کەسەکان بەپێی پۆست

بەرگی شەشەم

کەسەکان بەپێی پۆست

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.

ناوەڕۆک

110 بابەت

مستەفا گوڵپى

ناوی (مستەفا غەفور محەممەد)ە و بە (مەلا مستەفا گوڵپى) ناسراوە. ساڵى ١٩٦٨ لە گوندى (گوڵپ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەرى پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغى سەرەتایی لە گوڵپ و خورماڵ و ئامادەیى لە هەڵەبجە خوێندووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی بەغداد و ماستەر له زانکۆی ئازادی تاران بەدەستهێناوە. موڵەتی عیلمى وەرگرتووە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتی مزگەوتی (حاجى عوسمان) لە شاری سلێمانی بەردەوامە. ئەندامی لیژنەی فتوای سلێمانییە و بەڕێوەبەری حوجرەی فەقێیانە. مامۆستایە لە مەدرەسەی علومی شەرعی خوشکان لە سلێمانى. زیاتر لە پێنج ساڵ سەرنوسەری گۆڤاری دوانگەبووە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مستەفا محەمەد جەعفەر

وتارخوێن و وەرگێڕە، بە مستەفا محەمەد جعفر گوڵپی ناسراوە. ساڵی ١٩٦٨ لە گوڵپ لەدایکبووە. لای چەندین مامۆستا خوێندوویەتی و ساڵی ١٩٩١ز لە گوندی دەرەکێی هەورامانی خۆرهەڵات، لای مامۆستا مەلا عبدالخالق دزاوەری، ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە. لەم مزگەوتانە پێشنوێژ و وتارخوێن بووە: (مزگەوتی سەڵاحەدین الدینی ئەیوبی لە سیروان، مزگەوتی تەپی سەفای خواروو، گوندی عەنەب، مزگەوتی پاشا، مزگەوتی گوڵان . نزگەوتی فیردەوس ..هتد). خاوەنی ١٧ کتێبی چاپکراوە ، تەفسیر و بەیان بۆ موفرەداتی قورئان، بەڵگەبوونی سوننەت، موجمەلی بنەماکانی عەقیدەی تەوحید، ئایینەکەت بناسە. عەقیدەی ئیسلامی بۆ منداڵان و نەوجەوانان..هتد.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

مستەفا محەممەد کاکەوەیس

بە (مەلا مستەفا هەورامانی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (هانەیدن)ی سەر بە ناحیەی بیارە لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە هەڵەبجە خوێندووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە دەعووە و بانگەواز بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى (غزالی) لە ئۆردوگای (نەسر) بەدەوامە. ماوەی هەشت ساڵ لە مەدرەسەی (شێخ مەعروفی نێرگزەجاڕ) وانەی وتووەتەوە و ماوەی شەش ساڵ بەرنامەی ئاینی لە تەلەفزیۆن هەبووە. کتێبی (چل فەرموودەی پێغەمبەر) ی وەرگێڕاوە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

موختار نوری فەتاح

ساڵی ١٩٧٣ لە گڵیجاڵ لەدایکبووە. بەشی پێشنوێژ و وتاربێژی لە پەیمانگای زانستە ئیسلامییەکان لە سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ٢٠١٣ لە زانکۆی الحرە لە کەرکوک بەشی علوم قورئانی تەواوکردووە و لە یەکەمەکانی زانکۆکە بووە. بەڕێوەبەری بنکەی پێشینە بۆ لە بەرکردنی قورئان و ئەندامی لقی شارەزوری یەکێتیی زانایانە. خێزاندارە و خاوەنی ٨ منداڵە. پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتی غوفرانە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

موعتەسەم سەعید ئەحمەد

ساڵی ١٩٦٥ لە شاری هەڵەبجەى شەهید لەدایکبووە. سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەڵەبجە تەواوکردووە. لە مەدرەسەى گەیلانی و ئوسامە زانستە شەرعییەکانی خوێندووە. بڕوانامەى بەکالۆریۆسی لە کۆلێژى کوردستان لە هەڵەبجەى شەهید بەدەستهێناوە. لە ساڵی ١٩٩٢ەوە تا ئێستا لە مزگەوتی حاجی محەممەد لە بامۆک پێشنوێژ و وتاربێژە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

میهرەبان حەمەسەعید مستەفا

بە مامۆستا (میهرەبان گوڵپی) ناسراوە. ساڵی ١٩٨٢ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. ساڵی ٢٠٠٤ مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. لە بەشی (دەعوەو خەتابە) لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەمی بەغداد وەرگیراوە و پاشان لە موسڵ زانکۆی تەواوکردووە. ماستەری لە تەفسیر و زانستەکانی قورئان لە وڵاتی سودان بەدەستهێناوە و لە ئێستا قوتابی دکتۆرایە لە هەمان ڕشتەیە لە وڵاتی تورکیا. ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٢ ئیمام و خەتیب بووە لە مزگەوتەکانی (گردەنازێ، تەپی سەفا، حوزەیفە، بەهەشت). نوسین و وەرگێڕانی هەیە. لە کتێبەکانی: (نزا قورئانییەکان، درودی خوایی، کانیاوی تینوان، قیرائات و سەرچاوە و حوکمەکانی). ئامادەکار و پێشکەشکاری چەند بەرنامەیەکی ئایینی بووە لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن. لە کاری ڕێکخراوەیی و نا حکومیدا چالاک بووە و ماوەیەک لێپرسراوی لقی اقرا و دواتر سەرۆکی ڕێکخراوەکە بووە بۆ زانستەکانی قورئان لە کوردستان. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

نامیق ئەحمەدئاوایی

ناوی (نامیق محەممەد ئەمین حەمەسەعید)ە و بە (نامیق ئەحمەدئاوایی) ناسراوە. ساڵی ١٩٦٩ لە گوندی (ئەحمەدئاوا) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لە لە هەڵەبجە تەواوکردووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە. بڕوانامەی بەکەلۆریۆسی بەدەستهێناوە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی سێ منداڵە. وەک پێشنوێژ و وتاربێژ چەندین ساڵ و لەچەندین مزگەوت خزمەتیکردووە. ماوەی ٢٠ ساڵە لە مزگەوتی حاجی قادری مەڵکەندی لە گەڕەکی هاوکاریی شاری سلێمانی وتارخوێن و پێشنوێژە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

نەسرەدین تۆفیق عەنەبی

پێشنوێژ و وتاربێژ، نوسەرە‌. ناوی (نەسرەدین تۆفیق نادر عەبدوڵا)یە و بە (دکتۆر نەسرەدین عەنەبی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی (عەنەب) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. قۆناغی ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە. لە چەند مزگەوتێکی شاری هەڵەبجە خوێندویەتی و بڕوانامەی زانستی (الاجازە العلمیە)ی بەدەستھێناوە. بڕوانامەی دیبلۆمی لە پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان لە سلێمانی بەدەستهێناوە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بانگەواز و وتاربێژیدا لە زانکۆی (ئیمام ئەعزەم) لە موسڵ و دکتۆرای لە فیکری ئیسلامی لە کۆلێژی ئیمام ئەعزەم لە بەغداد بەدەستهێناوە. ساڵی ١٩٩٦ تا ساڵی ٢٠٠٠ لە گوندی تەپەکوڕە لە شارەزوور، پاشان لە مزگەوتی شەھید عەلی لە سلێمانی، تا ئێستا پێشنوێژ و وتاربێژە. کتێبێکی چاپکراوی ھەیە بە ناونیشانی: (شێخ محەممەدی خاڵ، ھەوڵە زانستیی و ڕووناکبیریی و بانگەوازییەکانی).

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

نەوزاد فەتاح ئەحمەد

بە مەلا (نەوزاد شەمێرانی) ناسراوە. ساڵی ١٩٧١ لە گوندی (دڵف) لە سنوری ناحیەی سیروان لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە‌ و خاوەنی شەش منداڵە. قۆناغی سەرەتایی لە سیروان و ئامادەیی لە سلێمانی خوێندووە. خوێندنی ئیسلامی خوێندووە و مۆڵەتی زانستی وەرگرتووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە شەریعەدا بەدەستهێناوە. لە چەندین مزگەوت پێشنوێژ و وتاربێژ بووە و لە ئێستادا لە مزگەوتى (بەختیاری) لە شاری هەڵەبجە بەردەوامە. خاوەنی کتێبێکی چاپکـراوی (پەیامە قورئانییەکان)٢٠٢٤ـە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ

هیوا محەممەد کەریم

ساڵی ١٩٧٧ لە شارى هەڵەبجە لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی زانستى زانکۆی دهۆک و دواتر لە کۆلێژى زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆى سلێمانى بەکالۆریۆسى لە بنەماکانى ئایندا بەدەستهێناوە. بڕوانامەی ماستەرى لە بەشی شەریعەی ئیسلامی کۆلێژی دارالعلوم لە زانکۆی قاهرە بەدەستهێناوە و لە ئێستادا خوێندکارى دکتۆرایە لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانى زانکۆی سلێمانى و هاوکات مامۆستایە لە بەشی بنەماکانی ئاینى کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانى زانکۆی هەڵەبجە و پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوتى (مەحوى)یە.

زیاتر بزانە
پێشنوێژ و وتاربێژ
پێشتر 1
...
5 6