ملەی کەلی هەیشوور

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 209

لوتکەی چیا

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هاوار). (١٣٥٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی هاوار و تاوێرە و سەرکەن، لە باکورەوە سەروو چیای بەنەن و کانی شێخ مەرزە و کەمانگەرا و ڕازیانەجاڕ، لە خۆرهەڵاتەوە چەمی دواوان و لوتکە چیای بەردی باواکانی و کەنۆڵەڕيشان و خۆرەتاوە سەختە و کانیەدرێژ و پەرستگای شای سەرتلی و کەلی بڵێ و شوێنەواری جەمخانەی دەروێش و گوندی هاوار و چەمی گەورە، لە خۆرئاواوە گوندی تاوێرە و لە باشورەوە چیای لاسان و کانی هەڵوژە و چیای شنروێ دەورەیانداوە. تۆپۆگرافیایەکی سەختی هەیە و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو پێدەری کانیاوەکانی هاوار و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی دواوان.

سەرچاوەکان:

  1. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ مامۆستا (ئەکبەر کەریم حەمەڕەحیم)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٢ی ٢ی ٢٠٢٣.
  3. بەکارهێنانی بەرنامەی (Google earth pro).

ئامادەکردنی: د. ڕێباز لوقمان مستەفا

18

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هۆرەکه

کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی (بەمۆ) لە چیای خوشک و لە گوندی (گلێجاڵ). (١٢٧٤م) له ‌ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

وڵەهەش

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی تاڤگە و گوندی (زەڵم). (١٨٣٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای کەرەس. بەسەر هاوینەهەواری تاڤگەی زەڵم و باخ و باخاتی دۆڵی زەڵم و وشکەناودا دەڕوانێت‌. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی بە تایبەتی ورچ. خودی ناوەکەشی هەورامییە و بە کرمانجی ناوەڕاست/سلێمانی، واتە کونە ورچ. زۆرجار گروپە شاخڕەوییەکانیش سەردانیدەکەن بۆ وەرزش و کات بەسەربردن.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

قولەڕەش

بەرزترین لوتکەی ڕێشاوە. کەوتووەتە شاخی کەمەر بەڕەزا لەنزیک هاوینەهەواری گەڵامۆردە. دەڕوانێت بەسەر گوندی ڕێشاو و سازان و کۆساوا و دەشتی سازاندا. (٢٠٠٠م) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها بەفری میری زاڵە بەسەریدا. پشتی قولەکە یان لوتکەکەی زەویەکی نەرمانە و تا دەگاتەوە بەفری میری لەوەڕگا و پوش و پاوەن و دارستانە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

قووتی هۆرەکە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ). یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی چیای خۆشک. (١١١٢م) لەئاستی دەریاوه بەرزە‌. چەندین کەلێنەشاخ و ئەشکەوتی تێدایە، کە بووەتە جێگە حەوانەوەی ئاژەڵە کێوییەکان.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

کەمەرە سوور ١

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (١٦٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی دەرەولێ، سنوری نێوان زەوی گوندی هانەیدن و گوڵپ پێکدەهێنێت. لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی دەوڵەمەندە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

گەچوەڕ

کەوتووەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ). بەرزترين لوتکە چياى سنورى گوندەکەیە. لەزنجيرە چياى سەى سوجاحدايە، کە (٧٩٤م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە و گوندەکە و بەهۆى بوونى خاک و بەردێکى گەچينەوە، ناونراوە گەچوەڕەکە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا