بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بە دووریی سێ کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (نێرگسەجاڕ) لە نێوان نێرگسەجاڕ و گوندى قارەمانى. ئاوەکەى بۆ ئاودانى مەڕوماڵات و کشتوکاڵ بەکاردێت، بەهۆى ئەوەى، کە بەردەمى کراوە بە چەند گۆلێکەوە و بەردەمى گۆلەکان بۆ ئاودانى مەڕوماڵات گيراوە، بۆيە ناونراوە گۆل وەن (گۆل بەند)، ئاوەکەى هەميشەييە و موڵکى گشتيیە.
کەوتووەتە سنوری گوندی کانی ئاسکان. لە بناری چیای بانی شێران هەڵکەوتووە. بە ناوی کەسێکەوە ناونراوە و خاوەنداریەتەکەی بۆ ئەو دەگەڕێتەوە.
کەوتووەتە بەردەم گوندی (سۆسەکان). حەوزی بۆ کراوە و نزیکەی یەک دۆنم زەوی لەبەدەمدایە و بۆ ئاودان سود لە ئاوی ئەم کانییە وەردەگرێت. خاوەنداریەتی بۆ (لالۆ حەبیب) دەگەڕێتەوە و بەناوی ئەوەوە ناونراوە.
کانيیەکى هەميشەييه. کەوتووەتە خۆرهەڵاتى گوندى (قارەمانى)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) و نزيکەى (٥٠٠م) لە گوندەکەوە دوورە. بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و ئاودێرى بەکاردێت، موڵکى گشتیيه. دەڕژێتە چەمى کەنەکەوه. کەسێک بەناوى لالە مەحموود هەڵيکەندووە، بۆیە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (کانی ئاسکان) لە بناری چیای سورێن و لە نێو باخی زێڕوون هەڵکەوتووە. ئاوەکەی هەمیشەییە و بەهۆی بوونی لەقلەقەوە ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە باکورى گوندى کاگردەڵ و نزيکەى (٥٠٠م) دوورە لە گوندەکە و دەڕژێتە سەر چەمى کارێز و پاشان دەرياچەى دەربەنديخان، لە کاتى کۆچوڕەوى باڵندەکاندا ژماريەکى زۆر لەقلەق لەسەر ئەو کانى و ئاوە دەنيشنەوە و پشوودەدەن و دەمێننەوه، بەو هۆيەوە ناونراوە کانى لەقلەق، ئاوى ئەم کانيە نزيکەى ٥٠ دۆنم زەوى کردووەتە بەراو و ئاوێکى هەميشەييە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (سۆسەکان). باخاتێکی چڕی گوێز و توو ئاودێریدەکات و دێتە خوارەوە و دەڕژێتە چەمی دەرەقازان، (١٢٨٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (گوندی سۆسەکان) و لە خۆرئاواوە (گوندی جاوریان) و لە باشورەوە (دەرە قازان) و لە خۆرهەڵاتەوە (دەروازەی سنوری شۆشمێ و تەوێڵە) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە چەمی ئاوێسەر و ڕوو بە جەمسەری دەرەتاریک و بەردەمی سێمارەوار و لە باخی حەمە جەلالیا. لە بەر ئەوەی شوێنەکە لێژە و زۆر بەرەوخوارکەیە تەواوی شوێنەکە بە باخ و ڕەز و کانی و شوێنەواریەوە ئەو ناوەی لێنراوە. شوێنەواری ژیان و کـەرەسـتەی شـوێنەواری لـەدەوروبـەریدا دۆزراوەتەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (تەپەتۆڵەکە و لامەرکەزی) و سنوری هەردوو گوندەکە (تاڕادەیەک) لە یەک جیادەکاتەوە. بەهۆی ئەوەی کاتی خۆی ماری زۆربووە ئەو ناوەی لێنراوە. سەرچاوەی ئاوی گوندەکە و زۆربەی زەوییەکانی گوندەکە و بەشێک لە گوندی (لامەرکەزی) ئاودەدات. دەڕژێتە چەمی زەڵمەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (شەکرالی). ئاوەکەی بە چەمێکی قوڵدا بە ئاڕاستەی گوندی (لامەرکەزی) دەڕوات. هەمیشەییە و وشکینەکردووە. لە (لامەرکەزی) تێکەڵ بە چەمی (کەنەقوڵ) دەبێت. بەهۆی ئەوەی، کە کاتی خۆی (مارف) ناوێک پاکیکردووەتەوە بەناوی ئەوەوە ناونراوە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (سەرگەت)ی سەر بە ناحیەی (بیارە).(١١٧٤م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ئەستێرکی لەسەر دروستکراوە. ئاوەکەی بۆ ئاودێریکردنی باخەکانی بەردەمی بەکاردێت.
کەوتووەتە گوندى (کێلەسپیى کۆن) لەناو سەنتەرى شارۆچکەی (سيروان)ى ئێستا، نۆژەنکردنەوە و بەکارهێنانی دەگەڕێتەوە بۆ پێش ساڵی١٩٠٠، لەلایەن (حەسن عەلی قادر)، کە دەکاتە باوکی (ئەحمەدی هەسن)، یەکێک لەو کەسایەتیانەی، کە شارۆچکەی سیروانی ئاوەدانکردووەتەوە لە گوندی کێلەسپی، کە ئێستە بە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەکە دادەنرێت. ئەم کانیە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچکەکەوە دوورە. بۆ ئاوخواردنەوە بەکارهاتووە، تا پێش ساڵی ٢٠٠٣ ژنان و ئافرەتانی کێلەسپی ئاوی خواردنەوەیان لەم کانیە دەهێنا، ئاوێکی پاک و سازگاری هەیە و بووە بەسەرچاوەی ئاودێریی زەوییەکانی پاش خۆی، لەتەنیشتی گردی چراخەوە لەگەڵ چەمی جان جان یەکدەگرن و پاشان تا دەگاتە سەر زەڵم چەندین چەم و کانی تری تێدەڕژێت.
کەوتووەتە سەنتەری گوندی نەوێ لە بناری چیای سورێن. لەسەرووی کانیی مزگەوتەوە هەڵکەوتووە. بەناوی کەریم نەسروڵڵا بەگ ناونراوە. ئاوەکەی هەمیشەییە و بۆ باخداری بەکاردێت و زیادەی ئاوەکەی دەڕواتەوە چەمی نەوێ.
بە دووریی نیو کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (ڕێشاو). لەناو ناوباخی (حەمە بۆیە)دایە و لەبەر ئەوەیە بەو ناوەوە ناونراوە. خاوەنداریەتی بۆ چەند کەسێکی گوندەکە دەگەڕێتەوە. چەندین ساڵە وشکینەکردووە. ئاوەکەی بۆ باخداری سودیلێوەردەگیرێت.
کەوتووەتە دامێنى چياى (تارم شێر)ە لە نزيک زنجيرە چياى (خۆشک) و دۆڵى چەمى (ناوتوان). کانییە و هەمیشەییە. بەرزيیەکەى لەئاستى ڕووى دەرياوە (٦٩٩م)ە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (کوڵکنیی حاجی حەمەسور). ئاوەکەی هەمیشەییە و بۆ زەوییەکانی بەردەم گوندەکە بەکاردێت. بەناوی کەسێکەوە، کە ناوی مام مینە بووە ناونراوە. ئاوەکەی دەڕواتەوە سەر چەمی زەڵم.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندى (قارەمانی)ی سەر بە ناحیەی (سیروان) بە دووریی (٣٠٠م) لە ناوەندی گوندەکەوە دوورە. لەنێوان هەردوو گوندى (قارەمانى)ی و (غوڵامی)دا. کانيیەکى هەميشەييە، موڵکى گشتييە، بەهۆى ئەوەى لە ڕابردوودا ماينێک لەنزيک ئەم کانيیەوە مرداربووەتەوە، ئەوە بووە بە ناو و ناونيشانى کانيیەکە و بە کانى ماين تۆپيو ناويان هێناوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (گریانە) لە نێو باخی (کاک مەحموود)ە. دانیشتوانی گوندەکە لە خۆشەویستیدا ئەم پیاوەیان بە (مەحمولە) بانگکردووە. کانییەکی هەمیشەییە. دەڕژێتە چەمی گریانەوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (یاڵانپێ)ى سەر بە ناحیەی (خورماڵ). (١١٠١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
کەوتووەتە باشوری گوندی (دەگاشێخان). حەوزێکی بە ڕووبەری (٣ بە ٥م) لەسەر دروستکراوە و باخێک ئاودێریدەکات و دەڕژێتە نێو چەمی دەگاشێخانەوە، (١٢٤٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە باکورەوە (گوندی دەگاشێخان شوێنەواری کەلارێ گاورا) و لە باشورەوە (چیای چنارە) و لە خۆرئاواوە (دۆڵی دەگاشێخان) و لە خۆرهەڵاتەوە (دۆڵی ملەخانەگای وارین) دەورەیانداوە.