ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

بەرگی نۆیەم

ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی

ئامادەکردنی: لیژنه‌ی هاوبه‌شی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ و ڕێكخراوی خاڵ

ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.

ناوەڕۆک

1052 بابەت

دێرینەکان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٣ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵدا بەشداربوون، لە ئێستاشدا چالاکییان هەیە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

دێرینەکانى شارۆچکەى سیروان

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ لە سیروان دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان لە شارۆچکەى سیروان و لە دەرەوەى شارۆچکەى سیرواندا ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیروان و دەرەوەى شارۆچکەى سیروان بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

دێرینەکانى نەورۆز

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٠ لە شارۆچکەى (سیروان) دامەزراوە. لە سەرەتادا ناوى تیپى (یاریزانە دێرینەکانى شارۆچکەى سیروان) بووە، بەڵام ساڵى ٢٠١٧ بۆ ٢٠١٨ لەلایەن چەند یاریزانێک، لەوانە (شاهۆ حەمەفەرەج هانەژاڵەیى، موحسین عەبدوڵا، جەمال فەرەج و بابان ئەحمەد)ەوە بڕیاریاندا ناوەکەى بگۆڕن بۆ تیپى وەرزشیى (دێرینەکانى نەورۆز) لە شارۆچکەى سیروان. چەندین یاریی دۆستانەى لە شارۆچکەى سیروان و دەرەوەى سیروان ئەنجامداوە و بەشدارى خولى دێرینى کردووە و لە ئێستاشدا تیپێکى چالاکە لە شارۆچکەى سیروان و ناوچەکەدا، هەروەها (شاهۆ حەمەڕەشید فەتاح) سەرپەرشتیدەکات.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ڕاپەڕین ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٨ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولى ناوخۆیى سیرواندا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ڕاپەڕین ٢

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە، لە کۆتایى ساڵانى حەفتاکان لە هەڵەبجە، لەلایەن چەند لاوێکى وەرزشدۆست، لە گەڕەکى کانى قوڵکە و دەوروبەرى، دامەزرا. سەرپەرشتیکردنى لە ئەستۆى (عومەر عەبدوڵا عەزیز)دا بووە، چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە ئێستادا لە گۆڕەپانى یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ڕاستگۆ

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٠٥ لە گوندی (زەمەقی) لەلایەن (ڕێبوار عەبدوڵا)وە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەی ئەنجامداوە و بەشداریکردووە لە خول و پاڵەوانەتییەکانی ناو شاری هەڵەبجەدا.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ڕاستی

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیه. ساڵی ١٩٩٥ لە هەڵەبجە دامەزراوە. لە سەرەتادا ناوی (ماکۆک) بووە، پاشان گۆڕاوە بۆ (ڕاستی). تیپەکە بەشداری چەندین یاریی دۆستانە و خولەکانی ناو شاری هەڵەبجە و دەرەوەی شاری هەڵەبجەی کردووە. چەندین یاریزانی بەتوانای تیادا هەڵکەوتووە کە لە یانەی وەرزشی هەڵەبجە یارییان کردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ڕەوشت

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٨ لە هەڵەبجە لە لایەن چەند لاوێکی گەڕەکی (کانی قوڵکە) و (تووەوشک)، کە لە ئێستادا بە گەڕەکی فەرمانبەران ناسراوە، دروستبووە. (ڕێبوار حەمەسەعید ئەحمەد) ڕاهێنەری تیپەکە بووە. لە‌ چەندین یاریی دۆستانە و خولێکی ناو هەڵەبجە و دەوروبەریدا بەشداریکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ڕێبین

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە مانگی سێی ساڵی ١٩٩٦ لە گەڕەکی گوڵانی هەڵەبجە لەلایەن (جوتیار ئەحمەد محەممەد و عەبدولحەمید ئەحمەد مستەفا)وە دامەزرێنرا. (عەبدولحەمید ئەحمەد) ڕاهێنەری بووە، تیپی ورزشی ڕێبین لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشدارییانکردووە، چەندین یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ڕێناس

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٢ لە گەڕەکی (تووەوشک) و (کانی قوڵکه)‌ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجەدا بەشداریکردووه. (فاروق عەلی سەعدوڵڵا) ڕاهێنەر تیپەکە بووە. لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە و هەڵوەشاوەتەوە. ساڵی ٢٠١٣ لە خولی تیپە میللییەکانی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، موسڵ، ئیدارەی گەرمیان)، کە دەزگای ڕوانگە ڕێکیخستبوو، لەگەڵ تیپی وەرزشی موسڵ گەیشتنە یاری کۆتایی و بە ئەنجامی (یەک بە هیچ) گۆڵ تیپی وەرزشی ڕێناس بووە پاڵەوانی تیپە میللییەکانی کوردستان و سەرجەم یاریزانانی تیپەکە مەدالیای زێڕیان پێشکەشکرا.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

زانیار

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ١٩٩٧ لە (تەوێڵە) لەلایەن (ناجح ئەحمەد)ەوە دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە چەندین خول و پاڵەوانێتی یاریگای بچوکی شەش یاریزانیدا بەشداربوون، کە ساڵى نەوەدەکان ڕێکدەخرا و ئەوکات لە خوار خانەقاى تەوێڵەوە بووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

زەمەقی

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (زەمەقی)ی نزیک شاری هەڵەبجە دامەزراوە. (ئیبراهیم حەمەڕەشید) سەرپەرشتیاری تیپەکەیە. ساڵی ١٩٧٨ چالاکی و ژمارەی یاریزانانیان زیاتر بووە. لە پاش ئاوارەی و دەربەدەری و ساڵی ١٩٩٤ گەڕانەوە بۆ گوندەکەیان، جارێکی تر چالاکییەکانی تیپەکە دەبوژێننەوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە و لە ئێستادا (جوتیار حەسەن ئەحمەد‌) ڕاهێنەری ئەم تیپەکەیە‌.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

ساوا

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، کۆمەڵێک گەنج و لاوی بە توانا و هاوتەمەن بوون، کە دەهاتنە یاریگاوە جلوبەرگی وەرزشیی جوانیان لەبەردەکرد، یاریزانەکانی ئەمانە بوون: لەتیف حەمەئەمین خدر، ئازاد شێخ حەمەئەمین، مەهدی شێخ عابد، ساڵح حەمە شوکر، ئاوات مەحموود تۆفیق، حەمە خالید حسەین، سابر تۆفیق، نەوزاد عەلی بەگ، ئەحمەد مەلا ئەمین، ئیسماعیل ئیبراهیم بەگ، نەبەز حەمەساڵح، عەلی تۆفیق، نووری غەفور ڕەسووڵ، جەماڵ شێخ کازم.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

سەرا

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٩٦ لە شاری هەڵەبجە دامەزراوە. لە چەندین یاریی دۆستانە و خول و پاڵەوانێتییەکانی ناو هەڵەبجە و شار و شارۆچکەکانی تری کوردستاندا بەشداریکردووە و تا ئێستا بەردەوامە لە چالاکییەکانی.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

سەروو

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، ژمارەیەک یاریزانی بەتوانا لەم تیپەدا یارییانکردووە و چەندین یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە و لە خولەکانی ساڵانەی شاردا بەشداربوون. لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

سەفین ١

تیپێکی میللی وەرزشی تۆپیپێیە. لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە هەڵەبجە دامەزراوە، چەند یارییەکی دۆستانەیان ئەنجامداوە. ماوەی تەمەنی زۆر نەبووە، لە ئێستادا لە گۆڕەپانی یاریدا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

سەفین ٢

تیپێکى وەرزشیى تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی (خورماڵ) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و بەشدارى خولى ناوخۆیى خورماڵ و دەوروبەرى خورماڵى کردووە، لە ئێستاشدا چالاکییان هەیە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

سەنتەر

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵى ٢٠٠٢ لە شارۆچکەی (سیروان) دامەزراوە. چەندین یاریی دۆستانەى ئەنجامداوە و لە خولەکانى ناوخۆى سیروان و دەرەوەى سیرواندا بەشداریکردووە، لە ئێستاشدا لە چالاکى وەرزشیى تۆپى بەردەوامە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

سپۆرت

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ١٩٧٨ لە هەڵەبجە لەلایەن (سالار محەممەد ئەحمەد)ەوە دامەزرا. تیپێکی دیار و چالاک بووە، ژمارەیەک یاریزانی بە توانا لەم تیپەدا یارییاندەکرد. یاریی دۆستانەیان ئەنجامدەدا و لە خول و پاڵەوانێتیی نێو شاردا بەشدارییاندەکرد. لە ئێستادا نەماوە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی

سۆلاڤ ١

تیپێکی میللیی وەرزشیی تۆپیپێیە. ساڵی ٢٠٢٠ لە شاری هەڵەبجە لەلایەن (سەردەشت حەمە غەریب حەمەئەمین)ەوە دامەزراوە. بەشداری چەندین یاریی دۆستانە و خولی تۆپیپێی لەنێو هەڵەبجە و لە شار و شارۆچکەکانی تردا کردووە، تا ئێستاش لە گۆڕەپانی یاریدا لە کار و چالاکیی وەرزشیی تۆپیپێدا بەشدارە. ڕاهێنەرەکەی (سەردەشت حەمە غەریب حەمە ئەمین)ە. لەم تیپەدا ژمارەیەک یاریزانی لاوی بەتوانا یارییانکردووە.

زیاتر بزانە
تیپى وەرزشی
پێشتر 1
...
6 7 8
...
53 دواتر