکتەبەکانی فەرمی سنوردار کراوە. پۆستەخانەی گوڵعەنبەر داهاتی ڕێگای سێ مانگ لە ٤٥ قروش پێکهاتووە. ئەمەش وای کردووە و تەنها بۆ هەواڵی فەرمی سنوردارکراوە...). ٢٤- هێرشکردن: لە ٢١ی ڕەمەزانی ١٣٢٦ /١٩٠٨ز و ٤ی تشرینی یەکەمی ١٣٢٤ تۆمار کراوە و تێیدا هاتووە: (لەلایەن هۆزی جاف هێرشکراوەتە سەر هێڵی تەلەگرافی گوڵعەنبەر، وا بڕیارە بۆ چاککردنەوەی ٧٥٠٠ قروش لە سلێمانی وەربگیرێت، هەروەها لەبەر ئەوەی ئامادەکاری پێویست نەکراوە تا ڕێگە لەم جۆرە هێرشانە بگیرێت، بۆیە سەرپێچی کردن بەردەوامە، بەمەش هەواڵگری پەکی کەوتووە...). ٢٥- حاکمی ئۆرامانی ئێران/ بەڵگەنامەی ١: لە لە ٣٨ی ڕەجەبی ١٣٢٦ /١٩٠٨ز ١٢ی ئۆغستوس ١٣٢٤ تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (لەلایەن حاکمی ئۆرامانی ئێران سەرپێچی لە زەویەکانی گوندی دەیمەجۆی سەر بە قەزای گوڵعەنبەری سەنجەقی سلێمانی کراوە و دوای گفتوگۆ نوسراو لە نەزارەتی خەزینەی تایبەتی شاهانەی جەلیلە وەرگیراوە بە ناردنی ئەم نوسراوانە و جێبەجێکردنی کارەکە...). ٢٦- حاکمی ئۆرامانی ئێران/ بەڵگەنامەی ٢: لە ٢٦ی ڕەبیعی کۆتایی ١٣٢٦ (١٩٠٨) و ١٤ی مایسی ١٣٢٤ تۆمار کراوە و تێیدا هاتووە: (ساڵی ڕابردوو زەوی و زاری موڵکی میری دەیمەجۆی قەزای گوڵعەنبەری سەر بەسەنجەقی سلێمانی لە لایەن حاکمی ئۆرامانی ئێران هێرشی کراوەتە سەرو داهاتەکەیان تاڵان کردووە...). ٢٧- دامەزراندنی کارگێڕی تەلەگراف: لە ٣ی ڕەبیعی یەکەم ١٣١٣ک تۆمارکراوە و تێیدا هاتووه: (لەبەر ئەوەی زۆربەی قەزاکانی کەوتووەتە سەرسنوری ئێران و ڕووداوی زۆر گرنگ ڕوو دەدات، هەواڵی ئەم بابەتانەش درەنگ دەگاتە شوێنی مەبەست، بە هۆی ئەم ڕووداوانەوە ویلایەت باجەکەی وەرگرتووە. لە ئەنجامدا کێشە و ڕووداوی مەترسیدارتر ڕوو دەدات، بۆئەوەی ڕێگە نەدرێت ئەم جۆرە بارودۆخانە سەرهەڵبدات، بەڕێوەبردنی کارگێڕی تەلەگرافی قەزایەکانی گوڵعەنبەر، شاربازاڕ و مەرگە، دابمەزرێت، لەگەڵ ئەمەش هێڵەکان درێژبکرێنەوە. تکایە پێویستمان بە هاوکاریتانە). ٢٨- دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری قەزای گوڵعەنبەر: لە بەڵگەنامەیەکی عوسمانیدا کە لە ٢٠ی شەعبانی ١٢٧٢ک نوسراوە، وا هاتووه: (جەنابی بە میهرەبانی ئەفەندم. لەناو سەنجەقی سلێمانی ئەحمەد ئەفەندی بەڕێوەبەری قەزای گوڵعەنەبەر لەبەر لێنەهاتوویی لە ئەرکەکەیدا دوور خراوەتەوە و لە شوێنی ئەو عەبدوڵا ئاغا لە خانەدانی لیوای ناو هاتوو و ئەندامی ئەنجومەن لە خۆجێی هەڵبژێردراوە و وەکالەتی پێدراوە، تا نوسراو دێت نیوە و دوای نوسراویش مووچەی تەواو وەردەگرێت. بۆ ئەم مەبەستەش بە ئاماژەی جەنابی پاشای والی شارەزوور، لە خەزێنە کارەکە ڕێکخراوە تا حەواڵەی نەزارەتی دارایی جەلیلە بکرێت، بڕیارنامە لە ئەنجومەنی واڵا دراوەتە قەڵەم، بۆ ئەوەی عالی بفەرموێت ئەم بڕیارنامەیە لەگەڵ ڕاپۆرتی هاوپێچ ڕاگەیاندراوە و پێشکەشکراوە، ئەمڕۆ فەرمانی جەنابی ملوکانە چی بفەرموێت جێبەجێ دەکرێت). ٢٩- ئاماری گرتووخانەی قەزای گوڵعەنبەر: لە بەڵگەنامەیەکی عوسمانیدا و لە خشتەی ئاماری چوار مانگی کۆتایی ساڵى ١٣٣٠و ١٣٣٣ی گرتووخانەی قەزای گوڵعەنبەر لە ٢٨ی جەمادی کۆتایی ١٣٣٤ و ١٠ی سەفەری ١٣٣٦ تۆمارکراوە مۆری مەحموود ڕەمزی قوماندانی ژاندارمەی گوڵعەنبەریان بەسەرەوەیە، وا هاتووە: (بۆ نەزارەتی ناوخۆی جەلیلە جەنابی نازربەگی ئەفەندی نێرراون. جۆری تاوان و ژمارەی سزادراوان و دەستبەسەرکراوانیان لەخۆگرتوە. ساڵی ١٣٣٠ چوار کەس بە تاوانی ئاژاوەنانەوە سزادراون و سێ کەسیش بە تاوانی کوشتن دەستبەسەرکراون، ساڵی ١٣٣٠ یەک پیاو بە تاوانی کوشتن و یەک پیاویش بە تاوانی کاری بەد دەستبەسەر کراوە). ٣٠- بەردبارین لە خورماڵ: لە بەڵگەنامەیەکی عوسمانیدا کە لە ٢٢ی ئابی ١٨٨٨ی تۆمارکراوە و لەولایەتی موسڵ، قەڵەمی تۆمارکردن بە ژمارە ٨١ بۆ لایەنی عالی لە نەزارەتی ناوخۆی جەلیلە نێرراوە وا هاتووە: (جەنابی پایەبەرزی ئەفەندم، لە ١٠ی ئابی ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٨:٣٠ لە گوندی جیشانە و دەوروبەری سەر بە ناحیەی سەرچناری ڕۆژئاوای سلێمانی لەسەر گردێک لە شێوەی ئەهرام ئاگرێک داگیرساوە، بە سووتاندنی ماددەی خۆڵ و بەرد لەگەڵ هەوا تێکەڵ بووە و بەرز بووەتەوە، ئەم دوکەڵە لە ڕۆژهەڵاتی سلێمانی بۆ لای گوندی دیلەور ڕۆیشتووه، لەبەرئەوەی ئەم گوندە لەسەر پردێکە و لەژێر ئەم پردە دوو کەس هەبووە، یەکێکیان مردووە و ئەوی تریان بووەتە دیلی سەر جێگا، هەروەها لە قەزای گوڵعەنبەر لە گوندی خورڵمار شتێکی وا ڕوویداوە لەجیاتی بارانبارین نزیکەی ٥ تا ١٠ خولەک بەرد باریوە، ئەلحەمدولیللا کەس زیانی پێ نەگەیشتووە و زیانی نەبووە، تەنیا زیانی بە کشتوکاڵ گەیاندووە، نموونەیەک لە بەردەکانیش نێرراوە بۆ موتەسەڕفیەتی سلێمانی بە نوسراو ئاماژەی پێ کراوە. نموونەکەش بۆئەوەی بدرێتە پەیوەندیدارانی نەزارەت ڕادەستی پۆستە کراوە، لەم بابەتەدا ئەمر و فەرمان بۆ جەنابی ئەو کەسەیە کە فەرمان دەردەکات، لە ٧ی موحەڕەم ١٣٠٦ و لە ١ی ئەیلولی ١٣٠٤ والی ویلایەتی موسڵ).
١- دابەشکاریی کارگێری، ڕێکەوتی لەسەر نییە (پێدەچێت بۆ ساڵی ١٩١٨ بگەڕێتەوە). ٢- دابەشکاریی کارگێریی سەردەمی حکومەتی تورکیا لیوای سلێمانی، لە سێ قەزا پێکهاتبوو، قەزای هەڵەبجە، ناوەندی قەزای هەڵەبجە: ١. هەڵەبجە ٢. شارباژێڕ. ٣- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ١١ی ١٢ی ١٩٢٠ (ناوی هەڵەبجە گۆڕراوە بە گوڵعەنبەر) لیوای سلێمانی، قەزای گوڵعەنبەر، ناحیەکان: ١. سرۆچک ٢. شێخ ئیسماعیل ٣. قزڵجە ٤. قەرەداغ. ٤- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ٢١ی ١٢ی ١٩٢٠ لیوای سلێمانی، قەزای گوڵعەنبەر، ناحیەکان: ١. سرۆچک ٢. شێخ ئیسماعیل ٣. قزڵجە ٤. قەرەداغ. ٥- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ٥ی ١ی ١٩٢١ لە (وەزارەتی ناوخۆ) بۆ سەرجەم (ڕاوێژکاری وەزارەتەکان) لیوای سلێمانی، قەزای گوڵعەنبەر، ناحیەکان: ١. سرۆچک ٢. شێخ ئیسماعیل ٣. قزڵجە ٤. قەرەداغ. ٦- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ٢٥ی ١ی ١٩٢١ (پێشنیاز بۆ چاکسازی و گۆڕانکاری لە دابەشکارییە کارگێرییەکان) لیوای سلێمانی، قەزای گوڵعەنبەر، ناحیەکان: ١. سرۆچک (پێیشنیازی لکاندنی بە سلێمانییەوە)، ٢. شێخ ئیسماعیل، ٣. قزڵجە، ٤. قەرەداغ (پێشنیازی گواستنەوەی بۆ سلێمانی). ٧- دابەشکاریی کارگێڕی، له ساڵی ١٩٢١ (پێشنیازیی هەموارکردنی دابەشکارییەکان) لیوای سلێمانی، قەزای سلێمانی، ناحیەکان: ١. سرۆچک ٢. قەرەداغ ٣. سورداش ٤. سەنگاو ٥. سەرچنار ٦. تانجەڕۆ. ٨- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ٢٧ی ٨ی ١٩٢١ (گەڕانەوەی ناوی هەڵەبجە بۆ دابەشکارییەکان) لیوای سلێمانی، بەڕێوبەرایەتی ڕاپرسی: لیوای سلێمانی، قەزای هەڵەبجە، ناحیەکان: ١. پێنجوێن (پێشتر پێی دەوترا قزڵجە)، ٢. هەڵەبجە (ناحیەی کۆنی خورماڵ دەگرێتەوە) ٣. شەرەفبەیانی. ٩- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ١٣ی ١٠ی ١٩٢١ (وزارة الداخلیة العراق) بۆ (وزیر الصحة العمومیة). لیوای سلێمانی، قەزای هەڵەبجە، ناحیەکان: ١. پێنجوێن ٢. هەڵەبجە ٣. شەرەفبەیانی. دابەشکاریی کارگێری، لە ٢٤ی ١ی ١٩٢٢ لیوای سلێمانی، قەزای هەڵەبجە، ناحیەکان: ١. پێنجوێن ٢. هەڵەبجە ٣. شەرەفبەیانی. ١٠- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ١٢ی ٢ی ١٩٢٤ پاش پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی ٣٠ی ی ١٩٢٤ بۆ دامەزراوە کارگێڕییەکانی لیواکانی سلێمانی و کەرکووک. لیوای سلێمانی، قەزای هەڵەبجە، ناحیەکان: ١. شماران (وارماوە) ٢. خورماڵ ١١- دابەشکاریی کارگێری، لە ٢٣ی ٢ی ١٩٢٤ (ڕێکەوتەکە گریمانەییە، بە دەستخەت نوسراوە و ڕوون نییە). قەزای هەڵەبجە خراوەتە سەر لیوای کەرکووک لیوای کەرکوک، قەزای هەڵەبجە، ناحیەکان: ١. وەرماوە ٢. شەمێران ٣. خورماڵ. ١٢- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ٩ی ٢ی ١٩٢٥. جیاکردنەوەی قەزاکانی هەڵەبجە (البجە) و قەرەداغ لە لیوای کەرکوک و لکاندنی بە لیوای سلێمانی لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی ناوخۆ و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ١٣- دابەشکاریی کارگێڕی، لە ١٥ی ٣ی ١٩٢٥ لیوای سلێمانی، قەزای هەڵەبجە، ناحیەکان: قەزاکان ١. شماران (پێدەچێت شماران بێت، بەڵگەنامەکە بەشێکی دڕاوە و ناوەکان بە تەواوی دەرنەچووە) ٢. خورماڵ.
بە مەبەستی پێکهێنانی یەکێتییەک لە نێوان (عێراق و ئوردن)دا و پاش گفتوگۆ، لە ڕۆژی ١٤ی ٢ی ١٩٥٨ ڕێکەوتننامەی یەکێتی لە نێوانیاندا، کە بە (یەکێتی هاشمی) ناسراوە لە کۆشکی (بسمان) لەلایەن شا فەیسەڵی دووەم و شا حوسەینی تەلالەوه بە فەرمی ڕاگەیەنراوە. بەوپێیەی ڕێکەوتننامەکە هیچ ئامانجێکی نیشتمانی سەبارەت بە گەلانی عێراق لەخۆنەگرتووە، بووەتە مایەی ناڕەزایەتی کۆمەڵە و ڕێکخراوە سیاسيی و کەسایەتییە دیارەکانی عێراق و کوردستان. لە ئازاری ١٩٥٨ هەندێک لە سەرکردەکانی پارتی و ژمارەیەک لە کەسایەتییە بێلایەنەکانی کورد و نوێنەری شار و شارۆچکەکان (لەوانە نوێنەرانی شاری هەڵەبجە) لە شاری کەرکووک کۆبوونەوەیەکی نهێنییان ئەنجامداوە و یاداشتێکیان بەناوی گەلی کوردەوە ئامادەکردووە. بەپێی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق/بەشی هەواڵگریی نهێنی، دەزگا ئەمنییەکانی بەغداد لە گەیشتنی نوێنەرانی کۆبوونەوەکەی شاری کەرکووک بۆ بەغداد لە ٨ی ٣ی ١٩٥٨ ئاگادارکراونەتەوە لەوەی، کە داواکارییەکەیان جێبەجێناکرێت. لە درێژەی هەوڵەکانی هەردوو وڵات بۆ دانانی دەستوورێکی نوێ، دانیشتوانی هەڵەبجە بە ئیمزای ٩٥ کەس لە چین و توێژە جیاجیاکانی شارەکە یاداشتێکیان ئاڕاستەی کردووە و داوای پارێزگاریکردنی مافەکانی گەلی کوردیان کردووە و لە دەقی بروسکەکەدا هاتووە: (ئێمە ڕۆڵەکانی گەلی کوردین، داوا ئەکەین ئەو هەقە قەومییانەمان پارێزگاری بکرێت کە لە دەستووری عێراقی و قەوانینی ئیش پێ کراوا و لە ئیتیفاقاتی دەولیدا دانراوه، کە حکومەتی عێراق خوی پێوە بەستووە لە ڕۆژی دامەزراندنیيەوە، وە داوا ئەکەین کە لە دەستوری تازەشدا کە نیازوایە دابنرێت ئەم هەقانەی تیا بنوسرێ بەشێوەیەکی فراوانتر، بۆئەوەی گەلی کورد هەقی قەومی و سەربەستی مەشرووعی خۆی پارێزراو بێت).
بەپێی بەڵگەنامەیەکی عوسمانی: وەسمانی پاشای قایمقامی قەزای گوڵعەنبەر داوایکردووە بەنیازی بە جێهێنانی فەریزەی حەج و ڕۆشتنی بۆ حیجاز لە تشرینی یەکەمی ١٨٩٩ داوای پێدانی موڵەت و دەستلەکارهەڵگرتنی کردووە. ئەم داواکارییەشی ئاڕاستەی ویلایەتی موسڵ کردووە و ویلایەتی موسڵیش بە نوسراوی ژمارە ٥٧ لە ١٧ی ئەیلولی ١٨٩٩ داواکارییەکەی ناوبراوی بۆ سەرۆکایەتیی وەزیران بەرزکردووەتەوە، بەمجۆرە لە نوسراوی ٥٥٣٣ی باشکاتبی کۆشکی ییڵدز لە ٦ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩دا هاتووە: لەسەر بنەمای ئەو داواکارییە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٩ گەشتووەتە سەرۆکایەتیی وەزیران، کە قایمقامی گوڵعەنبەر وەسمان پاشا بەمەبەستی بەجێهێنانی حەج و ڕۆشتنی بۆ حیجاز داوای مۆڵەتی کردووە، لەبەرئەوە لەلایەن سەرۆکایەتیی وەزیرانەوە مۆڵەتەکەی قبوڵکراوە و ڕێگەیپێدراوە. دواجاریش سەرۆکایەتیی وەزیران ئاماژە بەو ڕەزامەندییەی لە فەرمانی باشکاتبی کۆشکی ییلدزدا هاتووە، فەرمانی بە وەزارەتی ناوخۆ کردووە ڕێوشوێنەکانی پێدانی مۆڵەت بە وەسمان پاشای قایمقامی گوڵعەنبەر جێبەجێبکەن.
ڕۆژنامەی فەرمی هەرێمی کوردستانە. وەزارەتی داد دەریدەکات. لە ژمارە ٣٣٤ ڕۆژی دووشەممەی ٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەیانی ژمارە(١٤)ی ساڵی ٢٠٢٥ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە هێنانەکایەی پارێزگای هەڵەبجەی وەک نۆزدەهەم پارێزگای عێراق و چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستانی تیدا بڵاوکراوەتەوە.
ڕۆژنامەی فەرمیی کۆماری عێراقە. وەزارەتی داد دەریدەکات. لە ژمارە ٤٨٢٤ ی ٥ی ٥ی ٢٠٢٥دا، کە ساڵی شەست و شەشەمی ڕۆژنامەکەیە، مەرسومی کۆماریی ژمارە ١٩ی سەرۆککۆماری عێراقی تێدا بڵاوکراوەتەوە، کە تایبەتە بە واژۆکردنی پارێزگای هەڵەبجەی وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق.
هەڵوێستی باوکان و سەرپەرشتیارانی فێرخوازانی شارەدێی گوڵپ لە ناوچەی هەورامانه، کە لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکە مامۆستا (ئەحمەد حسێن ١٩٢٨ -٢٠١٨ز) کراوە، منداڵەکانیان بە بڕیاری (دەرچواندنی زەحف)، دەرنەچێنرێن و لە هەمان پۆلی خۆیاندا بمێننەوە و بە کەوتوو دابنرێن، ئەگەرچی وەزارەتی پەروەردەش ئەو جیاوکەی پێدابن. مێژووی نوسراوەکە بۆ ٢٦ی ١١ی ١٩٥٨ و دوای چوار مانگ لە کودەتای ١٤ی تەمموزی عەبدولکەریم قاسم و هاوڕێکانی دەگەڕێتەوە و لە سەروبەندی ئاژاوە و ناڕێکوپێکیی کارگێڕیدا بووە. ئەم باوکانە بە نامەیەک ئەم ناڕەزایەتییە و ئەم پابەندییە زانستی و بەرپرسیارێتییە دەخەنەئەستۆی خۆیان و کاربەدەستانی پەروەردە و بە پێی خشتەیەکی پێنج ستوونی، ناوی یازدە قوتابی و یانزە سەرپەرشتیاری قوتابیان و پۆلەکەیان هاتووە، (پێنج منداڵی پۆلی یەکەم، سیانیان پۆلی دووەم و سێی کۆتاییش پۆلی سێیەم بوون)، کە باوکان یان سەرپەرشتیاری فێرخواز پەنجەمۆر یان ئیمزایان لەسەرکردووە، بە خەتێکی ڕوقعەی ناپابەند نوسراوەتەوە، لە کۆتایی لای خوارەوەی لاپەڕەکەشدا ناوی سێ شایەت هاتووە، کە هەرسێکیان لە قوتابخانەی گوڵپ مامۆستا بوون، (دوانی یەکەم میلاک و کۆتاییی وانەبێژ بووە)، ئەوانیش: ئەکرەم ئەحمەد، محەممەد تۆفیق محەممەد و مەلا عەبدوڵا حەمەعەلی. بڕیاری زەحف: مەبەست ئەو بڕیارە بوو، کە بەهۆی پەشێویی ئەو سەردەمە و کودەتای تەمووزی ١٩٥٨ەوە، بۆ ساڵی خوێندنی ١٩٥٨ بۆ ١٩٥٩ دەرچووە، کە ئەو ساڵەدا بە کەوتوو ئەژمار نەکرێت بۆ قوتابیان و زەحف بکرێن بۆ پۆلێک پێشتر، (دەکرێت ئەم بڕیارە هاوشێوەی بڕیاری عبووری ئەم سەردەمە بچوێنرێت). بە گوێرەی بەڵگـەکـە، ئـەم ڕاسـتییانەی دیکەش دەردەکەون: ١- ژمارە ١٠ی خشتەکە فێرخوازێکی کچە (فەرخیە حەمەکەریم)، لە پۆلی سێیەمدا بووە. ٢- بەپێی پەنجە مۆرەکان بێت، لە کۆی ١١ یانزە فێرخوازەکە، دە لە باوکان و سەرپەرشتیاران خوێندەوارییان نەبووە و پەنجەمۆریان لە بری ئیمزا کردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ڕەزامەند نەبوون منداڵەکانیان بە ناشایستەیی بنێررێتە پۆلێکی پێشتر. ٣- یەکێک لە مامۆستا وانەبێژەکان، مەلای مزگەوت بووە و لەبەر پێویستی خۆبەخشانە وانەی وتووەتەوە. ٤- لەناو ئەو یانزە فێرخوازەدا، لە ئێستادا تەنها چوارییان لە ژیاندا ماون و ئەوانی تر کۆچیدواییانکردووە. ٥- بەڕێوەبەری قوتابخانەکە (مامۆستا ئەحمەد حسێن)ـە. ساڵی ١٩٢٨ لەدایکبووە، خەڵکی بیارە بووە و لە ٧ی ٣ی ٢٠١٨ کۆچیدواییکرد.
ڕۆژی ٢٢ی ٥ی ٢٠٢٤ ئەنجومەنی نیشتمانیی عێراق (پەرلەمان)، لە دانیشتنی ٢٦ـەمینی خۆیدا و بە سەرۆکایەتیی (موحسین مەندەلاوی) بە وەکالەت و ئامادەبوونی ١٦٧ ئەندام، لە چوارچێوەی دەرکردنی یاسای پشووە فەرمییەکاندا، ڕۆژی ١٦ی ٣ (وەک ڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە)، بە پشووی فەرمی لە هەموو عێراقدا دیاریکردووە.
یاسای ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجەیە لە هەرێمی کوردستان-عێراق، پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی (١) لە مادەی (٥٦)ی یاسای ژمارە(١)ی ساڵی ١٩٩٢هەموارکراو، لە ئەنجومەنی وەزیران، پەرلەمانی کوردستان-عێراق لە دانیشتنی نائاسایی ژمارە(٢)ی ڕۆژی ٥ی٢ی ٢٠١٥ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بڕیاری دەرکردنی داوە. یاساکە ١٢مادەی لەخۆگرتووە. مادەی(١) شەش بڕگەیە، واتای زاراوەکانی نێو یاساکە ڕووندەکاتەوە. مادەی (٢) دوو بڕگەیە، باس لە دروستکردن و دانانی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەکات. مادەی (٣) یەک بڕگەیە، باس لە دانانی سەرۆک و جێگرەکەی دەکات. مادەی (٤) یەک بڕگەیە، باسی ئیمتیازی ئەنجومەن دەکات. مادەی (٥) دوو بڕگەیە، باس لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی پارێزگاکە دەکات. مادەی (٦) یەک بڕگەیە، باسی مانەوە و بەردەوامیی ئەنجومەن دەکات. مادەی(٧) سێ بڕگەیە، بڕگەی یەکەم باس لە دامەزراندنی پارێزگار بە مەرسومی هەرێمی دەکات، بڕگەی دووەم دامەزراندنی جێگرەکان بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕگەی سێەم باس لە دامەزراندنی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییەکان بە مەرسومی هەرێمی دەکات. مادەی(٨) باس لە تەرخانکردنی بودجەی پارێزگا دەکات. مادەی (٩) باس مادەکانی دیکەی یاسای پارێزگاکان دەکات، لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا. مادەی (١٠) باس لە حوکمی یاساکە دەکات. مادەی (١١)باس لە جێبەجێکردنی یاساکە دەکات لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە. مادەی (١٢) باس لە جێبەجێکردن و بڵاوکردنەوەی یاساکە دەکات لە ڕۆژنامەی فەرمیی وەقایعی کوردستان.
ڕاپۆتی لیژنەکانی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پاش شەڕی کەنداوی ١٩٩٠، سەبارەت بە پڕۆگرامی چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی و ئەتۆمیی عێراق پێکیهێنا. لە ماوەی هەشت ساڵدا ٢٠٠٠ پشکنەر خەریکی بەدواداچوون و زانیارییەکانی عێراق بوون. حەوت دانە ڕاپۆرتیان پێشکەشکردووە. ڕاپۆرتەکە وێنەیەکی ڕوون و ئاشکرا دەداتە دەست، دەربارەی چەکی پەیوەندیدار بە گازی خەردەل و تابوون و بە کاربردنی لە کیمیابارانی هەڵەبجەدا و لە دۆسیەی فرانس ڤان ئانراتدا پشتیپێبەستراوە و بە هەموو ڕەهەند و لایەنەکانییەوە، سەرچاوەیەکی سەرەکی شیکردنەوەیە بۆ ڕاپۆرتەکانی تری هاوپێچکراو سەبارەت بە پڕۆگرامی چەکی ناوەکیی عێراقی. هێشتا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان یان هیچ وڵاتێک بە شێوەیەکی فەرمی نەخراوەتە بەردەم ڕای گشتی.
ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەیەکی (ڕێکخراوی هەڵوێست)ـە بە پاڵپشتی ڕێکخراوی HIA هەنگاری لە ماوەی شەش مانگدا لە هەڵەبجە تایبەت بە بەرووبوومی هەنار لە ساڵی ٢٠٢١دا جێبەجێکراوە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب (ڕێباز)، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، جێبەجێکار: زەینەب ئەحمەد فەتاح، ئەرسەلان محەممەد، ئەندازیاری کشتوکاڵی: ئومێد ئەحمەد حەمە. بەشی یەکەم پوختەیەکی پڕۆژەکەیە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر لە ڕێنمایی جوتیاران و کردنەوەی خولی یەک مانگی بۆ جوتیاری ناوچە جیاجیاکانی هەڵەبجە و چاوپێکەوتن لەگەڵ ١٠٠ جوتیار و ڕاوێژ لەگەڵ چەندین پسپۆری کشتوکاڵیدا کراوە و ئامانجەکان خراونەتەڕوو. بەشی دووەم توێژینەوەی مەیدانیی پڕۆژەکەیە لەسەر بەرووبوومی هەنار و ئاستەنگەکانی باخداری، پارێزگای هەڵەبجە وەک نمونە. بەشی یەکەمی میتۆد و پێناسەی چەمکەکانە. بەشی دووەم زانیارییە گشتییەکانی باخی هەنار و نمونەی لێکۆڵینەوەکەیە، شوێنی باخی بەشدابووان، سەرچاوەی ئاوی، تەمەنی باخەکان، ڕووبەری باخەکان، شێوەی باخەکان، جۆری چاندن. بەشی سێیەمی ئەرکە سەرەکییەکانی باخداری، جۆری ئاودێری، بژارکردن، بەکارهێنانی پەینی کشتوکاڵی، پشکنینی کشتوکاڵی، سەرچاوەکانی چارەسەرکردنی گرفتەکانی باخداری، نەخۆشییەکان، زیانی نەخۆشییەکان. بەشی چوارەم هەماهەنگی حکومەت و جوتیاران، جوتیاران لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ، مۆڵەتی باخداری، بەدەمەوە هاتنی حکومەت، ئەو کێشە و گیروگرفتانەی ڕوبەڕووی جوتیاران دەبنەوە، بەرپرسیاریەتیی کەرتی کشتوکاڵ، چۆنیەتیی هەڵبژاردنی پیشەی باخداری، پیشەی باخەوانەکان، بەرهەمی ساڵانەی هەنار، شێوازی فرۆشتنی بەرهەمی هەنار، ڕێگاکانی ساخکردنەوەی بەرهەم، دەرئەنجام. بەشی پێنجەم، فۆڕمی زانیاریی تایبەت بە جوتیاران، بڕوانامە، ناو و شوێنی ئەو جوتیارانەی، کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ئەنجامدراوە، نوسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە سەبارەت بە باخداری، وێنەی بەشێک لە چالاکییەکان.
پڕۆژەی چاودێریکردنی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (تەندروستی، شارەوانی، پەروەردە) لەلایەن ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لە ماوەی یەک ساڵدا لە ١ی ٢ی ٢٠١٨ بۆ ٣١ی ١ی ٢٠١٩ جێبەجێیانکردووە. ستافی پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب (مامۆستا ڕێباز)، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد (هەڵگور)، چاودێرەکان: گۆڤار سەلام ڕەحیم، ساکار سەلام فەتاح). پوختەی پڕۆژە: بەشی یەکەم، دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، پەیکەری کارگێڕیی دیوانی پارێزگا، سەرنج لەسەر پەیکەری کارگێڕی، پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا، ڕاپرسی لەسەر دیوانی پارێزگا. بەشی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، پەیکەری کارگێڕیی بەڕێوەبەرایەتی، سەرنج لەسەر پەیکەری کارگێڕی، پڕۆژەکانی، ڕاپرسی. بەشی سێیەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، پەیکەری کارگێڕی، سەرنج لەسەر پەیکەری کارگێڕی، پڕۆژەکانی، ڕاپرسی. بەشی چوارەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، پەیکەری کارگێڕی، سەرنج لەسەر پەیکەری کارگێڕی، پڕۆژەکانی. بەشی پێنجەم، سەرنجە گشتییەکان و وێنەی بەشێک لە چالاکییەکان. کۆمەڵێک زانیاری و داتای وردی تێداخراوەتەڕوو.
پڕۆژەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، تەندروستی، شارەوانییەکان) و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە. ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED ئەمریکی لە ماوەی یەک ساڵدا جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، چاودێرەکان: ساکار سەلام فەتاح، گۆڤار سەلام فەتاح). چالاکییەکانی پڕۆژە، بەشی یەکەم، پێشکەشکردنی ٢٤ ئەڵقە لەبەرنامەی ڕادیۆیی لە ڕادیۆی دەنگی نوێوە بووە، ئەمەیش بە میوانداریی شارەزایانی کارگێڕی و بەڕێوەبەر و یاساناسان، پێشکەشکردنی هەشت سیمیناری یاسایی و کارگێڕی بۆ ئاشناکرنی فەرمانبەران بە ئەرک و مافەکانیان، ٣٧٠ سەردانیکردنی چاودێرانی پڕۆژەکە بۆ دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکان. بەشی دووەم هەڵسەنگاندن و بە دواداچوون و کاری مەیدانی، دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە، ڕەوشی خوێندن لە بەشێک لە خوێندنگەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی، دەرئەنجامی ڕاپرسی لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکاندا، ڕاپرسی لە جێگای مانەوەی نەخۆش، کاریگەریی ڕێکخراوە ناحکومییەکان، کاتی ئامادەبوونی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، دەستخستنی زانیاری. بەشی سێیەم، سەرنج و تێبینییەکان، دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە. بەشی چوارەم، پاشکۆ، نوسراوە فەرمییەکان، وێنەی چالاکییەکان.
پڕۆژەی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، تەندروستی، شارەوانییەکان) و سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجەیە. ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED ئەمریکی لە ماوەی یەک ساڵدا لە ١ی ٢ی ٢٠١٩ بۆ ٣١ی ١ی ٢٠٢٠ جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاریی پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: ئەنسار کەمال غەریب، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، چاودێر: ڕێزان ئەبوبەکر عومەر، میوان عوسمان عومەر). پوختەی پڕۆژە: بەشی یەکەم، یاسا و بڕیاری تایبەت، ئەو یاساو بڕیارانەی، کە پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکەن، ڕێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پڕۆژەکە. بەشی دووەم، چالاکییەکانی پڕۆژەکە و ئەنجامەکانی، وەرشەی ڕاهێنانی کارگێڕی، بەرنامەی ڕادیۆیی، سەردانی فەرمانگەکان، ڕاپرسی. بەشی سێیەم، سەرنج و تێبینییە گشتییەکان، دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەڵەبجە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە. بەشی چوارەم، ڕاسپاردەکان. بەشی پێنجەم، بەڵگەنامە و دیکۆمێنتەکان.
بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، شارەوانییەکان، تەندروستی) و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: ڕێکخراوی هەڵوێست بەهاوکاری ڕێکخراوی NED ساڵی ٢٠٢٠ جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: سەروەت محەممەد عەبدولکەریم، ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، چاودێرەکان: ڕێزان ئەبوبەکر عومەر، میوان عوسمان عومەر. چالاکییەکانی پڕۆژە، ڕێگری و ئاستەنگەکان، ڕێگریی کارگێڕی، هاتن و بڵابوونەوەی کۆرۆنا، ڕێگریی قەیرانی دارایی، چالاکییەکان، وۆرکشۆپ و گفتوگۆی کراوە و سەردان و بەرنامەی تەلەڤزیۆنی بە بەشداری بەڕێوەبەری ناحیەکانی سیروان و بیارە و خورماڵ و بەمۆ، ئەنجامی چالاکی و گفتوگۆکراوەکان و ڕێکارە یاسایی و چاودێریی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خراوەتەڕوو. سەرنج و تێبینییەکان، دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی شارەوانی. پاشکۆ، دیبەیتی هەڵسگاندنی شێوازەکانی ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە، پێشکەشکردنی دوو یاداشت بە حکومەتی هەرێم و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەدواداچوون بۆ سووتانی بینای سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، خوێندنی ئەلیکترۆنی.
بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی (پەروەردە، تەندروستی، شارەوانییەکان) و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: سەروەت محەممەد عەبدولکەریم. ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد. ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد. چاودێرەکان: ڕێزان ئەبوبەکر عومەر، میوان عوسمان عومەر). بەشی یەکەم: کار و چالاکییەکانی پڕۆژە، وەرشەی ڕاهێنانی کارگێڕی بۆ فەرمانبەرانی شارۆچکەکانی خۆرمأڵ، بیارە، سیروان، بەمۆ و دەرئەنجامی وەرشەکان، پێشکەشکردنی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی، گفتوگۆی کراوە لەگەڵ فەرمانگەی داواکاری گشتی و نوسینەگەی هەڵەبجەی پەرلەمانی کوردستان لە ڕێستۆرانتی هەردی و دەرئەنجامی گفتوگۆکان خراوەتەڕوو، سەردانیکردنی پێنج فەرمانگەی حکومی بە مەبەستی تێگەشتن لە شێوازی بەڕێکردنی ئیشوکاری هاوڵاتیان، چاودێریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و پەیجی فەرمیی دیوانی پارێزگا، تەندروستی، پەروەردە، شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی شارەوانی. بەشی دووەم ڕێگرییەکانی بەردەم پڕۆژەکە. بەشی سێیەم: کار و چالاکی و پڕۆژەی فەرمانەگەکانی دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی، پەروەردە، سەرۆکایەتیی شارەوانی. بەشی چوارەم: سەرنج و بەدواداچوونەکان. بەشی پێنجەم: پاشکۆ، بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردە (سۆران عومەر)، سەرۆکایەتیی شارەوانیی کوێستان ئەکرەم فرج، پارێزگاری هەڵەبجە: ئازاد تۆفیق. جێگری پارێزگار: کاوە شێخ عەلی، وێنەی بەشێک لـە کار و چالاکییەکان.
پڕۆژەی بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ کار و پڕۆژەکانی دیوانی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: ڕێکخراوی هەڵوێست بە هاوکاری ڕێکخراوی NED جێبەجێیانکردووە. ستافی جێبەجێکاری پڕۆژە: (بەڕێوەبەر: سەروەت محەممەد عەبدولکەریم. ڕێکخەر: جەوهەر عەزیز ئەحمەد، یاسایی: باخان فاتیح عەبدولڕەحمان، ژمێریار: عوسمان حسێن محەممەد، چاودێرەکان: سۆزیار یادگار مەولود، خۆزگە عوسمان محەممەد)، کە کۆمەڵێک ژمارە و داتای وردی لەسەر کاری مەیدانی خستووەتەڕوو. بەشی یەکەم: کار و چالاکی و دەرئەنجامەکانیان، کردنەوەی خولی ڕاهێنانی یاسایی، سەردانیکردن و چاودێریی فەرمانگەکان، گفتوگۆی کراوە، بەرنامەی تەلەفزیۆنی، چاودێریی پێگەی فەرمانگەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی، دەرئەنجامی چالاکییەکان. بەشی دووەم: ڕێگرییەکان و ڕێکارە یاساییەکان، ئاستەنگی بەردەم بەڕێوەچوونی ڕێکارە یاساییەکان. بەشی سێیەم: بەدواداچوون و چاودێریکردنی دامەزراندنی فەرمانبەران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەڵەبجە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و کاوباری ئایینی، بەڕێوەبەرێتیی پۆلیسی هاتوچۆی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی هەڵەبجە. بەشی چوارەم: پڕۆژەی فەرمانگەکان، دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی، پەروەردە، سەرۆکایەتیی شارەوانی. بەشی پێنجەم: سەرنج و بەدواداچوونەکان لەسەر کار و پڕۆژەی فەرمانگەکان. بەشی شەشەم: پاشکۆ، بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان، گفتوگۆی کراوە.