بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە چیای ئایشێ و لە باشوری خۆرهەڵاتی گەچێنە و هەمزەی و (١٦٤٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و دەڕوانێتە سەر ناوچەی هەمزەی و گەچێنە و هانەگەرمەڵە و شارۆچکەی (بیارە). سەبارەت بە ناولێنانەکەی دەگێڕنەوە گوایە بەناوی ئایشە ناوێکەوە ناونراوه، کە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.
بەرزترين لوتکەى چيايە لە زنجيرە چياکانی شنروێ. بەرزيیەکەى لە ئاستى ڕووى دەرياوە (٢٠٢٤م). لە خۆرهەڵاتەوە دەڕوانێت بەسەر گوندەکانى (گريانە، هاوارەکۆن، هاوار و دەرەتفێ) و لە باشور و باشورى خۆرئاواشیەوە، بەسەر هەردوو گوندى (بۆين و ڕێشاو) و (ڕوبارى سيروان). گوندەکانى (دەڵەمەڕ و عەبابەيلێ و جەليلە) کەوتوونەتە بەرەى خۆرئاوايەوە و گوندەکانى (سەرکەن و تاوێرەش) لەباکوريەوەن. لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا بەهۆى بەرزييەکەيەوە کراوە بە مۆڵگەى سەربازیى و لە ئێستادا هەردوو بورجى (کۆڕەک تليکۆم و ئاسياسێڵ)ى لەسەرە.
کەوتووەتە دامێنی چیای منارە کەوە و چیای سورێن و دەوڵەمەندە بە بوونی گژوگیای لۆ و کەما، کە وەک ئالیک بۆ ئاژەڵەکانیان بەکاریانهێناوە. (١٦٨٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆر و ڕێگایەکی سەخت و دژواری هەیە.
کەوتووەتە نێوان لوتکەی (هەسوون) و کەلی (کەمانجەڕ) لە زنجیرە چیای هەورامان. ڕێگەیەکی خاکیی پێچاوپێچی تێدایە، ئەڕواتەوە بۆ گوندی (دەرەوکێ) لە هەورامانی خۆرهەڵات و (کەلی هەسوون و نوەیجەڕ). بەرزیی ئەم لوتکەیە نزمترە لە لوتکەی هەسوون و نزیک بە (٢٥٠٠م)ـە. دەربارەی ناوەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە پێشتر ئەو کەسانەی، کە سەفەری حەجیان کردووە لە خۆرهەڵاتی کوردستان و هەورامانەوە لەم ڕێگەیەوە هاتوچۆیانکردووە، پێش ئەوەی سنورە دەستکردەکان دابنرێن.
کەوتووەتە چیای داڵانی و بەرزترین شوێنی چیاکەیە. (٢٥٤١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە چیای داڵانی و دەربەند دزڵی لوتکەی مڵەخورد و دەروازەکەی، لە باشورەوە لوتکەی کەرەسی گڵوە و وەزەرەی و دۆڵی ڕیقنەچەرمە و لە خۆرهەڵاتەوە دەمیەوە و کانییەکەی داڵانییە و لە خۆرئاواوە لوتکەی ئاوگە و ڕاگا و دەواری دۆڵەسەختە و تکەکە و هانە کەکەوان و پلەکێ مەلا مسەفای دەورەیانداوە. شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی.
کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). (١٥٩٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەرزییەکی زۆری هەیە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدایە.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (یاڵانپێ). (١٤٤٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە خوارووی چیای سوتنەجەڕ. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی زەڵم و وشکەناو و ئەحمەدئاوا و یاڵانپێ و هانەی قوڵ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی شارەزوور، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
دەڕوانێت بەسەر شاخی بەڕەزادا و گوندی بانیبنۆک لە قەدپاڵەکەیدا هەڵکەوتووە. لە دوورەوە شێوەکەی وەک سنگی مرۆڤ وایە. سێ بەردی گەورەی لێیە، کە پێیاندەوترێت بەردە قوچکە و شێوەی شێریان پێکهێناوە.
یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی شاخی شنروێ. لە دوای لوتکەی (چادرگە یا بەفری میری)، لە ڕووی بەرزییەوە، بە دووەم لوتکە دادەنرێت. (١٧٨٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم لوتکەیە بەناوی یەکێک لە فەرماندە سەربازیەکانی (پ. د. ک) ناونراوە، کە لە ساڵانی ١٩٦٠ـەکاندا لەو شوێنەدا شەهید بووە و هەر بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. ئەم لوتکەیە بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و ناوچەیەکی کوێستانیيە. چەندین چاڵە بەفر دروستکراون لە زستاناندا پڕکراون لە بەفر و پاشان بە خوێ و (کا) داپۆشراون و گڵکراوە بەسەریاندا و لە هاویندا تاکو مانگی (هەشت) بەکارهێنراون. بەداری سروشتـی وەک بـەڕوو، قەزوان، کێکف، بـڵاڵوک، چـوالە، شـەهێن، دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە سەر چیای بەندەن (بەنەن) و بە بەرزترین و ستراتیجیترین لوتکە دادەنرێت. کەوتووەتە گوندی تاوێرە و سەرکەن و (١٤٨٠م) لە ئاستی دەریاوە بەرزە. ئەم لوتکەیە دەڕوانێت بەسەر خەرپانی و چەمی (کانی یاسەمەن). دەرەشیش و دەشتی شارەزەوور کەوتووەتە بەردەمی. بەهۆی گرنگیی پێگەکەی بەدرێژایی مێژوو کراوەتە سەربازگە و شوێنێکی ستراتیجی بووە. پاشماوەی مین و تەقەمەنی تا ئێستا بەسەرەوە ماوە و مەترسیەکانی بۆ سەردانیشتوان و خاوەن باخەکانی ناوچەکە هەبووە. لە قەدپاڵیدا کانیاو و ئاوی سازگار بوونی هەیە و بونەتە سەرچاوەی ئاوەدانی باخەکانی دامێنی. چیاکە دەوڵەمەندە بە گیانەوەری کێوی، وەک کەروێشک و چالەکە و ڕێوی.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕێشاو) لە دامێنی چیای هەرمێلێ. قەڵاکە مێژوویی نییە و قولەیەکی سروشتیی بەرزە. بەهۆی بەرزیی شاخـەکـەوە ئـەو نـاوەی لێنراوە. لە دامێنی چەمی گەچی هەڵکەوتووە، کە کانی و چەم و بەردی سپی لێیە. بۆیە بەو ناوە بەناوبانگە.
بەرزترین لوتکەی ڕێشاوە. کەوتووەتە شاخی کەمەر بەڕەزا لەنزیک هاوینەهەواری گەڵامۆردە. دەڕوانێت بەسەر گوندی ڕێشاو و سازان و کۆساوا و دەشتی سازاندا. (٢٠٠٠م) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها بەفری میری زاڵە بەسەریدا. پشتی قولەکە یان لوتکەکەی زەویەکی نەرمانە و تا دەگاتەوە بەفری میری لەوەڕگا و پوش و پاوەن و دارستانە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ). یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی چیای خۆشک. (١١١٢م) لەئاستی دەریاوه بەرزە. چەندین کەلێنەشاخ و ئەشکەوتی تێدایە، کە بووەتە جێگە حەوانەوەی ئاژەڵە کێوییەکان.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (١٦٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی دەرەولێ، سنوری نێوان زەوی گوندی هانەیدن و گوڵپ پێکدەهێنێت. لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ). بەرزترين لوتکە چياى سنورى گوندەکەیە. لەزنجيرە چياى سەى سوجاحدايە، کە (٧٩٤م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە و گوندەکە و بەهۆى بوونى خاک و بەردێکى گەچينەوە، ناونراوە گەچوەڕەکە.
لوتکەیەکی بەرزە و قولەیەکی سروشتیی گەورەی پێوەیە. لەسەر شاخی کەوگێزەیە لە سنوری گوندی چنار و دەوەرە. دەڕوانێت بەسەر ڕوباری سیروان و گوندەکانی بەورۆڵ و سیمان لە خۆرهەڵات. سەختە و توانای هەڵزنانی نیيە. بەناوی باڵندەیەکەوە ناونراون.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (یاڵانپێ). (١٢٠٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بەسهر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و بانیشار و دەشتی شارەزووردا دەڕوانێت. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ئەم لوتکە چیایە ساڵانە ڕێژەیەکی باش دابارینی هەیە و دەبێتە سەرچاوەی ئاوی کانییەکانی سەرەوە، کە ناومان هێنان.
کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (زەڵم). (١٦٠٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. یەکێکە لە لوتکە چیاکانی هەورامان. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر گوندەکانی زەڵم و شاری خورماڵ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی و دانیشتوانی هەورامان لە وەرزی بەهاردا سەردانیدەکەن و زۆرجار گروپە شاخڕەوییەکانیش دەچنە ئەم لوتکەیە بۆ وەرزش و کات_بەسەربردن.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (١٦٢٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە نێو چیای سەر کۆرەگا، دەڕوانێتە سەر گوندی سەرگەت و هانەیدن و باخەکۆن و گەچێنە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە دامێنی چیای تەتە و کەلەلانکێ و خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (٢٠٤٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. سنوری جیاکەرەوەی نێوان کێمنە و بێرواس و زەویی گوندی هانەیدن پێکدەهێنێت. لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، هەندێک شوێنی مین ڕێژکراوە.