کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

بەرگی پێنجەم

کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.

ناوەڕۆک

48 بابەت

هەگبە

بڵاوکراوەیەکی مانگانەیە، ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان دەریدەکات. لەلایەن ستافێکی بەشی ڕاگەیاندنی لقی خورماڵی ڕێکخراوەکەوە سەرپەرشتیکراوە. زمانحاڵی رێکخراوەکە بووە و زۆربەی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکەی تێدابڵاوکراوەتەوە. ١٤ ژمارەی لێدەرچووە. ژمارە یەکی لە ١ی ١١ی ٢٠١١ دەرچووە و کۆتا ژمارەی لە ٢٣ی ١١ی ٢٠١٣دا دەرچووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

هەڵەبجە ١

بڵاوکراوەیەکی تایبەتە بەڕۆژانی یادی هەڵەبجە. هەر ساڵە و خولێکی بە ژمارەی فیستیڤاڵەکان هەیە. ژمارە یەک و دووی خولی چوارەم لە کاتی شەڕی ناوخۆدا لە ١٦و١٧ی ٣ی ١٩٩٥ لە هەڵەبجە دەرچوون. لیژنەیەکی ڕۆشنبیری سەرپەرشتی دەرچوونی کردووە. دەستەی نوسەرانی (کامیل مەحموود، هومایون ساحێب، جەمال حەمەعەلی، نەبەز هەورامی، موحسین ئەدیب، ئیبراهیم هەورامانی)بوون.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

هەڵەبجە ٢

بڵاوکراوەیەکی مانگانەی گشتییە. لەلایەن بنکەی هونەری و ڕۆشنبیریی هەڵەبجەوە دەرکراوە. ژمارە یەکی لە ١٦ى ٣ى ٢٠٠٤دا دەرچووە. خاوەن ئیمتیازەکەی (ئیسماعیل حەمەڕەشید) و سەرنوسەرەکەی (ڕزگار هەڵەبجەیی) بووە. قەبارەی لاپەڕەکانی ئەیفۆڕ و ناوەوەی ڕەشوسپی و بەرگەکەی ڕەنگاوڕەنگ و ژمارەی لاپەڕەکانی ٤ لاپەڕە بووە. ژمارە ١٤ وەک کۆتا ژمارە لە ١٦ى ٣ى ٢٠١٦ دەرچووە و دواتر ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

هەڵوێستە

بڵاوکراوەیەکی سەربەخۆی ڕۆشنبیریی ڕەخنەیی تەنزئامێزە. لەلایەن چەند فێرخوازێکی پەیمانگای مەڵبەندی مامۆستایانی هەڵەبجەوە دەردەکرا. ژمارە سفری لە ٢٠ى ١١ى ٢٠٠٥ دەرچووە. سەرپەرشتیاری (بەهمەن ڕەحیم مستەفا) و ئەنجومەنی نوسەرانی (سەلام کەریم و مەیوان عوسمان و ئەکرەم عەبدولڕەحیم و ئەحمەد عەلی) بوون. ژمارەی لاپەڕەکانی هەشت لاپەڕەی و ڕەنگاوڕەنگ بووە، چوار ژمارەی لێدەرچووە و ژمارە سێ وەکو کۆتا ژمارەی لە ٢٣ى ٥ى ٢٠٠٦ دەرکراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

هەناسە

بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتیی قوتابیانە. ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیان لقی هەورامان دەریدەکات. یەکەم ژمارەی لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٠٥ لێدەرچووە. ناوەڕۆکی (ئایینی، عیرفانی، مەعنەویەت، فیکری و زانستی...) هەیە. ٤٤ ژمارەی لێدەرچووە. سێ سەرنوسەری هەبووە: (ڕەزوان زەڵمی، میقداد دەرەمەڕی، مەریوان مەعسووم). لە ژمارە ٣٦ بە دواوە شێوەکەی گۆڕاوە بۆ ڕۆژنامەیەکی ئاسایی. دوای شەش ساڵ بەردەوامی بە هۆی نەبوونی مۆڵەتی یاساییەوە، داخراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

هەنگاو

بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتیی مانگانەیە. ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکگرتوی قوتابیانی ئیسلامیی کوردستان دەریکردووە. سەرنوسەر: دڵشاد محەممەد ڕەحیم. بەڕێوەبەری نوسین: ئومێد کەمال. لە ساڵی ١٩٩٩، ٥٦ ژمارەی بەقەبارەی (A٣) لە هەشت لاپەڕەدا و بە تیراژی ٤٠٠ دانە لە چاپخانەی پیرەمێرد لێدەرچووە. لاپەڕەی سەرەتا و کۆتایی ڕەنگاوڕەنگ بوون. بایەخی بە هەواڵی ناوەندەکانی خوێندن و زانست و پەروەردە و ڕەخنە لە ئیدارەدان و سیاسەتی حزبایەتیکردن و بابەتی ئەدەبی داوە. لە ناوەڕاستی ٢٠٠٥دا دوا ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی گۆڕانکاری لە کاری ڕێکخراوەکەدا ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

هونەر

بڵاوکراوەیەکی تایبەتی هونەرییە. تیپی هونەری ئوسامە دەریکردووە. ژمارە یەکی لە ١ى ١ى ١٩٩٦ دەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: عەبدولڕەحمان نەجمەدین تەها و سەرنوسەر: جەمیل قادر، بوون. پێنج ژمارەی شەش لاپەڕەیی نیو ئەیفۆڕی لێدەرچووە. کۆتا ژمارەی ٦ى ٩ى ١٩٩٦ دەرچووە و ئیتر ڕاگیراوە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه

یەکبوون

بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری بووە. لە خراپترین بارودۆخی سیاسی و ئابوری و شەڕی ناوخۆدا لەساڵی ١٩٩٦ بۆ ١٩٩٧ بە دەست نوسراوەتەوە و سێ نوسخەی لێنوسراوەتەوە. نۆ ژمارەی هەڵواسراوە. بیرۆکەی دەرکردنی ڕۆژنامەکە هی ڕۆژنامەنوس و چالاکوان (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) بووە. لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی خورماڵەوە لەوانە (ڕەحیم وەیلان، ئاراس سەعدی، سالم تۆفیق، مەشخەڵ) بەدەست دەنوسرایەوە و یەکێکیان لە بازاڕ و یەکێکیان لە بەردەم یاریگای گشتی و ئەویتریان بە داری مزگەوتی گەورەی خورماڵەوە هەڵدەواسرا. ئامانج لێی خستنەڕووی توانا و وزەی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی گەنجانی ناوچەکە بووە.

زیاتر بزانە
بڵاوکراوه
پێشتر 1 2 3