بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
ناوی (عومەر عوسمان عەلی محەممەد ئەمین)ـە. ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (شەکرالی) لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە لامەرکەزی و ناوەندی لە باریکە خوێندووە. ئامادەیی دیراسەی ئیسلامی و زانستە ئیسلامییەکانی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. خوێندنی ئیسلامی لای چەندین مامۆستای ناوچەکە خوێندووە. ساڵی ١٩٩٣ بووە بە ئیمامی مزگەوتی شەکرالی، ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی سیروان بۆ ماوەی شەش ساڵ لە مزگەوتی فردەوس بووە، وەک خۆبەخش ئیمامی مزگەوتی مەولەوی بووە. وتاری هەینی لەچەند مزگەوتی سیروان و گوندەکانی دەوروبەریدا پێشکەشکردووە. ١٥ ساڵە پێشنوێژی مزگەوتی مەولەوییە و لە مزگەوتی گوندی بەشارەتی خواروو وتاربێژە. بەڕێوەبەری بنکەی سیروانی (اقرا)ـە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.
پێشنوێژ و وتاربێژ و نوسەرە. بە مامۆستا شێخ عومەری شێخ نورەدینی موفتی ناسراوە. ساڵی ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. لە زانکۆی بەغداد، بەشى زانستە ئیسلامییەکانی تەواوکردووە. لای باوکی ئیجازەى مەلایەتیی وەرگرتووە. لە مزگەوتی ئوسامە و کێلەسپی لە شارۆچکەی سیروان وتاری داوە. لە ئێستادا بەڕێوەبەری مەدرەسەى نەقشبەندییە. لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە تا ئێستا پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی دارالسلامە لە گەڕەکی بەنزینخانە. ١٢ سأڵ بەرپرسی لیژنەى فتواى سەیدسادق بووە و چوار ساڵیش ئەندامی مەجلیسی عیلمیی وەزارەتی ئەوقاف بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. خاوەنی ١٦ کتێبی چاپکراوە، لەوانە: (تەرجەمە و ئیعرابی عەوامیلی جورجانی، شەرحی عەوامیلی بەرکەوی، شەرحی مەتنی عەقیدەى نەسەفی، کورتەیەک لە ژیانی مەدرەسەى دارالسلام، شەرحی ڕەحەبی لە عیلمی فەرائیزدا، شەرحی فتح القریب بەکوردی، حەقیقەتی تەسەووف، ..هتد).
ساڵی ١٩٨٤ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە خورماڵ تەواوکردووە. لە حوجرەی ئیبن سلاحی شارەزوری لە مزگەوتی گەورەی قەزای شارەزوور خوێندوویەتی. لە زانکۆی هەڵەبجە بەشی بنەماکانی ئاینی تەواوکردووە و وەک وتاربێژی مزگەوتی گوندی (دەگاشێخان)، لە شارەدێی (بیارە) دامەزراوە و لە مزگەوتی (دارولئیحسان) پێشنوێژە. لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا لە مزگەوتی بەهەشت لە هەڵەبجە وەک وتاربێژ بەردەوامە. ئەندامی ڕێکخراوی (اقرا)ـە، کارگێڕی یەکێتیی زانایانی کوردستان/لقی هەڵەبجەیە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. لە ئێستادا وتاربێژی مزگەوتی (بەهەشت)ـە.
ساڵی ١٩٧٧ لە فەلوجە لەدایکبووە. چونکە خیزانەکەیان گوازراونەتەوە بۆ باشور و لەبەر ئەوەش ناوی نراوە غریب. سەرەتایی و ناوەندی لە زەڕایەن و دواناوەنی ئیسلامی لە هەڵەبجەی تازە خوێندووە. دبلۆم و بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکان بە دەستهێناوە. لای مامۆستایان شێخ ئیبراهیم شەمێرانی، عبدالرحیم تاوگۆزی، وانەی خویندووە و لای مەلا مەحمودی ئازادی، مۆڵەتی وەرگرتووە. لەنەسر و بەردەکەڕ، وتاربێژی کردووە. لە چەند ڕادیۆ تەلەفزیۆنێک بەرنامەی ئامادە و پێشکەشکردووە. لەوانە: بانگەواز، ڕادیۆی سونەت، دەنگی ئیسلام. وەک نوسەر و وەرگێڕیش چەند بەرهەمی چاپکردووە و سەرپەرشتیاری بڵاوکراوەی ڕێبەر بووە. خێزاندارەو خاوەنی شەش منداڵە. پێشنوێژ و وتار خوینی مزگەوتی مەلاونا خالدە لە قەرەگۆل.
ساڵی ١٩٥١ لە گوندی قەڵب لەدایکبووە. لای باوکی خوێندوویەتی، ساڵی ١٩٦١ بۆ خوێندن ڕوو لە حوجرە و مەدرەسەکانی هەڵەبجە دەکات. ساڵی ١٩٧٦ کۆلیژی ئیمام ئەعزەمی لە بەغداد تەواوکردووە و بڕوانامەی پێشنوێژ و وتاربێژی وەرگرتووە و لە مزگەوتی شێخ مەعروفی کەرخی دامەزراوە. پاشان لە مزگەوتەکانی زەرایەن، بانی خێڵان، دەربەندیخان، بەرکێو لە سلێمانی پێشنوێژی کردووە. خێزاندەرە و خاوەنی هەشت منداڵە و خانەنشینە.
ساڵی ١٩٧٠ لە بەڕوێنی ناحیەی بەمۆ لەدایکبووە. خویندنی سەرەتایی و ناوەندی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. خێزاندارە و خاوەنی حەوت منداڵە. پێشنوێژ و وتاربێژە لە مزگەوتی کانی رەشی زەڕایەنی کۆن.
ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی (زەمەقیی خواروو) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. قوتابخانەی (الابتدائیة الدینیة) و (المعهد الاسلامی) لە هەڵەبجە خوێندووە. بۆ خوێندن چووەتە بەغداد و تا قۆناغی سێی کۆلێژی شەریعەی لە زانکۆی بەغداد تەواوکردووه و بەهۆی ئەوەی نەبووە بە (الجیش الشعبي)، فەسڵکراوە. پاش کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، چووەتە وڵاتی ئێران، کە گەڕاوەتەوە قۆناغی چوارەمی زانکۆی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٩٣ وەک مامۆستا دامەزراوە و ماوەی دووساڵ بەردەوامبووە. لەو کاتەوە تا ئێستا لە مزگەوتی (زەمەقیی خواروو) وەک پێشنوێژ و وتاربێژ بەردەوامە.
ساڵی ١٩٩٣ لە گوندی (تەپی سەفای سەروو)ی سەر بە شارۆچکەی (سیروان) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. بەشی دیراساتی ئیسلامی لە زانکۆی سلێمانی لەپاڵ خوێندنی فەقیەتی لە مزگەوت خوێندووە و ساڵی ٢٠١٨دا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. لە ئێستادا لە (مزگەوتی ساڵحین) لە شاری هەڵەبجە پێشنوێژی دەکات و لە مزگەوتی (عوسمان بن عەفان)یش لە شارۆچکەی خورماڵ وتاربێژە.
ساڵی ١٩٦٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شارەدێی تەوێڵە و هەڵەبجە تەواوکردووە. لە مەدرەسەى گەیلانی و ئوسامە بۆ زانستە شەرعییەکان، خوێندوویەتی. پەیمانگاى وتاربێژانی لە سلێمانی و دواتریش کۆلێژى کوردستان، بەشى بنەماکانی ئاینی تەواوکردووە و بڕوانامەى بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. لە ئۆردۆگاى سەقز لە وڵاتی ئێران، لە مزگەوتی گێڵدەرە، لە تەپی سەفا وتاربێژ بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا لە مزگەوتی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لە پێشنوێژی و وتاردان بەردەوامە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسییش دەزانێـت.
ساڵی ١٩٧٧ لەدایکبووە. لە تەکیەی شێخ ساحێب لەزەڕایەن و بیارە و پاشان مزگەوتی عومەری خەتاب لە سلێمانی و زەرگە، زەوی دەڤەری زرارەتی و لە شەقڵاوە و بەستورە خوێندوویەتی و دواجار لە بیارەی شەریفە لە خزمەت عەلامەی زەمان مامۆستا مەلا محمد امین کانی سانان ساڵی ١٩٩٧ مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. دەرچووی مەعهەدی خەتابەیە و ئێستە لە مزگەوتی مەحوی پێشنوێژە و لە مزگەوتی حاسڵ وتاربێژە. بەرپرسی ناوچەی زانایانی مەولانا خالید سەر بەلقی شارەزوورە.
ساڵى ١٩٨٠ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵە. قۆناغى سەرەتایى لە هەڵەبجە تەواوکردووە و خوێندنى ئیسلامى خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتى وەرگرتووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسى لە زانستە ئیسلامییەکان بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى گوندى (خاکوخۆڵ) بەردەوامە.
پێشنوێژ و وتاربێژ، نوسەر و وەرگێڕە. ساڵی ١٩٨٣ لە شارۆچکەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە خورماڵ و پەیمانگای مامۆستایانی لە هەڵەبجە تەواوکردووە و وەک مامۆستا دامەزراوە. مۆڵەتی عیلمی لە زانستە شەرعییەکان وەرگرتووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵە. ساڵی ٢٠١٨ بووە بە وتاربێژی مزگەوتی (دێکۆن). بەرنامەی ئاینی لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندن پێشکەشدەکات. خاوەنی ١١ کتێبی چاپکراوە، لەوانە (کەمینەکان و ڕۆڵیان لە ئاژاوە و کەوتنی دەوڵەتە ئیسلامییەکاندا، خۆرئاواییەکان چییان لە پێغەمبەر (د.خ) دەوێت، ئیسلام و داهاتووی مرۆڤایەتی، ئەزموونی من، منارەی ونبوو).
ساڵی ١٩٦٦ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و پەیمانگای ئیسلامی لە هەڵەبجە خوێندووە. ماوەی پێنج ساڵ لە ئۆردوگای (گلیاران) لە مزگەوت وانەی بە قوتابیانی وتووەتەوە. مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. لە چەند مزگەوتێک پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتی (بیلالی حەبەشی) لە شاری هەڵەبجە بەردەوامە. ماوەی هەشت ساڵ لە مزگەوت و حوجرەکانی هەڵەبجە وانەی وتووەتەوە.
ساڵی ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە هەڵەبجەى تازە و هەڵەبجەى شەهید تەواوکردووە. پەیمانگاى وتاربێژانی تەواوکردووە و لە مزگەوتی پریس وتاربێژی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٣ تا ئێستا لە مزگەوتی حوزەیفە لە هەڵەبجەى شەهید بەردەوامە لە پێشنوێژی. ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٠ ئەندامی لیژنەى فتواى هەڵەبجەى شەهید بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی دوو منداڵە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسییش دەزانێت.
پێشنوێژ و وتاربێژ و وەرگێڕە. بە (دکتۆر عومەر زەڵمى) ناسراوە. ساڵى ١٩٧٢ لە گوندى (زەڵم) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی موسڵ و ماستەر و دکتۆرای لە زانکۆی بەغداد بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى (حاجى فارسى بێسەرى) لە شارى سلێمانى بەردەوامە. خاوەنی دوو کتێبى وەرگێڕان بە ناوەکانی (ئەلەپەشە، پێشەوایەک بۆ مرۆڤایەتى).
ساڵى ١٩٦٩ لە گوندی (زەڵم)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی لە گوندەکەی تەواوکردوە. لە وڵاتی ئێران و شاری هەڵەبجە درێژەی بە خوێندن داوە و مۆڵەتی مەلایەتی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. لە مزگەوتی گوندی زەڵم بووە بە پێشنوێژ و وتاربێژ و تا ئێستا بەردەوامە.
ساڵی ١٩٦٧ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. ماوەى چوار ساڵ لە مەدرەسەى زەیدی کوڕی سابیت زانستە شەرعییەکانی خوێندووە. پەیمانگاى وتاربێژانی لە هەڵەبجەى شەهید تەواوکردووە. لە مزگەوتەکانی سنوری سیروان و جەلیلە و زەردەهاڵ وتاربێژی کردووە. ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٢٠ لە مزگەوتی شافیعی و ماوەى دوو ساڵیش لە مزگەوتی پاشا وتاربێژ بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە.
ناوى (ئەمین عەبدوڕەحمان مەحموود)ە. ساڵی ١٩٥٢ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. قۆناغەکانی سەرەتایی و پەیمانگای ئیسلامی لە هەڵەبجە خوێندووە. ساڵی ١٩٧٦ تاقیکردنەوەى ئیمامەتی لە شاری بەغداد کردووە و هەر هەمان ساڵ وەک پێشنوێژ دامەزراوە. ساڵی ٢٠٠٤ زانکۆی ئیسلامیی لە بەغداد تەواوکردووە. ساڵی ١٩٧٩، کە کۆمەڵگەى زۆرەملێی زەمەقی دروستکراوە، لە مزگەوتی گەورەى زەمەقی، کە ئێستا ناو نراوە (دارالإیمان)، وتاربێژى کردووە. ساڵی ١٩٨٨ چووەتە ئێران لە سەنغور مەدرەسەى زانستە شەرعییەکانی (مودەڕیسة دار الإیمان للعلوم الشرعیة)ی دادەمەزراندووە و بوونەتە بەڕێوەبەری. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی هەشت منداڵە. جگە لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسیش دەزانێت. لە ئێستادا هەرچەندە خانەنشین بووە، بەڵام لە مزگەوتی دارالإیمان وتاربێژە.
ناوى (محەممەد ئەمین قادر مەحموود ئەحمەد)ە. ساڵی ١٩٣١ لە بنەماڵەی (خێڵی کوردە)ى گوندی سەراوی ناوچەی نەوڕۆڵی لەدایکبووە. ساڵى ١٩٤٠ بۆ خوێندنی کتێبە سەرەتاییەکانی فەقێیەتی هاتۆتە گوندی پریسی سەروو لەوێ خوێندویەتی. لە گوندی باوەکۆچەک، گوندى ئەحمەد بڕنە و گەرمیان، وانەى خوێندووە. ئیجازەتى مەلایەتى وەرگرتووە. ساڵى ١٩٥٧چووەتە گوندی بەشارەتی خواروو و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ خزمەتی کردووە. دواتر گەڕاوەتەوە بۆ گوندى سەراو و قوتابخانەیەکى ئایینى دروستکردووە. ساڵى ١٩٧٤ بە فەرمی کراوە بە پێشنوێژ و وتاربێژ لە شاری دهۆک. دواتریش بۆ ماوەی دوو ساڵ لە مزگەوتی سەیدحەسەن لە گەڕەکى سابونکەران لە سلێمانی ئیمامەتی کردووە. لەسەر داوای خۆی هاتووەتەوە بۆ هەڵەبجە و لەمزگەوتی دارالاحسان بۆماوەی چەند ساڵێک لە شوێنی مامۆستا مەلا محەممەدی عەبابەیلێی تا کیمیابارانی هەڵەبجە لە ساڵی ١٩٨٨ ئیمامەتی کردووە و دوای ئاوارەبوون دەگەڕێتەوە بۆ شاری هەڵەبجە و تا خانەنشینبوونی لە ساڵی ٢٠٠٢ لە مزگەوتی غەزالی بووە. دوای خانەنشینبوونی دەبێت بە ئەندامی لیژنەی فەتوا لە شاری هەڵەبجە و سەیدسادق. ئیجازەى مەلایەتى بە چوار مامۆستا داوە. خاوەنى چەندین دەستنوس و نامیلکەى چاپکراوی(هەڵەبجە شارى زانایان)ە. ساڵی ٢٠٢٤ کۆچیدواییکردووە.
ناوی (مامۆستا مەلا موحسن مەحموود سلێمان قازی)یە. ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی (کانی وەیسکێ)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ لەدایکبووە. پەیمانگای پێشنوێژ و وتاربێژی لە دهۆک تەواوکردووە. بە پێشنوێژ و وتاربێژ لە مزگەوتی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە شارۆچکەی زەڕایەن دامەزراوە و تا ئێستا بەردەوامە. ساڵی ٢٠٠٩ بەشی بنەماکانی ئاینی لە کۆلێژی شەریعەی زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠٢٤ لەبەشی بنەماکانی ئاینی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی هەڵەبجە بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە. ساڵی ٢٠١١ حوجرەی فەقێیانی لە مزگەوتی سەڵاحەدین لەزەڕایەن کردووەتەوە. ساڵی ٢٠١٢ خوێندنگای دواناوەندی ئیبن سەلاحی شارەزووری ئیسلامی لەزەڕایەن کردووەتەوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە.