بەرگی یەکەم
شوێنی سروشتی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
بەرگی یەکەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
لەم بەرگەدا باس لە جوانییە سروشتییەکانی هەڵەبجە دەکرێت، لەوانە شاخەکان، دەشتاکان و سەیرانگاکان کە سیمایەکی ناوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بەڵخە). (١٧٤٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. شوێنێکی دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ تەوەنێ و دەگاتە ناوچەی گەشتوگوزاریی ئاوێسەر لە شارەدێی (تەوێڵە).
کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). (١٧٤٢م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای منارەکەوە. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی شارەزوور، بۆیە لەڕووی سەربازییەوە گرنگییان بۆ پاراستنی شۆڕشەکان و پێشمەرگە زۆر بووە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین.
کەوتووەتە باکوری گوندی (هاوار). (١٣٤٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی هاوار و تاوێرە و پاڵانیا و جاور. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاو_پێدەری کانیاوەکانی هاوار و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی هاوارەوە.
سنوری جیاکەرەوەی شارەدێی (تەوێڵە) و گوندەکانی (سۆسەکان، پاڵانیا، جاور، دۆڵبیان، بەڵخە)یە. بە ئاڕاستەی خۆرهەڵات بۆ خۆرئاوا درێژ دەبێتەوە، لە دوای چیای خەڵەفی و هەوارەبەرزەوە دەستپێدەکات و درێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە چیای بەرخۆرەسەختە و هەرمێلە لە سنوری گوندی هاوار. درێژی چیاکە (٣,٢٨کم) دەبێت. لە وەرزی هاوین و بەهاردا خەڵکی سەردانیدەکەن. دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و چەندین ئەشکەوت و کەلەبەردی تێدایە، کە بووەتە لانکەی ئاژەڵ و بـاڵندە کێوییەکان.
کەوتووەتە باکوری خۆرئاوای ناحیەی (بیارە). (١٣٣٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر شارۆچکەی (بیارە) و هانە گەرمەڵە.
خانەباخە لە سەر شاخی نێوان هاوینەهەواری ئاوێسەر و گوندی هانە گەرمەڵە. (٢١٤١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دوای دروستکردنی ئەو ماڵە چیاکە بە ناوی کێڵەکەوە ناسراوە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ڕێگایەکی خۆڵ بە تەنیشتیدا دەڕواتەوە بۆ ناوچەی گەشتوگوزاری ئاوێسەر لە شارەدێی (تەوێڵە).
کەوتووەتە بەشى باکورى خۆرئاواى ناحیەی (بەمۆ). لەباشورى زەويیەکانى (گوندى گمه) و بەشێکە لە زنجيرە (چياى خۆشک)، کە لەوێوە بۆ لوتکەى (پەلى کەڵەکه) و گەڕاوەکەى (سەعداوه) و (کوڵە بەرزه) و (نەزەر بەگەکە) و شانى (بڵاڵوکەکان) و (تاوگوکەى سەرهاڵ) به بەرزى (١٤٥٠ بۆ ١٦٠٠م) درێژدەبێتەوە، تا دەگاتە لوتکەى (باڵەکەڕێ).
کەوتووەتە بەشی باکوری گوندی گەچێنە، لە دوای چیای سەر کۆرەگا دەستپێدەکات و درێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە چیای کەمەرە سوور. درێژییەکەی حەوت کیلۆمەتر دەبێت. چەندین لوتکە چیای لەخۆگرتووە، لەوانە: (لوتکەی مزگی وەرگا و لوتکەی زەمینو عەولەی و لوتکەی قەڵای ناوەڕاست و لوتکەی سارای حەمە هەجیجی). چەندین دۆڵی لەخۆگرتووە، لەوانە وەکو (دۆڵی گورگەدەر و دۆڵی گەچێنە و باخچە)، هەروەها چەندین ئەشکەوت و کـەلەبەردی تێدایە، کـە بوونەتە لانکـەی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکـان.
کەوتووەتە نێوان چیای قۆڵی بلچ و نەیجەکۆڵە، لە دوای چیای قۆڵی بلچ دەستپێدەکات و درێژ دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە چیای نەیجەکۆڵە. درێژییەکەی لە دوو کیلۆمەتر زیاترە. چەندین لوتکە چیای لەخۆگرتووە لەوانە وەکو (لوتکەی تەوەنە و ترازیا و لوتکەی سەرگەچێنە و لوتکەی پیاڕا و کەمەرە سور و لوتکەی زەردی هەمزەیی). چەندین دۆڵی لەخۆگرتووە، لەوانە وەکو: (دۆڵی هەمزەیی و دەرەو کۆرا و چەمی دەرەو کێڵا و دۆڵی گەچێنە و سەر گەچێنە و دۆڵی تایلەی دەرە تاریک و تایلەی خەرمانگ). بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و گژوگیای بەهارە دەوڵەمەندە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (نارنجڵە). (١٣٦٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و ڕووی باکور و خۆرئاوای دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (هاوار). (١٥٨٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر گوندی هاوار و تاوێرە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵ و باڵندەی کێوی، ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەبێتە سەرچاوەی ئاوپێدەری کانیاوەکانی هاوار و لە زستاندا دەڕژێتە نێو چەمی دواوان.
کەوتووەتە سنوری گوندی هانەیدن و دەرەیمەڕ. (١٨٦٠م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای هەسوون. بەهۆی دەوڵەمەندیی بە ڕووپۆشی ڕووەکی، لە بەهاراندا خەڵکێکی زۆر سەردانیدەکەن. لە باکورەوە شەوگەو دۆڵاوی و تاقودڕەیەکا و لوتکەی کەمانجەڕ و لە دۆڵی کۆرێ و حاجی ڕاو مرۆدۆڵە و لە خۆرهەڵاتەوە لوتکەی تەتە و کەڵە لانکێ و لە خۆرئاواوە چاڵاوا و پەچەو سێ قادری و دەشتڵێ دەورەیانداوە. ساڵانە بڕێکی زۆر باران و بەفری لێدەبارێت و دەڕژێتە نێو دۆڵی دەرەیمەڕ.
کەوتووەتە نێو چیای داڵانی. (٢٠٣٩م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی کێوی و دانیشتوانی هەورامان لە بەهاراندا سەردانیدەکەن و کاتێکی پڕ چێژ و خۆشی تێدا بەسەر دەبەن و گژوگیای بەهاری لێ دێننەوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (باخەکۆن). (١٢٤٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر گوندی باخەکۆن و گەچێنە. دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە باکوری گوندی (یاڵانپێ). (١٧٤٨م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کەوتووەتە دامێنی چیای منارەکەوە و لۆکە و عەزیز بەگی. بەرزییەکی زۆری هەیە و دەڕوانێتە سەر ناوچەکانی چواردەوری لە گوندی یاڵانپێ و بانیشار و بناری چیای سورێن و دەشتی شارەزوور، بۆیە لەڕووی سەربازییەوە گرنگیان بۆ پاراستنی شۆڕشەکان و پێشمەرگە زۆر بووە و بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێدا ماونەتەوە و لە لایەن دانیشتوانی گوندەکانەوە خواردنیان بە نهێنی بۆ براوە، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و لە وەرزی بەهاردا خەڵک بۆ هێنانەوەی گژوگیای بەهارە سەردانیدەکەن. ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ و باڵندەی کێوی تێدا دەژین.
کەوتووەتە بەشی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی ناوچەی هەورامان و گوندەکانی زەڵم و ئەحمەدئاوا و ناوباخان. بەسەر چەندین شوێنی ناوچەکەدا دەڕوانێت، وەک: سنوری گوندی زەڵم و ناوچەی گەشتیاری تاڤگەی زەڵم و ئەحمەدئاوا و بنی پەڵگ. درێژییەکە (٠,٩٤کم) دەبێت. دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و ڕووپۆشی ڕووەکیی وەک دارستان سروشتی.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگای هەڵەبجە. لە سنوری عێراق و ئێرانە. لەگەڵ خاڵی هاتنەناوەوەی ڕوباری سیروان بۆناو هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. دۆڵی گریانە لەگەڵ چیای شنروێ جیایدەکاتەوە. لە باشوریەوە ڕوباری سیروان و لە باکوریەوە چیای هەورامان هەڵکەوتووە. بەرزترین لوتکەی لە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی (هاوارەکۆن). (١٥٥٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێت بەسەر گوندەکانی (بۆین و گریانە و هاوارەکۆن و هاوار). ناوەکەی بەواتای (ئەشکەوتەکان) دێت. ژمارەیەکی زۆر ئەشکەوتی لێیە، وەک (شەوگەی عەلی ڕەزا) و (کەورگی چەمچەتاشان) و (قوڵنەچین). زۆر سەختە. گەیشتن پێی ئەستەمە. شوێنی خۆحەشاردان و مانەوەی خەڵکانی یاخی بووە. کانیەکی تێدایە بەناوی (کانی هانە ڕەیانێ) و بەناوی ژنێکەوە ناونراوە. لوتکەکەی پێیدەوترێت (قولەی تلی کوڕ).
کەوتووەتە ناو زنجیرە چیای سورێن. ڕێگای سەرەکیی گوندی کانی ئاسکان بۆ باخەکانیان پێدا تێپەڕدەبێت. دەڕوانێت بەسەر چەمی دوو پوان و ڕەزەکانی ناوچەکەدا. شاری سەیدسادق و شانەدەری دەکەونە بەردەمیەوە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی هانەیدن و سەرگەت. (١٦٣٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و دۆڵی دەرەولێ و گوندی سەرگەت و هانەیدن. سنوری نێوان گوندی هانەیدن و گوڵپ و سەرگەت پێکدەهێنێت. لە بەهاردا خەڵکی بۆ هێنانی گژوگیای بەهاری سەردانیدەکەن، دەوڵەمەندە بە ڕووپۆشی ڕووەکی و ئاژەڵی و باڵندەی کێوی. دەڕوانێتە سەر دۆڵی شەڵواندڕ و دەرەولێ و لە دامێنیدا ژمارەیەکی زۆر ڕەزەدێمی هەیە و بەناوبانگە، لە نێو بازاڕی خورماڵدا بەرهەمەکانی ساغدەکرێتەوە.
کەوتووەتە نزيک گوندى (گڵێجاڵ)ی سەر بە ناحیەی (بەمۆ). يەکێکە لە شاخەکانى زنجيرەى (خۆشک). سەخت و لێژيشە. بەرزيیەکەى دەگاتە (١٤٥٠م)ه.