کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

46 بابەت

کەبیر

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (جەمالەدین کوڕی ڕۆستەم)ـە. لە دەوروبەری ساڵی ١٢٨٣ لە شارەزوور لەدایکبووە. لە منداڵییەوە خراوەتە حوجرە و بۆ خوێندن چووەتە ‌بەغداد و شام. گەڕاوەتەوە مەڵبەندەکەی و خەریکی وانەوتنەوە و ڕینوێنی خەڵکی بووە. چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە، تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٦٥ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (کەبیره)ە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

لامی

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (فەروخ کوڕی شاپوور)ە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجرە. دواتر بەغداد و کە خوێندنی تەواوکردووە گەڕاوەتەوە مەڵبەندەکەی خۆی و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٠ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (لامی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

لزا خانمی جاف

شاعیر‌ێکی یارسانییە. لە سەدەی پێنجەمی کۆچیدا ژیاوە. لە شارەزوور لەدایکبووە و دواتر چووەتە لوڕستان. لە لایەنگرانی (شاخوشین)ـە. لە جەمخانەدا تەمبووری ژەنیوە و هۆنراوەکانی خۆیی خوێندووەتەوە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

مەرزی

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (ئیسماعیل کوڕی حەسەن)ـە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە خراوەتە حوجره و بۆ خوێندن چەند شوێنێکی کوردستان گەڕاوە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوە، تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٧٦ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (مەرزی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

مەستی

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (بارام کوڕی شاپوور)ە. لە شارەزوور لەدایکبووە. ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. لە منداڵییەوە چووتە حوجره و بە فەقێیەتی چەند شوێنێکی کوردستان گەڕاوە و دواتر چووەتە شێخان و لای سان سەهاک ماوەتەوه،‌ تا لە دەوروبەری ساڵی ١٣٥١ کۆچیدواییکردووە. نازناوی (مەستی)ـە. ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدایە و تۆمارکراون.

نەر‌گز خانمی‌ شارەزووری

شاعیرێکی ‌یارسانییە. ناوی (نەر‌گز کچی مەلا شوکوروڵڵای شارەزوری)یە. لە دەوروبەری ساڵی ١٣١٣ لە شارەزوور لەدایکبووە. لەلای باوکی فێری خوێندن و زانستە شەرعییەکان بووە. لەگەڵ (عابدینی جاف) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و بوونەتە یارسان و چوونەتە شێخان بۆ لای سان سەهاک. بە زاری کرمانجی ناوەڕاست/ شێوەزاری سلێمانی هۆنراوەی داڕشتووە و ژمارەیەک لە هۆنراوەکانی لەبەردەستدان‌ و تۆمارکراون.

پێشتر 1 2 3