بەرگی پێنجەم
کتێب، بەڵگەنامە و بڵاوکراوەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بەرگی پێنجەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
کۆکراوەی کتێب، دەستنووس و بەڵگەنامە گرنگەکان کە مێژوو و ڕۆشنبیری هەڵەبجە و ناوچەکە بە دۆکیۆمێنت دەکەن.
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی ناوخۆیی حزبی شیوعیی عێراق بووە. لە هەڵەبجە و لەلایەن یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانی عێراقەوە دەرچووە. بەدەست نوسراوە و تیراژەکەی ١٠ دانە بووە. یەکەم ژمارەی لە ١٨ى ٢ى ١٩٨٥ دەرچووە. دەستاودەست خوێنراوەتەوە. ناوەڕۆکەکەی سیاسی و نەتەوەیی و ڕێنمایی حزبی بووە. هەریەک لە (بەختیار فایق، ساڵح محەممەد، شەهید دڵزار) سەرپەرشتیانکردووە. لاپەڕەکانی ٢٠ بۆ ٣٠ لاپەڕە بووە. لەبەر دۆخی سیاسیی ناوچەکە، زۆرجار لەکاتی خۆیدا بڵاونەکراوەتەوە. تا ساڵی ١٩٩٢ بەردەوامبووە.
بڵاوکراوەیەکی مانگانەی ناوخۆیی خورماڵ و دەوروبەریەتی. ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان-لقی خورماڵ دەریدەکات. لەلایەن ستافێکی گەنجەوە سەرپەرشتیدەکرێت. خاوەنی ئیمتیاز و سەرنوسەری بڵاوکراوەکە (بەشی ڕۆشنبیریی رێکخراوەکەیە). بە چوار لاپەڕەی ڕەشوسپی دەرچووە. ٢٢ ژمارەی لێدەرچووە. ناوەڕۆکی بابەتەکانی (پەروەردە و زانست و ئایین و مەعنەویات)ە. بایەخی زۆری بە خوێنکاران و لاوان داوە.
بڵاوکراوەیەکی خوێندکارییە، لەلایەن خوێندنگای (شەهید ئازاد هەورامی)ی کچانەوە لە وەرزی خوێندندا مانگانە دەردەکرێت. ژمارەی یەکەمی لە کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دەرچووە و ناوەڕۆکی ئەم بڵاوکراوەیە زانستی و پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی گشتیی بووە و بابەتەکانی بۆ ئاست و تەمەنی خوێندکاران بڵاودەکاتەوە. مامۆستایان و خوێندکاران بابەتی بۆ دەنوسن. لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە بڵاودەکرێتەوە. قەبارەی لاپەڕەکانی (A٣) یە و ژمارەی لاپەڕەکانی ٤ لاپەڕەیە و تیراژەکەی ٣٧٥ دانەی بە شێوەی ڕەنگاوڕەنگ لێچاپدەکرێت. خاوەن ئیمتیاز سەرەتا خوێندنگای شەهید ئازاد هەورامی بووە، بەڵام دواتر کراوە بە (هەوار مستەفا) بەڕێوەبەری خوێندنگاکە و سەرنوسەرەکەیشی زەهرا محەمەدە. بەهۆی کێشەی داراییەوە هەموو مانگێک دەرنەکراوە. لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ژمارە ٧ەوە کراوە بە وەرزی و هەتا ئێستا(واتە ساڵی نوسین و ئامادەکردن و دەرچوونی ئەم زانیارینامەیە)، ٩ ژمارەی لێدەرچووە و بەردەوامە.
بڵاوکراوەیەکی نهێنی شێوە گۆڤاری سیاسی، ڕۆشنبیری و ڕەخنەییە، لقی هەڵەبجەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانە دەریکردووە. لە سنوری هەڵەبجە و شارەزوور و خورماڵدا بڵاوکراوەتەوە. دوو ژمارەی لێدەرچووە. ژمارە ١ی لە مانگی ١١ى ١٩٨٣ دەرچووە و (ئازاد تۆفیق) سەرپەرشتیکردووە. ٦ دانەی ٢٥ بۆ ٣٠ لاپەڕەیی بووە. ژمارە ٢ی مانگی ١ى ١٩٨٤ بڵاوکراوەتەوە. کاوە شێخ مستەفا بابەتەکانی بە دەست نوسیوەتەوە و (ئەسغەر ڕەشید) دیزاین و کاری هونەری بۆ کردووە. لە ترسی ڕژێم ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی گشتییه، مانگی دوو ژمارەی لە شارۆچکەی (خورماڵ) لێدەرچووە. سەرنوسەر و خاوەنی ئیمتیاز: نیازی هەورامانی، بەڕێوەبەری نوسین: مقداد دەرەمەڕی. یەکەم ژمارەی لە ساڵی ٢٠١٠دا بڵاوکراوەتەوە و بەکۆی گشتی (١٠) ژمارەی لێدەرچووە.
بڵاوکراوەیەکی مانگانەیە. لە لایەنی لیژنەی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە دەرکراوە و ژمارە (١) لە شوباتی ساڵی ١٩٩٤دا لە هەڵەبجە دەرچووە.
بڵاوکراوەیەکی پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی ئایینی و هوشیاریی سیاسیی ناوخۆیییە. ساڵی١٩٨٢ لەلایەن ڕێکستنەکانی برایانی موسڵمانی کورد (یەرموک) لە کانیعاشقان دەرکراوە. سەرنوسەرەکانی (سدیق عەبدولعەزیز، د. ئەحمەد شافیعی، مەولود باوەمراد و محەممەد ڕەئووف)بوون. بە دەستنوس نوسراوەتەوە نوسەرەوەکانی لە (حەمەحسێن گردەناوێیی، برزۆ حاجی حەمەشەریف، مەولود باوەمراد، ئیکرام کەریم و مامۆستا خالد)پێکهاتبوون. ٣٠دانەی لاپەڕە ٢ بۆ ١٥ لێنوسراوە و لە سنوری هەڵەبجە و شارەزووردا بڵاوکراوەتەوە. ١٣ ژمارەی یەکەمی بە ناوی ڕۆشنبیریی لاوان بووە. لە ژمارە ١٤ەوە ناوەکەی دەبێتە (نیگا) و لەویش شەش ژمارە بڵاودەکەنەوە. بەهۆی گۆڕانکارییەکانی عێراق و ئاشکرابوونی ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوەکە لە هەڵەبجە ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتیی مانگانەیە. بەشی ڕاگەیاندنی یەکگرتوی قوتابیانی ئیسلامیی کوردستان، لقی هەڵەبجەی شەهید دەریکردووە و خاوەنی ئیمتیازیشی بووە. ژمارە یەکی لە ١ى ١ى ١٩٩٧ بە قەبارەی نیو ئەیفۆڕ دەرچووە. کاری نوسین و دیزاین: عەبدولڕەحمان نەجمەدین تەها. ژمارەی لاپەڕەکانی ١٥بۆ ٢٠ لاپەڕەی ڕەشوسپی. ١٤ ژمارەی لێدەرچووە و کۆتا ژمارەی لە ٣ى ٢ى ١٩٩٨ بووە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گشتییە. لقی هەڵەبجەی شەهیدی یەکگرتوی قوتابیانی کوردستان دەریدەکات. ژمارە سفری لە کانوونی دووەمی ١٩٩٧ دەرچووە.
ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆی سەڵاحەدین، لە مانگی ٢ی ١٩٩٢ لە ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجەدا بڕیاریانداوە بڵاوکراوەیەکی تایبەت بەناوی (ژارەبا)، کە بە واتای (ژەهراویبوون)دێت، دەربکەن. دواجار لە ساڵیادی کارەساتەکەدا و ساڵی ١٩٩٢دا ئەو بڵاوکراوەیان بە قەبارەی ئەیفۆڕ و تیراژی ٢٠٠ دانە بڵاوکردووەتەوه، کە چەند بابەتێکی لەسەر تاوانەکە و زیان و مەترسییەکانی چەکی کیمیایی لەخۆگرتووە. چاپخانەی پەروەردە لەسەر حسابی خۆی بەرگەکەی بۆ چاپکردوون، ناوەڕۆکەکەشی لە نوسینگەی (سامی) لە شاری هەولێر ڕاکێشراوە، بەشێک لە بابەتەکان بە تایپ و بەشێکیشیان بە دەستنوس نوسراون. ژمارەیەک وتار و شیعریشی تێدا بڵاوکراوەتەوە. لەسەر بەرگی بڵاوکراوەکە و لەلاپەڕەی یەکەمیدا نوسراوە (بڵاوکراوەیەکی ئەدەبیی ڕۆشنبیریی ساڵانەیە، هۆڵی ڕۆشنبیریی کۆلێژی ئەدەبیات لە زانکۆی سەڵاحەدین لە ساڵڕۆژی هەڵەبجەدا دەریدەکات)، بەڵام بەهۆی نەبوونی هیچ سەرچاوەیەکی دارایی و خراپیی بارودۆخی ئەوکاتی کوردستانەوە هەر ئەو تاقە ژمارەیەی لێدەرچووە.
مانگنامەیەکی سەربەخۆیە. کۆمەڵێک لە ئەدیب و ڕۆشنبیری هەورامان دەریدەکەن. بەشێک بووە لە چالاکیی فەرهەنگیی (گروپی ژیوای) لەساڵی ٢٠١٠دا دەرچووە. سەرنوسەری (ئەمین حاجی زەڵمی) و بەڕێوەبەری نوسین (ڕایان عوسمان) بووە. لە ژمارە هەشتەوە (ئیبراهیم حاجی زەڵمی) بووەتە سەرنوسەر. ستافەکەی بریتیبوون (ئیبراهیم حاجی، سوهەیب فارووق، ئاراس ڕەفیق، شکار سۆسەکانی، محەممەد یاسین). ١٣ ژمارەی لێدەرچووە و بە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی داراییەوە وەستاوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی و پەروەردەیی سەر دیوارە. تیپی هونەریی ئوسامە بڵاویکردوەتەوە. ٦٠ ژمارەی لێدەرچووە. کۆتا ژمارەی ١ى ٨ى ١٩٩٨ بووە و دواتر ڕاگیراوە.
یەکەمین پەخشی ئازادە، تایبەتە بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان. نێوەندی (دەست) بۆکاری ڕاگەیاندن ناوبەناو دەریدەکات. بڵاوکراوەیەکی مەبەستداری تایبەت بە هوشیاریی کۆمەڵایەتی و گرفت و چارەسەری کێشەکۆمەڵایەتییەکان بووە. لە لایەن ستافێکی لاوەوە سەرپەرشتیکراوە. خاوەنی ئیمتیازی (مەریوان مەعسووم) و سەرنوسەری (مقداد دەرەمەڕی) بووە، کە دواتر بوەتە سەرنوسەری. ستافی بڵاوکراوەکە بابەتەکانیان ئامادەکردووە. ڕیپۆرتاژ و دیمانە بۆ چارەسەر لەگەڵ کەسانی پسپۆڕدا سازدراوە. بەشێوەی ڕەشوسپی بە قەبارەی (A٤) و بە چوار لاپەڕە، لە ساڵانی (٢٠٠٨ بۆ ٢٠٠٩)دا پێنج ژمارەی لێدەرچووە.
بڵاوکراوەیەکی فەرهەنگیی سیاسیی سەربەخۆیە. ساڵی ٢٠٠٤ دوو هەفتە جارێک دەرچووە. بایەخی بە هەواڵی سیاسی و ڕەخنەگرتن لە دۆخی بەڕێوەبردن داوە. خاوەن ئیمتیازەکەی (خەبات نەوزاد) و سەرنوسەرەکەی (گۆران نیزام) بووە. لەلایەن (هیوا غەریب)ەوە بە شێوازی ڕۆژنامەی هاووڵاتی دیزایینکراوە و لە سلێمانی لە چاپخانەی ڕەنج چاپدەکرا. قەبارەکەی (A٣) بووە و ژمارەی لاپەڕەکانی ١٦ لاپەڕە بووە و هەزار دانە تیراژی هەبووە. لە سنوری هەڵەبجە و سلێمانی بە هەزار دینار فرۆشراوە. چوار ژمارەی لێدەرچووە و داخراوە.
لەلایەن دامەزراوەی کۆمەڵەی ڕوناکبیرانی گزنگەوە لە ١٨ى ٥ى ١٩٩٥دا دەرکراوە. تەنیا یەک ژمارەی بە قەبارەی نامیلکە لێدەرچووە. خاوەنی ئیمتیاز: ستار عەلی (خەبات). سەرنوسەر: هاودەنگ محەمەد. ژمارەکە تایبەت بووە بە یەکەمین ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ١٢ کەس لە هەڵەبجە بە هۆی شەڕی ناوخۆوە. لە پاڵ خستنەڕووی سیاسەت و ئامانجی بڵاوکراوەکە، ژیاننامەی شەهیدەکانیشی بڵاوکردووەتەوە.
بڵاوکراوەی فیستیڤاڵی ڕێزلێنان لە مەرگەساتی هەڵەبجەی شەهیدە. لە دووتوێی چوار لاپەڕەدا بڵاوکراوەتەوە. ژمارە ١ی لە ١٦ی٣ی ١٩٩٦دا دەرچووە، دەستەی نوسەران: تەنیا جەمیل، عومەر سەعید سەرگەتی، ئیسماعیل کەریم، پشتیوان فەتاح گوڵپی بوون. دەرهێنانی هونەری: نزار حەمەڕەزا، عادل عوسمان حەمەنادر بوون، بابەتەکانی نێو ئەم بڵاوکراوەیە: پەیڤێک: دەستەی نوسەران، لە مەرگەساتی هەڵەبجە: محەممەد نوری تۆفیق، بۆ مەرگەسات دەڵێن.. ڕاپرسی گفتوگۆی جەماوەر و هاوڵاتیان، ئامادەکردنی: عومەر سەعید سەرگەتی، شیعری هەڵەبجە: شێرکۆ بێکەس، شیعری خۆشەویستی: ڕەفیق سابیر، بەرنامەکانی ڕۆژانی فیستیڤاڵ، شیعری ئەلیمبۆس: تەنیا جەمیل.
گۆڤارێکی سیاسیی مانگانەیە. زمانحاڵی (پارتی دیموکراتی کوردستان - عێراق) بووە. بە نهێنی لە ناوشاری هەڵەبجە و دەوروبەریدا بڵاوکراوەتەوە. ژمارە (یەک)ی لە مایسی ساڵی ١٩٥٣، دەرچووە. لەلایەن کۆمەڵەی جوتیارانی شارەزوورەوە دەرچووە. ئەندامانی دەستەی نوسینی بریتیبوون لە (ساڵح هەژار، ڕەئوف حاجی حەمەعەلی، کەمال خەفاف، جەمال خەفاف و مەلا مەجیدی پێنجوێنی).
بڵاوکراوەیەکی زانستیی تایبەت بە کۆمپیوتەر و ئینتەرنێتە. لەلایەن ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستانی سەر بە یەکگرتوی ئیسلامیی کوردستان دەرکراوە. ژمارە ١ لە مانگی ٧ی ٢٠٠٦ دەرچووە. لەلایەن (سەرمەت حسێن ، ڕاستی یوسف، بەرهەم فایەق، هونەر حەمەڕەشید)ەوە ئامادەکراوە. ٥ ژمارەی لێدەرچووە و کۆتا ژمارەی لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٠٦ دەرچووە و دواتر ڕاگیراوە.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیریی و هونەرییە. خوێندنگای هونەریی هاوکار دەریکردووە. یەک ژمارەی٢٢ لاپەڕەیی لە ١٨ى ٥ى ١٩٩٦ لێدەرچووە و ڕاگیراوە. سەرپەرشتیاری گشتی: سەباح ئەحمەد (کاربین). سەرنوسەر: ستار عەلی، بەڕێوەبەری هونەری: ئومێد حسێن. نەخشەکێشان: بەزران ئەمین، بوون.
بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییە. ڕێکخراوی یەکگرتوی خوشکانی ئیسلامیی کوردستان، لقی خورماڵ دەریدەکات. زمانحاڵی لقی خوشکانی ڕێکخراوەکەیە. بە قەبارەی ئەیفۆڕ و بە چوار لاپەڕە، مانگانە بە دورشمی (چاکسازیی خێزان، گەشەپێدان) دەرچووە. هەندێکجار دواکەوتووە و دوو ژمارەی بەسەریەکەوە بە لاپەڕەی زیاتر دەرچووە. خاوەنی ئیمتیازی بەشی ڕاگەیاندنی لقی ڕێکخراوەکە و سەرنوسەری (مەحبوبە حەمەئەمین) بووە. پاش دەرچوونی ١٠ ژمارە، ڕاگیراوە.