بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
چەند پێشانگایەکی تایبەت و گشتین، لەبیست و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، وەک چالاکیی نێو یادەکە کراونەتەوە. ئەوانیش: پشانگای تایبەتی (زەمزەم عبدالکەریم. تاقانەی بەجێماوی کیمیابارانی هەڵەبجە، عەلی تازەدێیی). پێشانگای فۆتۆگرافیی (زانیار حەمەنووری، سەنتەری نوێ بۆ فۆتۆگرافان). لیژنەی هەڵسەنگاندنی شێوەکاری: هاوژین عەبدولواحید، عەبدولڕەحمان میرزا، ئەمجەد جەمال، پێشەوا جەلال، زانا سدیق). سەرجەم پێشانگەکان لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، ١٠ی سەرلەبەیانیی ١٧و١٨ی ٣ی ٢٠١٥ نمایشکراون.
ئەو بەرهەمە گۆرانی و موزیکییانەن، کە لە یادکردنەوەی ٢٢ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، لە ١٦ بۆ ١٨ی ٣ی ٢٠١٠ لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێشکەشکراون. گۆرانیی هەڵەبجە: بەرهەمی ئۆرکسترای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانییە. هۆنراوەی: ڕەفیق سبیر. ئاوازی: عەدنان کەریم. وتنی: سیڤان عەباس. دابەشکردنی موزیک. ڕێبین سالار. گۆرانیی (ژیان بەبێ تۆ): بەرهەمی گروپی موزیکی هەڵەبجەیە. هۆنراوەی: دیار هەڵەبجەیی. ئاواز: وشیار حەمەفەرەج. دابەشکردنی مۆسیقا: خەلیل عەبدوڵا: وتنی: جەلال فەرەج. گۆرانیی (من هەڵەبجەم): بەرهەمی (سەنتەری چالاکیی گەنجانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانە. ئاواز و دابەشکردنی: جیهانگیر جەلال. وتنی: کاوان محەممەد. چەند میناتۆرێکی موزیکی کلاسیکی جیهانی: شیلان عوسمان: فلوت. شێرکۆ محەممەد ساڵح: کەمانچە. ئاکۆ عومەر: ئۆبوا. سروودی (هەڵەبجە): وتنی: خالد ڕەشید، هێمن حامید حاجی غالی. لیژنەی دیکۆر (حەسەن موراد، ئیبراهیم زۆراب، هاوژین عەبدولواحید، نزار محەممەد حەسەن، شەوکەت ڕەفعەت، ئاری عومەر). لیژنەی دارایی: (کامەران عەبدوڵا، ئەدیب لەتیف، ناجیە غەفور، سمکۆ سالار، چیمەن قادر).
چەند چالاکییەکی هونەرین، کە لە چوارچێوەی بەرنامەکانی یادکردنەوەکەدا لە ١٦ و ١٧ی ٣ی ٢٠١٣دا پێشکەشکراون: یەکەم: شانۆگەری: ١- سەمای ژیان: بەرهەمی باخچەی ساوایانی هەڵەبجەیە. سەرپەرشتی (یاسین عەلی حسێن "ڕێناس عەلی"). ٢- نامەیەک بۆ هەڵەبجە: بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجە. دەرهێنانی: سەفین ئەنوەر. شانۆیی (پیاوە عاشقەکە). بەرهەمی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە. دەرهێنانی: سالم مەجید. ٣- چرپەی تاریکیی شەو: دەرهێنانی: هەردی هادی. لە هۆڵی پەیمانگای هونەرەجوانەکان. ٤- ڕۆحە بلورییەکانی نیشتمانێک: ئامادەکردن و دەرهێنانی: توانا غەنی. بەردەم کازیوەی منداڵان. دووەم: فلیم: ئەم فلیمانە لە هۆڵی (ئەحمەد موختار) پیشاندراون: ١- هاوار: کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتەرییە، لەسەر قوربانییەکانی ئەنفال و هەڵەبجە. پێشکەش بە قوربانییەکانی جەنگ لە جیهاندا کراوە. سیناریۆ و دەرهێنانی: ڕەحیمی زەبیحی. دەنگ: موحسین میرزادە. ئاواز دانەر: عەلی جافری. لاوانەوەی سەرەتا: هومایون ساحێب. ٢- سۆناتای سەرپەنجە هەڵوەریوەکان: نوسین و خوێندنەوەی: عومەر عەبدول. دەرهێنانی: سامی کاکە. ٣- ئەو کاتەی بابا نۆئێل گریا: سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگ_هەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید، و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحێب.
ئەو بەرهەمانەن، کە لە ٢٩ـەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٦و١٧ی ٣ی ٢٠١٧ پێشکەشکراون. بەرهەمە میوزیکییەکان: زامی هەڵەبجە. بەرهەمی تیپی مۆسیقای شنروێ. هۆنراوەی شێرکۆ بێکەس و ئازاد ساڵح. ئاواز: ئازاد ساڵح و عادل حەسەن. وتنی: لوقمان سەلیم، ئاشتی عارف، بەڕێز ئەرسەلان، لێرەبم یا لەدوری لەتۆ: تیپی مۆسیقای هەڵەبجە. هۆنراوەی عەبدوڵا کۆیار. ئاوازی فازل محەممەد. وتنی: هەڵوێست، چاوەڕوانی. تیپی مۆسیقای سەنتەری چالاکیی گەنجان. هۆنراوەی: یاسین عەلی. ئاوازی: جەهانگیر جەلال. وتنی: ڕەهێڵ سەفادین، گۆرانییەکی ئینگلیزی. وتنی: مەروا دڵشاد، پارێزگای ئەبەدی. چالاکیی هونەریی پەروەردەی هەڵەبجە. هۆنراوەی ئاری عەبدوللەتیف. ئاوازی: جەهانگیر جەلال. وتنی: هەردی هادی، سنور بەختیار. سەرلەبەیانی ١٦ی ٣ی ٢٠١٧ لەسەر سەکۆی یادەکە. بەرهەمە شانۆییەکان: (زەماوەندی هەڵەبجە)، نوسین و دەرهێنانی: زانیار تەحسین، سکاڵای جەنگ: نوسین و دەرهێنانی: فریشتە عەلی. لەسەر گۆڕستانی شەهیدان پێشکەشکران.
بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەڵەبجەیە. لە بیست و حەوتەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا، ١٦ى ٣ى ٢٠١٥، کاتژمێر هەشتی شەو لە گۆڕەپانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پێشکەشکراوە.
ئەو بەرهەمە شانۆییانەن، کە لە چوارچێوەی بەرنامەی یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە ١٧-١٨ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراون. ئەوانیش: مەرگی سپی. بەرهەمی ماڵی گەنجانی هەڵەبجە، سەنتەری ئێڵبەگی جاف. نوسین و دەرهێنانی: ڕێزە محەممەد، وانەیەک لە١٦ی ٣دا. بەرهەمی تیپی نواندنی خورماڵ. نوسین و دەرهێنانی: دارا خالید دێکۆنی، شانۆیی: گرەوەکانی سەرەتا. نوسینی: سەبا هەڵەبجەیی. دەرهێنانی: بەرهەم جەلال.
یەکەمین کۆڕی ماتەمینی و ئەدەبییە بۆ مەرگی هەڵەبجە. ڕاستەوخۆ چەند هەفتەیەک دوای کیمیاباران لە ئۆردوگای سەریاسی نزیک پاوە، ڕێکخراوە. کاریگەری ڕاستەوخۆی کیمیاباران و بینینی بریندار و خەڵکی ئاوارە، کاری لە چەند کەسێک کردووە و بیرۆکەی ئەنجامدانی چالاکییەکەیان بە (فاروقی زەوارە) داوە، کە بەرپرسی مانگی سوور بووە لە پاوە و جوانڕۆ و هەورامان، ئەویش بە یارمەتی (محەممەد عەلی باباخاس)ی نوێنەری پاوە لە پەرلەمانی ئێران، چالاکییەکە ڕێکخراوە. بەشداربووان: حەمەڕەشیدی ئەمینی، هادی سپەنجی، باقی شەفیعی، غازی خەلیلی، یوسفی ڕەسوڵ ئابادی، مەعسومەی شەفیعی، مۆمنی یەزدانبەخشی، مەلا مۆمنی مۆمنی. شیعرەکانی زۆی لەسەر مەرگەسات و شەهیدان بووە، بۆیە چالاکییەکە بە شیوەنی هەڵەبجە ناوبراوە.
چالاکیی هاوبەشی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەیە، تایبەت بە یادکرنەوەی ساڵیادی کیمیابارانی شاری سەردەشت لە هەڵەبجە. ساڵانە لە ڕۆژی ٢٧ی ٦دا ئەنجامدەدرێت. ئەمەیش بەو پێیەی، کە هەڵەبجە و سەردەشت دەستەخوشکن و پەیڕەوی هاوبەشیان هەیە. دوا یادکردنەوەی، لە ٢٧ی ٦ی ٢٠٢٤ لە هۆڵی ڕۆشنبیری بەڕێوەچووە. لە یادەکەدا پێشانگای فۆتۆگرافیی قوربانیانی سەردەشت، پەیامی ئەنجومەنی داکۆکی لەمافی قوربانیانی سەردەشت، بەڵگەفلیمی سینەمایی (دوایین کەزی) و بەرهەمی هونەری پێشکەشکراوە.
پێشانگایەکی هاوبەشە. ئۆفیسی هەڵەبجەی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ١-٢ی ١٠ی ٢٠١١ لە باخچەی سەنتەر بۆ ژمارەیەک خوێندکاری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەی کردووەتەوە. بەشداربووان: (ئوسامە نەوزاد، مروان هادی، هاوژین سەلام، واژام ناسر، ڕابەر حەیدەر، ماجد جەمال، زانا سدیق، شڤان عوسمان، ئەیوب باقی).
پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکارییە. بەڕێوەبەرێتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و تەلەفزیۆنی خاک، بۆ هونەرمەند (محەممەد فەتاح)یان کردووەتەوە. پێشانگاکە ١٣ى ٤ى ٢٠١٧ لە هۆڵی ئامادەیی کیمیاباران کراوەتەوە. کۆمەڵێک تابلۆی هونەرمەند خراوەتەڕوو، کە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٦ هونەرمەندن.
پیشانگایەکی هاوبەشی جواننوسیی (سامان هادی، ئارام محەممەد)ە. بۆ نوسینی ئەو فەرموودانەی پێغەمبەر، کە ڕۆڵ و گرنگی و پێگەی ئافرەت دەردەخەن لە کۆمەڵگا و خێزاندا، بیست تابلۆی نوسینی فەرموودەکان بە پێوانەی ١٠٠سم بە ٧٠سمی تێدا خراوەتەڕوو. بیرۆکە و سەرپەرشتی: هونەر ساحیب، بە هاوکاری و لقی هەڵەبجەی ڕێکخراوی ئیقرا. لە ڕۆژی ٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی (د. بەهادین) نمایشکراوە.
پێشانگای شێوەکارییە. لە بیست و دووەمین ساڵیادی ئەنفالدا، بەشی شێوکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بۆ هاوخەمیی ئەنفال، بە دروشمی: (تاوانێک دژ بە کورد. تاوانێک دژ بە مرۆڤایەتی)، لەلایەن شێوەکاران (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، هونەر ساحیب، مەریوان زەندی)یەوە، لە دەروازەی شاری چەمچەماڵ لە ١٣ی ٤ی ٢٠١٠ پێشکەشکراوە.
چالاکییەکی هونەرییە، لە بیست و یەکەمین ساڵیادی ئەنفالدا، پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە، بەسەرپەرشتی مامۆستایان (حەسەن موراد، حامید ئەحمەد، مەریوان زەندی، هونەر ساحیب، بەکر حەمەحسێن) بۆ (مەسعوود فایق، تاڤان ئەحمەد، بڕیار فاتح، ئاڤان حەیدەر، ئاراس جەمال، چرۆ کەمال، ئارێز نەورۆز، خەڵات باقی، بەیان عومەر، مەهاباد حەیدەر، ئەمین حەمەنووری، مەسعوود وەهاب، گەشین ئەحمەد)یان کردووەتەوە، لە ١٤ی ٤ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ پێشکەشکراوە.
پێشانگایەکی گشتیی پۆستەری مامۆستایانی هونەری قوتابخانەکانە. بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی قوتابخانەکان بۆ باخچە و قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، ناوبەناو دەیکاتەوە. بەشدارانی ساڵی ٢٠١٩: (چرۆ کەمال حەمە. شەن)، (لەیلا حەمە ڕەشید. مەولەوی)، (خالدە محەممەد خالد. بزاڤ)، (ژیوار عومەر ئەحمەد. سەڵاحەدین)، (خۆشاو عەدنان. تەپی سەفا)، (عابد حسین. بورهان)، (مەسعوود فایق. بیارە)، (زانا سدیق. حەسەنئاوا)، (نەمام بورهان. مۆردانە). (ڕۆژان ڕزگار. حەمدون)، (سەحەر شەوکەت. شاڕێ)، (هەتاو حەمەکەریم. عادیلەخان)، (کەلسوم سەباح. بانە)، (ڕێبەر یاوەر، نبراس عەلی حسین. شەپۆل)، (سەلمان حەمەخان. شەهید ئەنوەر)، (ڕزگار محەممەد ڕەشید. شێخ حەمەمین)، (هەڵکەوت حەمە سەعید. پێشەنگ)، (ئاوارە نەجمەدین. نێرگز)، (هاوژین سەلام. داڵانی)، (ئەسمەر سەفەر. کیمیاباران)، (کۆژین فایق. برایان)، (بەسۆز ئەنوەر. هەڵەبجه)، (سەلوا مستەفا. خورماڵ)، (ڕەهێڵ سەفادین. مەرزەبۆتۆ)، (ڕەوشت سەباح. مستەفا زەڵمی)، (تانیا ئەنوەر. ئاڵا)، (هاوسەر سەفەر. ئەحمەدی خانی)، (واد عەبدوڵا. شۆڕشی نوێ)، (کارزان حەمەعەلی. سازگار)، (عەبدوڵا میرزا. ئەحمەدموختار)، (موسا سان ئەحمەد. ڕەز)، (مەرزیە والی. ڕەنگین)، (ساکاو بورهان. کانیعاشقان)، (دانا ئیسماعیل. هاوبەشی کوڕان)، (دیاری باقی. باڵامبۆ)، (نەبەرد ئەحمەد. ئا. خورماڵ)، (ئوسامە نەوزاد. شرام)، (هەرێم مەهدی. هۆڵی)، (ماجد جەمال. ئاوێسەر)، (ڕاڤیار نەوزاد، شاهۆ)، (هونەرحەمە عەزیز. تەوێڵە)، (سەردەشت عەلی. گران)، (سرە ڕەسوڵ. هەکاری)، (فریشتە عەلی. خێڵی حەمە)، (ئزهار ڕەحمان. شارا)، (گۆڤار جەلال. چوارچرا)، (حەمید حەمە عەلی، ئەمجەد جەمال). چالاکیی هونەری: (گوڵزار جەلال، شەهید عەبدولڕەحمان)، (نیان عومەر. هەڵەبجەی بنەڕەتی)، (مەریوان بەکر. گوڵعەنبەر)، (ماریا موحسن. کۆلیژی هاوبەش)، (بەهار ڕەئوف. تریفە).
پێشانگای گشتییە، بۆ نمایشکردنی پۆستەری مامۆسایانی هونەر. بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی قوتابخانەکان بۆ باخچە و قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە، ناوبەناو دەیکاتەوە. بەشداران (لیزا فەرهاد. قوتابخانەی سازگار، زانا سدیق. قوتابخانەی شیرەمەڕ، ئاڵا محەممەد و چنار خەلیل قوتابخانەی شنروێ، عەبدولڕەحمان میرزا. قوتابخانەی ئاوێسەر، عیزەت عەزیز. قوتابخانەی عادیلەخانم، شیلان حسێن. قوتابخانەی نێرگز، ئەژی محەممەد. قوتابخانەی کیمیاباران، ئەسمەر سەفەر. باخچەی ساوایانی هەڵەبجە، میهرەبان ئەحمەد. قوتابخانەی زەردەهاڵ، فواد عەبدوڵا. قوتابخانەی تەپی سەفا، ئازاد عمر. قوتابخانەی مۆردانە، کاوە نووری. قوتابخانەی هەڵەبجەی کچان، لەیلا حەمەڕەشید. قوتابخانەی مەولەوی، هونەر حەمەعەزیز. قوتابخانەی تەوێڵە، هەرێم جەمال. قوتابخانەی پێشەنگی کوڕان، کوێستان ئەحمەد و کارزان حەمە عەلی و فریشتە عەلی. قوتابخانەی شەهیدانی خێڵی حەمە، ڕزگار حەمەڕەشید. قوتابخانەی شێخ حەمەمین، شنۆ فەخرەدین. قوتابخانەی کانی ئاسکان، هیدایەت عوسمان. قوتابخانەی شاهۆ، ئەمجەد جەمال. قوتابخانەی ئایندە، هاوسەر غەفار. قوتابخانەی ئەحمەدی خانی. ئیسماعیل حەسەن و کوێستان مەعروف. قوتابخانەی شەهید ئازاد هەورامی، بێریڤان غازی. باخچەی ساوایانی بینایی، هاوژین سەلام. قوتابخانەی بانیشار. مەسعوود فایق. قوتابخانەی بیارە، ڕێژین ئەبوبەکر. قوتابخانەی سازانی کچان. سەباح عومەر. قوتابخانەی سەڵاحەدین. شەرافەت حەمەڕەحیم. قوتابخانەی شەپۆل، ڕوپاک فەتاح. باخچەی ساوایانی خونچە. نیان عومەر. قوتابخانەی هەڵەبجە. شڤان عوسمان. قوتابخانەی عاموورە. پێشەوا جەلال. قوتابخانەی گردیگۆ. ئەحمەد عەلی. قوتابخانەی سیروان). لیژنەی پێشانگا: (ئیحسان کەریم، حمید حەمەعەلی، جیهانگیر جەلال، فازل محەممەد). لە ٢٨-٢٩ی ١ی ٢٠١٣ هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
پشانگایەکی گشتییە، تایبەتە بە پۆستەری مامۆستایان. بەڕێوەبەرێتیی چالاکیی قوتابخانەکان بۆ باخچە و قوتابخانەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە لە ١٧ی ٢ی ٢٠١٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف کردویەتییەوە. بەشداربووان: (ئاڵا محەممەد ئیسماعیل، شنۆ فەخرەدین، عەبدولڕەحمان میرزا، هونەر حەمەعەزیز، نیان عەبدولڕەحمان، نیان عومەر، ئیسماعیل حەسەن، هاوژین سەلام، زانا سدیق، لیزا فەرهاد، حەمید حەمەعەلی، هیدایەت عوسمان، گۆڤار جەلال، فوئاد عەبدوڵا، بەهار ڕەئوف، سەردەشت عەلی، لایق کەریم، ئەحمەد عەلی، کوێستان ئەحمەد، شیلان حسێن، فریشتە عەلی، عیزەت عەزیز، جوتیار عەزیز، هاوسەر سەفەر، هیوا مەحموود، شڤان عوسمان، کاوە نووری، ئەمجەد جەمال، لەیلا حەمەڕەشید). لیژنەی پێشانگا: (ئیحسان کەریم، حەمید حەمەعەلی، جیهانگیر جەلال، فازل محەممەد).
پێشانگایەکی تایبەتی شێوەکاریی مامۆستایانی هونەرە. چالاکیی هونەری لە یادی بیست و چوارەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٦ی ٣ی ٢٠١٢ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران کردویەتییەوە. بەشداران (ئیسماعیل حەسەن، ئەمجەد جەمال، عەبدولڕەحان میرزا، ڕزگار محەممەد، عیزەت عەزیز، بێگەرد جەمیل، چنار خالد، هاوسەر سەفەر، لیزا فەرهاد، هاوار عەلی مەردان، هیوا مەحموود، حامید حەمەعەلی، نێرگز تەها، کاوە نووری، نەوشیروان عەلی، فەخرەدین سەلیم، ڕاز عەتا، پێشەوا جەلال، ئاژین محەممەد، ڕێژبن ئەبوبەکر، ڕوپاک فەتاح، شیلان حسێن). لیژنەی سەرپەرشتیار: ئیحسان کەریم، ئەمجەد جەمال، عبدلرەحمان میرزا، حەمید حەمەعەلی.
پێشانگایەکی شێوەکارییە. وەزارەتی پەروەردە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چالاکیی وەرزش و هونەر، بەڕێوەبەرایەتیی چالاکیی هونەر، بۆ مامۆستایانی پەروەردی پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کەرکوک، ئیدارەی گەرمیان)، لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێکیخستووە. لیژنەی ڕێکخستن: (شەونم فواد حەمید، هیمداد سالم ئیسماعیل، ڕێباز سەڵاح عمر، هەڵدێر مەحیەدین سادق). لیژنەی ڕاگەیاندن: (عەلی کازم جاسم، کارزان کانبی، شەماڵ حسێن عەلی). سەرپەرشتیاری گشتیی پێشانگا: لقمان جەوهەر. لە پارێزگای هەڵەبجە ئەم مامۆستا و هونەرمەندانە بە تابلۆکانیان بەشداربوون: (سەعید عابد محەممەد، شڤان عوسمان عەلی، فواد عەبدوڵا فەتحوڵڵا، هاوژین سەلام ڕەحیم، عوسمان حسێن محەممەد، بەڕێز ئەسکەندەر عەبدوڵا، سەیوان محەممەد عوسمان، ڕزگار عەبدولعەزیز، حامید ئەحمەد سادق، شەهێن ئەبوبەکر سەعید، عەبدوڵا میرزا فەرەج، زانا سدیق سەلیم، هاوژین عەبدولواحید هەمیرخان، هونەرساحب کەریم، ئیبراهیم زۆراب).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەر لە سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەر لە هەڵەبجە، ساڵی ٢٠٠٧ پێشکەشیکردووە. بەشداران: (فەخرەدین سەلیم، مەهدی هەورامی، حەسەن موراد، هونەر ساحیب، بەختیار هەڵەبجەیی، هاوژین عەبدولواحید، ئیسماعیل حەسەن، سەباح کاربین، سەعید عابد، حامید ئەحمەد، عەبدولڕحمان میرزا، ئاودێر عوسمان، کامیار حەمەعەلی، سالار باقی، هاوژین عوسمان، عەبدوڵا میرزا، کاوە نووری).
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەر لە سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و هونەر لە هەڵەبجە، لە ١ و ٢ی ٩ی ٢٠٠٨ لە هۆڵی سارا پێشکەشیکردووە. بەشدرابووان: (عەبدوڵا میرزا، عەبدولڕەحمان میرزا، ئاودێر عوسمان، فوئاد عەبدوڵا، حەسەن موراد، نەوشیروان عەلی، ئەریوان سەڵاح، کاوە نووری، عیزەت عەزیز، سالار باقی، ئاریان عەبدولڕەحمان، هاوار عەلی مەردان، کامیار حەمەعەلی، ئیسماعیل حەسەن، هاوژین عەبدولواحید، ئەمجەد جەمال).