بەرگی دووەم
سەرچاوە ئاویەکان
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
بەرگی دووەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ئەم بەشە تەرخانکراوە بۆ سەرچاوە ئاوییەکان وەک کانیاوەکان، ڕووبارەکان و تاڤگەکان کە ژیان و کشتوکال لە ناوچەکەدا دەبوژێننەوە.
کەوتوەتە سنوری گوندی (زەڵم)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ)، لە باکوری خۆرهەڵاتی گوندەکەدایە. (١٢٢٣م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە خۆرئاواوە دۆڵی وشکەناوی سەروو و لە باشورەوە پلێ کەڕيجاڵێ و هانە قوڵقوڵە و لە باکورەوە ئەشکەوتی مەڕەبەرزە و لە خۆرهەڵاتەوە دۆڵی کەڕەجاڵ دەورەیانداوە.
کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (کانی پاشا) لە بناری چیای بەمۆ. جگە لەوەی سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی خواردنەوەی گوندەکەیە، بۆ باخداری و کشتوکاڵیش سودیلێوەردەگیرێت.
به دووریى (٤٠-٥٠م)، کەوتووەتە خواروو مزگەوتى گوندى عەنەبەوە. لە بنەڕەتدا کارێز بووە، چونکە بە بەرد و کەڵەک له ناوەوە هەڵچنراوە، سەرچاوەى سەرەکیى ئاوى گوندەکەيە، ڕێژەى ئاوەکەى به بەراورد بە هەموو کانييەکانى ديکە زياترە، گشتييە و هەموو خەڵکى گوند بەکارىدەهێنن بەتايبەتى جوتيارانى گوندەکە، نزيکەى (٧٢)جوتيار بۆ ئاودانى باخ و زەوييە کشتوکاڵييەکانيان سود لە ئاوەکەى وەردەگرن. وشکناکات، بەڵام لەو ساڵانەدا، کە ڕێژەى باران کەم دەبێت، بڕى ئاوەکەیش کەمدەبێتەوە.
کەوتووەتە گوندی (خەرپانی)ی سەر بە ناحیەی (بیارە)، لە باشوری خۆرهەڵاتی گوندەکەیە. (١١١٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. حەوزێکی لەسەر دروستکراوە بە ڕووبەری (٤ بە ٢م) بۆ مەبەستی ئاودێریکردنی باخێک، کە کەوتووەتە بەردەمی، بەکاردێت و دەڕژێتە چەمی خەرپانی و لە باکورەوە کانی یەوەجەڕێ و کانی دووەچڵە و سەروەزەن و لە باشورەوە کانی شێخ مەرزە و لە خۆرئاواوە چیای تلەسیاو و لوتکەی نیشانکرد و لە خۆرهەڵاتەوە چیای بەنەن دەورەیانداوە.
کەوتووەتە شارۆچکەی (بیارە) و لە باشوری خۆرئاوای شارەکەوە و ئاوی کانییەکە بۆ ئاودێریکردنی باخێکی گوێز و چنار بەکاردێت و پاشان دەڕژێتە چەمی بیارەوە، (١٠٨١م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. لە خۆرهەڵاتەوە (شاری بیارە) و لە خۆرئاواوە (کانی باخی سان و دۆڵی بێزەل و تاڤان و نەخۆشخانەی هەورامان) و لە باکورەوە (لوتکەی ئاسنەوەرد و گەڕەکی ملەی چنار) و لە باشورەوە (دۆڵی بیارە) دەورەیانداوە.
کەوتووەتە چەمی دەڵەمەڕ. ئاوەکەی هەمیشەییە، بەڵام کەمە. کەوتووەتە دامێنی ملەی کانی گوێز. بۆ ئاژەڵداری و ڕێبوار و ئاژەڵی کێویش سودیلێوەرگیراوە. کەو زیاتر ئاوی تێداخواردووەتەوە.
کەوتووەتە باشوری خۆرهەڵاتی گوندی نەوێ لە بناری چیای سورێن. کانیلەیە، لە دامێنی زنجیرە چیای بانی شێران هەڵکەوتووە. ئاوەکەی کەمە و بەردەوامە بەڵام بۆ ئاودانی ئاژەڵ بەکاردێت. بەهۆی ئەوەی، کە کەوتووەتە کلکەی شاخی بانی شێران، ئەو ناوەی لێنراوە.
کەوتووەتە گوندی (سەرگەت) و چەمی شێراو. لەنزیک کانی (هەمەشوانە)یە. لە ژێر شاخێکەوە هەڵدەقوڵێت و ئاوەکەی بەشێوەی (کلکی ئەسپ) بەسەر تاشە بەردەکاندا دێتە خوارەوە و ڕەنگێکی سپی هەیە. دیمەنێکی جوان و دڵرفێنی هەیە. هەردوو کانیەکە لە چەمی شێراو یەکدەگرن و بوونەتە سەرچاوەی ئاوی ئاودێری و پێداویستی گوندەکە. ناوبانگی کانییەکانی سەرگەت، دەرەوەی هەورامانی تەنیوە. گەشتیارێکی زۆر بەتایبەت لە هاوین و بەهاردا سەردانیدەکەن.
کەوتووەتە سەرەتای چیای بانی شێران لە باکوری خۆرئاوای کانی ئاسکان. ئاوی هەیە و بۆ ئاودێری بەکاردێت. ئەستێڵی بۆ کراوە.
کەوتووەتە سنوری گوندی (بەردەبەل)ی بناری چیای سورێن. لە تەنیشت سەرچاوەی ئاوی دۆخەکانە. زەوییەکەی تەڕ و شێدارە و سەرچاوەی ئاوی زۆرە. بۆیە هەر کەس بەکڵاشەوە چووبێتە ئەو ناوچەیە، کڵاشەکانی تەڕبوون. هەربەو ناوەشەوە ناونراوە. بەڵام لە ئێستەدا وەک جاران نەماوەتەوە و ئاوەکەی کەمیکردووە.
کەوتووەتە باشورى گوندی (دەڵەمەڕ). نزيکەى کيلۆمەترێک لە کانیى (تەڵوکێ)وە دوورە. کەوتووەتە ناو موڵکى (حەمەسەعيد حەمەشەريف زەردۆيی)یەوە. ساڵى ١٩٩١ شوێنەکە هەرەسیهێناوە و کانييەکە ونبووە، بەڵام دواتر جارێکى تر کانييەکە دۆزراوەتەوە و بووژاوەتەوە. ئەگەرچى کانييەکه بڕێکى کەم ئاوى هەيە، بەڵام ساڵانە وشکناکات.
کەوتووەتە گوندى (تەپە سەرقوڵە). کەمتر بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵیەکان سودیلێوەرگیراوە، زیاتر بۆ ئاوخواردنەوە سودیانلێبینیوە.
کەوتووەتە گوندى (دوانزەئيمامى سەروو) هەردووناوەکەی پێ دەوترێت، چونکە کانییەکی بچوک بووە و خەڵکی گوندەکە بۆ ئاوخواردنەوە بەکاریانهێناوە. سەرچاوەی ئاوە زۆرەکەشی لە گوندى بەکراوادایە، کە ئاوێکی بەخوڕی زۆربووە بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا، پاشان لەگەڵ ئاوی ئەم کانیە یەکیاندەگرت و بەرەوە دوانزەئیمامی خواروو ڕێی دەبڕی، لەوێش هەندێک زەویی کشتوکاڵی بۆ ئاودێری پشتیانپێدەبەست، پاشان وەک چەمێکی گەورە ڕێ دەبڕێ، تا تێکەڵ بەئاوی دەریاچەی دەربەنديخان دەبێت.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (بەڕوێن)ی سەر بە شارۆچکەی بەمۆ. باخێکی یەک دۆنمی لەبەردەمدایە بە ئاوی ئەم کانییە ئاودەدرێت، لە کۆندا ئاوی کانییەکە بۆ کشتوکاڵکردن و ئاودانی ئاژەڵی گوندەکە سودیلێوەردەگیرا.
کەوتووەتە خۆرهەڵاتی گوندی (تەپە کوڕە). سەدان ساڵە هەیە و ئاوی هەبووە، هیچ حەوزی بۆ نەکراوە، ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی جۆگەوە بۆ ئاودانی ئاژەڵ و کشتوکاڵکردن بەکاریدەهێنن.
کەوتووەتە گوندی گریانە و لە خوارووی گوندی کۆنی (کەلاران) هەڵکەوتووە. بۆ باخداری بەکارهاتووە.
بە دووریی نزیکی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە خۆرئاوای گوندی (پریسی سەروو). بەدرێژایی ساڵ ئاوی هەیە. لە ڕابردوودا مەرەزەی پێ کراوە، بەڵام ئێستا زیاتر بۆ ئاودانی باخ بەکاردێت.
کەوتووەتە سنوری خۆرهەڵاتی گوندی (هانەیدن) لە دۆڵی شەڵواندڕ و بەرانبەر کانی شەڵواندڕ. مێژووەکەی بۆ نزیکەی ١٠٠ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە. لە شێوەی کارێزدایە. ڕووبەری زیاتر لە سێ دۆنم باخی لەبەردایە.
کەوتووەتە باکوری گوندی (بانیبنۆک)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). خاوەنداریەتی بۆ (دەروێش تۆفیق) دەگەڕێتەوە. لەبەردەم کانییەکەدا شوێنێک بۆ ئاودانی ئاژەڵەکان دروستکراوە. بە زۆری بۆ ئاودانی ئاژەڵ سودیلێوەردەگیرێت، هەر لەبەر ئەوەشە ناونراوە کانی گاگەلەکە.
کەوتووەتە بەشی نزاری گریانەوە. لەنێوان (گریانە و بۆین)دایە. خاکەکەی ڕەنگێکی سپی هەیە. وەک گەچ وایە. کانییەکی تێدایە، کە لە بەهاراندا هەڵدەقوڵێت و تاکو هاوینێکی درەنگ ئاوی هەیە و دەڕژێتە سەر ڕوباری سیروان.