کەسەکان بەپێی پیشە

بەرگی حەوتەم

کەسەکان بەپێی پیشە

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ئاوڕدانەوە لە ژیان و بەرهەمی پیشەوەران، هونەرمەندان، نووسەران و کەسانی دیکە کە خزمەتیان بە کۆمەڵگا کردووە.

ناوەڕۆک

1194 بابەت

ئەنوەر حەمەکەریم حەمەحسەین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ئەنوەر حەمەکەریم حەمەحسەین ئەحمەد)ە. ساڵى ١٩٦٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا قۆناغى یەکەمى پەیمانگاى تەکنیکى موسڵى خوێندووە. لە ئێستادا بەڕێوەبەرى مەڵبەندى تەندروستیى شەهید حیکمەتە لە هەڵەبجە. ژیانى وەرزشی لە قوتابخانەى دەرسیمى سەرەتایى بە یارى تۆپیپێ و یارى گۆڕەپان و مەیدان لە هەڵەبجە دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییە میللییانە یاریکردووە: (هیوا، هێمن، کوردستان، ئۆردوگاى سەریاس و ئۆردوگاى شارەک و شەهرەک).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئەیوب حەمەحەسەن حەمەسەلیم

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ئەیوب حەمەحەسەن حەمەسەلیم یوسف)ە. ساڵى ١٩٧٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى پەیمانگاى مەڵبەندى مامۆستایانى سلێمانییە. لەم تیپ و یانە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (بێچووەشێرانى زەورا لە بەغداد، ڕۆشنبیرى لە هەڵەبجە، هەڵەبجە، سۆلاڤی کەرکوک، دووکان، فوتساڵى شنروێ). ساڵانی ٢٠٠٠ - ٢٠٠٩ ئەندامى دەستەى کارگێڕى یانەى وەرزشیى هەڵەبجە بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئەیوب کەمال حەمەئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٦ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ئامادەيی تەواوکردووە. یاریزان و ڕاهێنەرێکی دیاری یاری کاراتییە. ساڵی ١٩٩٤ دەستی بەم یارییە کردووە‌، لە ئێستادا خاوەنی بڕوانامەی پشتێنی ڕەشی دان پێنجی یابانییە. بەشداری چەند خولێکی کوردستان و عێراق و چەند وڵاتێکی ئاسیایی کردووە. لە ئێستادا ڕاهێنەری گشتیی بەشی کاراتیی یانەی وەرزشی هەڵەبجەیە و سەرۆکی یەکێتیی کاراتیی پارێزگای هەڵەبجەیە. بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەڵەبجەدا تیمی کاراتیی کچانی لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە دامەزراندووە و لەیەکەم پاڵەوانیەتیی کچاندا پلەی یەکەمی یانەکانی کوردستانیان بەدەستهێناوە، لەسەر دەستى ئەم، چەندین ياريزانى چوونەتە هەڵبژاردەی عێراق، لەوانە ڕەوەند ئەيوب، کە کوڕى ناوبراوە و تاکه ‌ياريزانى هەڵبژاردەى عێراقە، کە مەدالياى برۆنزی لە کۆمیتە قیتال وەرگرتووە لە وڵاتی کازاخستان لە پاڵەوانیەتیی وڵاتانی کشوەری ئاسیا لە ساڵی ٢٠٢١.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئومێد محەممەد عەلی محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناسراو بە ئومێدی محەممەدی حاجی عەلی. ساڵی ١٩٦٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی لە زانکۆی موسڵ تەواوکردووە. لە ئێستادا لە ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەژی. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (بێکەس، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، مەڵبەندی لاوانی هەڵەیجە، کوردستان، هەڵبژاردەی کۆلێژی پەروەردەی وەرزش لە زانکۆی موسڵ، مەولەویی سلێمانی).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئیبراهیم ئەمین عەزیز

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٣ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازییە. سەرەتای ژیانی وەرزشی بە یاری تۆپیپێ دەستپێکردووە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (ئازادی، کاروان، زانکۆ لە هەڵەبجە تازە، کاروان لە شارەزوور، دەروون شارەزوور، ڕێناسین لە هەڵەبجە، ڕاستی هەڵەبجە، یانەی وەزشی هەڵەبجە، ئۆردوگای وەرمەهەنگ).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئیبراهیم عومەر مەجید ئەمین

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی ئامادەیی پیشەسازیی هەڵەبجەیە، بەشی ئۆتۆمبیلە. یارییەکانی تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی سەرمێزی ئەنجامداوە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: خەبات، بۆکان، هێرۆ، سپۆرت. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ١٩٨٨ لە بۆردومانی هەڵەبجەدا، شەهید بووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئیبراهیم محەممەد ڕەئوف

یاریزانى تۆپیپێیە. ناوی (ئیبراهیم محەممەد ڕەو‌وف)ـە و بە (ئەدوو) ناسراوە. ‌ساڵی ١٩٩٩ له ‌شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە (خورماڵ) تەواوکردووه. دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە ‌زانکۆی سلێمانی. لە تیپی وەرزشی (لاوانی شۆڕش) و دواتر تیپی وەرزشی (شۆڕش)، کە تیپی پلەیەکی (خورماڵ) بووه،‌ یاریکردووە. کە خوێندکاری زانکۆ بووە لە تیپی (لاوانی یانەی وەرزشی نەورۆز) یاریکردووە و بۆ ماوەی دوو ساڵ لەگەڵ یانەى وەرزشى نەورۆز دووەمی کوردستان بوون. ‌ساڵی ٢٠٢١ پاڵەوانی خولی ئەستێرەکانی عێراق بووە. لە ئێستادا یاریزانی (یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی)یە لە هەردوو خولی کوردستان و عێراق بەشداریکردووە، بەردەوامە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئیبراهیم مستەفا عەبدولقادر

وەرزشەوانی دێرینە. ساڵى ١٩٧٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. تا پۆلى سێیەمى ناوەندى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەى (کاسب)ـە. لە تیپى وەرزشیى کرێکاران و شنروێ یاریکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئیسماعیل جەمیل محەممەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (ئیسماعیل جەمیل محەممەد کاکل)ـە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، هەتاوەکو قۆناغی ئامادەیی خوێندوویەتی. لە تیپی میللیی وەرزشی شنروێ یاریکردووە، هەر لە هەمان کاتدا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی شنروێ لە هەڵەبجە، بۆ مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە و هەڵبژاردەی هەڵەبجە یاریکردووە. یاری تۆپیپێ و گۆڕەپان و مەیدانی ئەنجامداوە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە گەنجینەی هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئیسماعیل کەریم محەممەد قادر

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵى ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووى ئامادەیى پیشەسازییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: ( لاوانى پیرمحەممەد، سۆلاڤ، شنروێ، هەڵبژاردەى تۆپیپێى ئامادەیى، پیشەسازیى هەڵەبجە، کارێزەوشک لە سلێمانى).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئیقباڵ ڕەشید عەبدولکەریم

ساڵی ١٩٦٤ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە. یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی تۆپیپێی شار و لە سەردەمی خۆیدا لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: تازەپێگەیشتووانی مەڵبەندی لاوان، تیپی تۆپیپێی مەڵبەندی لاوان، سیروان، شنروێ، کوردستان، هەڵبژاردەی هەڵەبجە. یانەی وەرزشی نەورۆز لە سلێمانی ١٩٨٩ – ١٩٩٠، یانەی وەرزشی هەڵەبجە، وەک یاریزان و وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕیی یانەی وەرزشی هەڵەبجە دوو خول لە یانەکەدا بەشداربووە. لە ئەستێرەکانی وەرزشی هەڵەبجەیە. لە ساڵی ١٩٩٠ لە تیپی وەرزشی (سەروو ) کە تیپێکی هەڵەبجەییەکان بووە یاری کردوە. لە کاتی ئاوارەیی لە لایەن هەڵبژاردەی شاری جوانڕۆ بانگهێشتکراوە، تا یارییان بۆ ئەنجامبدات. لە ئێستادا خانەنشینە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

ئیقباڵ سەید مەحموود

ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خانەی مامۆستایانی سلێمانی تەواوکردووە. ساڵانی ١٩٨٣ بۆ ١٩٨٨ بۆ تیپە وەرزشییەکانی: شنروێ، مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، یاریکردووە. ساڵی ١٩٨٥ و ١٩٨٦ لەگەڵ شنروێ، کە دووجار پلەی یەکەمیان بە دەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. پیشەی مامۆستایە و لە سلێمانی دەژی.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

باقی شەوکەت حەمە مەحموود

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (کانی بەردینە) لەدایکبووە. لە ئێستادا لە پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە خوێندکارە. لەم تیپە وەرزشییانەدا وەک یاریزان و وەک گۆڵپارێز یاریکردووە: (لاوانی تیپی وەرزشی کوردستان و کوردستان لە شارۆچکەی سیروان، هەڵبژادەی تۆپیپێی سیروان، یانەی وەرزشی هەڵەبجەی شەهید). وێڕای ئەوەی، کە لە دامەزرێنەرانی یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە بووە، پۆستی سەرۆکی یانە و جێگری سەرۆکی یانە و ئەندامی دەستەی کارگێڕی وەرگرتووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

باوان عەلی عەبدولکەریم

ساڵی ٢٠٠٥ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٦ەوە دەستی بە کاراتی کردووە. خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجەیە. خاوەنی پشتوێنی (ڕەشی دان دوو)ە. یاریزانی یانەی وەرزشی هەڵەبجەیە. حەوت جار پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق بەدەستهێناوە. لە پاڵەوانیەتیی شاری تاران لە وڵاتی ئێران مەدالیای زیو و برۆنزی بەدەستهێناوە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

بایەر عەبدولمحەممەد فەتاح

وەرز‌شەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٨ لە هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغی ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە ئێستادا فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای هەڵەبجە. یەکێکە لە یاریزانە بەتوانا و دیارەکانی شار، لەم تیپە وەرزشیانەدا یاریکردووه:‌ (باڵامبۆ، هەڵۆ، کوردستان، شنروێ. لە ئێران لە ئۆردوگای سەریاس - پاوە لە ئاوارە و لە هەڵبژادەی شاری جوانڕۆ یاریکردووە). هەروەها لەم یانە وەرزشییانەشدا یاریکردووە: (یانەی وەرزشی برایەتی - هەولێر، یانەی وەرزشی شارەزوور، یانەی وەرزشی هەڵەبجە). لە ئێستادا لە هەڵبژاردەی یاریزانە دێرینەکانی هەڵەبجە و تیپی یاریزانـە دێرینەکـانـی نەورۆزی سـیـروان یاریدەکات.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

بەختیار ئەحمەد حەمەجافر

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٧٥ لە هەڵەبجە لەدایکبووە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشییە لە زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر. ساڵی ١٩٨٧ لە تیپی وەرزشی بێسارانی لە هەڵەبجە و ساڵی ١٩٨٨ - ١٩٨٩ لە ئۆردوگای کەنگاوەر لە ئێران، برایەتی، نەورەسی و شەهیدانی هەڵەبجە و کوردستان یاریکردووە. لەم یانە وەرزشییانەدا بووە: یانەی وەرزشی ئەزمەڕ، یانەی وەرزشی شەقڵاوە، یانەی وەرزشی ئاسۆ، یانەی وەرزشی بەختیاری، یانەی وەرزشی هەڵەبجە. هەروەها ڕاهێنەرایەتیی یانەی وەرزشی خورماڵ ساڵی ٢٠٠٥ و یانەی وەرزشی پەیامی ساڵی ٢٠١٧ی کردووە. خاوەنی بڕوانامەی (D)ی کوردستانی و (D)ی ئاسیاییە لە بواری ڕاهێنەرایەتیدا.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

بەختیار حەمەڕەشید ئەحمەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (بەختیار حەمەڕەشید ئەحمەد خورشید)ە. ساڵی ١٩٥٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. دەرچووی قۆناغی ئامادەییە لە هەڵەبجە. لە ئێستادا پیشەی (کاسب)ـە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (هیوا، خەبات). لە دامەزرێنەرانی (تیپی تازەپێگەیشتووان)ـە لە هەڵەبجە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

بەختیار حسەین کەریم

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (بەختیار حسەین کەریم مستەفا)ە. ساڵى ١٩٦٧ لە گوندى (گوڵپ) لەدایکبووە. تا پۆلى سێیەمى ئامادەیى پیشەسازى لە هەڵەبجە خوێندووە. لە ئێستادا پیشەى (کاسب)ـە. سەرەتاى ژیانى وەرزشی لە گوندى (گوڵپ)ەوە دەستپێکردووە. لەم تیپە میللییە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (گوڵپ، ئەحمەد ئاوا، هێرش لە خورماڵ، غەمبار لە ئۆردوگاى هەزارخانى).

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

بەختیار سلێمان ئەحمەد

وەرزشەوانێکی دێرینە. ساڵی ١٩٦٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە، ئامادەیی پیشەسازی لە ساڵی ١٩٨٢دا تەواودەکات. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: لاوانی هیوای هەڵەبجە، هیوا، هەڵبژاردەی هەڵەبجە، کوردستان لە هەڵەبجە، لە سلێمانییش لە تیپی وەرزشی: بابان، هەڵبژاردەی سلێمانی یارییکردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان

بەختیار عەبدولقادر میرزا

وەرزشەوانێکی دێرینە. ناوی (بەختیار عەبدولقادر میرزا ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە. خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە. لە ئێستادا خانەنشینە. لەم تیپە وەرزشییانەدا یاریکردووە: (سەروو، بیاوێڵە، ئاگرین). هەروەها لە خانەی پێگاندنی مامۆستایان یاری تۆپیپێ و تۆپی بالە و تۆپی دەستی کردووە.

زیاتر بزانە
وەرزشەوان
پێشتر 1
...
39 40 41
...
60 دواتر