ماڵێک لە خەرابات
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
شانۆییە. بەرهەمی گروپی شانۆکارانی هەڵەبجەیە. چیرۆکی: سەبا ئەحمەد (هەڵەبجەیی). ئامادەکردن و دەرهێنانی: بەرزان حامید. ئەکتەرەکان: (کۆچەر نووری، ڕێبوار فەرەج) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم: غەفور عەبدوڵا. بەرێوەبەری شانۆ: دەلیل جەمال. یاریدەدەری دەرهێنەر: هەردی هادی. ڕووناکی: ئاری عومەر، جەلیل سەعید. جلوبەرگ: گەشاو نووری. موزیک: ئەردەڵان کاکەیی. دیکۆر: کاوە نووری، ڕێبوار محەممەد. ماکیاژ: حەیدەر حەمەساڵح، حاسڵ قاسم. لە فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ هونەری شانۆ ٤ی ١١ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- نامەیەکی (نەژاد شێخ کاميل)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، بۆ ئامادەکار، لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (بەرزان حاميد سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٣ی ١ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕێبوار فەرەج عارف)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٥ی ١ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (هەردی هادی عەبدولڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٣ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم