بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتووەتە بەشی نزاری گوندی (گریانە). لە دامێنێکی سەختدایە. لە کۆندا بۆ بەکارهێنانی مزگەوت سودیانلێوەرگرتووە. لەپاش ڕووخانی مزگەوتەکە بەهۆی هاتنی لافاو و مانەوەی دوو دارگوێزەوە، پێیوتراوە کانی (بنگوێز). تاکوئێستاش ئاوی لێهەڵدەقوڵێت.
کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (دوانزەئيمامى سەروو) لەسەر چەمى پيرمکايڵه و کانيیەکى هەميشەييە، نزيکەى دوو کيلۆمەتر لە گوندەکەوە دوورە و زياتر لە ١٠٠ دۆنم زەوى کردووەتە بەراو. بەهۆى بوونى داربناوەچێکى گەورەوە لەسەرکانيیەکە، خەڵکى گوند ئەو ناوەیان لێناوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ئاوایی حاجی حەمەئەمین). دەیان ساڵە هەیە. خەڵکی گوندەکە بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵکردن سودیلێوەردەگرن. زیادەی ئاوەکەش دەچێتەوە سەر ئاوی زەڵم، کە لەنزیک گوندەکەدا تێدەپەڕێت.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (تەکیە)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ئاوێکی هەمیشەیی هەیە. بەهۆی ئەوەی زۆرتر پیاوان بەکاریانهێناوە، بە (کانیی پیاوان)یش ناودەبرێت. بەشێک لە ئاوەکە، کە زیاد بووە تێکەڵ بەئاوی چەمی زەڵم بووە. خاوەنداریەتییەکەی بۆ خەڵکی گوندەکە دەگەڕێتەوە. تا ئێستا وشکی نەکردووه و بۆ خواردنەوە بەکاریدەهێنن.
به دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باکوری خۆرهەڵاتی گوندی (تەپی سەفای خواروو)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). خاوەندارێتی بۆ کەسێکى گوندەکە بەناوى (حاجی عوسمانی یاروەیس) دەگەڕێتەوە. لە کۆنەوە و تا ئێستا بۆ کشتوکاڵکردن سودیلێوەرگیراوە.
کەوتووەتە گوندی (ڕێشاو). ئاوەکەی کەمە، بەڵام وشکناکات و بەهێزە لەگەڵ وشکەساڵی خۆی گونجاندووە. پێکهاتەی خاکەکەی جۆرێکە بە تەڕبوونی بە ئاوی ئەم کانییە، بۆنێکی لێدێت، بۆیە ناونراوە کانیی بۆگەنکێ.
کۆمەڵێک کانیی نزیک یەکن. کەوتوونەتە باکوری خۆرئاوای گوندی (دوانزەئیمامی خواروو) لەهەمان کاتدا دەکەونەسەر ڕێڕەوی سەرەکیی چەمی گەورەی دوانزەئیمامی خواروەوە، بۆیە بەو ناوەشەوە ناونراون، چونکە کانییەکان لەشێوەی بیرن و شێوەی هەڵقوڵینیان لە بنکی زەوییەوەیە بۆ سەرەوە، واتە بەشێوەیەکی ستونی دەردەکەون نەک ئاسۆیی و لە قەدپاڵێکی بەرزەوە بێنەخوارەوە، ئەم کانیانە بوونەتە سەرچاوەیەکی بەپیتی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو ناوچەیە، کە نزیکەی (١٢٠دۆنم) زەوی بەراو پشت بە ئاوی ئەم کانییە دەبەستێت.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕێشاو). دەیان ساڵە وشکینەکردووە. بۆ باخداری و ئاوخواردنەوەی ئاژەڵی کێوی و ڕێبوار و وەڵاخدار سودیلێدەبینرێت. بە نزیکەی ١٠ مەترێک چاوانەی بۆ کراوە و بە بەرد هەڵچنراوە و بەشی سەرەوەشی بە بەردی تەخت گیراوە.
کەوتووەتە بەشی باشوری خۆرئاوای شارەدێی تەوێڵە. چەند باخاتێکی چڕی گوێز لە بەشی باشوری ئاودێریدەکات و پاشان دەڕژێتە چەمی تەوێڵەوە. (١٤١٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە ناوەندى گوندى (بێژاوا)ی سەر بە ناحیەی (سیروان). ئاوەکەى هەميشەييە، موڵکى گشتیى دانيشتوانى گوندەکەيە. بۆ خواردنەوە و ئاودانى سەوزە و بەروبوونى هاوينە (دێبەر) بەکاردەهێنرێت. بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە سەنتەرى گوندەکەوە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (تەپی سەفای سەروو) لە دەشتی شارەزوور. بەهۆی ئەوەی لە پێشتردا ئاوی زۆر بووە و توانیویەتی زۆربەی زەوییەکانی گوندەکە ئاو بدات، ناوی (پاڵەوان)یان لێناوە. لە ئێستاشدا ئـاوی زۆرە و دەڕژێتەوە سـەر چـەمـی (شاوڵاخ).
یەکێکە لە کانیاوەکانی گوندی (دەگاشێخان) و کەوتووەتە باشوری گوندەکەوە، باخێک لەبەردەمیدایە ئاودێریدەکات و دەڕژێتە دۆڵی باخی خول، (١٣٢٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (چیای چنارە و گوندی دەگاشێخان) و لە باشورەوە (دەگاو هاڵی) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی باخی خول) و لە خۆرهەڵاتەوە (چیای سەخت و باخی خول) دەورەیانداوە.
کانيیەکى هەميشەييە. کەوتووەتە خۆرئاواى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و موڵکى گشتیيە و نزيکەى (١٥٠٠م) لە گوندەکە دوورە، لە لاپاڵێکى ڕووبەخۆردايە، کە پاڵیداوە بە قەدپاڵێکى ڕەقانەوە و دارێکى له تەنيشتدابووە، بەو هۆيەوە بەکانيیەکە وتراوە کانى پاڵدار، واتە ئەو کانيەى، کە لەپاڵ دارەکەدايە.
کەوتووەتە نزیک گۆڕستانی (کێلەسپی)ی لە سنوری ناحیەی (سیروان). لە کۆندا بەشێوەی کارێز هەڵچنراوە، هەتا گەیشتووەتە مزگەوتی کێلەسپی و هەردوو حەوزی دەستنوێژ و حەوزی خۆشتن (غوسڵ) و سەرئاوەکانی لێ هەڵگیراوە. سەرچاوەی بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی کێلەسپی و دوازەئیمام بووە، کە بە کەرتی (١٢)ی دەلێنی خواروو ناسراوە. لە ئێستادا ئەم کانییە کوێربووەتەوە و نەماوە. کانی (خاتو پەریزاد)یشی پێ وتراوە.
کانیيەکى هەميشەييە. کەوتووەتە باکورى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى دوو کيلۆمەتر لە ناوەندى گوندەکەوە دوورە و شوێنێکى ڕەقان و بەردەڵان بووە، بۆيە ناونراوە پەلە ڕەقەرە.
لە گوندی کانی ئاسکانە لە بناری چیای سورێن. کانییەکی هەمیشەییە. لەنێو باخی زێڕوون هەڵکەوتووە. جۆگەی ئاودێری بۆکراوە و بۆ کشتوکاڵ و ئاژەڵداری سودیلێوەردەگیرێت.
کەوتووەتە گوندى (تەپەسەرقوڵه). لە سەرچاوەکەیەوە دوو لقی لێدەبێتەوە بەناوەکانی (کانی ژنان و کانی بەردە نوێژەکە) ئاڕاستەکەی کەوتووەتە بەشی باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەوە. سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی کانییەکە چەمی زەڵم و باراناوە. بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە ناوەڕاستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندەکەوە، سـەرچـاوەیەکـی گـرنگی ئـاودێـرییە و نـزیکـەی (٣٠٠ بـۆ ٦٠٠ دۆنم) بەراودەکـات.
بەهۆی ئەوەی کەوتووەتە پشت گوندی (کاگردەڵ)ـەوە، ئەو ناوەی لێنراوە. ئاوەکەی هەمیشەییە. لە کۆندا بۆ باخداری و مەرەزە و توتن بەکارهاتووە. ئێستە تەنها بۆ باخداری بەکاردێت. بە چەمێکدا دەڕوات و تا گردی توڵمە درێژدەبێتەوە لەوێشەوە دەڕژێتە دەریاچەی دەربەندیخان.
کەوتووەتە بەشی خۆرهەڵاتی شارەدێی تەوێڵه). (١٤٨٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. بۆ خواردنەوە بەکاردێت. ئاوەکەی لە ڕێگەی ترومپای بەهێزەوە هەڵدەدرێت بۆ خەزانی پڕۆژەی ئاوی وەراوەر. نزیکەی دوو ئینجیشی لە سەر شەقامی زاوەر دێتە دەر و دەوروبەر کەڵکی لێوەردەگرن.
کەوتووەتە سنوری گوندی (ڕێشاو) لەسەر جادەی سەرەکی چوونەناو گوندەکەوە. بۆ ئاوخواردنەوەی ڕێبواران و ئاودانی ئاژەڵیش سودیلێدەبینرێت.