کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

797 بابەت

سياحەتنامەى حدود

ئامادەکردن: خورشيد پاشا چاپى يەکەم، بڵاوکراوەى ناوەندى فێربوون، هەولێر، ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى سێیەم: لە باسى ويلايەتى شارەزوور (سنورى گشتیى ويلايەتى شارەزوور، هۆکارى ناونانى شارەزوور و گرنگییەکەی، شێوازى کارگێڕیى کۆنى گوند و ناحيەکانى ليواى سلێمانى، هەندێکک قسە لەسەر شارەزوور و دەوروبەرى، تايەفەکانى عەشيرەتى جاف، تايەفەکانى ناسراو بە ئێلى غەوارەى سلێمانى.

سیاسەتی جینۆساید و کوردقڕان

نوسین: ڕەشید کەرکوکی چاپی یەکەم، چاپخانەی ئاڤێستا، کەرکووک، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: داگیرکردنی کوردستان و جینۆسایدی گەلی کورد، قڕکردن، بەعس و کوردقڕان.

سياسەتى حکومەتى عێراق لە کوردستان لە سايەى بەڵگەنامە فەرمييەکاندا (١٩٧٥-١٩٩١) کتێب

ئامادەکردن: د. عەلى تەتەر نێروەيى چاپا ئێکێ، چاپخانەى زانکۆيا دهۆک، دهۆک، ٢٠١٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کارەساتى کيميابارانکردنى هەڵەبجە لە ١٦ى ئادارى ١٩٨٨دا.

زیاتر بزانە
بەرگى دووەم

سیانزە ساڵ بەهەڵە دیلکرام

ئامادەکردن: عومەر عەبدولتالیب، دڵنیا مەحمود قادر چاپی یەکەم، چاپخانەى کارۆ، سلێمانی، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چیرۆکی ڕاستەقینەی هاووڵاتیەکی کورد لەسەروبەندی ڕوداوی کیمیابارانی هەڵەبجەدا. پێش کارەساتی کیمیایی بریندار دەبێت و بۆ چارەسەر دەیبەنە نەخۆشخانەیەکی حکومی و کیمیابارانی هەڵەبجەی دێت بەسەردا و لەگەڵ برینداران دەیبەنە ئێران و لەوێ دەنگی بەعسیبوونی لێدەدەن و دەیگرن و گرتنەکەی سیانزەساڵ دەخایەنێت.

سیستەمی نوێی جیهانی و دۆزی کورد کوردستانی عێراق وەک نموونە

ئامادەکردن: عومەر نورەدينى چاپخانەى حاجى هاشم، هەولێر، ٢٠٠٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کارەساتى کيميابارانى هەڵەبجە و هەڵوێستى کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى.

سێونما کتێب

ئامادەکردن و کۆکردنەوە: ئاودێر عوسمان ناوی چاپخانەی ؟، چاپی دووەم، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دیکۆمێنتی کارەساتی هەڵەبجە بە نوسین و وێنە.

زیاتر بزانە
پڕۆژەی دیکۆمێنتی بنەماڵەی قوربانیانی هەڵەبجەیە

صدی السکوت

ئامادەکردن: احمد ناتقی چاپ و صحافی: اندیشە نوین، چاپ اول، ٢٠١١، مۆسسە سراسیمرغ سحر، تھران، ایران. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەلبومێکی فۆتۆگرافیی کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجەیە و ١٤٠ وێنەی ساتی ڕوودانی کیمیابارانی شارەکە (کە نابراو خۆی چرکاندونی) لەخۆدەگرێت.

شارەکەم هەڵەبجەیە

نوسین: شێخ عەلی، ناسراو بە مەحموود کەشکۆڵ. چاپخانەی ڕوون، ٢٠١٢، سلێمانی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مێژوو، جوگرافیا، ئەدەب، هونەر، کلتور، سیاسەت، مەرگەساتی هەڵەبجە.

‌شاعیر و ناودارانی کاکەیی

کۆکردنەوەی: هەردەوێل کاکەیی پێداچوونەوەی: مستەفا نەریمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری و لاوان، هەولێر، ١٩٩٠ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سوڵتان ئیسحاق و پەیدابوونی کاکەیی، باوەیادگار، سەرچاوەی درەختی ساداتی کاکەیی، عێل بەگی جاف، سۆفی ڕەشید هاواری.

شنروێ - ئاسۆگە، یەکەمین گۆڤاری هەڵەبجە

نوسین: نەوزاد عەلی ئەحمەد چاپی یەکەم، لە بڵاوکراوەکانی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان - لقی هەڵەبجە، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دەربارەی هەڵەبجە و مێژووەکەی، بەشی یەکەم، ناساندنی گۆڤاری شنروێ – ئاسۆگە، ژمارەکانی، چی دەربارەی شنروێ نوسراوە، شنروێ بۆچی، ئیندێکسی ژمارەکان، دەربازکردن لە چنگی دیکتاتۆر، هەواڵی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە.

شانزەی سێ ـ کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید

ئامادەکردن: سەلام مستەفا چاپی یەکەم، ؟، ١٩٩٦ ناوەڕۆکی پەيوەنديدار: ئەم کتێبە و چەند هەناسەیەک، هەڵەبجە و ئەنفال و مێژوو، تاوانی سەردەم، هەڵەبجە دوای کیمیاباران، هەڵەبجە و زام و مێژوو، پێناسێکی نوێ، هەڵەبجەی سپی، هەڵەبجە لە پەراوێزی مێژوودا، شانزەی سێ، بیرەوەری، تیپی مۆسیقای شنروێ.

شانۆنامەی شاڵاوی تاوان

نوسین: کەمال ڕەئوف ھەنجیرە چاپخانەی ڕۆژھەڵات، چاپی یەکەم، ٢٠١٧، ھەولێر ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سێ تێکستی شانۆییە سەبارەت بە کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە و نەھامەتییەکانی ئەو شارە.

شایەتحاڵی کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفالی ٢ی قەرەداغ و گەرمیان

گێڕأنەوەی: ئەکرەم قادر چاپی یەکەم، ؟، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گێڕانەوی کارەساتی کیمیابارانی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ی هەڵەبجەیە لە زاری نوسەر خۆیـەوە، کە وەک شایەتێک بەچاوی خۆی بینیویەتی.

شەڕی جوند و ئەنسار/ داستانی قارەمانێتی پێشمەرگە

نوسین و ئامادەکردن: سەلاح رەنجدەر چاپی یەکەم، چاپخانەی بەشی ڕوناکبیریی مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە، ٢٠١٧. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شەهیدکردنی شەوکەتی حاجی موشیر و هاوڕێکانی، هەڵدانەوەی گۆڕی شێخانی نەقشبەندی و دزینی ڕوفاتەکانیان، کارەساتی گردەدرۆزنە، وێنە و دیکۆمێنت.

شەیەنگی زوانی کوردی هۆرامی لەگاساکان تا

نوسین و تۆژینەوە: عادل محەممەد پوور چاپی یەکەم، چاپخانەی بابان، لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان، ٢٠٠٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: (کۆمەڵە وتارێکی مێژویی - زوانەوانییە)، کوردیی هەورامی سامانێکی بەپێز بۆ زوانی ستانداردی کوردی، ئاخێزەی جوگرافیایی-مێژوویی زوانی کوردی و پێوەندی..، ئۆرمۆن (هۆرامان) لە توێژاڵی دەمەقاڵەوە بۆ مەلولی ڕاستەکی، کوردستان، هۆرامان، پیرشالیار، هورمزگان سەرەتای سەرهەڵدانی شیعری نویسیاری کوردی، لێکۆڵینەوەیەکی زوانەوانی، مێژوو، کورد، نزامی گەنجەوی.

شفاء العلیل

دانراوێکی شەرعزانیی مەلا محەمەدی مەلا عەبدوڵای عەبابەیلەێییە، کە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکانی تەکیە و (دار الإحسان) بووە لە هەڵەبجە. لە ١٢ی ٨ی ١٩٥٨ کۆتایی بە نوسینی هێناوە و لەو کاتەشدا پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی (مەلیک فەیسەڵی دووەم) بووە لە شار. ناوەڕۆکەکەیشی دەربارەی تەڵاقی سێ بە سێیە، کە پرسێکی جێگە مشتومڕی شەرعزانییە. لەم دانراوەدا مەلا محەمەد وەڵامی ئەوانە دەداتەوە، کە پێیان وایە تەڵاقی سێ بەسێ بەیەک دەربڕین و وتن ناکەوێت و پێویستە تەڵاق ناوبڕی تێدا بێت و بەرگری لەوە دەکات بەیەک دەربڕین (لفظ)، دەکەوێت.

شلمچە تا حلبچه

ئامادەکردن: محمد دروديان جلد چهارم، چاپ هفتم، سپاه پاسداران انقلاب اسلامی، مرکز مطالعات وتحقیقات جنگ: سیری در جنگ ایران و عراق، تهران، ١٤٠٠شمسى. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: فصل سوم: جنگ در غرب کشور وازادسازى حلبچە: موقعيت منطقە، استعداد وارايش دشمن، طرح مانور عمليات، در استانە عمليات، اجراى عمليات، طرح ريزى واجراى عمليات در مرحلە جديد، نتايج عمليات، از ماوت تا حلبچە، موقعيت منطقە، طرح مانور، اجراى عمليات، موقعيت منطقە، طرح مانور، اجراى عمليات، طرح مانور، اجراى عمليات، موقعيت منطقە، طرح مانور، موقعيت منطقە، طرح مانور، وضعيت دشمن، اجراى عمليات، تلاشها واقدام ها دشمن، تلاش براى اجراى عمليات، تغير در طرح مانور عمليات، اجراى عمليات، موقعيت منطقە، تأسيسات نظامى ـ اقتصادى وشهرها، پيشينە عمليات منطقە، امادەسازى منطقە، اهداف عمليات، سازمان رزم، طرح مانور، شرح عمليات، مرحلە دوم عمليات، مرحلە سوم عمليات، مرحلەهاى چهارم وپنجم عمليات، نحو تبليغات واعلام عمليات، اقدامها واکشن ها دشمن، اسيران، غنائم وخسارت هاى دشمن، بازتاب عمليات والفجر١٠، انعکاس چهارمين مرحلە از جنگ شهرها، واکنش رسانهاى خبر بە عمليات والفجر ١٠، بازتاب بمباران شيميايى حلبچە در رسانەهاى خارجى، نتيجەگيرى.

شهرزور السلیمانیة کتێب

ئامادەکردن: محامی عباس العزاوی الجزء الاولی، السالمی للطباعة الفنیة الحدیثة، بغداد، ٢٠٠٠ بابەتى پەيوەنديدار: شهرزور السلیمانیة (نظر العامة)، التشکلات الأداریة، لواء الشهرزور فی العهد العثمانی (الفتح العثمانی، التشکلات الأداریة، واقعة شهرزور)، امارة أردلان، امارة بابان، عشائر اللواء، الثقافة فی العهد العثمانی، الدواوین المطبوعة، العقائد (العقائد الأخری)، خلفاء الشێخ خالد النقشبندی (الشێخ عثمان الطویلة، الشێخ بهاء الدین، عمر ضیاء الدین، الشخ نجم الدین، الشێخ علی حسام الدین، الشێخ علاء الدین). شناسنامه لشکر ١٤ امام حسین در دوران دفاع مقدس.. ئامادەکار: عشوریون، احمد رزا چاپ اول، تهران، ١٤٠٢، مرکز اسناد و تحقیقات دفاع مقدس بابەتی پەیوەندیدار: بەشێکی کتێبەکە باس لە هێرشی ئێران لە چوارچێوەی (ئۆپەراسیۆنی وەلفەجری ١٠)دا بۆ شاری هەڵەبجە دەکات، کە سەرباری بڵاوکردنەوەی چەند نەخشەیەکی جەنگیی ناوچەکە، بەتایبەت نەخشەی جەنگیی شاخەکانی شەمێران و باڵامبۆ و پێدەشتەکانی بەکراوا و شارۆچکەی سیروان، باس لە شوێن و پێگەی جوگرافیی شاری هەڵەبجە و وردەکاریی هێرش و دەرەنجامی ئێران بۆسەر هەڵەبجە خراوەتەڕوو.

زیاتر بزانە
اللواء والمدینة

شوێنەکان دوای کارەسات

ئامادەکردن: ئاودێر عوسمان پڕۆژەی فۆتۆدیکۆمێنتی هەندێک لە شوێنەکانی هەڵەبجەیە و بە هاوکاریی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە ساڵی ٢٠١١ لە چاپدراوە. شوێنی چاپ؟، ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: وێنەی کۆمەڵێک شوێن، کە لە ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ و ساڵی ١٩٩١ و ساڵی ٢٠١١ وێنەگیراون.

شوێنەوارەکانی شارەزوور

نوسین: نەوشیروان عەزیز محمد چاپی یەکەم، چاپخانەی تاران، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕووپێویکردنی گرد و ناوچە شوێنەوارەکانی شارەزووری لەخۆگرتووە. وێنە و نەخشە و چارت و گرافیک بۆ شوێن و شوێنەوارەکان دروستکراوە.

پێشتر 1
...
11 12 13
...
40 دواتر