کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

797 بابەت

هەورامان/ لێکۆڵینەوەیەکی مێژوویی کلتوری

نوسین: ئەیوب ڕۆستەم لە بڵاوکراوەکانی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان، چاپخانەی کوردۆنیا، چاپی سێیەم، ٢٠١١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردن لە لایەنە جۆربەجۆرە کلتوری و ئایینی و مێژوویی و کۆمەڵایەتییەکانی هەورامان. باسکردنی کەسایەتییە گرنگەکانی ناوچەی هەورامان و گوند و دێهاتە بەناوبانگەکانی ناوچەکە.

هەورامان ناسنامەی کلتوری گوندەکانی/ بەرگی ١ کتێب

نوسین و ئامادەکردن: ئەمین حاجی زەڵمی و ئاراس ڕەفیق موحەمەد چاپی یەکەم، چاپخانەی سیما، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردنی گوندەکانی شامیان کە دەکەونە باشوری کوردستانەوە، باسی جگرافیا، مێژوو، چالاکی ئابوری گوندەکان دەکات، بە گوندی یاڵانپێ لە باشورەوە دەستپێدەکات و بە گوندی دەگاگا لە ڕۆژەهەڵات کۆتایی دێت. گوندی بانیشار، جوگرافیای گوندەکە، ناوی گوندەکە، مێژووی گوندەکە، ئابوریی گوندەکە.

زیاتر بزانە
ناوچەی شەمیان

هەورامان و گوندەکانی هەورامان/ بەرگی ١

نوسین و ئامادەکردن: هدایەت هەورامی ( مەلازادە). چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، شوێنی چاپ ؟، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ژمارەی دانیشتوانی هەورامان، ناوی گوندەکانی سەر بە ناحیەی بیارە، ناوی گوندەکانی سەر بە ناحیەی خورماڵ، وشەی هەورامان لەچییەوە هاتووە؟ کوردایەتیی لە هەوراماندا، واژەی هەورامان، هۆرامان و هۆرامی، هەورامان وەک ناو و ناوچه، هە‌ورامان وەک زار لە سەرچاوە مێژووییەکاندا، سروتە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکی هەورامان، توانستە جوگرافییەکانی دروستکردنی پارێزراویی سروشتی، چەردەیەک لە مێژووی هەورامان، وڵاتی هۆرامان، مۆسیقای هەورامان، سیاوچەمانە، جوگرافیا و مێژووی هەرەدێرینی هەورامان لە ئاڤێستادا، ئاینی زەردەشتی و کاریگەریی لەسەر سیاسەت، هەورامان هونەر و هونەرمەند پەروەردەدەکات، مێژووی ڕۆژنامەگەریی هەورامان، هەورامی زمانێکی سەربەخۆیە، هەورامییەکان کێن و چۆن بیانناسین؟، هەورامییەکان شێوازی کۆنی بیناسازی دەپارێزن، پەرلەمانەکەی هەورامان، زمستان و هەورامانی و... چەندین نەخشه و وێنەی سروشت و کەسایەتیی هەورامان. ‌

هەورامان و گوندەکانی هەورامان/ بەرگی ٢

نوسین و ئامادەکردن: هدایەت هەورامی ( مەلازادە). چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، شوێنی چاپ ؟، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شارەدێی تەوێڵە، شێخانی تەوێڵە، باوە سەرهەنگی دەودانی، شێخ محەممەد بەهائەدین، ئەبولوەفا، مەدرەسەکانی حەوزەی هەڵەبجە، شێخ عەلادینی بیارە، ژیاننامەی مامۆستا عوسمان هەورامی، شارۆچکەی بیارە، کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، ژیاننامەی مامۆستا محەممەد ئەمین هەورامانی، گوندی گوڵپ، مێژووی مەکتەبی گوڵپ، شێخ نەزیفی گوڵپ، گوندی بەڵخە، ساتێک لەگەڵ قسەخۆشەکانی بارام بەگدا، ژیاننامە و بەرهەمەکانی مامۆستا حەبیب محەممەد سەعید، گوندی دەگاشێخان، ژیاننامەی مامۆستا مەلا کەریم دەگاشێخانی، ژیاننامەی مامۆستا مەلا مستەفا بیارەیی، گوندی نارنجڵە، قەڵای سەنگی سیاو... چەندین وێنەی سروشت و کەسایەتیی هەورامان.

هەورامان و گوندەکانی هەورامان/ بەرگی ٣

نوسین و ئامادەکردن: هدایەت هەورامی (مەلازادە). چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، شوێنی چاپ ؟، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گوندی گەچێنە، گوندی باخەکۆن، گوندی سەرگەت، مێژووی سەرگەت، باباناوسی سەرگەتی، بابە نەوس، بیرەوەریی قسەخۆشەکانی حاجی کەرەمە، گوندی هانەیدن، گوندی دەرەی مەڕ، گوندی زەڵم، قەڵای زەڵم، قەڵای خان ئەحمەد خان، خاتو کڵاوزەڕ، هاوینەهەواری ئەحماوا، دکتۆر مستەفا زەڵمی، گوندی ئەحمەدئاوا، سەربوردێکی مێژووی ئەحمەدئاوا، گوندی ناوباخان، مێژووی هانەی قوڵ، مێژووی قوتابخانە لە گوندی هانەی قوڵ، گوندی هانەی قوڵ، مەلا حەسەنی دزڵی، مەحموودخانی دزڵی، گوندی یاڵانپێ، قسەخۆشەکانی خاڵۆسەعەی گوندی یاڵانپێیی، گوندی یاڵانپێ... چەندین وێنەی سروشت و کەسایەتیی هەورامان.

هەورامان و گوندەکانی هەورامان/ بەرگی ٤

نوسین و ئامادەکردن: هدایەت هەورامی( مەلازادە). چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، شوێنی چاپ ؟، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: گوندی دەرەکێ، گوندی بنجۆی دڕە، گوندی زەردەهاڵ، گوندی دەرەقەیسەر، مێژووی گوندی خارگێڵان، گوندی خەرپانی، عەللامە مەلا عەبدوڵای خەرپانی، وەسێتنامەکەی خەرپانی، گوندی دۆڵبیان، گوندی یاڵانیا، گوندی سۆسەکان، بارامبەگ، گوندەکانی سەرزەمینی جوگرافیای هەورامان، گوندی دەرەتوێ، گوندی گریانە، گوندی هاوار، کاکەیی و هاواری، گوندی دێکۆن، ساداتی دێکۆن، گوندی‌ بانیشار، خورماڵ، مەدرەسەکانی حەوزەی هەڵەبجە - گوڵعەنبەر، مێژووی مزگەوت و خوێندنگەی گەورەی خورماڵ، ... چەندین وێنەی سروشت و کەسایەتیی هەورامان.

هەورامان و هونەر کتێب

دیدار: جەلیل عەباسی( ج. قەقنەس). چاپی یەکەم، چاپخانەی دارا، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای موزیک و کەلەپووری کورد، هەولێر، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: دیدار لەگەڵ: عوسمان هەورامی، حەمە حسێن کەیمنەیی، جەمیل نەوسوودی، شەفیع کەیمنەیی، فەتحوڵا ئەمینی، ڕەشە غوڵام، جیهانبەخش غەفووری، جەلال هەرسینی، ڕۆستەم ڕۆستەمی، قوربانی خالیدی، تۆفیق زاروەری، ئەشرەف یوسفی، عەتا زەڵمی، سەباح هەورامی، نەزاد هانەدنی، حەمەمین خواشتی.

هەورامی زوانا یا زار

لێکۆڵەوەی: نامق هەورامی چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەورامان لە بەرەبەیانی مێژوودا، زوان و شوناس، یارسان و هەورامی، زوانی هەورامی لە ڕەوتی دیرۆکیدا، ئاوێستایی - هەورامی، یارسانی - هەورامی، ئەو شاعیرانەی بە هەورامی تێکستیان نوسیوە، زوان و زار جیاوازییەکانیان، زوانی دایکی، هەورامی زوان یا زار.

هونەری ژیان لە هەوراماندا

نوسین: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم چاپی یەکەم، چاپخانەی کارۆ، سلێمانی، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: باسکردن لە کلتوری هەورامان و پێداویستییەکانی ژیانکردنی خەڵکی ناوچەکە. باسکردن لە چەندین بابەتی فۆلکلۆری و گێڕانەوەی چیرۆک و بەسەرهاتی ناودارانی هەورامان.

ھۆرامان و ھۆرامی و واتەو وەڵینا/ بەرگی ١

ئامادەکردن: جمال حبیب اللە فرج( بێدار). بڵاوکراوەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپی یەکەم: چاپخانەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد، سلێمانی، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سەرنجێکی گرنگ سـەبـارەت بە ڕێنوسـی شێـوەزمانی ھۆرامی، پێشەکیی چاپی دووەمی بەرگی یەکەم، گۆران کێیە؟، گۆرانەکان کێن؟، بەیەکداچوونی گۆرانی و ھۆرامی، وشەی ھۆرامان، ناوچەی ھۆرامان، سروشتی زەمین و ئاووھەوای ھۆرامان، ھۆرامی، ژیانی ھۆرامییان (ژیانی ئایینی، فێربوون و پەروەردە، ژیانی ڕامیاریی ھۆرامان، چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ھۆرامان، ژیانی تەندروستی و پاکوخاوێنی، ژیانی کۆمەڵایەتی و ھاوکاری، ژیانی پیشەیی، ڕەوشتپاکی و ئەمانەتداری، ھۆرامی و ھونەر، ھونەری بیناسازی، ئافرەتی ھۆرامی، ژیانی ئابوری، بژێوی، شێوەزمانی ھۆرامی، ھەستی ھۆرامێتی، ئەدەبییاتی ھۆرامی، واتەو وەڵینا، واتەکان بۆچی؟، کاروانی واتەکان).

ھۆرامان و ھۆرامی و واتەو وەڵینا/ بەرگی ٢

ئامادەکردن: جمال حبیب اللە فرج( بێدار). بڵاوکراوەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپی یەکەم: چاپخانەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد، سلێمانی، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی چەند پەندێکی پێشینانو کە لە هەوراماندا بەکاردەهێنرإن و لەسەر زارن‌.

هۆزی وەڵی لەڕابردوو و لە ئێستادا

نوسین: ئەیوبی کوێخا ڕۆستەم چاپی یەکەم، چاپخانەی بابان، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: سەبارەت بە مێژووی وەڵی، بنەماڵەکانی وەڵی، ژمارەیەک له ‌ناودرانی وەڵی، سەرژمێرییەک.

وڵاتەکەت باشتر بناسە

ئامادەکردن: مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی چاپی یەکەم، دەزگای چاپ و پەخشی ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٥ بابەتى پەيوەنديدار: سیروان، شارەزوور.

وڵاتی کەیانیان و زەردەشت و هەورامان لە ئاڤێستادا

پشکنین و توێژینەوەی: د. محەمەد ئەمین هەورامانی لە بڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاون، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆشنبیری، هەولێر، ٢٠١١١ هەولێر. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شاخی بەمۆ، زمناکۆ، ئەنجام، لە ڕوانگەی زمانەوە، لە ڕوانگەی جوگرافیاوە، دینێکی نوێی هەورامی، شەڕی هەورامان و لهۆن، وێنەیەک لە سەدان، ناوداران، پیشەسازانی بیارە، گەڕەکەکانی بیارە، هۆزەکانی بیارە، مەرکەزی ناحیەی هەورامان، پاشماوەی درەختنامە، کوێخایانی بیارە، پاشماوەی دەمڕاسانی بیارە، گلەیی و بناشت، ژیاننامەی هونەرمەندان، ئەدەبی نامە، ئەلبومی ژیان، هەرزە و ڕاوێ، هەڵبژاردە لەنامەی کەسایەتی.

ھۆرامان و ھۆرامی و واتەو وەڵینا/ بەرگی ٣

ئامادەکردن: جمال حبیب اللە فرج( بێدار). بڵاوکراوەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد چاپی یەکەم: چاپخانەی ئنستیتیوتی کەلەپووری کورد، سلێمانی، ٢٠١٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: خستنەڕووی چەند پەندێکی پێشینان، کە لە هەوراماندا بەکاردەهێنرین و لەسەر زارن.

ونبووەکانی هەڵەبجە

نوسین و ئامادەکردن: ئیسماعیل هەنارەیی چاپی یەکەم، چاپخانەی گەنج، ٢٠٢٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: لیستی ناوی منداڵەونبووەکانی کیمیابارانی هەڵەبجە و میراتگرەکانیان، وێنەو ناو و زانیاریی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە، کە تا ئێستاش شوێنبزرن، ئاماری ونبووانی پارێزگای هەڵەبجە لە شەڕی ئیران و عێراق و کۆڕەو، بەڵگەنامەی شەهیدبوونی بەشێک لە منداڵە ونبووەکان و ناشتنیان لە بەهەشتی زەهرادا، چاوپێکەوتنی ونبووە گەڕاوەکانی هەڵەبجە، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجەدا، چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسایەتییە تایبەت و پەیوەندیدارەکان بە کەیسی منداڵە ونبووەکانەوە، وێنەو بەڵگەنامەکان.

وێنەکانی ئازار، دەنگەکانی خۆڕاگری

ئامادەکرنی: کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و yadc. نۆرەو ساڵی چاپ، یەکەم، ٢٠٢٤، مافی بۆ ئامادەکاران پارێزراوە. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: پێشەکی، چەمکی بەڵگەنامە، شایەتحاڵ، بەڵگەی پزیشکی، وێنە و فلیم، شیکاری ژینگەیی، ئاستەنگەکان، لەبیرچونەوە، مردنی شایەتەکان، پەرتبوون، ئەرشیف..هتد، دیکۆمێنتی ٦٠ کەس لە بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، کە لەکات و شوێنی جیاوازدا شەهیدبوو. لەوانە ٣٥ شەهیدیان هەڵەبجەیین.

یاداشتنامەی ژیانم

نوسین: جەمال بابان چاپی یەکەم، لەبڵاوکراوەکانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپخانەی ڕوون، ٢٠٠٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چوونمان بۆ تەوێڵە، ناحیەی خورماڵ و هەورامان و شارەزوور، شوێنەوارە دێرین و پیرۆزەکان، عەشایەری ئەوسای ناوچەکە.

یادەوەریەکانی هەڵەبجە

کتێبێکی ئەلبوومیی چاپکراوە نوسین و وەرگێڕان: نەریمان عەلی محەممەد – مەحموود حەمەئەمین مەحموود ناوی چاپخانە و ساڵ و شوێنی چاپ: ؟ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک وێنەی کەسایەتی و بنەماڵەکانی هەڵەبجەیه.

یادەوەری و دادپەروەری کتێب

نوسین: هەورامان فەریق کەریم چاپی یەکەم، چاپخانەی ناوەندی سارا، ٢٠١٩ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: جینۆسایدی هەڵەبجە وەک کۆیادەوەری، گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی یادەوەری، شوێنەکانی یادەوەری. * بەناوی (خاطرەی جمعی مردم حلبچە از شیمیایی حلبجە)وە کراوە بە فارسی.

زیاتر بزانە
شانزەی سێ لە کۆیادەوەری هەڵەبجەییەکاندا
پێشتر 1
...
25 26 27
...
40 دواتر