عەزیز ئەتروشی

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 143

لوتکەی چیا

یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی شاخی شنروێ. لە دوای لوتکەی (چادرگە یا بەفری میری)، لە ڕووی بەرزییەوە، بە دووەم لوتکە دادەنرێت. (١٧٨٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەم لوتکەیە بەناوی یەکێک لە فەرماندە سەربازیەکانی (پ. د. ک) ناونراوە، کە لە ساڵانی ١٩٦٠ـەکاندا لەو شوێنەدا شەهید بووە و هەر بە ناوی ئەوەوە ناونراوە. ئەم لوتکەیە بەفرێکی زۆری لێ دەبارێت و ناوچەیەکی کوێستانیيە. چەندین چاڵە بەفر دروستکراون لە زستاناندا پڕکراون لە بەفر و پاشان بە خوێ و (کا) داپۆشراون و گڵکراوە بەسەریاندا و لە هاویندا تاکو مانگی (هەشت) بەکارهێنراون. بەداری سروشتـی وەک بـەڕوو، قەزوان، کێکف، بـڵاڵوک، چـوالە، شـەهێن، دەوڵەمەندە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (د. هێمن کەمال حەمەئەمین) لەگەڵ (هۆشمەند عەتا مەحموود)، لەدایکبوو: ١٩٨٥، بڕوانامە: ماستەر، خەڵکى ناوچەکە، لە ١٧ی ٣ی ٢٠٢٣.
  2. چاوپێکەوتنی ئامادەکار (کارزان عەدنان حەمەسەعید) لەگەڵ (هێمن حەمەحسین حەمەسلیم)، لەدایکبوو: ١٩٧٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٤ی ٣ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: د. هێمن کەمال حەمەئەمین,کارزان عەدنان حەمەسەعید

19

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هۆرەکه

کەوتووەتە خۆرئاوای ناحیەی (بەمۆ) لە چیای خوشک و لە گوندی (گلێجاڵ). (١٢٧٤م) له ‌ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

وڵەهەش

کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی تاڤگە و گوندی (زەڵم). (١٨٣٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای کەرەس. بەسەر هاوینەهەواری تاڤگەی زەڵم و باخ و باخاتی دۆڵی زەڵم و وشکەناودا دەڕوانێت‌. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی بە تایبەتی ورچ. خودی ناوەکەشی هەورامییە و بە کرمانجی ناوەڕاست/سلێمانی، واتە کونە ورچ. زۆرجار گروپە شاخڕەوییەکانیش سەردانیدەکەن بۆ وەرزش و کات بەسەربردن.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

قولەڕەش

بەرزترین لوتکەی ڕێشاوە. کەوتووەتە شاخی کەمەر بەڕەزا لەنزیک هاوینەهەواری گەڵامۆردە. دەڕوانێت بەسەر گوندی ڕێشاو و سازان و کۆساوا و دەشتی سازاندا. (٢٠٠٠م) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. تەنها بەفری میری زاڵە بەسەریدا. پشتی قولەکە یان لوتکەکەی زەویەکی نەرمانە و تا دەگاتەوە بەفری میری لەوەڕگا و پوش و پاوەن و دارستانە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

قووتی هۆرەکە

کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (گڵێجاڵ). یەکێکە لە لوتکە بەرزەکانی چیای خۆشک. (١١١٢م) لەئاستی دەریاوه بەرزە‌. چەندین کەلێنەشاخ و ئەشکەوتی تێدایە، کە بووەتە جێگە حەوانەوەی ئاژەڵە کێوییەکان.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

کەمەرە سوور ١

کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (١٦٨٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی دەرەولێ، سنوری نێوان زەوی گوندی هانەیدن و گوڵپ پێکدەهێنێت. لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی دەوڵەمەندە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا

گەچوەڕ

کەوتووەتە باشورى خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ). بەرزترين لوتکە چياى سنورى گوندەکەیە. لەزنجيرە چياى سەى سوجاحدايە، کە (٧٩٤م) لە ئاستى ڕووى دەرياوە بەرزە و گوندەکە و بەهۆى بوونى خاک و بەردێکى گەچينەوە، ناونراوە گەچوەڕەکە.

زیاتر بزانە
لوتکەی چیا