کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

797 بابەت

مەرسومی کۆماری ژمارە ٥٢

پاڵپشت بە بڕگەکانی مادەی پێنج لە یاسای پارێزگاکان، ژمارە ١٥٩ی ساڵی ١٩٦٩ی هەموارکراو، لەسەر داواکاریی وەزیری ناوخۆ، بە واژووی سەرۆککۆمار (ئەحمەد حەسەن بەکر) لەڕۆژی حەڤدەی مانگی سەفەری ساڵی ١٣٩٨، بەرامبەر بە بیست و شەشی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٧٨، ئەم مەرسوومە دەرچووە و تێیدا وا هاتووه:‌ (بڕیارمان دا دابڕینی ئەم کەرتانه کە ژمارە و ناویان هاتووە لەناحیەی سیروان سەر بەقەزای هەڵەبجە لە پارێزگای سلێمانی و بەستنەوەی بە ناحیەی دەربەندیخانی سەر بەقەزای دەربەندیخان لە هەمان پارێزگا "گوندی بەڕوێنی ژووروو و دارەکونجە، گوندی بەلەسۆ، گوندی پشتە، گوندی گمە، گوندی گڵێجاڵ، گوندی قەڵپ، گوندی توڵەبی، گوندی شەمێران، گوندی کانی کەوە، گوندی چەمەڕەش، گوندی دۆڵی ناوحەد و وڵوەر، گوندی مۆرتکە و بانی بۆڵان، گوندی سەرشاتەی خواروو، گوندی لاوران، گوندی دڵف، گوندی سەرشاتەی سەروو، گوندی زارێن، گوندی کۆکۆیی شەمێران، گوندی زمناکۆ، گوندی وەرمن").

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

مەرسومی کۆماری ژمارە ١٠٤٧

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی قەزای هەڵەبجەیە لە لایەن سەدامەوە، دوای گرتنی لەلایەن ئێران و کیمیابارانکردنی لەلایەن عێراقەوە. بە فەرمی قەزاکەی هەڵوەشاندووەتەوە. دەقی مەرسومەکە: استنادا الى احکام المادة الخامسة والفقرة (١) من المادة السادسة من قانون المحافظات رقم ١٥٩ لسنة ١٩٦٦ المعدل. رسمنا بما هو أت: اولا: يلغي قضاء حلبجة التابع لمحافظة السليمانية ثانيا: تستحدث ناحية باسم ناحية حلبجة، يکون مرکزها المدينة الجديدة وترتبط بقضاء الاخوة في محافظة السليمانية علي وزير الحمک المحلي تنفيذهذا المرسوم. کتب ببغداد في اليوم التاسع والعشرين من شهر صفر ١٤٠٩ هجرية، المصادف اليوم العاشر من شهر تشرين الاول لسنة ١٩٨٨ ميلادية. صدام حسين رئيس الجمهورية

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

مەرسومی کۆماری ژمارە ١٩

واژۆکردنی بڕیاری بە پارێزگاکردنی هەڵەبجەیە وەک ١٩هەمین پارێزگای عێراق، دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگی پێداوە و سەرۆککۆمار مەرسومی بۆ دەرکردووە. دەقەکەی: استنادا الى احکام البند(سابعا) من المادة (٧٣) من الدستور، والمادة (١) من قانون استحداث محافضة(حلبجة) في جمهورية العراق رقم (٧) لسنة ٢٠٢٥. رسمنا بما هو أت: اولا: لتحدث محافظة باسم محافظة(حلبجة) في اقليم کردستان العراق لتکون المحافظةالتاسعة عشة في جمهورية العراق ويکون مرکزها قضاء(حلبجة) ثانيا: على الجهات ذات العلاقة تنفيذ هذا المرسوم ثالثا: ينفذهذا المرسوم في تاريخ نشره في الجريدة الرسمية. کتب ببغداد في اليوم الاول من شهر ذي القعدة لسنة١٤٤٦ هجرية، لاموافق لليوم التاسع والعشرين من شهر نيسان لسنة ٢٠٢٥ ميلادية عبد اللطيف جمال رشيد رئيس الجمهورية

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

محەممەد پاشای جاف وەرگرتنی پلەوپایە لە دەوڵەتی عوسمانی

محەممەد پاشای جاف وەک سەرۆکی گەورەترین عەشیرەتی باشوری کوردستان بەرلەوەی ببێت بە قایمقامی جاف و قەزای گوڵعەنبەر، چەند پلەوپایەکی لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە وەرگرتووە. لە بەڵگەنامەیەکی عوسمانیدا هاتووە: (بەپشتبەستن بە نوسراوی بەڕێزتان بۆ بەخشینی پارچەیەک لە نیشانی مەجیدی پلەچوار بە محەممەد بەگ کە لە ئەمیرەکانی عەشیرەتی جاف و قاپوچی باشی دەرگای باڵایە، لەگەڵ بەخشینی پلەی قاپوچی باشی بە هەریەک لە قادر بەگ و بەهرام بەگ، ڕەزامەندی جەنابی پادیشاهی لەسەر دراوە و دروستکردنی نیشانی ناوبراو بە وەزارەتی دارایی شکۆدار سپێردراوه ‌و بەرائەتەکەشیان "بەرائەت بریتییە لەو بەڵگەنامە سوڵتانییەی کە دەبەخشرایە ئەو کەسانەی پلە و جیاوکێکیان لەلایەن دەوڵەتەوە پێ دەدرا" نێرراوە. بفەرموون بۆ جێبەجێکردنی کاری پێویست و وەرگرتن و ناردنی سەنەدی پێویست لەکاتی گەیشتنی نیشانەکاندا). لە بەڵگەنامەیەکی تریاندا هاتووە: (محەممەد بەگ، کە یەکێکە لە ئەمیرەکانی عەشیرەتی گەورەی جاف لە سەنجەقی سلێمانی و هاوکات قەپوچی باشی دەرگای باڵایه، وەک پاداشتێک بۆ ئەو خزمەتانەی لێی بینراوە لەلایەن والیەتی بەغداوە نوسراو نێردرا‌وە بۆ بەخشینی پارچەیەک لە نیشانی مەجیدی پلەچوار بەناوبراو، جەنابی پادیشاهیش "سوڵتان" ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە، هەواڵی ئەمەش لە ٥ ذی القعدة ١٢٨٢ لەلایەن خامەوە پێشکەشکراوە، بفەرموون بۆ دروستکردنی نیشانی ناوبراو).

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

میوەجات لە قەزای گوڵعەنبەر

لەبەرئەوەی بەشێک لە ناوچەکانی سەربە قەزای گوڵعەنبەر، ناوچەی شاخاوی و نیمچە شاخاوین، چەندین جۆری باخ و باخاتی تێدایە، لە ناوچە جیاوازەکانی قەزای گوڵعەنبەردا چەندین داری بەرداری وەکو: گوێز، هەڵوژە، سێو، هەرمێ، هەنجیر، قەیسی و بادەمی تێدا چێنراوە، لەوەش زیاتر هەندێک ناوچەی قەزای گوڵعەنبەر وەکو هەورامان بە باخداری بەناوبانگبوون. لە ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵ و کانزاکانی دەوڵەتی عوسمانی بۆ ساڵی ١٩٠٦دا هاتووە، لە قەزای گوڵعەنبەردا ١٣٠٠٠٠ قییە گوێز، ٢٠٠٠٠ قییە هەڵوژە، ١٠٠٠٠ قییە سێو، ١٠٠٠٠ قییە هەرمێ و ١٠٠٠٠ قییەش هەنجیری تێدا بەرهەمهاتووە. ئەمە لەکاتێکدایە لە ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی و بازرگانیی دەوڵەتی عوسمانی بۆ ساڵی ١٩١١دا، ئەو زانیارییانە گۆڕانکارییان بەسەرداهاتووە. لە ئاماری ساڵی ١٩١١دا داهاتی هەریەکە لە بەرهەمی هەنار و توویش زیادکراوە، کە کۆی گشتیی بەرهەمی هەنار و توو لە سەنجەقی سلێمانی لە قەزای گوڵعەنبەردا بوون و بەجۆرێک ٢٠٠٠٠ قییە هەنار و ٤٠٠٠٠ قییە توو بەرهەمهاتوون، هەروەها لە سەنجەقی سلێمانی ڕێژەیەکی بەرچاو ترێ و کشمیش بەرهەمهاتوون، بەجۆرێک لە ئاماری ساڵی ١٩١١ی وەزارەتی کشتوکاڵدا، کۆی گشتیی ترێی بەرهەمهاتوو لە سەنجەقی سلێمانییدا ٤٣٢٣٠٠ قییە ترێ بووە، کە بەمجۆرە دابەشبووە بەسەر قەزاکاندا، قەزای شەهربازار ٢١٢٢٠٠ قییە، قەزای گوڵعەنبەر ١٢٠٠٠٠ و قەزای مەعمورەتولحەمید (مەرگە)یش ١٠٠٠٠٠ قییە ترێی لێبەرهەمهاتووە.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

ناحیەی لهۆن ١٩١٢

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی شورای دەوڵەتی عوسمانی، کە تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر بنەمای نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ، شورای دەوڵەت لە ڕێکەوتى ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩١٢، بە ژمارەی ٢٢١٧، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی مولکییە و مەعاریفەوە خوێندنەوەی بۆ کراوە، لەسەر بنەمای داواکاریی ناوبراو و لەپێناو بەهێزکردن و پاراستنی هەژموونی حکومەت، ئاسایش و ئارامی، بڕیاردراوە لەسەر دروستکردنی ناحیەیەک لەسەر سنوری ئێران و لەو گوندانەی لەژێر هەژموونی (جافرسان)دا بوون و کردنی ناوبراو بە بەڕێوەبەری ئەو ناحییە بە مووچەی پێنج سەد قروش. دوای ئەم بڕیارەى ئەنجومەنی شورای دەوڵەت، دائيرەی سەدارەت لە سەرۆکایەتیی دەوڵەتی عوسمانی بە بڕیاری ژمارە (٢٣٢٣) فەرمانی باڵای بۆ دروستکردنی ناحیەی لهۆن لە ٦ى ١١ى ١٩١٢ دەرکردووە و داوای جێبەجێکردنی کاری پێویستی لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ جێبەجێکردنی ئەو فەرمانەی کردووە.

نامەیەکی بارزانی بۆ عەبدولوەهاب ئەتروشی

نامەیەکی مەلا مستەفا بارزانییە بۆ حاکمی ئەو کاتەی شۆڕش لە هەورامان (عەبدولوەهاب ئەترووشی)، لە پێناو کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی شێخ زاهیدی شێخ عەلادین بۆ بیارە و لە ١١ی ٦ی ١٩٦٩ نوسراوە. دوای ئەوەی شێخ زاهید پەیوەندی بە بارزانییەوە دەکات و تکای نوسینی نامەیەک بۆ ئەو مەبەستە دەکات. لە ناوەڕۆکی نامەکەدا وا هاتووه:‌ (بۆ برای بەڕێزم عەبدولوەهاب ئەتروشی. دوای سڵاوم و هیوای باشیت، هەڵگری نامە شێخ زاهیدی برای شێخ عوسمان هاتووەتە لامان و داوای یارمەتی کردووە بۆ گەڕانەوەی بۆ بیارە و گێڕانەوەی موڵک و سامانی و چارەسەری کێشەکانی بەپێی توانا، لای ئێمە هێچ ڕێگریەک نییە بۆ گەڕانەوەی، بەڵام ڕەنگ بێ شێخ عوسمان خۆشحاڵ نەبێت بە گەڕانەوەی، بۆیە پەیوەندی بە شێخ عوسمانەوە بکە و کاربکە بۆ ڕەزامەندی و بڕیاری گەڕانەوەی براکەی، بە جۆرێ کارەکە ڕێکخە هەموولا ڕازی بن و نەبێتە هۆی دژبەری شێخ عوسمان).

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نامەیەکی مەولەویی تاوگۆزی بۆ شازادەی دەوڵەتی قاجار

نامەیەکی مەلا عەبدولڕەحیمی مەولەوی تاوگۆزی (١٨٠٦-١٨٨٢)یە بۆ شازادە فەرهاد میرزای قاجاری (معتمد الدولة) (١٨١٨-١٨٨٨)ی والی کوردستانی ئەردەڵان نێرراوە. ناوەڕۆکی نامەکە بابەتێکی عەقیدەیی و کەلامییە، وەک دەردەکەوێت، فەرهاد میرزا خۆی پرسیار و داوای ڕوونکردنەوەی لە مەولەوی کردووە. نامەکە لە چوارچێوەی کەشکۆڵێک (مجموعة)دایە، کە چەند بابەتێکی تری تێدایە و یەکەمیان ئەم نامەیەی مەولەوییە و ئەوانی تر هی (فرج اللە میرزا عەبدوڕەحیمی خاڵخاڵی، محمد تاهیری تائی، حەبیبوڵا ئەنساری...) و چەند کەسێکی ترن. ناساندنی نامەکە: ناونیشانی دەستنوس: نامەی مەلا عەبدولڕەحیمی تاوگۆزی مەولەوی بۆ فەرهاد میرزا نوسەر: عەبدولڕەحیمی مەولەوی ساڵی نوسینەوە: ١٢٨٣ نوسەرەوە (ناسخ): دیار نییە زمان: فارسی جۆری خەت: نەستەعلیق ژمارەی پەڕە: ٧ قەبارە: ١٥ بە ٢١سم ناوەرۆکی نامەکە: بسم اللە الرحمن الرحیم، این مکتوبیست کە جناب فضائل مآب مولی ملا عبدالرحیم کە موصوف بە مولوی است بە فرهاد میرزای شهزادە نوشتە است، ربنا اغفر لنا ولإخواننا.... کۆتایی: باغ حکومت را هميشه به آبياري مرحمت تازه داريد وفقکم الله تعالي... در نبي کندي تحرير پذيرفت. شوێنی پاراستن: ئەنجومەنی شورای ئیسلامی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

ناوچەکانی سەر بە هەڵەبجە لە نەخشەیەکی سەردەمی بەریتانیی ساڵی ١٩٢١

لە بەڵگەنامەیەکی ساڵی ١٩٢١دا، کە لە نێوان وەزارەتی ناوخۆی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی ڕووپێوییدا ئاڵوگۆڕکراوە، تێیدا داواکراوە، کە نەخشەیەکی نوێ بەپێی ئەو ئاڵوگۆڕانەی، کە لیواکان لە سەردەمی ئینگلیزدا بەسەریانداهاتووە، ئامادەبکرێت و لە وەڵامدا هاوپێچی نوسراوەکە، زانیارییەکانی لەبارەی لیوای سلێمانی و پاشان قەزای هەڵەبجەی تێدا باسکراوە و هەریەک لە ناوچەکانی پێنجوێن (قزڵجە)، خورماڵ و شەرەفبەیانی سەر بە هەڵەبجە دانراون. کۆتا لاپەڕەی دۆسیەکە نەخشەیەکی لەگەڵدایە، کە بەپێی ئەو زانیاریانە ئامادەکراوە و بە ڕوونی هەڵەبجە و دەوروبەری لەسەر نەخشەکە دیاریکراوە.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نەخشەی خانەقای بیارە ساڵی ١٩٠٥

ناونیشانی نەخشەکە بریتییە لە نەخشە و ڕوپێوی خانەقای شەریفەی یەکێک لە گەورەی شێخانی نەقشبەندی (شێخ عومەر ئەفەندی) لە گوندی بیارە لە قەزای گوڵعەنبەر. نەخشەکە لەلایەن فەرمانبەری کەشف مولازمی دووەم (محەمەد جەلالەدین)ەوە کێشراوە، کۆپییەکی ڕەسەنی نەخشەکە بە کۆدی (HH. THR. ١٦٣٧.٤٠.٠٢) لە ئەرشیفی عوسمانیدا پارێزراوە، لە نەخشەکدا هەموو بە شەکانی خانەقاکە بە هەردوو قاتەکەیەوە بە وردی کێشراون، بەجۆرێک لای ڕاستی نەخشەکە وێنەی قاتی سەرەوەی خانەقاکەیە و لای چەپیش وێنەی قاتی خوارەوەی خانەقای بیارەیە، لەبەرئەوەی نەخشەکە بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی خانەقاکە ئامادەکراوە، ئەو بەشانەی بە ڕەنگی پەمەیی تۆخ ڕەنگکراون، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، ئەوانیتر، کە بە ڕەنگی زەرد لە نەخشەکەدا ڕەنگکراون، پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە نەبووە. ماوەتەوە بڵێین نەخشەکە ساڵی ١٩٠٥ کێشراوە و شێواز و هەیکەلی خانەقاکە ساڵی ١٩٠٥ چۆن بووە وەها وێنایکردووە.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نەخشەی مزگەوتی گەورەی گوڵعەنبەر ساڵی ١٨٩١

نەخشەکە لە ئەرشیفی عوسمانی بە کۆدی (HH.THR. ٣٣٨. ٧٤. ٦) هاوپێچ لەگەڵ دۆسییەیەکی تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی ناوبراو هەڵگیراوە. ناونیشانی نەخشەکە" نەخشە و ڕووپێوی ئاسۆی و ستوونیی ئەو مزگەوتەی خوالێخۆشبوو یاوز سوڵتان سەلیم لە گوڵعەنبەر دروستیکردووە. نەخشەکە لەلایەن ئەندازیار و مولازم (سەید محەممەد زیا بن ئەحمەد)ەوە لە ١٩ی ئەیلولی ١٨٩١ لە بەر نەخشە ڕەسەنەکە کێشراوەتەوە و وەک خۆی کۆپیکردووە. نەخشەکە بایەخێکی مێژوویی یەکجار گرنگی بۆ ڕوونکردنەوە شێوازی تەلارسازی مزگەوتی گەورەی گوڵعەنبەر هەیە. وەک لە ناونیشانی نەخشەکەشدا هاتووە بە هەردوو ئەندازەی ئاسۆیی و ستونیی تەواوی بەشە پێکهێنەرەکانی مزگەوتەکە لە: میحراب، جێگەی نوێژ، مەدرەسە، منارە، مەزارگە و ئاودەستخانە... هتد و بەوردی کێشراون.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نەخشەی معاونییەتی گوڵعەنبەر ساڵی ١٨٩٥

نەخشەکە لە ئەرشیفی دەوڵەتی عوسمانیدا لە بەشی نەخشەکان بە کۆدی ژمارە (HRT. h.٦١٧) بەناونیشانی نەخشەی بەدەست دروستکراوی معاونییەتی گوڵعەنبەر، کە زەوییەکانی ئەملاکی دەوڵەت نیشاندەدات، تۆمارکراوە. نەخشەیەکی مێژوویی گرنگی معاونییەتی قەزای گوڵعەنبەرە، سەرەڕای ئەوەی نەخشەکە بە ڕوونی گوند و چیا و ڕووبارەکانی چوارچێوەی سنوری معاونییەتی گوڵعەنبەری بەگوێرەی سنوری کارگێڕیی ساڵی ١٨٩٥ کێشاوە، لەوەش زیاتر نەخشەکە ئەو زەوییانەی بەتەواوی موڵکی دەوڵەتن لەگەڵ زەوی ئەو گوندانەی بە تاپۆوە پەیوەستبوون، لەگەڵ ڕێگە و بانەکان و سنوری موڵکەکانی دەوڵەتی، بە ڕوونی جیاکردووەتەوە. وەک لە پێوەری نەخشەکەدا ڕوونکراوەتەوە ٢٥٢٥٠ دۆنم زەویی لە ڕووباری مووان، زەوی دەوڵەت بووە، ٤١٩ دۆنم لە زەوییەکانی ناو مووان، تاوەکو زەوییەکانی جۆگەی قالیچۆ (ڕاستترە بگوترێت چەمی قالیجۆ) بە تاپۆوە پەیوەستبوون، ١٥٨٦٧ دۆنم زەوی دەوڵەتیش بەناوی ڕووباری مالوانەوە (ڕاستترە بگوترێت چەمی مالوان) تۆمارکراون. ١٤٢٥ دۆنمیش لە زەوییەکانی مالوانەوە تاوەکو ڕووباری مەحموودخانی، تاپۆ بوون. شایەنی باسە لە بەشی خوارەوەی نەخشەکەدا نوسراوە، بە تەواوی وەک یەکبوونی ڕووبەری هەرچوارلای ئەو زەوییانەی لەم نەخشەدا نیشاندراوە، لەگەڵ ڕووبەری ڕاستەقینەدا لەلایەن ئەنجومەنی ئیدارەی قەزای گوڵعەنبەرەوە پەسەندکراوە. بەرمەبنای هاوتەریبوونی ئەم نەخشە لەگەڵ ئەو تەحقیقات و حدودنامەی موڵکە میرییەکانی دەوڵەتی، ٢٤ تەمووزی ١٨٩٥، کە لە شوعبەی سەرچناری ئەملاکی هومایونی پارێزراوە، نەخشەکە لەلایەن موتەسەریفی لیوای سلێمانی و ئەندامەکانی ئەنجومەنی ئیدارەی سلێمانییەوە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٨٩٥دا مۆر و پەسەندکراوە.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نوسراوی دابەشکردنی ئاوی باخەکانی ئاوێسەر

دوو بەڵگەنامەن، لەڕێگەی لیژنەیەکەوە نۆباوی باخەکانی ئاوێسەر ڕێکخراوە. یەکەمیان بە قسەی هادی ئاییزەی حەبیب، کە باوکی واژوو و ناوی بە دەستخەتەکەوەیە دەڵێت: ساڵی ١٩٢٧ بە کوردی نوسراوە. پەنجەمۆر و واژووی چەند کەسێکی پێوەیە. لیژنەکە پێکهاتووە لە: غەفار بەگ ئەمیری جەنگ سەرپەرشتیکردووە، مەلا بەکر، سەید فەتحە، میرزا عەبدولقادری تەوێڵەیی، سۆفی حەسەن، ئەحمەدی ئیسحاق، مەلا موحسین، ئایزەی حەبیب، حاجی فەرەج، عەبدوڵا ئاغا وەک کوێخا، مەلا مارفی مەلا عەبدوڵای مەریوانی وەک گەنجێک ڕۆشتووە لە گەڵیان. ئاوەکە بە گوێرەی ١٠ جۆگە بە ناوەکانی (ماوامی، قوڵە، گڵێجانە، جانباز، داڵیتان، شەمبانو، شانەزەرا، باخچەمیرا، دەگا، هانەکڵە) ڕیکخراوە و دابەشی باخەکانی بەردەم ئەو جۆگانە کراوە. دووەمیان گواستنەوەی زانیاری و تەرتیپی دەسخەتی یەکەمە، لەبەر کۆنیی دەسخەتی یەکەم و بۆ پاراستنی یەکەم لە ٣٠ی ٧ی ١٩٦٤ هەڵگیراوەتەوە، لە شێوەی دەفتەرێکدا سەعات و کاتی باخەکانی چەمی ئاوێسەر و جۆگەکانیانی تێدا نوسراوە. وا هاتووه:‌ (لە پاش ئەوەی کە ئەم تەرتیپی نۆبە ئاوی چەمی ئاوێسەرە گوێزرایەوە ناو ئەم دەفتەرە، لجنەیەک پێکهات لەبەردەم حزوری مەلا ساحبدا هەردووکیان مقابەلەکران بەبێ غەڵەت، بڕیاریان دا لەسەری، لیجنەکەش ئەم خاوەن باخانەی خوارەوەن، ئەگەر خیلاف بوو ئەسڵ حساب دەکرێت. هەموو ئەندامان واژۆیان کردووە کە بریتیین لە (مەلا ساحب مدرسی تەوێڵە، مەهدی عەزیز، حاجی مەحموود مستەفا، ئیسماعیل مەلا بەکر، محەممەد حاجی محەممەد ڕەحیم، مەحموود عەبدولڕەحیم مەحموود، حاجی عەلی حسێن، فائق حاجی حەمەساڵح، ئەسکەندەر سان ئەحمەد).

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نوسراوی دابەشکردنی ئاوی باخەکانی تەوێڵە‌ "جومعاو"

بەڵگەنامەی دابەشکردنی ئاوە بەسەر باخەکانی تەوێڵەدا. بە بڕیاری لیژنەی دابەشکردنی ئاوی باخەکانی تەوێڵە و بە دەستخەت و واژۆی میراو (یوسف حاجی محەممەد) بە زمانی کوردی لە ٢٦ی ئایاری ١٩٦٦ نوسراوە. دەقەکەی واهاتووە: (سەعات ١١.٣٠ بۆ باخی حاجی عەلی حسێن و ئاییزە غەفوورە تا سەعات ٢.٣٠، سەعات ٢.٣٠ بۆ باخی حاجی سەید تەها و شەفیع ئەلە تا سەعات ٤.٣٠، سەعات ٤.٣٠ بۆ باخی دەروێش مەحیەدین و فایق حەمەساڵح تا سەعات ٦.٣٠، سەعات ٦.٣٠ بۆ باخی عابد نادر و ئەحمەد حاجی بابالە و حاجی حامد تا ١٠، لە سەعات ١٠وە بۆ باخی مزگەوت و عەبدوڵا عوسمانە تا سەعات ١١. تکا لە هەموو لایەک دەکەین بەپێی دابەشکردنەکە بجوڵێنەوە، هەر کەسێک گوێ بەم دابەشکردنە نەدا و پێچەوانە بجوڵێتەوە ئەدرێت بە دادگا بۆ سزادانی، دیسان تکاتان لێدەکەین کەس خۆی تووشی سزا نەکات).

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نوسراوی دابەشکردنی ئاوی چەمی زاوەر

دەستخەتی نوسراوی ڕێککەوتنە لەسەر دابەشکردنی ئاوی چەمی زاوەرە لە تەوێڵە بەسەر ٦٩باخدا. لە مانگی ڕەبیعی یەکەمی ١٣٤٦ک لەلایەن میرزا عەبدولقادرەوە بە فارسی نوسراوە و ٢٣ خاوەن باخ مۆر و واژویانکردووە. میرزا عەبدولقادر لە سەرەتاوە و عەبدوڵا ئاغا و عەبدولغەفار بەگیش لە کۆتاییدا مۆر واژویانکردووه. حاجی ئەڵڵاکەرەم حاجی تۆفیق پاراستوویەتی و مامۆستا محەممەد عەبدولڕەحیم مەحموود کردوویەتی بە کوردی و نوسخەیەکی تری لێنوسیوەتەوە. وەرگێڕانی پێشەکیی نوسینەکە بەم جۆرەیە: (بسم الله الرحمن الرحیم... بە ئامادەبوونی خاوەن باخەکانی چەمی دزاوەر لە تەوێڵەوە بە شاهدی و بەخەتی میرزا عەبدولقادر محەمەد یوسف ئەمەی خوارەوە نوسراوە. بە نیازی ڕەزامەندی خوا ساڵی ١٣٤٦ ک مانگی ڕەبیعی مەولوود، بەپێی فەرمانی جەنابی قادر بەگ شعاع الممالک بەمەبەستی ئاساییشی میللەت و لابردنی ناکۆکی و بەسەرپەرشتی عەبدولغەفار بەگ فەرماندەی جەنگ و کۆمەڵێک لە خاوەن خبرە، ئاوی چەمی دزاوەر دابەش کرا. چەند شەوانە ڕۆژ زەحمەتمان کێشاوە، هەمووو لا هەقی خۆی دراوەتێ، بەبێ لادان و مەیلدان بەلایەکدا، هەر باخێ بە ئەندازەی خۆی بەش و نۆبە و ڕۆژ و سەعاتی خۆی بۆ دیاریکراوە و ڕازی بووە پێی. دوای ئەمە هەرکەسێک سەرپێچی بکات لەم دابەشکردنە و ڕازی نەبێت پێی، ئەوە بەر نەعلەتی هەمیشەیی خوایی بکەوێت و دەشکەوێتە بەر لۆمە و تانەی خەڵکی و دەشکەوێتە بەر سزای سیاسەتی حکومەتی وەختەوە. شاهیدەکان: محەممەد سەعید ڕەحمان، بابالە یوسف، عومەر متەوەلی، عەلییە ڕەش، عەبولەی عومەر، محەممەد ئەمین عەتار، محەممەد ئەمین مەجە، عەبدولعەزیز عەلی، تۆفیق ئەمینە، حەمەکەریم قادر، حەبیبوڵڵا سەعیدئاغا، سانەی ئەحمەد، حەسەن ئەڵڵاکەرەم، قادر حەمەعەزیز، ڕۆستەم مەولود، حاجی نادر، سادق کسنەفا، کوێخا محەممەد ئەمین، حەمل قاسم ئاغا، فەرەج حەمەحسێن، حەمەباقی غەفوور).

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نۆژەنکردنەوەی بەربەستەکانی ڕووباری مالوان

بەپێی بەڵگەنامەیەکی عوسمانی: لە ٧ی ئەیلولی ١٨٨٤ و لە بەڵگەنامەیەکی شورای دەوڵەتدا هاتووە، کە خەرجی بۆ نۆژەنکردنەوەی بەربەستەکانی جۆگەی (مایون - مالوان)، کە یەکێکە لە ڕووبارە گرنگەکانی قەزای گوڵعەنبەر، دابینبکرێت.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نۆژەنکردنەوەی خانەقای بیارە لە ساڵی ١٩٠٥

بەپێی بەڵگەنامەیەکی عوسمانی: خانەقای شێخ عومەر ئەفەندی لە بیارە بەگوێرەی ئەو داواکاریی و کەشفەی، کە بۆ خەزێنەی شاهانە لە چەند جێگەیەکی، پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەبووە، بۆ ئەو مەبەستە لە ١٥ی تەمووزی ١٩٠٥ لەلایەن فەرمانبەری کەشف مولازمی دووەم محەمەد جەلالەددین هەم بە خشتەیەکی ورد و تەفاسیل کۆی ئەو شوێنانەی پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەبووە لەگەڵ جۆری ئەو کەرەستانەی تێیدا بەکاردەهێنرێت و بڕی تێچووی ئەو نۆژەنکردنەوانەی، ئامادەکردوە. بەگوێرەی کەشفی ناوبراو بڕی کۆی گشتیی پارەی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەی خانەقاکە ( چل و سێ هەزار و سەد و سێ) قرووش بووە. وەکو لەسەر خشتەی کەشفەکە نوسیویەتی بەگوێرەی زانیاریی فەرمانبەری کەشف ملازمی دووەم (واتا محەممەد جەلالەدین) لە ١٥ی تەمووز ١٩٠٥ ئەژمار و خەمڵاندنی بۆ کراوە. هەروەها لەلایەن فەرمانبەری ناوبراوەوە نەخشەیەکی ئەندازەیی وردی خانەقای بیارە کێشراوە و لەسەر ئەو نەخشە و بەشێوەیەکی ئەندازەیی ڕوون ئەو شوێنانەی پێوستیان بە نۆژەنکردنەوە هەبووە دیاریکراون. بەجۆرێک هەموو ئەو شوێنانەی لە نەخشەکەدا پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەبووە بە ڕەنگی پەمەیی تۆخ و ئەو شوێنانەی پێوستیان بە نۆژەنکردنەوە نەبووە بە ڕەنگی زەرد هێمای بۆ کردوون. جێگەی ئاماژەبۆکردنە لەو نوسراوەی، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی موسڵەوە نێرراوە بۆ خەزێنەی شاهانە و تێیدا داوای نۆژەنکردنەوەی خانەقای شێخ عومەر ئەفەندی کردووە و کەشف و نەخشەی خانەقای بیارەی لەگەڵدا هاوپێچکراوە، لە نوسراوەکەدا، سەرەتا باس لەوەکراوە خانەقای شێخ عومەر بەرمەبنای شوێنی جوگرافییەکەی، کە کەوتووەتە سەر سنوری ئێران، لە ئێران و هیندستان و هەتا لە وڵاتانی دوورتریشەوە تەلەبەی زانست و موریدی بۆ دێت، بەجۆرێک خانەقای ناوبراو بووەتە مەرجەعی تەلەبەی زانست و پێگە جوگرافییەکەی بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی سودێکی گەورەی مادی و مەعنەوی بۆ دەوڵەتی عوسمانی هەبێت و ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخی لە پلانی چاکسازیی عێراق و لە دژایەتیکردنی هەژموونی شيعە لە زیادبووندابێت. دیسانەوە لەم بەڵگەیەدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لە ٢٣ی حوزەیران ١٨٩٤ و بە فەرمانی ژمارە ٤٣ بڕیار لەسەر دابینکردنی خەرجی بۆ خانەقای ناوبراو دەرچووە. لە کۆتا بەشی نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، وەرقەی کەشف و نەخشەی خانەقای ناوبراو و وردەکاریی تێچووی پێویست بۆ نۆژەنکردنەوەکەیتان بۆ دەنێرین. شایەنی ئاماژەبۆکردنە لە کۆتایی نوسراوەکەدا ناو و مۆری هەریەکە لە: سەرۆکی ئەندازیارانی موسڵ (مەحموود بن مستەفا)، موحاسەبەچی (ژمێریار)ی موسڵ، تەحریرات باش کاتبی (حسن فایەق)ی موسڵ و سەرۆکی کۆمیسیۆنی موسڵ (ابراهیم صبری) لەسەرە.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نۆژەنکردنەوەی سەرای حکومەت

بەپێی بەڵگەنامەیەکی عوسمانی: پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سەرای حکومەت بووە لە قەزای گوڵعەنبەر، کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ١٩١٤ ئەنجامدراوە.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نۆژەنکردنەوەی قەڵای گوڵعەنبەر

بەپێی بەڵگەنامەیەکی عوسمانی: نۆژەنکردنەوەی بەشی ناوەوە و کۆگای ناوەوەی قەڵای گوڵعەنبەرە، کە لە فەرمانێکدا لە ١٤ی مارتی ١٥٧٤ بۆ هەریەکە لە حاکمەکانی: کەلاس، سرۆچک، ئورمان بوداق بەی، ئاڤار بەی، دوادان بەی، قەرەداغ بەی، ئیبراهیم بەی، کەلاش بەی، ناڤا بەی، یەنی بەی، پاسکی بەی، یاسر بەی، نێردراوە و داوایانلێکراوە کەرەستە و دارتاش و ئامڕازی کەلوپەل بەرزکردنەوە (رافعات)ی پێویست ئامادەبکەن و بینێرن بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای گوڵعەنبەر و قەڵای بابان. لە ١٣ی مارتی ١٥٧٨ و لە بەڵگەنامەیەکی دیکەدا هاتووە: هەندێک جێگەی قەڵای گوڵعەنبەر شەقیبردووە و درزی تێکەوتووە و پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە، هەروەها ئاماژە بەوکراوە قەڵای ناوبراو بەهۆی ئەوەی کێشەی کەمیی کەس (پاسەوان)ی هەیە، داواکراوە، کە پاسەوانانی قەڵاکە لە دەرەوە نیشتەجێنەکرێن و بهێنرێنەوە ناو قەڵاکە و ئەو سەد کەسەی بۆ قەڵای بابان نێرراون گەر لەوێ پێویستیان نییە، ئەوا ڕەوانەی قەڵای گوڵعەنبەر بکرێنەوە.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە

نۆژەنکردنەوەی معاونییەتی گوڵعەنبەر

بەپێی بەڵگەنامەیەکی عوسمانی: یەکێکی تر لەو پڕۆژەی نۆژەنکردنەوانە بریتیبووە لە نۆژەنکردنەوەی ژووری فەرمانبەرەکانی معاونییەتی گوڵعەنبەر و دابینکردنی تێچووەکانی لە ٢٠ی شوباتی ١٩١٥دا.

زیاتر بزانە
بەڵگەنامە
پێشتر 1
...
38 39 40 دواتر