شوێنی سروشتی

بەرگی یەکەم

شوێنی سروشتی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.

ناوەڕۆک

30 بابەت

ملەگا کۆرێ

کەوتووەتە چیای ملەگا کۆرێ و لە باکوری گوندی نارنجڵە و (١٤٢٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و ڕووی باکور و خۆرئاوای دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕووی خـۆرهـەڵات و باشـوری ڕووتـەنـە و دەڕوانێتە سـەر گـوندی نارنجڵە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

ملەگاو دۆڵاوێ

کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ) و باکوری گوندی (هانەی قوڵ). (١١٠٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە‌. کەوتووەتە دامێنی چیای سوتنەجەڕ و بانە بەرزە بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا هەڵکەوتووە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و هانەی قوڵ، تەنها (٥٧٠م) لە ڕێگای مەرزی مڵەخوردەوە دوورە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

ملەی قڕاڵ

کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی باخەکۆن و باکوری گوندی گوڵپ. (١١٥٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی باخەکۆن و گوڵپ، کەوتووەتە نێو چیای ملەی قڕاڵ. چەند کانە بەردێک تێیدا کاردەکەن و سروشتی چیاکەیان شێواندووە، زەرەر و زیانێکی زۆریان لە ڕووپۆشی ڕووەکیی چیـاکـە داوە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

ملەی کەلی هەیشوور

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هاوار). (١٣٥٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی هاوار و تاوێرە و سەرکەن، لە باکورەوە سەروو چیای بەنەن و کانی شێخ مەرزە و کەمانگەرا و ڕازیانەجاڕ، لە خۆرهەڵاتەوە چەمی دواوان و لوتکە چیای بەردی باواکانی و کەنۆڵەڕيشان و خۆرەتاوە سەختە و کانیەدرێژ و پەرستگای شای سەرتلی و کەلی بڵێ و شوێنەواری جەمخانەی دەروێش و گوندی هاوار و چەمی گەورە، لە خۆرئاواوە گوندی تاوێرە و لە باشورەوە چیای لاسان و کانی هەڵوژە و چیای شنروێ دەورەیانداوە. تۆپۆگرافیایەکی سەختی هەیە و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو پێدەری کانیاوەکانی هاوار و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی دواوان.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

مڵەخورد

کەوتووەتە باکوری گوندی (زەڵم) و سنوری هەورامانی دیوی عێراق و هەورامانی خۆرهەڵات دیوی وڵاتی ئێران پێکدەهێنێت. (١٩١١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. یەکێکە لە لوتکە چیاکانی سێخڕان. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر دەروازەی نافەرمی مڵەخورد و گوندەکانی زەڵم و هەورامانی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران و دەربەند دزڵی، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و گژوگیا، کەوتووەتە سەر ڕێگای سنوری نا فەرمی مڵەخورد.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

منارەکەوە

کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ) و سنوری گوندەکە لەگەڵ چیای سورێن و هەورامانی خۆرهەڵات پێکدەهێنێت. (٢٣٠٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری. بە ڕووپۆشی ڕووەکی دەوڵەمەندە و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ساڵانە ڕێژەیەکی باش باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین و بە هۆی سەختی و زۆریی بەرزییەکەیەوە، هەموو کەس ناتوانێت سەردانیبکات، بۆیە گەشتن بەم لوتکەیە پێویستی بە شارەزایی و لێهاتوویی جەستەیی هەیە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

هەسوون

کەوتووەتە زنجیرە چیای هەورامان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس. لەسەر سنوری نێوان هەورامانی خۆرهەڵات و باشورە. بەرزیەکەی (٢٦٠٨م)ە لە ئاستی دەریاوە. ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و دەوڵەمەندە بە گیا بەهارییەکان. بە (کەشی چەرمە)ش ناودەبرێت، چونکە تا نزیکی هانەی تێ بەردەوام بەفری لێیە و تا سەرەتای هاوین لێی دەمێنێتەوە ئینجا بەهاری ئەوێ دەستپێدەکات. لەم لوتکەیە بەهۆی ئەوەی هەمیشە هەوری ڕەش و کەشوهەوایەکی تایبەتی هەبووە، خەڵکی لە گوندەکانی سەرگەت و دەرەیمەڕ و هانەیدن و ئەو ناوچانە، هەرکەس توڕەبووە یاخود ناوچاوی داوە بەیەکدا، چواندویانە بە کەشوهەوای ئەم لوتکەیە و پێیانوتووە دەڵێی (هەسوونی ناوچاوت داوە بەیەکدا).

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

هەیان

بەرزترین لوتکەی چیای (سورێن)ـە. بەرزییەکەی (٢٥٥٥م)ە لە ئاستی دەریاوە. بەسەر گوندەکانی (بانیبنۆک)دا دەڕوانێت. چەند ئەشکەوتێک بە قەدپاڵەکانیەوەن و لەناویاندا کانی و ئاو هەیە. هەر لە نزیکییەوە ئەشکەوتی (هەزارە سوون) هەیە، کە بە ئەشکەوتی (شوعییەکان) ناسراوە. لە پشتیشیەوە کانی (دڵیاڵ) هەیە. لە شۆڕشەکاندا وەک پێگەیەکی گرنگی پێشمەرگە بەکارهاتووە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

هۆرەکه

کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی (بەمۆ) لە چیای خوشک و لە گوندی (گلێجاڵ). (١٢٧٤م) له ‌ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

وڵەهەش

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی تاڤگە و گوندی (زەڵم). (١٨٣٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای کەرەس. بەسەر هاوینەهەواری تاڤگەی زەڵم و باخ و باخاتی دۆڵی زەڵم و وشکەناودا دەڕوانێت‌. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی بە تایبەتی ورچ. خودی ناوەکەشی هەورامییە و بە کرمانجی ناوەڕاست/سلێمانی، واتە کونە ورچ. زۆرجار گروپە شاخڕەوییەکانیش سەردانیدەکەن بۆ وەرزش و کات بەسەربردن.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا
پێشتر 1 2