بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. ناوی (ئیسحاق کوڕی عەلی)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چوودتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان گەڕاوە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٨١ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (تەوار)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. ناوی (شەمسەدین کوڕی خەلیل)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و بۆ خوێندن چەند شوێنێک گەڕاوە. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه، تا ساڵی ١٣٥٤ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (چەرگا)یـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
شاعیره، یارسانییە. ناوی (قەیتاس کوڕی زۆراب)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە. چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە و دواتر گەڕاوەتەوە مەڵبەندی خۆی لە شارەزوور و تا کۆتایی تەمەنی بە ڕێنوێنی خەڵکەوە خەریکبووە. لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٣ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (خەزاوی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
ناوی (ڕەشید کوڕی وەیس مورادی کوڕی ئەڵڵا مورادی هاواری)یە. ساڵی ١٨٧٣ لەدایکبووە. خەلیفەیەکی بڕواداری لای کاکەییەکانی دەوروبەری هەڵەبجەیە. بەهۆی نزیکیی لەگەڵ (شێخ حیسامەدینی نەقشەبەندی) سۆزی بۆ ئاینی ئیسلام هەبووە. وانەی سۆفێتی خوێندووە و شارەزایی ڕێوشوێنە ئاینییەکانی موسوڵمانان بووە. ژمارەیەکی کەم لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدان. ساڵی ١٩٤٨ کۆچیدواییکردووە.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. له سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە شارەزوور لەدایکبووە. بۆ خوێندن زۆر شوێنی کوردستان چووە. لەسەر دەستی سان سەهاک ڕێوڕەچەی یارسانی وەرگرتووە و بووە بە خەلیفە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
یەکێکە لە هەفت تەنی جاویدانی بازنەی یەکەم، کە سان سەهاک دروستیکردوون. لە ناوەڕاستی سەدەی هەشتەمی کۆچی لە دەودان لەدایکبووە. ڕابەر و دەلیلی یارسانییەکانە. لە دەفتەرە پرۆزەکانی ڕۆڵ و ئەرک و پێگەکەی دیاریکراوە. لەناو خەڵکدا بە داودی دەودانی ناسراوە.
شاعیر و عارف و تەمیرەژەنێکی یارسانە. هاوچەرخ و مریدی باواسەرهەنگی دەودانی بووە. یەکەم ئافرەتە هۆنراوەی لە پەرتوکی پیرۆزی سەرئەنجامدا هەبێت. بەپێی پەڕاوی سەرئەنجام، ئەم ئافرەتە ڕەندە لە سەرەتای سەدەی چوارەمی کۆچی لە هەورامان لەدایکبووە و لە ناوەڕاستی هەمان سەدەدا لە هەورامان کۆچیدواییکردووە.
شاعیر و عارف و خوێندەوارە. سەرەتای سەدەی پێنجەمی کۆچی لە دێی سەرگەت لەدایکبووە. لای مامۆستایانی گوند خوێندویەتی. سەرەتا ڕکابەر و بەربەرەکانێی بابە ناوسی کردووە. پاشان سەری پێسپاردووە و بووەتە یەکێک لە یارانی. کۆشاوە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕەوشتی یاری. لەدایە خەزانەوە هەندێکک دوو بەیتی بەجێماون و لە دەورەی (باباناووس) لە ناو سەرئەنجامدا تۆمارکراون.
شاعیرێکی یارسانییە. ناوی (تاهیر کوڕی غەیاسەدین)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە و پاش ئەوەی خوێندنی تەواوکردووە، چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه، تا ساڵی ١٣٤٧ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سابق)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
كهسایهتی و شاعیرێكی یارسانییه. ناوی (ئهبولوهفا كوڕی سهی ئهحمهدی شارهزووری)یه. له سهدهی ههشتهمی كۆچیدا ژیاوه. له دهوروبهری ساڵی ١٨٤٦ له شارهزوور لەدایکبووە. به منداڵی نراوهته بهر خوێندن و سهرهتا لای باوكی و دواتر له بهغداد خوێندنی تەواوکردووە و گهڕاوهتهوه شارهزوور. چووهته ههورامان و ههمهدان و وانهی وتووهتهوه. ژمارهیهك له هۆنراوهكانی لهبهردهستدایه و تۆماركراون. بۆ ماوهیهك لهلای سان سههاك بووه، كه کۆچیدواییکردووه به تهنیشت گۆڕی بابهتاهیری ههمهدانییهوه بەخاکسپێرراوه.
ناوی ("فتح الموبین" کوڕی سەید محەممەد ئەمین کوڕی سەید قوتبەدین)ـە. بە (سەی فەتحە) ناسراوە. ساڵی ١٨٦٠ لە (تەوێڵە) لەدایکبووە. دەچنەوە سەر پیرشالیار و باپیری لە کەلجییەوە هاتووەتە تەوێڵە و بنەماڵەی سەیدەکانی تەوێڵەیان پێکهێناوە. لەلای زاناکانی ئەو سەردەمەی تەوێڵە قورئان و هەندێکک لە کتێبەکانی خوێندووە. دوو جار هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی یازدە منداڵ بووە. خەزورەی مەلا قادری گەورەی بیارە و شێخ ئەحمەدی شێخ قادری هەڵەبجەیی بووە. سەید تەها و سەید محەممەد لە کوڕە ناودارەکانی ئەون. ساڵی ١٩٤٧ لە تەوێڵە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی باباسەرهەنگ لە پاڵ گۆڕی باوک و باپیری بەخاکسپێرراوە.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. ناوی (هاروون کوڕی سەدرەدین)ـە. لە دەوروبەری ساڵی ١٢٧٨ له شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان چووە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە خەرقەی لێ وەرگرتووه لەوێ ماوەتەوه، تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٢ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سەیقاڵ)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
شاعیرێکی ئايينی یارسانییە. ناوی (قوباد کوڕی ناسر)ە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجرە. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه، تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٦٨ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سەییاد)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
شاعیرێکی ئايینی یارسانییە. ناوی (ئەبولفەتح کوڕی عەلی)ـە. له سەدەی هەشتەمی کۆچیدا ژیاوە. لە شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان چووە و لە (دینەوەر) تەواویکردووە و گەڕاوەتەوە مەڵبەندی لەدایکبوونی. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە تا کۆچیدواییکردووە. نازناوی (سروور)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.
کەسایەتیی ئایینییە. یەکێکە لە ڕابەرە ئایینییەکانی ئاینی یارسان، کە لە ناوچەی لورستان لە (٤٠٦ک - ١٠١٥ز)دا لەدایکبووە و لە (٤٦٧ ک -١٠٧٤ ز) دەچێتە گۆمی گاماوسیاب لە کرماشان و ئیتر نەگەڕاوەتەوە، لە پەرتوکی پیرۆزی سەرئەنجامدا دەورەیەک کەڵامی هەیە بە ناوی (دەورەی شاخۆشینی لوڕستانی).
ناوی (شاوێس قولی کوڕی پیر قەنبەری شاهۆیی)یە. دایکی ناوی (زەڕبانوو خاتوون) بووە. ساڵی ١٤٠٧ز لەدایکبووە. خەڵکی گوندی (دەرزیان)ی ناوچەی شاخی شاهۆیە. شاعیرێکی دیار بووە و زۆرینەی شیعرەکانی بە شێوەزاری هەورامی بووە. نازناوی شیعری (قرمزی)ی بووە. لە ئەفسانەی یارسانەکاندا، بە پێنجەمین ئەدگاری کردگار لە سەرزەوی دادەنرێت. چیرۆکی لەدایکبوونی یەکێکە لە ئەفسانەکانی نێو ئەدەبیاتی ئاینی یارسان، کە گوایە وەک منداڵێکی باو لەدایکنەبووە، بەڵکو کردگاری شای گێتی لەگەڵ یارانیدا سەرێکی لێدەدەن و ئەم منداڵەی پێدەبەخشن. شاوێس قولی هەر بە ڕەبەنی ماوەتەوە و خێزانی پێکنەهێناوە. ساڵی ١٥١٤ز کۆچیدواییکردووە. لە دیارترین شیعرەکانی چوارینەیەکە کە دەڵیت: ئەسڵمەن جە کورد، ئەسڵمەن جە کورد بابۆم کوردەنان، ئەسڵمەن جە کورد من ئەو شێرەنان، چەنی دەستەی کورد سڵسڵەی سپای زەحاک کەردم ورد
یەکێکە لە (چل تەن)و یارانی سان سەهاک. ناوی (عەبدواقادر کوڕی شەمسەدین)ە. ساڵی ١٢٢٦ لە هەورامان لەدایکبووە. هەرلەوێ لای پیر ناری هەورامی خوێندوویەتی و پاشان دەچێتە شێخان و ماوەیەک لای سان سەهاک دەمێنیتەوە و خەرقەی لێوەردەگرێت. سەفەری نەجەف و حیجاز و چینی کردووە. ساڵی ١٣٥٦ لە هەورامان کۆچیدواییکردووە. شوێنێک لەتەوێڵە هەیە پێیدەوترێت (پیرشەمام) و لە گۆرانیی هەورامیدا ناوی هاتووە.
کەسایەتیەیکی ئایینی و شاعیرە. ناوی (شیرۆش کوڕی شارەوان)ـە. لە کۆتاییەکانی سەدەی حەوتەمی کۆچی لە(شارەزوور) لەدایکبووە و خوێندنی حوجرەی لەوێ خوێندووە و تا پێگەیشتووە لەوێ ماوەتەوە، دواتر چووەتە گوندی (شێخان) و تا کۆتایی ژیانی لەوێ بووە. بەشێوەی گۆران هۆنراوەی نوسیوە و تا ئێستا هۆنراوەکانی کۆنەکراونەتەوە و بە چاپ نەگەیشتوون.
شاعیرێکی ئایینی یارسانییە. ناوی (یوسف کوڕی یەحیا)یە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووەتە حوجره و خوێندنی لە بەغداد تەواوکردووە و گەڕاوەتەوە مەڵبەندی لەدایکبوونی. دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە و لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٧ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (عەزازیل)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدان و تۆمارکراون.
شاعیرێکی ئايينی، یارسانییە. ناوی (نەبی کوڕی تایەری سەرگەتی)یە. له سەرەتای سەدەی پێنجەمی کۆچی لە گوندی (سەرگەت) لەدایکبووە. بە منداڵی نراوەتە بەر خوێندن و بۆ ئەو مەبەستە زۆر شوێنی کوردستان چووە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون. نازناوی (قازی)یە. ژیانی گۆشەگیری بۆ خۆی هەڵبژاردووه، تا ئەو کاتەی کۆچیدواییکردووە.