بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
نوسین: پارێزەر هەژاری عەزیز سورمێ چاپی دووەم، لە بڵاوکراوەکانی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، ٢٠٠٦ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: نمونەی ناوی ئەو گوند و ناوچانەی، کە لە ١٩٨٨دا بەر چەکی کیمایی و ئەنفال کەوتوون، کۆمەڵێک بڕیاری سەدام و دارودەستەکەی دەربارەی ئیبادەکردنی کورد، چەند بەڵگەیەکی وێنەیی.
ئامادەکردن: کۆمەڵێک لە پسپۆڕان و ئەفسەرانى سياسیى ئينگليز چاپى يەکەم، چاپخانەى وەزارەتى پەروەردە، هەولێر، ٢٠٠٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: داگيرکردنى سلێمانى و هەڵەبجە
ئامادەکردن: شەمسەدين سامى چاپى يەکەم، بڵاوکراوەى ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شەهرەزور (شارەزوور)، گوڵعەنبەر، سلێمانى (سولەيمانييە)، ليواى سلێمانى، ويلايەتى موسڵ.
ئامادەکردن: ئۆفرا بينگيۆ چاپى يەکەم، دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى ئاراس، هەولێر، ٢٠١٣ بابەتى پەيونديدار: پێشبينييەکانى هەڕەشە لەلايەن هەردوولاوە، ئەنفال سەماى سەرکەوتنى بەغدا، کۆمەڵکوژیى هەڵەبجە، چارەسەرێکى کۆتايى، کۆتايیهاتنى شەڕى ئێران و عێراق.
ئامادەکردن: پيتەرو. گالبرێت چاپی یەکەم، دەزگاى چاپ و بڵاوکردنەوەى ئاراس، هەولێر، ٢٠٠٧. بابەتى پەيونديدار: بەشى ٣: گەلەکەى خۆى وەبەر گاس دا.
ئامادەکردن و بڵاوکردنەوە: لێژنەی شانزەیەمین ساڵڕۆژی کارەساتی هەڵەبجە چاپخانەی ؟، ٢٠٠٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شەهیدانی هەڵەبجە چییان پێ بەخشین - ڕەنگەکان چیمان پێ دەڵێن؟، کۆمەڵێک وێنەی چەند هونەرمەندێکی نیگارکێش تایبەت بە شاری هەڵەبجە.
ئامادەکردن: عادل صديق عەلى چاپخانەى ڕێنوێن، سلێمانى، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: چوونە نێوباس (پوختەيەکى مێژووى هەڵەبجە)، سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد بە گشتی و هەڵەبجە بەتایبەتی لە ماوەی ساڵانی (١٩٨٠-١٩٨٨)دا، هەلومەرجی ناوخۆیی باشوری کوردستان و سیاسەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە کورد لەماوەی ساڵانی جەنگی ئێران ـ عێراقدا، بارودۆخی ناوچەکانی هەڵەبجە و دەوروبەری لە ماوەی ساڵانی جەنگی ئێران-عێراقدا، پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، ئامانجی ئێران لە هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، ئامانجی (ی.ن.ک)و لایەنە کوردستانییەکانی تر لە هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر هەڵەبجە، پڕۆسەی ئەنجامدانی شاڵاوەکە و کاریگەریی و لێکەوتەکانی، هێرش بۆ سەر هەڵەبجه و گرتنی ناوچەکە، کاردانەوەی حکومەتی عێراق لە بەرامبەر هێرشە هاوبەشەکەی ئێران ـ پێشمەرگەدا، کاریگەریی کیمیاباران لەسەر خەڵکی هەڵەبجە و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بە کیمیابارانی هەڵەبجە، هەڵوێستی وڵاتانی دراوسێ بەرامبەر بە هەڵەبجە، هەڵوێستی وڵاتانی زلهێز و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بە هەڵەبجە.
نووسین: پرۆفیسۆر بەدرخان سندی وەرگێڕانی: دوکتۆر ئیسماعیل ئیبراهیم سەعید چاپ: یەکەم. چاپخانە: خانی. دهۆک. ٢٠٠٨ ناوەرۆکی پەیوەندار: باسکردنی چەندین ڕۆژهەڵاتناس و دیدیان بۆ خەڵکی کوردستان، لەوانەیان هاتوونەتە ناوچەی هەڵەبجەو شارەزوور و هەورامان: ڕیچ، ئەدمۆندز، سۆن، مس بێڵ، وە و چاویان بەچەند کەسایەتییەکی ناوچەکە کەوتووە، لەوانە: مەولانا خالید، تاهیر بەگ، عادیلەخان، عوسمان پاشا.
نوسین: ئیبراهیم هەورامانی چاپخانەی کارۆ، چاپی یەکەم، سلێمانی، ٢٠١٧ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئامارکردنی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە چەند ڕوویەکەوە وەک: شوێنی لەدایکبوون، پیشە، ڕەگەز، تەمەن ...
ئامادەکردن: د. پەيمان عەبدولقادر مەجيد چاپخانەى پيرەمێرد، لە بڵاوکراوەکانى دەزگاى ڕۆشنبيريى جەمال عيرفان، سلێمانى، ٢٠١٥ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى دووەم: ئەنفال و کيمياباران و جينۆسايدى گەلى کورد، بەشى سێيەم: کێشەکانى ژنانى پاشماوەى ئەنفال و کيمياباران لە شارى هەڵەبجه (ژنانى هەڵەبجە لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا)، کيميابارانى هەڵەبجە و ئەنفال.
ئامادەکردن: د. کەمال مەعروف چاپخانەى تيشک، سلێمانى، ٢٠٠٥ بابەتى پەيونديدار: کارەساتى هەڵەبجە لە ديدى ئەوروپييەکانەوە.
نوسین: حەمەی حەمەسەعید چاپی یەکەم، چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی، سلێمانی، ٢٠١٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کۆن و نوێدا، جۆرەکانی چەکی کیمیایی، ئامادەکاریی عێراق بۆ پڕۆسەی ئەنفال، ڕاپەڕینی خەڵکی هەڵەبجە ١٣ی ٥ی ١٩٨٧، ئامادەکاریی هێرش بۆ سەر هەڵەبجە، دەستپێکردنی هێرش بۆ هەڵەبجە، کێ گازبارانی هەڵەبجەی کرد، بەرەی کوردستانی لە گرتنی هەڵەبجەدا بەشداریکردنیان ڕەمزی بوو.
ئامادەکردن: عومەر محەمەد بەرگی دووەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی سەردەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم ٢٠١٤، ٢٠٢١ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ئەنفالی هەڵەبجە دۆسیەیەکی لەبیرکراو، لە سەریاسەوە بۆ نوگرەسەلمان بەسەرهاتی کیمیابارانکردن و ئەنفالی: ماڵی مینەی خازە، عەلی عارف ئەحمەد، ڕۆژی لێبوردنە گشتییەکە براکەم لە نوگرە سەلمان مرد، عومەر محەمەد سوبحان، محەمەد حەمەسەعید ئەحمەد و ئەشکەنجەدانی حەجاج، ئەنفالکردنی مناڵەکانی حسەشاو چاوەڕوانی دایک و باوکیان، بەسەرهاتی فەرید عەبدوڵا عەزیز تاکە دەربازبووی خێزانێکی ١٣کەسی، دانا هەڵەبجەیی، حاجی سادق تەوێڵەیی، بەختیار تۆفیق، شامراد هەواس تۆفیق، حەمەئەمین عەبدولقادر تاکە دەربازبووی بنەماڵەکەی موچەی ئەنفالکراوانی وەرنەگرت، محەممەد عەلی محەممەد حەمەئەمین، ئەرسەلان ڕەحمان، بە خێربێن بۆ دۆزەخ، ئەو هەڵەبجەیانەی لە نوگرەسەلمان مردن، پێیانوتین ئێوە هاووڵاتی نین، بەسەرهاتی چەند هاووڵاتییەکی دیکە، تراژیدیای گوندی تۆپخانە، چەند چیرۆکی تر، تاقانەکانی ئەنفال، دیدار لەگەڵ بیانییەکاندا، گەشت بۆ تۆپزاوا.
ئامادەکردن: شاکر فتاح چاپی یەکەم، چاپخانە ؟، ١٩٧٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ڕەعناخان (٢ی ٨ی ١٩٣٠)، کوڕەکانى حاميد بەگ.
نوسین: شاکیر فەتاح چاپی یەکەم، چاپخانەی کامەرانی، سلێمانی، ١٩٧٤ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: هەڵەبجە ١٦ی ٨ی ١٩٣٣، دەرەشیش ١٩ی ٨ی ١٩٣٣، هانەنەوتی ٢٠ی ٨ی ١٩٣٣، تەوێڵە ٢١ی ٨ی ١٩٣٣، بیارە ٢٣ی ٨ی ١٩٣٣، باخەکۆن ٢٤ی ٨ی ١٩٣٣، لەگەڵ ئەفراسیاب بەگدا.
ئامادەکردن: فوئاد سديق چاپى يەکەم، چاپخانەى کەمال، شوێن؟، ٢٠٢٢ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: کتێبەکە جگە لە پێشەکى هيچ ناونيشانێکى ديکەى لەخۆنەگرتووە، لەم کتێبەدا نوسەر بيرەوەرييەکانى خۆى گێڕاوەتەوە، لاپەڕەکانى سەرەتاى کتێببەکە باس لە ڕەچەڵەکى بنەماڵەکەى و لەدايکبوونى خۆى لە تەوێڵە و دواتر گواستنەوەيان بۆ هەڵەبجە و قۆناغى مناڵى و چوونە خوێندنگا هەتا پێگەيشتنى و قۆناغەکانى دواترى ژيانى دەکات.
ئامادەکردن: ئى. بى. سۆن( مەيجەرسۆن). چاپى يەکەم، لە بڵاوکراوەکانى کتێبخانەى يادگار، ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: بەشى دەيەم: شارەزوور (دەرچوون بۆ هەڵەبجە، هەڵەبجە، هەوارگەى پاشا، مێژووى جاف، عاديلەخانم، مێژووى جافەکان، هەڵەبجە، خانمێکى مەزن، سەرکردەيەکى جاف، بازاڕى هەڵەبجە، ديوەخانى خانم، تاوانبارێک، پەيوەنديی خۆشەويستیى کوردێک، بيروڕا سياسییەکان، ئێوارە سەردانێک، سەرگوزشتەيەکی نابەجێ. بەشى يانزەيەم: شارەزوور و هەڵەبجه (لەئايين وەرگەڕاوەکە پيسايى دەخوات، ئاوڕدانەوەيەک، ژيان لە هەڵەبجە، دزييەک، بيارە، شێخولئيسلام، لەژێر گوماندا، گەڕانەوەى عوسمان پاشا، جێهێشتنى هەڵەبجە، هەمەوەندێکى تاراوگە).
نوسین: حەمەی حاجی شەریف هەڵەبجەیی چاپی یەکەم، چاپخانە ٢٠١٨ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: شارەکەم هەڵەبجە، شەڕی ناوگردان، م. پشکۆ نەجمەدین، گرتنی نائیب زابت و عەبەخڕە، ڕووداو و مێژوو، ڕاستییەک بۆ مێژوو، ڕووداو و یادەوەرییەکان وەک خۆی، دیکۆمێنت عادل ڕەفیق، گوزارشت و لێکچواندن، قاوەخانەی خاکی، بوختانێک، سەخترین بریار، ئەو هاوڕێیانەی ڕێکخستن، فەرهەنگی ناوەکان، شۆفێرە خۆبەخشەکان، کار و چالاکیی دەرەوی کوردستان، پیاوە جوامێرەکان، حەمەی حاجی حەمەشەریفی ئامۆزام، کەژاڵ عەلی حەمەبۆر بۆ وا دەڵێت، حەمەباڵابەرز، فەرهەنگی وێنەکان.
ئامادەکردن: مەلا عەبدوڵاى زێوەر چاپخانەى (شرکة مطبعة الاديب البغدادية) بەغدا، ١٩٨٥. ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: مەحمو پاشاى جاف، شێخ عەلى شێخ محەممەد (حوسامەدين)، شێخ عەلادين.
نوسین: عەلی محمد معروف ناسراو بە عەلی دەلاک. بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ٢٠٢٣ ناوەڕۆکی پەیوەندیدار: ناساندنی هەندێکک لەکەسایەتییەکانی شارەزوور. باسی هۆزە کوردییەکان لە مێژوودا و وڵاتی کوردان، شارۆچکەی سیروان و هەڵکەوتەی شوێنی جوگرافی، ناوی سیروان، مێژووی ئەو عەشیرەت و هۆز و تیرانەی، کە خەڵکەکەیان لە ناو شارۆچکەی سیروان و دێهاتەکانی دەوربەری نیشتەجێن، کار و پڕۆژەکانی سەردەمی مەلیکی و پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، پیشەی کۆن و نوێ و ڕێکخراوەکانی سەر بەسیروان دەکات. وێنەی کەسایەتییەکان و شوێنە گشتییەکان و ژمارەیەک لە پیشەکانی تێدا خراوەتەڕوو.