کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

797 بابەت

ژانی وڵات

ساڵنامەیەکی تایبەتە بە یادی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید. ناوەندی ڕوناکبیریی خۆرماڵ دەریدەکات. چوار ژمارەی لێ دەرچووە. ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ تا ١٦ی ٣ی ٢٠١٢. بەهۆی دۆخی ناوەندی ڕوناکبیری و بڕینی بودجەی ڕێکخراوەکانەوە ڕاگیراوە.

ژیوای

مانگنامەیەکی سەربەخۆیە. کۆمەڵێک لە ئەدیب و ڕۆشنبیری هەورامان دەریدەکەن. بەشێک بووە لە چالاکیی فەرهەنگیی (گروپی ژیوای) لەساڵی ٢٠١٠دا دەرچووە. سەرنوسەری (ئەمین حاجی زەڵمی) و بەڕێوەبەری نوسین (ڕایان عوسمان) بووە. لە ژمارە هەشتەوە (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) بووەتە سەرنوسەر. ستافەکەی بریتیبوون (ئیبراهیم حاجی، سوهەیب فارووق، ئاراس ڕەفیق، شکار سۆسەکانی، محەممەد یاسین). ١٣ ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

سات

لە ساڵی ٢٠٠٠ بە دواوە لە هەورامان و لە گوندی بەڵخە دەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی (زوهیر سەلیم) و سەرنوسەری (هیدایەت ئیبراهیم)بوون. ستافی نوسەرانی لە(سەلمان ناجر، هیلال ئیبراهیم، باخەوان حەمەسەعید) پێکهاتبوون. (١٥) ژمارەی لێدەرچووە.

شرام

وەرزەگۆڤارێکی ڕۆشنبیریی گشتی سەربەخۆیە. چەند ڕوناکبیر و نوسەرێکی هەورامان دەریانکردووە. خاوەنی ئیمتیاز (نەجمەدین حەمەعەلی) و سەرنوسەری (عەلی مستەفا) و دەستەی نوسەرانی (ڕەحیم سەعید، نیهاد عەبدولڕەحمان، مامۆستا هێمن) بوون. یەکەم ژمارەی ساڵی ٢٠٠٧ لە خورماڵ دەرچووە. دوای دەرکردنی سێ ژمارە وەستاوە.

شکۆفە

بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی سەر دیوارە. تیپی هونەریی ئوسامە بڵاویکردوەتەوە. ٦٠ ژمارەی لێدەرچووە. کۆتا ژمارەی ١ى ٨ى ١٩٩٨ بووە و دواتر ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

شنروێ - ئاسۆگە

گۆڤارێکی مانگانە بووە. لە نیوەی دووەمی ساڵی ١٩٨٠ز مەڵبەندی لاوانی هەڵەبجە دەریکردووە. (شەش) ژمارەی لێدەرچووە. پێنج ژمارەی بە ناوی شنروێ و ژمارە شەشی گۆڕاوە بۆ ئاسۆگە. سەرنوسەری (ئەنوەر محەمەد ڕەشید) بووە و سکرتێری نوسینی (بەیاد عەبدولقادرئەحمەد) و بەڕێوەبەری نوسینی (جەباری حاجی کریم) بوون.

کانی نیوز

یەکەمین پەخشی ئازادە، تایبەتە بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان. نێوەندی (دەست) بۆکاری ڕاگەیاندن ناوبەناو دەریدەکات. بڵاوکراوەیەکی مەبەستداری تایبەت بە هوشیاریی کۆمەڵایەتی و گرفت و چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکان بووە. لە لایەن ستافێکی لاوەوە سەرپەرشتیکراوە. خاوەنی ئیمتیازی (مەریوان مەعسووم) و سەرنوسەری (مقداد دەرەمەڕی) بووە، کە دواتر بوەتە سەرنوسەری. ستافی بڵاوکراوەکە بابەتەکانیان ئامادەکردووە. ڕیپۆرتاژ و دیمانە بۆ چارەسەر لەگەڵ کەسانی پسپۆڕدا سازدراوە. بەشێوەی ڕەشوسپی بە قەبارەی (A٤) و بە چوار لاپەڕە، لە ساڵانی (٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩)دا پێنج ژمارەی لێدەرچووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

کەرنەڤاڵ

بڵاوکراوەیەکی فەرهەنگیی سیاسیی سەربەخۆیە. ساڵی ٢٠٠٤ دوو هەفتە جارێک دەرچووە. بایەخی بە هەواڵی سیاسی و ڕەخنەگرتن لە دۆخی بەڕێوەبردن داوە. خاوەن ئیمتیازەکەی (خەبات نەوزاد) و سەرنوسەرەکەی (گۆران نیزام) بووە. لەلایەن (هیوا غەریب)ەوە بە شێوازی ڕۆژنامەی هاووڵاتی دیزایینکراوە و لە سلێمانی لە چاپخانەی ڕەنج چاپدەکرا. قەبارەکەی (A٣) بووە و ژمارەی لاپەڕەکانی ١٦ لاپەڕە بووە و هەزار دانە تیراژی هەبووە. لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی بە هەزار دینار فرۆشراوە. چوار ژمارەی لێدەرچووە و داخراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

کەسێتیی سەرکەوتوو

گۆڤارێکی مانگانەیە. لەلایەن (ئاوات نەسروڵا)ەوە لە هەڵەبجە دەرکراوە و هەر خۆیشی خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری بووە. ناوەڕۆکی گۆڤارەکە بابەتی دەروونی و خێزانی و کار و بازرگانی تێدا بڵاوکراوەتەوە. بەڕێوەبەری نوسین: عەزیز غەفور پاڵانیانی بووە. لە هەڵەبجە و سلێمانی و هەولێر و کەرکووک بڵاودەکرایەوە. لە مانگی ٣ی ٢٠١٠ ژمارەی یەکەمی لێدەرکرا و هەتا چوار ژمارەی بە قەبارەی ئەیفۆڕ، ٤٢ بۆ ٤٥ لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ و بە تیراژی ٢٠٠٠ دانەی لێدەرچووە. بە هۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە.

کەناری

گۆڤارێکی وەرزیی منداڵانە. ناوەندی ڕوناکبیریی خورماڵ، تایبەت بە منداڵان دەریدەکات. ناوەند ستافێکی بۆ سەرپەرشتی دەرچواندنی گۆڤارەکە لە هەریەکە لە (سامان ئەحمەد، ڕەحمان حەمەلاو، گوڵان ئەحمەد، ڕەحیم حەمەلاو، عەبدولڕەحیم محەممەد) پیکهێناوە. دواتر چەند نوسەرێکی تر وەک هاوکار و نوسەر بۆ گۆڤارەکە کاریانکردووە. هەموو لاپەڕەکانی ڕەنگاوڕەنگ بوون. ژمارە (یەک)ی لە ١ی ٦ی ٢٠١١ دەچووە. تێکڕا پێنج ژمارەی لێدەرچووە و ڕاگیراوە.

کۆچ

ڕۆژنامەیەکی تایبەتە بە یادی ٢٤ ساڵەی بینا سووتاوەکەی سیروان و شەهیدەکانی ڕۆژی ٦ى ٨ى ١٩٨٦. حەبیب ئەمین میکە لە هەشت لاپەڕەدا ساڵی ٢٠١٠ دەریکردووە. وێنە و ناوی بەشێکی زۆری شەهیدانی تێدابڵاوکراوەتەوە. لە پێشانگایەکی تایبەتدا ٦٠ دانە لە ڕۆژنامەکە دابەشکراوە.

کۆمسا

ڕۆژنامەیەکە لە چوارچێوەی هەوڵی پارستنی زار و زمان و ناوچەی هەوراماندا. ناوەڕۆکی بابەتەکانی هەورامانناسی بوون. سەرنوسەری (نوعمان فائیق تۆفیق - هاوار) بووە. تێچووی دارایی بە هاوکاری ستافی ڕۆژنامەکە و هاوکارانییەوە دابینکراوە. شەش ژمارەی لێدەرچووە.

کۆنترۆڵ

گۆڤارێکی مانگانەی تایبەتە بە ڕەوتی ئیسلامی سیاسی. لە مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم ژمارەی لە شارۆچکەی خورماڵ لێدەرچووە. سەرنوسەر و خاوەنی ئیمتیازی گۆڤارەکە مامۆستا (نیازی هەورامانی) بووە. گۆڤارەکە مانگانە بووە و هەموو ٢٢ی مانگێک ژمارەیەکی نوێی دەرچووە، بەکۆی گشتی ٣٢ ژمارەی لێدەرچووە.

کۆنترۆڵ میدیا

ڕۆژنامەیەکی سیاسیی ڕۆشنبیریی گشتییە. لە بڵاوکراوەکانی (ڕێکخراو و دەستگای کۆنترۆڵ)ە. لە ١٠ی ١٠ی ٢٠١٦ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەری (م. نیازی هەورامانی) و ستافی نوسینی (شەهاب حەکیم، مەناف شوانی، لەنجە عەبدولڕەزاق) بوون.

گزنگ

لەلایەن دامەزراوەی کۆمەڵەی ڕوناکبیرانی گزنگەوە لە ١٨ى ٥ى ١٩٩٥دا دەرکراوە. تەنیا یەک ژمارەی بە قەبارەی نامیلکە لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: ستار عەلی (خەبات). سەرنوسەر: هاودەنگ محەمەد. ژمارەکە تایبەت بووە بە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ١٢ کەس لە هەڵەبجە بە هۆی شەڕی ناوخۆوە. لە پاڵ خستنەڕووی سیاسەت و ئامانجی بڵاوکراوەکە، ژیاننامەی شەهیدەکانیشی بڵاوکردووەتەوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

گۆران

گۆڤارێکی مانگانەی ڕەنگاوڕەنگی منداڵانە. سەنتەری ڕۆشنبیریی هەڵەبجە دەریکردووە. بابەتی شیعر و چیرۆک و وێنەکێشان و سەرگەرمیی منداڵانی بڵاوکردووەتەوە. خاوەن ئیمتیاز: فەرەیدون جوانڕۆیی. سەرنوسەر: حەکیمی مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری نوسین: بەرزان حامید بوون. یەکەمین ژمارەی لە مانگی ٦ی ٢٠٠٦ دەرچووە. ئەم گۆڤارە ٥٠ ژمارەی لێدەرچووە، قەبارەکەی ئەیفۆڕ و ژمارەی لاپەڕەکانی ١٥ بۆ ٢٥ لاپەڕە بووە. بە نرخی ٥٠٠ دینار فرۆشراوە. لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٠ ڕاگیراوە.

لانە

گۆڤارێکی وەرزیی منداڵانەی پاشکۆی گۆڤاری ڕأبەر بووە. یەکێتیی ڕۆشنبیرانی موسڵمانی کورد دەریکردووە. بابەتەکانی یاری منداڵان و شیعر و چیرۆک و وێنە و مەتەڵ و سەرگەرمی بوون. دەستەی نوسەرانی نەبووە. مامۆستا وەرزێر سەرپەرشتیکردووە. هاوینی ١٩٩٧ دەرچووە و تا ژمارە ٢ی دەستنوس بووە. دواتر کراوەتە کۆمپیتەری و بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ کراوە. بە قەبارەی نیو ئەیفۆڕ و ٨ لاپەڕە بووە. بە هۆی یەکگرتنەوەی بزوتنەوە و نەهزەوە داخراوە.

لاوان

گۆڤارێکی تایبەت بە لاوانە. بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە بڵاویدەکاتەوە. خاوەنی ئیمتیاز: بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی هەڵەبجە. سەرنوسەر: ئیبراهیم هەورامانی، بەڕێوەبەری نوسین: ئەریوان سەلاح حەمەنوری. چاپخانەی پیرمێرد لە هەڵەبجە بە تیراژی ٥٠٠ دانە چاپیکردووە. ژمارە (١)ی لە ١٢ی ٨ی ٢٠٢٤ لە ڕۆژی جیهانیی لاواندا بە ٣٠ لاپەڕەی ڕەنگاوڕەنگ بڵاوکراوەتەوە. بڕیارە بکرێتە مانگانە یان وەرزی.

لاوانی دیموکرات

ڕۆژنامەیەکی نەتەوەیی و سیاسی و ئەدەبیی مانگانەیە. یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی عێراقی سەر بە حزبی شیوعی دەریکردووە هەشت لاپەڕە بووە و بە چاپی دەستی و بە شێوەی ڕەشوسپی چاپکراوە. بە ناوی خوازراوە و تێیدا نوسراوە. لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە ١٩٨٨ تا ١٩٩١ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکراوە. پاش ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە، تا ساڵی ١٩٩٨ دەرکراوەتەوە. بە هۆی خراپیی دۆخی داراییەوە ڕاگیراوە.

لاو

ڕۆژنامەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. کۆمەڵێک لاو لە خورماڵ دەریدەکەن. ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٧ دەرچووە. ١١ ژمارەی لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی (ڕزگار زەڵمی) و سەرنوسەری (وریا حسێن) و بەڕێوەبەری نوسینی (زیاد حەسەن) بووە.

پێشتر 1
...
32 33 34
...
40 دواتر