ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

375 بابەت

ماڵئاوا ئەی شاعیران

بەرهەمی مەڵبەندی ڕۆشنبیری یان بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجەیە، کە ئەوکات دەزگایەک بەو ناوەوە دروستکرابوویەوە. نوسینی: جەلیل قەیسی. وەرگێڕأنی: ئازاد بەرزنجی. دەرهێنانی: ئاری حەمەئەمین. یاریدەدەری دەرهێنەر: هیدایەت عوسمان. ئەکتەرەکان: (فەلاح ئەحمەد ڕەشید، کۆچەر نووری، هیدایەت عوسمان، ڕەوەز محەممەد ئەمین، عەدنان عەلی، هاوار حەمە نەزیم) بوون. بەڕێوەبەری گشتی: عەبدولی حەمەجوان. بەڕێوەبەری بەرهەم: عوسمان عەبدوڵا. بەڕێوەبەری شانۆ حاسڵ قاسم. یاریدەدەری دەرهێنەر: هیدایەت عوسمان. مۆسیقا: بەرزان حامید. پۆسەر: عیزەت عەزیز، سیروان عوسمان. کۆرس (شیلان عوسمان، گەشاو نووری، تارا نووری ڕەوەز). لە چلەی هونەرمەندی جوانەمەرگ کۆسار ئەحمەد غوڵام دا، ١ى ٧ى ١٩٩٣ و ڕۆژانی دوایی، لە خانوی دائیرەی کارەبای کۆندا نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ماڵی باوکم

نوسین و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. کە سودی لە (سێ ڕستەی مەحموود دەروێش و دوو ڕستەی ڕێبوار سیوەیلی) وەرگرتووە. ئەکتەرەکان: (زریان حەکیم، شێنێ حەیدەر، کاوات هادی، ئاسۆ ڕەفیق، خەڵات نەوزاد، وەرزێر محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: محەممەد جەزا -وەرزێر مەنسور. بەڕێوەبەری شانۆ: شڤان حەمە عەلی. سینۆگرافیا: تەها ئەڵڵاکەرەم پۆستەر: ئیبراهیم زۆراب. دەلیل: خەڵات نەوزاد. ڕاییکردنی کارە هونەریەکان: ڕەنجە ڕزگار. ٧و٨ی ٤ی ٢٠١٣ لە هۆڵی بەدیعەدارتاش لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

ماڵێک لە خەرابات

شانۆییە. بەرهەمی گروپی شانۆکارانی هەڵەبجەیە. چیرۆکی: سەبا ئەحمەد (هەڵەبجەیی). ئامادەکردن و دەرهێنانی: بەرزان حامید. ئەکتەرەکان: (کۆچەر نووری، ڕێبوار فەرەج) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: غەفور عەبدوڵا. بەرێوەبەری شانۆ: دەلیل جەمال. یاریدەدەری دەرهێنەر: هەردی هادی. ڕووناکی: ئاری عومەر، جەلیل سەعید. جلوبەرگ: گەشاو نووری. موزیک: ئەردەڵان کاکەیی. دیکۆر: کاوە نووری، ڕێبوار محەممەد. ماکیاژ: حەیدەر حەمەساڵح، حاسڵ قاسم. لە فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ هونەری شانۆ ٤ی ١١ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مامۆستا

بەرهەمی قوتابخانەی حەمدونی بنەڕەتییە. نوسینی: یاسین عەلی (ڕێناس). دەرهێنانی: مامۆستا ڕێبین نامیق. ئەکتەرەکان: (ڕەژوان محەممەد، نزا جەبار، سمبول ناسیح، ئانیا موحسین، ڕەنو نەجمەدین، دانەر نەوشیروان، محەممەد نەوشیروان، بارین بیلال) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: مامۆستا بێستون ئەحمەد. سەرپەرشتیاری هونەری: مامۆستا ژووان وریا. بەشداری یەکەمین (کەرنەڤاڵی گۆران بۆ شانۆ)ی کردووە. لە ٢٨ى ٣ى ٢٠١٩ لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مانگ مرد و گوڵ ڕووا

بەرهەمی ڕەوەندی کوردییە، بۆ لەبیرنەکردنی تاوانی هەڵەبجە و ئەنفال، لەژێر دروشمی: (تاوان دژی مرۆڤ چەند ترسناکە، لەبیرکردنی دوو هێندە ترسناکترە). ئامادەکردن و دەرهێنانی: ڕێبوار حەمەشەریف. هاوئاهەنگی: هیدایەت مەلا عەلی. دیکۆر و ڕووناکی: ئەحمەد جاف. کامێراو تۆمار: دارا حسێن. کۆمبارس: گەوهەر میرزا، لوقمان مستەفا، موزیک. ئامانج زارا. لە ٣٠ی٤ی ٢٠٢٣ لە یانەی دیالۆگ لە وڵاتی دانیمارک نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مەرگەسات

بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. نوسینی: حەکیم مەلا ساڵح. دەرهێنانی: ڕێبوار عەلی. ئەکتەرەکان: (نزار نووری، سەمیعەمحەممەد، جەلال عوسمان، عوسمان عەبدوڵا، هەڵاڵە عومەر، فاتح عەزیز، کامەران نووری، ڕێبوار عەلی، بەشداری هەندێ لە بینەران) بوون. لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی (قەڵادزێ) لە ٢٤ی ٤ی ١٩٩٤ لەسەر گۆڕستانی شاری قەڵادزێ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مەرگ لە سامۆس

بەرهەمی کتێبخانەی هەژاری موکریانییە. بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی قوربانیانی دەریای ئیجە. بیرۆکە و نوسینی: بەرزان حامید. سەرپەرشتیاری هونەری: ڕزگار ئەمین. نواندن (چنوور مەحموود، هەردی هادی، عوسمان محەممەد، وەرزێر محەممەد). ١٥ی ٢ی ٢٠١٦ لەناو حەوزەکەی سەیرانگای چاوگ پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مەرگی سەوز

بەرهەمی تیپی شانۆیی ١٦ى ئازارە. لە شیعری شاعیران (قوبادی جەلیزادە، شێرکۆ بێکەس، جەمال غەمبار، نالی)یەوە ئامادەکراوە. نوسن و ئامادەکردنی سەڵاحەڕەش. دەرهێنانی (فەلاح ئەحمەد ڕەشید) و نواندنی (حاسڵ قاسم، ئامانج عەبابەیلێیی، موختارحەمە، سەلمان ئەوڕەحمان هاواری، عمران حەمەسەعید). لە ١٤ى ١١ى ١٩٩٣ لە هۆڵی ئامادەیی ئەحمەدموختار جاف بۆ ماوەی هەفتەیەک پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مەرگی نەباتەکان

بەرهەمی ماڵی گەنجانی هەڵەبجەی شەهیدە. نوسینی و دەرهێنانی: ڕێزە محەممەد. بەشداران: (گۆران، بەرهەم، ڤێنا، ڕۆژان، دەشنێ، زریان، ژاڵە). سەرپەرشتیاری هونەری و میکیاژ: هەردی هادی. موزیک: نەوشیروان عەلی. جێبەجێکردنی: ئاسۆ ڕەفیق. هاوکاران (محمەد، ئەژین، نەخشین). پۆستەر و دەلیل: خەڵات نەوزاد. ٩ی سەرلەبەیانی ١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە یادی بیست و دوەمین ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مەملەکەتی ئاشوب

بەرهەمی سەنتەری هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئازادیی لاوانە. نوسینی: عومەر عەبدول. دەرهێنانی: ئاشتی عەبدوڵا. ئەکتەرەکان: (ئەردەڵان ڕەمەزان، میهرەبان سەلام، ڕەنگین سەلام، گۆران هاواری، ماکوان عەبدولکەریم) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: ڕێبوار فەرەج. یاریدەدەری دەرهێنەر: گەشاو نووری. بەڕێوەبەری شانۆ: هەڵاڵە عومەر. ئێکسسوار: بەشداران. مۆسیقا: سلام حاجی عەلی. جێبەجێکردنی: هەردی عیزەت وەلی. دیکۆر: ئیسماعیل حەسەن. جێبەجێکردنی دیکۆر: ئەردەڵان ڕەمەزان. ڕووناکی: ئەردەڵان ڕەمەزان. جێبەجێکردنی: نیازی عیزەت محەممەد. میکیاج: ڕەنگین سەلام. جلوبەرگ: بەشداران. زەڕب: سیروان عومەر. ١٧ی ٥ی ٢٠٠٥ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مەملەکەتی بەرائەت

بەرهەمی بەشی شانۆی دەزگای هونەریی پەیامە. نوسینی: عومەر عەبدول. دەرهێنانی: یاسین عەزیز. ئەکتەرەکان: (یاسین عەزیز عەدنان حەسەن، کامەران ئەحمەد، حەبیب حەمەڕەشید، هەڵگورد عەلی، محەممەد جبار، دانا جەلال، ئەنوەر عەرەب، فهمی حەمە تۆفیق) بوون. بەرێوەبەری بەرهەم: عیرفان ئەحمەد، بەڕێوەبەری شانۆ: عەدنان حەسەن. دیکۆر: عەلی محەممەد. ئێکسسورا: عیرفان محەممەد. پۆستەر و میکیاج: عەدنان حەسەن. ڕووناکی: ئاکۆ شەوکەت، عەتا عەبدوڵا. هۆنراوە: نوسەر. مەقام: فازیل محەممەد. بەڕێوەبەری هۆڵ: بەختیار محەممەد. لە ٨ و ٩ی ٨ی ١٩٩٨، لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مەملەکەتی سەرەتان

بەرهەمی لیژنەی هەورامانی (ی. ھ. ی. ک)ە. ئامادەکردنی: ئاسۆ نووری سەلیم. دەرهێنانی: محەممەد عەبدوڵا (ئاشتی). ئەکتەرەکان: (نازم چالاک، شادان ئەحمەد فەرەج، سەرتیپ سابیر، تەرزە سدیق، نیزام ڕەسول، ئاساییش عومەر، ئاوات عەبدولڕەحمان، عەدنان حەسەن، سامان حەسەن، محەممەد عەبدوڵا، مونیرە مەحموود، تاهر مستەفا، محەممەد عەبدوڵا، ژیار سدیق) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: سەرتیپ سابر کەریم. یاریدەدەری دەرهێنەر: نازم چالاک. بەڕێوەبەری شانۆ: عەدنان حەسەن. نەخشەی دیکۆر: دەرهێنەر. جێبەجێکردنی: سامان حەسەن. مۆسیقا و ڕووناکی: شۆڕش عەبدولکەریم. ئێکسسوار و جلوبەرگ: بەشداران. میکیاج: نزام ڕەسول. لێپرسراوی هۆڵ: ئاساییش عومەر. بلیت: لقمان. چاودێری هۆڵ: بەشداران. ١٩ی ٨ی ١٩٩٧ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی شین نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مەملەکەتی سێو

بەرهەمی لیژنەی هەڵەبجەی یەکێتی هونەرمەندانی کوردستانە. نوسینی: ئیبراهیم هەورامانی. ئامادەکردنی: هەڵاڵە عومەر. دەرهێنانی ڕێبوار محەممەد حەسەن. ئەکتەرەکان: (ڕێبوار فەرەج، ئومێد حەسەن، پێشڕەو کاکە برا، کامەران ئەحمەد عەزیز)، منداڵەکان: (بنار ئاراس، لانە نەجیم، هاژە فایەق، ئاژین ئیبراهیم، شکار هەردی، کاوان ئەبوبەکر، ئارام نەجیم، ئارێز نەجیم، ڕێزان شرکۆ، ئارێز محەممەد، ڕێزە محەممەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: حاسڵ قاسم، یاریدەدەری دەرهێنەر: هەڵاڵە عومەر، بەڕێوەبەری شانۆ: ڕێبوار فەرەج، مۆسیقا: حاسڵ قاسم، ئێکسسوار: کەیوان. ١٧ی ٣ی ٢٠٠٢ لە شەشەمین فیستیڤاڵی هەڵەبجەی شەهیددا پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مردنی لاوێکی هەژار

بەرهەمی (تیپی شانۆی شەهید نیازی)یە. ئامادەکردنی: گۆران حەمەئەمین. دەرهێنانی: حەیدەرەسوور. ئەکتەرەکان: (ئەختیار عەزیز، ئادەم محەممەد، حەیدەرە سوور، لوقمان عەزیز، مستەفا حەمەسەلیم، شلێر ئادەم، عەدنان محەممەد، ئاوات عومەر) بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مردنێکی تر

بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەیە. نوسینی: ڕاڤیار نەوزاد. دەرهێنانی: سەربەست میرزا. نواندنی: (هەڤأڵ عەلی، ولیان ڕەمەزان، ئاودێر شیروان، شڤان حەمە عەلی، بەرزی حسێن، ڕەهێڵ سەفادین، زریان حکیم، وەرزێر مەنسور، شوان تەها، کاوات هادی). بەڕێوەبەری بەرهەم: حاسڵ قاسم. یاریدەدەری دەرهێنەر: لانە سدیق. جلوبەرگ: شەتاو نورەڵڵا. هاوکاران: مەبەست پەیام، تەها ئەڵڵاکەرەم. بەشداری سێیەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی دەربەندیخانی لە ٢٠-٢٢ی ١٠ی ٢٠١٢ کردووە. هەمان کار لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٣ لە هەڵەبجە لە تەنیشت کازێوەی منداڵان نمایشکراوە. هەمانکار بە نواندنی: (وەرزێر مەنسور، ڕەهێڵ سەفادین، ئاسۆ ڕەفیق، وەرزێر محەممەد، ژوان وریا، عومەر عەبدولڕەحمان، بەمۆ محەممەد). بەشداریی هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی مەریوانی لە ٢٠١٣دا کردووە. بەم کاستەشەوە (سەربەست میرزا، هەواڵ عەلی، ڕەهێڵ سەفادین، کاوات هادی، ژوان وریا، زانست پەیام، شنە حەیدەر، وەرزێر محەممەد، میهرەبان سەلام، ژینۆ کەیوان، ڕێناس کەیوان، تەها ئەڵڵاکەرەم). بەشداریی حەڤدەهەمین فیستیڤاڵی میللیی شانۆی بەرگری و ئازادی خوڕەمشەهری ٢٠١٤ لە وڵاتی ئێران کردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مرۆڤە ئاڵتونییەکانی ژێر لم

بەرهەمی هونەرمەندانی (کەلار)ە. نوسین و دەرهێنانی: پشکۆ محەممەد. نمایش (پشکۆ محەممەد، گوڵی حەسەن). بەهاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و گەرمیان. لە سی و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لەبەردەم مۆنۆمینتی هەڵەبجە نمایشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مرۆڤ لەژێرپێی مرۆڤدا

لە ئاوارەییدا بەرهەمهاتووە. یەکێکە لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجە، نوسینی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل) و دەرهێنانی (عوسمان عەلی عەبدوڵا)یە. ئەکتەرەکان: (حسیب کامیل، حەبیبە عەبدولڕەحمان، عەلی گەرمیانی، ئاوات نەجمەدین، عومەر عبدالرحمن، عومەر ئەحمەد، عەبدوڵا عومەر، حەسەن عەبدولڕەحمان، نەژاد شێخ کامیل، ئیدریس ڕەفعەت، نەوشیروان حەمەڕەشید، سەیوان حەمەتەقی) بووە. یاریدەدەری دەرهێنەر: ئاوات نەجمەدین. بەڕێوەبەری بەرهەم: نەجمەدین حەمەسەعید. بەڕێوەبەری شانۆ: ئازاد نەجمەدین. پۆستەر و دیکۆر: نزار حەمەڕەشید. خۆشنوس: تالب مستەفا. جلوبەرگ و ئارایشت: قاسم محەممەد. جێبەجێکاری دیکۆر: فەرەج قادر، فاروق عەلی. برهان جەعفەر. ١٦ی ٣ی ١٩٨٩ لە هۆڵی سینەمای پاوە پێشکەشکرا. هەمان دەق بە نواندنی: (نەژاد شێخ کامیل، مریەم ئەحمەد، فواد حەسەن، هاوار حەمەنەزیم، حەسەنی پۆلیس، حەیدەر حسێن، جیهانگیر حسێن، کرمانج حسێن، سیما حەمەنەزیم). یاریدەدەری دەرهێنەر: فواد حەسەن. بەڕێوەبەری شانۆ: فاروق غەفار. میکیاج: کۆچەر نووری. مۆسیقا: ڕێبوار فەرەج. گۆرانی: مامۆستا نەجم. لە١٥ی ٨ی ١٩٩٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار لە هەڵەبجە پێشکەشکراوەتەوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

مریشکەڕەشە

بەرهەمی قوتابخانەی پێشکەوتنی بنەڕەتییە. بیرۆکە و دەرهێنانی: وەزگێڵ جیهانگیر. نوسین، یاریدەدەری دەرهێنەر: شەهرام شەریف. بەڕێوەبەری شانۆ: ئازاد فایق. بەڕێوەبەری بەرهەم: حەمەسەعید فەرەج. ئەکتەرەکان: (ئانیا سەعید، بێشە ئەکرەم، گەشە ئەکرەم، پەیوەست کامەران، لانیا جەلیل) بوون. لە سێیەمی خولی فیستیڤاڵی گۆران بۆ شانۆی قوتابخانە و خوێندنگەکانی هەڵەبجە، ڕۆژی ٧ی ٣ی ٢٠٢٣ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران پێشکەشکراوە. خەڵاتی یەکەمی باشترین دەرهێنانی بردووە. سێیەم خەڵاتی ئەکتەری کوڕ (بێشە ئەکرەم) بردوویەتی.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

من مرۆڤم ١

بەرهەمی تیپی شانۆیی زریانە. نوسینی: فوئاد حەمەئەمین سەراج. ئامادەکردنی: گۆران حەمەئەمین. دەرهێنانی: ئاشتی عەبدوڵا. ئەکتەرەکان: (بەکر ساڵح، ئاشتی عەبدوڵلا، ڕزگار حەمەسەلیم، ناسیح فایەق، کاوە حەمەئەمین، عوسمان عەبدوڵا، مەهدی سان ئەحمەد، شۆڕش نووری، مەریوان مەحیەدین، عەباس محەممەد، ئەسوەد وسێن، ئەرکان عەلی، سەروەر کەریم، محەممەد عەبدوڵا، هاوبیر ئەحمەد، شەماڵ عەلی، ڕێبوار عەبدولکەریم، سەرکەوت (میوانی بەرهەم)) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: شەماڵ عەلی. یاریدەدەری دەرهێنەر: هادی نەجیب. بەڕێوەبەری شانۆ: مەریوان مەحیەدین. ئێکسسوار: ڕزگار حەمەسەلیم. جلوبەرگ: کۆچەر عەزیز. مکیاج، ئەسوەد وسێن، مەهدی سان ئەحمەد. ڕووناکی و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. بەڕێوەبەری هۆڵ: ناسیح فایەق. چاودێر: بەشداران. ٢٥ی ٩ی ١٩٩٥ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

من مرۆڤم ٢

بەرهەمی تیپی شانۆیی شەهید نیازییە لە تەوێڵە. نوسینی: تەلعەت سامان. دەرهێنانی: بەشداران. ئەکتەرەکان: (حەیدەرە سوور، ئەختار عەزیز، عەدنان محەممەد، شاهۆحاجی مستەفا، ئاوات عومەر، لوقمان عەزیز، ڕێزان بەشیر حەمەسەلیم، شلێر ئادەم، سەعدوون محێدین، ئادەم محەممەد ئەحمەد) بوون.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى
پێشتر 1
...
15 16 17
...
19 دواتر