بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە باشوری خۆرئاوای گوندی (بەڵخە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). باخی گوێز ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی مروەوبەگلەی. (١٣١٦م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (کانی مێشلە) و لە باشورەوە (گوندی جاوریان) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی سۆڵێ) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی شەمێ و قەڵای شاتر) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە ناو چەمی دەوەرە. پێشتر بە کانی ئەڵڵا وەیس ناوبراوە. لەنێو باخی فەقێ لە باشوری گوندی (چنار) هەڵکەوتووە. کانییەکی هەمیشەییە و بە ئاڕاستەی ڕوباری سیروان دەڕوات. ئاوێکی زۆری هەیە، لەسەرچاوەکەیدا وەک کارێزی لێکراوە، بە بەرد ڕێڕەوی ئاوەکەی لەژێر شاخەکەدا هەڵچنراوە، خانەباخێکی تێدایە و زۆرجار خەڵکێکی زۆر تێیدا دەمێننەوە بەتایبەت ئەوانەی، کە بۆ شاخڕەوی دەچنە چەمی دەوەرە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (هانەنەوتێ)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (٩١٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە بە ڕووبەری (٣ بە ٨م) و ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت و لە کۆتاییدا دەڕژێتە نێو چەمی هانەنەوتێ و دەرەقەیسەر. بەم ڕواڵەتانە دەورەدراوە: لە باکورەوە (گوندی دەرەقەیسەر و دۆڵی هانەنەوتێ و بنجەودڕەی) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی دەرەقەیسەر و زەردەهاڵ) و لە باشورەوە (گوندی هانەنەوتێ و کانی یەوەجەڕێ و سەروەزەن و دووەچڵە و تووەسیاو دۆڵە درێژە) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی بیارە و کانی باخی سان و دۆڵی بێزەل و ئاتەشگا و دۆڵی باواندەرە).
کەوتووەتە ناو گوندی (میری سور). کانییەکی دەستکردە و بە هێز و بازووی حاجی خەلیفە حەمە کریم بە بەکارهێنانی پیک و پاچ و بێڵ و قڵنگ و تەقینەوە، ئاوەکەی دەرهێنراوە. کانییەکی هەمیشەییە و وشکناکات. بۆ ئاودێریی کشتوکاڵ و باخداری و ئاژەڵداری و خواردنەوە بەکارهاتووە و تا ئێستاش بەدەستی بنەماڵەی ناوبراوەوەیە. بە کانی میرانیش ناودەبرێت.
کەوتووەتە سنوری زەوییەکانی بانیبنۆک. بەڵام بەهۆی لێژیی زەوی و تۆبۆگرافیای بەرزی بانیبنۆک، ئاڕاستەی ئاوەکەی ڕووبە گوندی بەردەبەلە و جوتیارەکان بۆ کشتوکاڵکردن بەکاریدەهێنن. سەرچاوەی ئاوەکەی چیاکانی سورێنە و ئاوەکەی هەمیشەییە. لە ئێستادا دەغڵودانی پێ ئاودەدرێت. بەڵام لە ساڵانی کۆندا ئاوەکەی بۆ توتن بەکارهێنراوە. دوو جۆگەی لێ دەبێتەوە؛ جۆگەی ئاوایی یان قامیشەڵە و جۆگەی شاخە بەڕەزا. جۆگەی دووەمیان بۆ زەویەکانی شێخ یەحیا دەڕوات، کە چەند ماڵێکی تێدایە و بووەتە ئاوەدانییەکی بچووک.
کەوتووەتە سنوری گوندی (هاوار). دەوترێت ناوەکەی بۆ کەسایەتیی کاکەیی (عالی قەلەندەر) دەگەڕێتەوە، کە لە هاوار ژیاوە و مۆردی بڵاوکردووەتەوە، چونکە لە شوێنەکەدا دوو پەلە مۆرد هەن، کە یەکێکیان بەرەکەی سپییە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (چواردان). کانییەکی هەمیشەییە و سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە گوندی (چوارداران)ـە.
بە دووریی (٢٠٠م) کەوتووەتە باشوری گوندی (بەڕوێن)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. بۆ ئاودانی باخەکەی بەردەمی و ئاوی خواردنەوەی خەڵکی گوند و مزگەوتی گوندەکە سودیلێوەردەگیرێت. لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا حەوزێکی بۆ کراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (پریسی سەروو)ە، بە دووریی زیاتر لە یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندەکەوە لەسەر ڕێگای (کەردزیاگ). بۆ خواردنەوە و ئاودێریی ئاژەڵ و کشتوکاڵ بەکاردێت.
کەوتووەتە سنوری نێوان گوندەکانی (جەلیلە) و (عەنەب). لەکۆتایی دۆڵی (سەرکەورگان)ە، کە ژمارەیەکی زۆر ئەشکەوتی لێیە. قلیج لەسەر ڕێگای هەردوو گوندەکە هەڵکەوتووە. سەیرانگایەکی بەهارەیە. پێشتر پێیانوتووە (بۆگەن کێ) چونکە وەک زۆنگ بووە. دواتر دەستکاری کراوە و وەک کارێزی لێکراوە. کانییەکە لە بناری چیای شنروێوە هەڵدەقوڵێت و سەرچاوەی سەرەکیی ئاودانی باخەکانی بەردەمیەتی. لە ئێستادا کراوەتە کارێز و مزگەوتێکی لەسەر دروستکراوە. گەشتیار و ڕێبوارێکی زۆر سودیلێدەبینن و سەرچاوەی ئاوەدانیی ناوچەکەیە.
کەوتووەتە گوندی (قوڵخورد)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لە خۆرئاوای گردى قوڵخورد. پێش داگیرانی گوندەکە تاکە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی گوندەکە بووە. ئاوەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ ناو چەمی دەلوچە و بۆ کشتوکاڵ بەکاردەهێنرێت.
کەوتووەتە گوندى (گڵێجاڵ). بەشێوەيەکى سروشتى لە پێدەشتى (گڵێجاڵ)دا قوڵپ دەدات و تا وەرزى هاوين بەردەوامدەبێت.
کەوتووەتە ناوچەى نەورۆڵى لەبەشى خۆرئاواى گوندى (سەراو). بەرزیى ئەم کانييە لە ئاستى ڕووى دەرياوە (٧٨٣م)ە. لەسەر ئەم کانييە مزگەوتێکى بچوک دروستکراوە هەربەناوى مزگەوتى قولقولەوە و مێژوويەکى کۆنى هەيە. پێشتر بڕێکى زۆر ئاوى هەبووە، بەڵام لە ئيستادا بەهۆى گۆڕانکارييەکانى کەشوهەوا و لێدانى چەند بيرێک لە تەنيشت و نزيک کارێزەکهوە، کەمیکردووە.
کەوتووەتە باکورى گوندی (پشتە)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. ئاوەکەی لەیەک شوێنەوە هەڵقوڵیوە هەربۆیە بە قۆڵیبانی فەقیێ ناوبراوە، لە دامێنی شاخێکدایە و نزیکە لە سنوری ئێرانەوە. حەوزێکی بۆ کراوە لەبەردەم کانییەکەدا و لە ئێستادا ڕێبواران و فەوجێکی پاسەوانی سنوری سودیلێوەردەگرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (تازەدێ)ی بناری سورێن. لە باکوری گوندەکەوە هەڵدەقوڵێت. خاوەنداریەتی بۆ خەڵکی گوندەکە دەگەڕێتەوە. مێژوویەکى دێرینی هەیە. دەیان ساڵە وشکینەکردووە. بۆ ئاودێریی کشتوکاڵ سودیلێوەردەگیرێت.
کەوتووەتە باشوری گوندی (گوڵپ) لە ناوچەی هەورامان. لەسەر کانییەکە دوو سورە چناری گەورەی هەیە. لە کۆندا و لە دەشتەکانی بەردەمیدا توتن و کشتوکاڵێکی زۆر کراوە. لە ئێستاشدا بۆ ئاودانی باخەکان و باخداری بەکاردێت.
کەوتووەتە قەدپاڵی چیای (ڕێزەخاڵ)ی گوندی (خەرپانی). ئاوەکەی هەمیشەییە. لە پێشتردا سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوە و بەکارهێنانی گوندەکە بووە. حەوزێکی گەورەی بۆ دروستکراوە و چەند باخێک ئاودەدات. بەشێکی تر لە ئاوەکەی بە بۆری دەڕواتە مزگەوتی خەرپانی و بەشێکیشی براوە بۆ (باخچەگەورە). لەبەردەمیدا کانییەکی تر هەیە بەناوی (لاڵەگا).
کەوتووەتە سنوری گوندی (پریسی سەروو) لە دۆڵی میران. بەدرێژایی ساڵ ئاوی هەیە و بۆ خواردنەوە و ئاودێریی کشتوکاڵ و ئاودانی ئاژەڵ بەکاردێت.
کەوتووەتە باکورى خۆرئاواى گوندى (گڵێجاڵ) لەدامێنى چياى (مستەخوان) لە خۆرهەڵاتى چياى (خۆشک)، هەمیشەییە. بەرزيیەکەى (٦٨٧م)ە لەئاستى ڕووى دەرياوە.
کەوتووەتە باشوری شارۆچکەی (بیارە) ئاوی کانییەکە بۆ باخ و سەیرانگاکانی دۆڵی کاوات بەکاردێت و پاشان دەڕژێتە چەمی بیارەوە. (١١٤٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (شاری بیارە و پڕۆژەی ئاوی بیارە و خانەقای بیارە) و لە باشورەوە (تەپو ئەحلێ و دۆڵی کاوات) و لە خۆرئاواوە (و دۆڵی بیارە و ملەی چنار) و لە خۆرهەڵاتەوە (مزگەوتی نامی و ئاشکەوتی مامەند) دەورەیانداوە.