بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرهەمی (قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی)یە. بیرۆکە: نازیلا ئەمینی. نوسینی: هەردی هادی. دەرهێنانی: شەوبۆ عەبدالقادر. بەڕێوەبەری شانۆ: مەهاباد جەعفەر. جلوبەرگ: هاوسەر جەمال. دیکۆر: ئەژین عەبدوڵا. موزیک و دەنگ: یاسین عەلی. ڕاییکردنی کارە هونەرییەکان: بەدیعە سەعید. ئەکتەرەکان (بارین دیاری، بیتا ڕەفیق، ئیمان زانیار). لە سێیەمی خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، لە ڕۆژی ٧ی ٣ی ٢٠٢٣ کات ٢: ٣٠ پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە. ئیمان زانیار خەڵاتی یەکەم و بیتا ڕەفیق دووەم و بارین دیاری چوارەمی باشترین ئەکتەری کچیان بردووە.
بەرهەمی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕەمەزانی: وەرگێڕانی: هەورامان وریا قانیع. داڕشتن و دەرهێنانی: دابان عوسمان حسێن. ئەکتەرەکان: (عەبدوڵا فەتاح عەبدوڵا، وەرزێر محەممەد ساڵح، ڕەوا حەسەن عەبدولقادر، سۆزیار عەبدولمەجید حەمە، مەریەم فەرهاد ئەحمەد). سەرپەرشتیاری گشتی: سالم مەجید. سەرپەرشتیاری کارگێری: ڕێبین مەحموود. سەرپەرشتیاری هونەری: خەڵات نەوزاد. یاریدەدەری دەرهێنەر: هێدی ئیسماعیل. بەڕێوەبەری شانۆ: تەها تاریق حەمە. سینۆگرافیا: دەرهێنەر. ڕاییکردنی کارەکان: هاوکار مالیک، بەرهەم سدیق، ئەحمەد ئامانج. لە ٢ى ٤ى ٢٠١٧لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان نمایشکراوە.
نوسینی (یوسف العانی) ئامادەکرنی. ڕەئوف یەحیا. ساڵی ١٩٦٠ لە هۆڵی ناوەندی کوڕان پێشکەشکراوە. ئەندامانی بزووتنەوەی هونەری لە هەڵەبجە، جارێکیتر ئامادەیان کردووەتەوە و لە ساڵی ١٩٦٥ پێشکەشیانکردووە.
بەرهەمێکی شانۆییە. لە چالاکییەکانی بەشی شانۆیی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسین و دەرهێنانی: دەلیل جەمال. ئەکتەرەکان (ڕەهێڵ سەفادین، ئاری ئەمین، محەممەد جەزا، موسا سان ئەحمەد، ئاودێر ئەمیر، ڕامیار سەڵاح، دیوان سالار، خەندە سەڵاح، بەفراو غەریب، وەرزێر محەممەد)بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر، سەرپەرشتیاری هونەریی ئالان هادی. بەڕێوەبەری شانۆ: شیروان ئەحمەد. بەڕێوەبەری بەرهەم: یاسین عەزیز. ڕووناکی و جلوبەرگ: ئالان هادی. دیکۆر: عەلا ڕەمەزان. مکیاژ: بەفراو غەریبز موزیک: فەرهاد فایەق. هاوکاران (گەشاو محەممەد، ژوان وریا، هیوا عەبدوڵا، ڕاڤیار نەوزاد). لە ڕۆژی جیهانی شانۆدا (٢٨-٣٠ی ٣ی ٢٠٠٩ پێشکەشکراوە.
یەکێکە لە بەرهەمی هونەرمەندە هەڵەبجەییە ئاوارەکان دوای بۆردومانی ساڵی ١٩٧٤. نوسین و دەرهێنانی (ڕێبوار ئەحمەد غوڵام) بە هاوکاری و یارمەتیدانی (فەوزی ڕەشید ڕەسام). ئەکتەرەکان: (حەمید ئەحمەد خەرامان، فەوزی ڕەشید، عەبدولقادر حەمەڕەشید، عەلی خورماڵی، نادر حاجی کەریم، حسەینی بەرید، مەحموود خورماڵی، فریاد شێخ حەسەن، جەلال زاگرۆس، حەمەسەعید ئەحمەد، عیرفان محەممەد، عەدنان محەممەد) بوون. سێ ڕۆژ لە ئۆردوگای (ئەنزڵ - سەرپێڵی زەهاو) پێشکەشکراوە. لە سەرخواستی (مەلا بەختیا) بەرپرسی لقی لاوانی دیالە، براوەتە محمودقەجەر و لەوێش پێشکەشکراوە. لەلایەن لیژنەیەکی هونەرییەوە هەڵبژێردراوە ببرێتە فیسیڤاڵی گەلان لە وڵاتێکی ئەوروپیدا. بەڵام بە هۆی نسکۆی شۆڕشی ئەیلوولەوە، ڕێکنەکەوتووە.
شانۆگەرییە. نوسینی: ساجد ئاوارە. ساڵی ١٩٥٨-١٩٥٩، لەسەر تەختەی شانۆی هەڵەبجە بۆ ماوەی دە ڕۆژ پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکانی بریتیبوون لە: (نووری شێخ فەرەج، ڕەئوفی ئەحمەد بارام، جەمال حسێن عەزیز، هۆگر مەحموود) و چەند قوتابیەکی تر. هەر لەنێوان ساڵی ١٩٥٠ بۆ ١٩٦٠دا کۆمەڵێک هونەرمەند بناغەی شانۆی هەڵەبجەیان بە تەواوی دامەزراند و چەندین شانۆیی تر نمایشکراون. وەک (پیزە ورگم تەقی، زێڕین، پیلان، پیسکە، ساڵی دوو درۆ،..هتد)، کە بۆ یەکەمجار لەو ساڵانەدا ئەکتەری کچ بەشداریکردووە. لەوانە (پەری جەمال خەفاف، پەخشان حاجی ئەمین، ڕوناک تۆفیق، بەهیە فەرەج قەساب، خاتوزین حاجی ئەمین).
بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی: وەرزێر حەمەسەلیم. دەرهێنانی: جەلیل سەعید. ئەکتەرەکان: (ڕێبوار فەرەج عارف، محەممەد عەبدوڵلا ئەحمەد، ئاری ئەمین محەممەد، ئەردەڵان ڕەمەزان هەمیرخان، کاوان عەلوان ڕەحیم، هاوکار دلێر عویمان، کۆچەر نووری عەبدوڵا، ئایار عومەر حەمەئەمین) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: ڕێبوار فەرەج، محەممەد عەبدوڵا. بەرێوبەری شانۆ: کۆچەر نووری. یاریدەدەری بەڕێوەبەری شانۆ: بەهێز ڕەئوف. ڕووناکی: ئاری عومەر. دانانی موزیک: بەرهەم جەلال. جێبەجێکاری موزیک: زانست پەیام. دیزاینی جلوبەرگ: گەشاو نووری. ئامادەکردنی جلوبەرگ: تارا نووری. ئارایشت: ولیان ڕەمەزان. دیزاینی پۆستەر و فلێکس و داوەتنامە و دەلیل: ئەردەڵان کاکەیی. دانان و نەخشەی دیکۆر: حەسەن موراد، هێمن حەمەکەریم. فۆتۆگراف: دەرهێنەر. ٢٣ی ٤ی ٢٠١٣لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
بەرهەمی دەزگاری هونەریی پەیامە. ئامادەکردنی: دارون هاروونی. دەرهێنانی: باوان هەورامی. ئەکتەرەکان (هوشیار مەحیەدین، عەدنان حەسەن، سەعید سابير، عوسمان محەممەد، محەممەد جەبار، هودا باقی، عەتا عەبدوڵا، باخان ناسر، ئاسودە عینایەت، سالم حەمەخان، هەڵاڵە عەلی، بیلال عەبدوڵا، پێشڕەو، خالید فەتاح، حەبیب حەمەڕەشید، هاوار عەلی، هەردی مەهدی، جوتیار فایەق) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: عەدنان حەسەن. مکیاج، بەڕێوەبەری هۆڵ: عرفان ئەحمەد. ڕووناکی: محەممەد نەجمەدین. دەنگ: عومەر عیزەت. جلوبەرگ: بەشداران. مەقامبێژ: ئەدیب عەلی. ١٥و١٦ى ٥ى ٢٠٠٠ لە هۆڵی ئەحمد موختارجاف پێشکەشکراوە.
شانۆیەکی کۆمیدییە. بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی ساڵانی حەفتاکانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمالی مەلا قادر)ە. ساڵی ١٩٧٢ لەسەر شانۆی سانەویی هەڵەبجەی کوڕان پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکانی: (غازی مەلا عەلی، مستەفا کەمال خەفاف) و چەند ئەکتەرێکی تر بوون.
بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەیە. نوسینی: ئۆرڤأل دراگۆنی. دەرهێنانی: ئاری محەممەد ئەمین. ئەکتەرەکان (عوسمان عەبدوڵا، سەڵاحەڕەش، هەڵاڵەعومەر، سەمیعە محەممەد، فاتیح عەزیز). وەک هەوڵێک بۆ گوڕوتین بەخشینەوە بە ڕەوتی شانۆ لە هەڵەبجەی دوای ڕاپەڕین، لە کانوونی دوەمی ١٩٩٢ لە هۆڵی ساوایانی هەڵەبجە پێشکەشکرا.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەیە. نوسینی: وەرزێر حەمەسەلیم. دەرهێنانی: جەلیل سەعد. ئەکتەرەکانی (ڕێبوارفەرەج، کۆچەر نووری، ئەردەڵان ڕەمەزان، عوسمان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر و جلوبەرگ: ڕێبوار فەرەج. بەڕێوەبەری شانۆ: گەشاو نووری. مۆسیقا: دەرهێنەر. لە فیستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی ساڵی ٢٠١٠ لە دەربەندیخان پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: مستەفا ابو حصب –ابراهیم الدسوقی. وەرگێڕان و ئامادەکردنەوەی: تۆفیق عەبدول. دەرهێنانی: سامان عوسمان. بەشداران: (فەرەیدون حەمەساڵح، بەهادین هەڵەبجەیی، ڕێبواری حەمەی سابیر، عەبدوڵای خەیات، ڕێبوار ئەمین، ڕێژاو محەممەد، چیا ڕەئووف، شۆخی عومەر، کامیار ئازاد) بوون. سەرپەرشتیاری بەرهەم: سەڵاحەڕەش. لیژنەی بەرهەم: کامەران ئەحمەد، جەلال عوسمان، سەمیعە محەممەد. دیکۆر: ئەسغەر ڕەشید. مۆسیقا و ڕووناکی: دەرهێنەر. بەڕێوەبەری هۆڵ: سەڵاحەڕەش. چاودێرانی هۆڵ: نەردین محەممەد، شۆخی عومەر، بەختیار مستەفا. لە ٣ی ٩ی ٢٠٠٠ ڕۆژانی دوایی، لە هۆڵی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکان پێشکەشکراوە.
نوسینی: سەنعان فایەق، دەرهێنان: سەردار قادر، ئەکتەرەکان: (لایەق ئەنوەر، کارزان مەولود، سامان کەریم دەرەمەڕی، شەیما حەمەئەمین، سەنعان فایق، هۆشمەند حەمەکەریم، هەورامان محەممەد، ڕەزوان ئەبوبەکر، سینا عەبدولڕەحمان، کۆمبارس: ڕابەر ڕەشید، هێمن مەولود، ڕوەیدا کەریم، گەشبین محەممەد، هەوار بورهان، هێنەر سەنعان، ڕاستی فەریق) بوون. سەرپەرشتیاری بەرهەم: سامان کەریم. جلوبەرگ: لایەق ئەنوەر. میکیاج: کارزان مەولود، ئیسکسسوار، محەممەد ئەحمەد. مۆسیقا: ئیدریس ئەحمەد. لە ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ لە بیستەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە سەر سەکۆی فیستیڤاڵ لە خورماڵ پێشکەشکراوە. هەمان دەق تیپی هونەریی پێشەنگ، بە دەرهێنان: سامان کەریم دەرەمەڕی و بە کاستی: سەلمان سەعید، سەرکار عەبدوڵا، وریا گوڵپی، سەردار عەلی، ئەرجومەن بورهان، بەرهەم جەلال، ڕۆژگار عەبدولڕەحمان، سامان کەریم، ڕێباز عەبدولڕەحمان، یوسف عەبدولڕەحمان، باوان کەریم، شرام عوسمان، شێنێ خدر، شەنگە خدر). بەڕێوەبەری بەرهەم: بەرهەم جەلال. بەڕێوەبەری شانۆ: سەباح بامۆکی. میکیاج: کوردە قادر. جلوبەرگ: سورکێو محەممەد. مۆسیقا: سیروان مەجید، ئێکسسوار، هەڵکەوت حەمە، دەنگ، عەبدوڵا کەریم، لە ٢١ـەمین ساڵیادی هەڵەبجەدا ٢ی ٤ی ٢٠٠٩ لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان پێشکەشیانکردووە.
شانۆگەرییەکی مۆنۆدراماییە. بەرهەمی مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەڵەبجەیە. نوسینی: محی الدین زەنگەنە. ئامادەکردن و دەرهێنان و نواندنی: مامۆستا هیدایەت عوسمان. بەڕێوەبەری گشتی: عەبدولی حەمەجوان. بەڕێوەبەری بەرهەم: سیروان عوسمان. یاریدەەری دەرهێنەر. بەرزان حامید. جێبەجێکردنی مۆسیقا: بەرزان حامید، سەمیعە محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: عرفان کامیل. سنۆگرافیا: دەرهێنەر، بەرزان. ڕووناکی: ڕێبوار فەرەج. جلوبەرگ. دەرهێنەر، ئومێد عەزیز. پۆستەر و دەلیل: سیروان عوسمان. ڕاییکردنی هونەرییەکان: ئومێد عەزیز، ڕێبوار فەرەج، عەمار نەجمەدین، فەخرەدین عوسمان، دیار عومەر فەرەج، نەوزاد نجیب. لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف لە٤ی ٩ی ١٩٩٥ کاتژمێر ٥ و نیوی هاوێنە پێشکەشکراوە. هەمان کار وەک بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجە بەم ستافەوە (بەڕێوەبەری بەرهەم: نەژاد شێخ کامیل. بەڕێوەبەری شانۆ: عرفان کامیل. یاریدەدەری دەرهێنەر: بەرزان حامید. سنۆگرافیا: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی مسیقا: بەرزان حامید. ڕووناکی: ئیدریس عەلی. جلوبەرگ: دەرهێنەر. پۆستەر و دەلیل: سیروان عوسمان. لە٢٧ی ١٠ی ١٩٩٥لە دەربەندیخان نمایشکراوە.
بەرهەمێکی شانۆییە. بەرهەمی بەشی شانۆیی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: بەختیار عەبدوڵا. دەرهێنانی: عوسمان محەممەد ڕەشید. ئەکتەرەکان (عوسمان محەممەد ڕەشید، بەختیار محەممەد کەریم، سەیوان محەممەد، کارزان محەممەد هادی، کامەران ئەحمەد، هەڵگورد عەلی، سوبحان مستەفا، حەیدەر حەمەساڵح، عەتا عەبدوڵا، عومەر عبدول، فەهمی حەمە تۆفیق) بوون. دیکۆر: عەدنان حەسەن. جلوبەرگ: بەشداران. دەنگ: عومەر عیزەت، محسین جەلال. ئاواز و هۆنراوەو وتنی: بەختیار عەبدوڵا. لە ١٨ی ٣ی ١٩٩٦ لە مەزاری شەهیدان پێشکەشکراوە.
بەرهەمی تیپی شانۆیی شۆڕش و هەندێک لە هونەرمەندانی کوردستانە. نوسین و ئامادەکردن و دەرهێنانی تەها خەلیل. لە ئاوارەیی و لە ئۆردوگای سەریاس ساڵی ١٩٧٤ پێشکەشکراوە. ئەکتەرەکانی (سۆران حەمەفەرەج، خوشکان حەمەفەرەج، ڕێبوار ئەحمەد غولام، فریاد شێخ حەسەن، حەمەسەعید ئەحمەد، عیرفان محەممەد، عەدنان محەممەد، برهان محەممەد، جەلال زاگرۆس، تەهاخەلیل) بوون. ئەمیر عەباس هوەیدا سەرۆک وەزیرانی ئێران ئامادەی بینین بووە. هەمان شانۆ براوەتە حاجی ئۆمەران و لەوێش پێشکەشکراوە.
بەرهەمى بەشى شانۆیى ناوەندى ڕووناکبیریى خۆرماڵە. لە دووەمین فیستیڤاڵى شانۆیى خورمأڵ و ساڵی ٢٠١٣ نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانى مەریوان مەعسوم. ئەکتەرانى بەشداربوو (سەرکۆ ناجى، فاروق فەرحان، ئومێد حسەین)ن.
بەرهەمی قوتابخانەی (بێسارانی)ی بنەڕەتییە. نوسینەوە و دەرهێنانی: مامۆستا لانە سدیق. ئەکتەرەکان (محەممەد شاهۆ، زەنوێر زانا، چۆمان عومەر، ڕەییان حەمید، ژوان عەتا، ئسوە بێساران) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا هادی حەسەن. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا خەڵات نەوزاد. ئاواز و موزیک: جەهانگیر جەلال. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.
دەقێکی شانۆییە، نوسینی (شکسپیر)ە. وەرگێڕانی بۆ کوردی (ع. ع. شەونم) و پێداچوونەوەی مامۆستا حەمەلاو بەرزنجی. ئەم شانۆییە یەکەم کاری هونەرییە ساڵی ١٩٥٦ز لەسەر تەختەی شانۆ پێشکەشکرابێت. جگە لەکاری دەرهێنان، کاری هونەری تری وەک دیکۆر و مکیاجی لەلایەن مامۆستا شەونمەوە بۆکراوە. کۆمەڵێک قوتابی نمایشەکەیان ئەنجامداوە. لەوانە (جەمالی مەلا قادر -ڕۆڵی شایلۆک) و (عبدولڕەحمانی حسێنی نانەوا -ڕۆڵی بەسانیۆ) و (موعتەسەم ڕەش- ڕۆڵی برادەری ئەنتۆنیۆ)یان پێدراوە. هەروەها لەکاتی گۆڕینی دیمەنەکاندا، سروود و گۆرانی ڕاییکراوە. شیعر و ئاوازی گۆرانییەکان مامۆستا شەونم دایناون و بۆ ئەو پێشکەشکردنەیان، کۆرسێکی ٢٠ کەسی لە قوتابیانی کوڕ و کچ پێکهێناوە. بینەر لەڕێی بلیتەوە شانۆگەریەکەی بینیووە. بەمەش توانراوە تێچووی دروستکردنی شانۆکە دەربهێنرێتەوە.
بەرهەمی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی: سەبا ئەحمەد. ئامادەکردن و دەرهێنانی: جەلیل سەعید. ئەکتەرەکان (کۆچەر نووری، عوسمان محەممەد، سنەوبەر سدیق، ئەردەڵان کاکەیی، گۆڤار جەلیل، گۆڤەند جەلیل) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: ئەردەڵان کاکەیی. یاردیدەدەری دەرهێنەر: محەممەد عەبدوڵا (ئاشتی). بەڕێوەبەری شانۆ: هەڵاڵە عومەر. مۆسیقا: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: ناسیح فایەق. ڕۆژی ١٧ی ٣ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.