بەرگی نۆیەم
ناوەندی ڕۆشنبیری و وەرزشی
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
بەرگی نۆیەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی ناوەندە ڕۆشنبیرییەکان، یانە وەرزشییەکان و شوێنەکانی چالاکی لاوان کە برەو بە توانا هونەری و وەرزشییەکان دەدەن.
١- یەکەم فیستیڤاڵ: لە ٢٠ و ٢١ی ٣ی ٢٠٢٢ لەلایەن ماڵپەری (هەورامان نیوز)ەوە به بۆنەوی هاتنی سەری ساڵی نوێی کوردی/جەژنی نەورۆزەوە لە شارۆچکەی خورماڵ سازکراوە. دوو ڕۆژی خایاندووە. ئێوارەی ڕۆژی یەکەم بە هەڵکردنی مەشخەڵی نەورۆز لە گوندی (ئەحمەدئاوا) بۆ سەرشاخى (سێداران) دەستیپێکردووە. ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومى و حزبى و جەماوەرێکی زۆری سنوری (خورماڵ و هەورامان و شارەزوور) ئامادەیبوون. دووەم ڕۆژ لەسەر ڕێگای (ئەحمەدئاوا –خورماڵ) ئاهەنگ و گۆرانیی فۆلکلۆر، بە ئامادەبونی هونەرمەند (فەرشادی ئەمینی) و پێشانگای کاری دەستی خانمانى ناوچەکە و نمایشی (کاراتیی خورماڵ) بەردەوامبووە. دواتر بە دابەشکردنی خەڵات کۆتاییپێهاتووە. ٢- دووەم فیستیڤاڵ: لە ئێوارەی ڕۆژی ٢٠ی ٣ی ٢٠٢٣ لەلایەن ماڵپەری (هەورامان نیوز) و بەشی ڕۆشنبیریی خورماڵەوە لە سەر شاخی (سێداران) لە گوندی (ئەحمەدئاوا) سازکراوە. جگە لە شاعیر (ئیسماعیل خورماڵی) چەند شاعیرێکی تریش شیعریان خوێندووەتەوە. خەڵات پێشکەشی هونەرمەند (حەمەحسین کێمنەی) و چەند هونەرمەندێکی تریش کراوە و بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی و بە ئامادەبونی هونەرمەند (پێشڕەو هەورامی)، یادەکە بەڕێوەچووە.
بەرهەمی سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان ئۆفیسى خورماڵە. تایبەتە بە شیعر و چیرۆک و لێکۆڵینەوە. تا ئێستا نۆ فیستیڤاڵی ئەنجامداوە: یەکەم فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدراوە. تەنها بۆ هۆنراوە تەرخانکراوە. بەڕێوەبەرانی فیستیڤاڵەکە بریتیبوون لە (ڕاستگۆ خەلیل، عومەر عەزیز، سۆران محەممەد، ئومێد کەمال). بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوامبووە. لە شارۆچکەی (خورماڵ) ئەنجامدراوە و بەشداربووان لە زۆر شار و شارۆچکە و شوێنی ترەوە بۆی هاتوون. خەڵات بەسەر خاوەنی بەرهەمی یەکەم و دووەم و سێیەمدا دابەشکراوە. دووەم فیستیڤاڵ: بەدروشمی با لەبەر بارانی بیردا خەزانی ژیر بە بەهارکەین، ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ٣ی ٢٠٠٦ لە خورماڵ بۆ شاعیران و نوسەرانی هەورامان و شارەزوور ڕێکخراوە. دیداری شێخ ئەمین نەقشبەندی بێوەی بۆ لیکۆلێنەوە، ٧ لێکۆڵەر بەشداربوون، دیداری مامۆستا خالد دێکۆنی بۆ شیعر ١٦ شاعیر بەشداربوون. والی خالد مەجید بەڕێوەبەری بووە و لیژنەی سەرپەرشتی بۆ ڕێکخراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. سێیەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی بە پەیڤی جوان و بیری پەسەند، ژیان دیدەنی تر دەکەین، ڕۆژانی ٦ و ٧ی ٦ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ڕێکخراوە. ئێوارەیەکی شیعر خوێندنەوە بۆ شاکر فەتاح، ١٧ شاعر بەشداربوون، ئێوارەیەک بۆ مستەفا زەڵمی ٧ لێکۆڵەر بەشداربوون. بەڕێوەبەری فیستیڤاڵ: ڕاستگۆ خورماڵی. لیژنەی باڵا و لیژنەی ڕاگەیاندنی بۆ ڕێکخراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. چوارەم فیستیڤاڵ: لە ١٧ بۆ ١٩ی ٦ی ٢٠٠٨ ڕێکخراوە. دیداری مەلا حەسەنی دزڵی بۆ شیعر، شەش شاعر بەشداربوون. دیداری کاردۆخی بۆ شیعر ١٠ شاعیر بەشداربوون، دیداری شاکر فەتاح بۆ چیرۆک، پێنج چیۆکنوس بەشداربوون، دیداری پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی بۆ لێکۆڵێنەوە سێ لێکۆڵەر بەشداربوون، دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بۆ لێکۆڵینەوە، دوو لێکۆڵەر بەشداربوون. مەراسیمی کۆتایی فیستیڤاڵ. لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و دارایی بۆ ڕێکخراوە. ڕاستگۆ خەلیل بەڕێوەبەری بووە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. پێنجەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی (باسۆزێ لە نەسیم و ئەوینێ لە باران ببەخشینە گوڵعەنبەر)، لە ٢٢ و ٢٣ی ٩ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ڕێکخراوە. ڕۆژی یەکەم دیداری ئیسماعیل خورماڵی بۆ شیعر، ١٠ شاعر بەشداربوون، دیداری مەولەوی بۆ چیرۆک، ٧چیرۆکنوس بەشداربوون، دیداری مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بۆ لێکۆڵینەوە ٦ لێکۆڵەر بەشداربوون. بەڕێوەبەری فیستیڤأڵ: ڕاستگۆ خەلیل عەزیز بووە. لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و ڕاگەیاندنی بۆ پێکهێنراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. شەشەم فیستیڤاڵ: بە دروشمی (گوڵعەنبەر، بەهاری بیر و سۆز و خەیاڵە) لە ٢٠ی ٧ی ٢٠١٠ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ دیداری مامۆستا جەمال بێدار بۆ شیعر ١٥ شاعیر بەشداربوون. دیداری عزەدین مستەفا ڕەسوڵ بۆ لێکۆڵینەوە١٠ لێکۆڵەر، دیداری حەسەنی قزڵجی بۆ چیرۆک، ١٠ چیرۆکنوس بەشداربوون. ڕاستگۆ خەلیل عەزیز بەڕێوەبەری بووە، لیژنەی باڵا و سەرپەرشتیار و ڕاگەیاندن و هونەری بۆ پێکهێنراوە. خەڵاتیان بۆ یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرهەمەکان تەرخانکردووە. حەوتەم فیستیڤاڵ: ٢٢ی ١٠ی ٢٠١١ ئەنجامدراوە و عومەر عەزیز بەڕێوەبەری بووە. هەشتەم فیستیڤاڵ: ٢٠١٢ ئەنجامدراوە و سۆران محەممەد بەڕێوەبەری بووە. نۆیەم فیستیڤاڵ: ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ١١ی ٢٠١٥ بە دروشمی (گوڵعەنبەر هەوارێک بۆ بزواندنی بیر و خەیاڵ) لە هۆڵی بۆنەکانی خورماڵ (شەهید سامانی حاجی ڕەشید) ئەنجامدراوە. لیژنەی باڵا: ئومێد کەمال، میهران مەعسوم، کاروان ئیبراهیم. چالاکییەکانی بریتی بوون له: ١- دیداری د. مستەفا زەڵمی: ئەم لێکۆڵینەوانە پێشکەشکراوە (هۆکارەکانی سەرهەڵدانی سوریالیزم: وەرزێر مەنسور. مرۆڤ و پەروەردە: ستار ئەمین. شوناسی نەتەوەیی لەک لە شیعری شاعیرانی کۆندا: ڕزگار تەییب. دەستەبژێری سیاسیی کورد و ئایندەی حکومەتی: ئیبراهیم حاجی زەڵمی. کەسێتیی ئافرەت لە چەند چیرۆکێکی شێرزاد حەسەن و ئارام کاکەی فەلاحدا: دانا کەمال. بەکێشەکردنی ئیستاتیکا لە چیرۆکی ئالی ئەسحابدا: ڕێباز کەمال). ٢- دیداری قانیع. ئەم شاعیرانە شیعرەکانیان پیشکەشکردووه: (بڵند ڕۆستەم، غەمگین بۆڵێ، مەهدی هەورامی، ڕەوەند ساڵح، دابان حەیدەر، هیوا ئادەم، دارا خالد، هێمن قوربانی، ئەمین هەورامی، دانیار عومەر، سوار ئەحمەد، زیاد شاباز، گەشبیر ئەحمەد، نارین ڕۆستەم، کاروان عومەر). ٣- دیداری ئەحمەدموختار جاف: ئەم شاعیرانە شیعرەکانیان پیشکەشکردووە (ئاسۆس فارس، ساکار عومەر، ئاراس نووری، هەژار قانیع، هودا سلیمان، پشتیوان هەڵەبجەیی، هێمن بەرزنجی، بەهادین محەممەد، ئاسودە هەورامی، گۆران ڕەئووف).
چالاکییەکی هونەرییە. کاری تیپی هونەریی ڕێژنە و ناوەندی هونەریی چریکە و سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوانە. ساڵی ١٩٩٨ بە دروشمی (منداڵان خۆشەویستی هەموانن)، یەکەم ئاهەنگی لە هۆڵی سارا سازکردووە و ئەم سەرەتایە بووە بە دەستپێک بۆ بەنەریتکردنی ساڵانەی چالاکییەکە و چەندین فیستیڤاڵی تری بەدوادا هاتووە: دووەم: ساڵی ١٩٩٩ بە دروشمی (پەیامێک لە تیمی منداڵانەوە بۆ هەمووان) سێیەم: ساڵی ٢٠٠٠ بە دروشمی (منداڵان تەواوکەری ڕێڕەوی ژیانن) چوارەم: ساڵی ٢٠٠١ بە دروشمی (منداڵان نەوەی دواڕۆژن) پێنجەم: ساڵی ٢٠٠٣ بە دروشمی (پرشەی خونچەکان) شەشەم: ساڵی ٢٠٠٤ لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا ١٥ی ٦ی ٢٠٠٤ ئەنجامدراوە. حەوتەم: ساڵی ٢٠٠٧ بە دروشمی (زستانێک گۆرانی چڕین بۆ خونچەکانی ئەمڕۆ) هەشتەم: ساڵی ٢٠٠٨ بە دروشمی (با ساتێک دنیای منداڵ پڕکەین لە خەندە و خۆشی) نۆیەم: ساڵی ٢٠١٠ بە دروشمی (گەشەدان بەتوانا هزری، جەستەیی، دەرونییەکانی منداڵان، گەشەدانە بەتوانا مرۆییەکانی ئایندەی نەتەوەکەمان) دەیەم: ساڵی ٢٠١٢ بە دروشمی (بۆ شادیی منداڵانی هەڵەبجه ساتێک گۆرانی چڕین) یازدەیەم: ساڵی ٢٠١٣ بە دروشمی دووبارەی (با ساتێک دونیای منداڵان بڕبکەین له خەنده و خۆشی). دوازدەیەم: ساڵی ٢٠١٥ به دروشمی (با خەندەبین بۆ سەرلێوی خونچەکان). سیازدەیەم: ساڵی ٢٠١٦ بە دروشمی (ڕێژنەی شادی دەبەخشینە منداڵان تا ئایندەیان پڕ چریکەی خزمەتبێت بۆ هەمووان) بۆ گۆرانی و موزیک و کردنەوەی پێشانگا و یاری لە ٢٣ ی ٩ ی ٢٠١٦ لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە سازیکردووە. چواردەیەم: بە دروشمی (ڕێژنەی شادیتان پێشکەشدەکەین تا به هیــواوە سـاڵی نوێی خــوێندن دەســتپێبکەن) پانزەیەم: لە ساڵی ٢٠١٨دا به دروشمی (پێکەوە ئاوازی شادی دەچڕین، تا ڕیژنەی سەرکەوتنەکانمان بەردەوامکەین) شانزدەیەم: ساڵی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە. حەڤدەیەم: ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدراوە. هەژدەیەم: ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجامدراوە
خەڵکی گوندی (دەریمەڕ)ی سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ) تا ئێستا دوو فیستیڤاڵی کلتوریی و کۆمەڵایەتییان ئەنجامداوە: ١- یەکەمین فیستیڤاڵ: ساڵی ٢٠١٢ بە دروشمى (شوعلەو چراوى جە شەوەزەنگەنە) لە (بانی دەرەیمەڕ) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی گوندەکە و میوان و بەرپرسان، ئەنجامدراوە. چەندین وتار و چالاکى پێشکەشکراوە. ٢- دووەمین فیستیڤاڵ: ساڵى ٢٠١٣ لە (بانی دەرەیمەڕ) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی گوندەکە و میوان و بەرپرسان، ئەنجامدراوە. چەندین وتار و چالاکى وەک (شانۆ، گۆرانى، هەڵپەڕکێ) پێشکەشکراوه.
دانیشتوانی گوندی (هانەیدن) دوو فیستیڤاڵیان بەناوی گوندەکەیانەوە ئەنجامداوە. ساڵی ٢٠١٤ یەکەمین فیستیڤاڵیان لە ژێر دروشمی (با گردما چێر و سێبەرێنە کۆبیمێ) ئەنجامدراوە. ساڵی ٢٠١٥ش دووەم فیستیڤاڵ. دانیشتوانی گوندەکە و خەڵکانی تریش ئامادەیبوون. چالاکیی: گۆرانی، هەڵپەڕکێ، شانۆیی و خوێندنەوەی وتار و دابەشکردنی خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەش بە ئامادەبووان کردووە.
فیستیڤاڵێکی کشتوکاڵیی تایبەت بە میوەی هەنارە. لەبەر ئەوەی باخەکانی هەڵەبجە هەنارێکی زۆری لێ بەرهەم دێت و جۆرێکی باش و بەناوبانگە. بۆ یەکەمجار لەلایەن چەند چالاکەوان و ڕێکخراوێکی ناحکومییەوە ساڵی ٢٠١٥ بیر لە فیستیڤاڵێکی تایبەت بەم میوەیە کرایەوە و نزیکەی سەد باخەوان بەرهەمی خۆیان خستەڕوو. بەم جۆرە فیستیڤاڵەکە ساڵانە بەردەوامبووە و تا ئێستا دە فیستیڤاڵ کراوە و ساڵ لەدوای ساڵ نمایشەکان فراوانتر بوون و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. دواین فیستیڤاڵی لە ٣١ی ١٠ بۆ ٢ی ١١ی ٢٠٢٤ بووە و لە شاری یاری ئەنجامدراوە و ٢٨٧ هەزار کەس سەردانیانکردووە. لە ئێستادا تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، سەرپەرشتی فیستیڤاڵەکە دەکەن و گەشەیەکی ئابووری و گەشتیاری داوە بە پارێزگای هـەڵەبجە و بـە هـەزاران کـەس لـە شـار و شوێنەکانی ترەوەوە ڕووی لێدەکەن.
چالاکییەکی ئەدەبییە و تایبەتە بە چیرۆک. وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەرێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە بۆ چیرۆکنوسانی ناوچەکە لە ڕۆژانی ٣٠ و ٣١ی ١٠ی ٢٠٠٧ لە هۆڵی ئەحمەدموختارجاف ئەنجامیداوە. پاش خوێندنەوەی وتارەکان و خوێندنەوەی چیرۆکی میوانانی دیدار (سەبا هەڵەبجەیی، حەسەن نازدار)، لە دیداری ساڵح هەژاردا چیرۆکی (کارەسات: مامۆستا فەخرەدین حەمەسەلیم، دوو بەڵێن لە ناخەوە: بەرزان ئەمین محەممەد، تەڕی بارانەکەی دوێنێ شەو: کارزان محەممەد غەریب، پەتای کۆلێرا: محەممەد هەڵەبجەیی، نامۆبوونی خانەخوێ: بەهادین محەممەد عەلی، ئەوچیرۆکانەی پیاو دەگریێنێ: ئەرسەلان ساڵح کەڵهوری) پێشکەشکراون. لە دیداری شەهید عەبدوڵا فەیلەسوفدا (وێنەبریندارەکان: چۆمان خەسرەو، کەلاوەیەک لە ناخی ئەودا: ئەرسەلان تۆفیق، نەداری: کۆسرەت مەدحەت هاواری، ئازادیخوازەکان: بڵند عەبدولڕەحیم، ژیانێکی پڕ لە نەهامەتی: ڕێبین شاعیر، کلیل: سەلام ئەحمەدی) و لە دیداری ساجد ئاوارەدا (جلسوورەکان ناگەڕێنەوە: سیدۆ داود، بێ نمەکتر: ڕێبین نامق، ژیانی خەم و خۆشی: وەرزێر هەڵەبجەیی، هەرێمێکی ئەمدیو دنیا: کوردستان عەبدوڵا، ئەندێشەیەک بە پیاسەی هەزار هەنگا: بورهان ڕەئوف، دواهەمین عەشقم ژێرخاکە: وەزگێڵ جیهانگیر) پێشکەشکراون.
فیستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەرییە. کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی - لقی هەڵەبجە، بە هاوبەشی تیپی نواندنی هەڵەبجەی شەهید لە ١٢ بۆ ١٦ی ١٢ی ٢٠٠٦ لە هۆڵی ئەحمەدموختار و کازیوە ئەنجامیانداوه. بەرهەمەکان: کۆنسێریتی شاهۆ، نمایشی گروپی هەڵپەڕکێ، شانۆگەری (چاو، گەمەکە لەودیو سنور تەواو دەکەین)، پێشانگای هاوبەش بۆ ١٠ شێوەکـاری هـەڵەبجە.
ڕۆژی ١٥ى ١٢ى ٢٠٢٣ بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستى کوردستان و لە شارى هەڵەبجە فیستیڤاڵى پێشبڕکێى ماتۆڕسوارى سۆپەرئەندرۆى ئەنجامدراوە. بیرۆکەى فیستیڤاڵەکە لەوەوە سەرچاوەیگرتووه، کە چەند ماتۆڕسوارێکى شارى هەڵەبجە بەشدارى پێشبڕکێیەکی ماتۆڕسوارییان لە حەبانییە لە بەغداد کردبوو و توانیبوویان پلەى یەکەم تا سێیەم بەدەستبهێنن. بۆیە لەسەر پێشنیازى (سەلمان کەمال میر ئەحمەد) و بە هاوکارى یانەى وەرزشى هەڵەبجە و چەند لایەنێکی حکومی، ئەم فیستیڤاڵە بە بەشدارى ٥٥ ماتۆڕسوارى شارى هەڵەبجە و شارەکانى تری وەک: بەغداد، هەولێر، ڕانیە، کەلار، کفرى، سەیدسادق، دەربەندیخان، هەڵەبجەى تازە.... لە ناو غاباتەکە لە گوڵانی سەرووی نزیک شاری هەڵەبجە بەڕێوەچووە. بەشێوەیەکى گشتى پێشبڕکێکە بە دوو گروپ ئەنجامدراوە. گروپى مەکینە ٤٥٠ و گروپى مەکینە ٢٥٠. لە گروپى یەکەم (پلەی یەکەم: بەڕێز ڕزگار مەجید - هەڵەبجەی شەهید. پلەی دووەم: محمد قەویلەیی - سەیدسادق. پلەی سێیەم: سەیوان محەممەد - هەڵەبجەی تازە). لە گروپى دووەمیش (پلەی یەکەم: هاوار کەرکوکی - کەرکوک. پلەی دووەم: بەرهەم عەتا - سەیدسادق. پلەی سێیەم: وەستا هاوبیر - ڕانیە).
فیستیڤاڵێکی هونەرییە لە شانۆ و گۆرانی و مۆسیقا و سەماو هەڵپەڕکێ. چالاکیی هونەریی بەڕێوەبەرێتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە، لە ٦ی ٦ی ٢٠١٢ لە هۆڵی سیروان، بۆ باخچەکانی ساوایانی (باخی میر، خونچە، هەڵەبجە، سیروان، بینایی، شنە، پەریان)ی سازیکردووە. لیژنەی سەرپەرشتیاری: (ئیحسان کەریم، حەمید حەمە عەلی، فازل محەممەد، جیهانگیر جەلال، سەعدون عومەر، سامی سەعدوڵڵا، میدیا محەممەد، کاوە نووری، جەلال عەبدولڕەحمان، دڵخۆش محەممەد، ئەمجەد جەمال، هاوژین عەبدولواحید، بەکر عومەر، تەرزە قادر، شاڵاو سەڵاح، شاجوان شێرزاد).
فیستیڤاڵ و ئاهەنگێکە بۆ منداڵان. بەڕێوبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، بەڕێوەبەرێتیی چالاکی و هونەری قوتابخانەکان، بۆ ڕۆژی جیهانیی منداڵان ڕۆژی چوارشەممە ١ی ٦ی ٢٠١٦ لە هۆڵی بۆنەکان، سازیداوە. ئەم بەرهەمانەی تێدا پێشکەشکراوە (گۆرانیی جەژنی منداڵان، هەیڤ). هۆنراوەی: دیار هەڵەبجەیی. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. وتنی کۆرسی قوتابخانەی ئاڵای بنەڕەتی. گۆرانی منداڵە ونبووەکان: هۆنراوەی: سوران حەمەفەرەج، وەرگیراو. ئاواز و مۆسیقا: ئیحسان کەریم. وتنی: سوران حەمەفەرەج و کۆرس. ڕاهێنانی منداڵان: ئاڵا محەممەد. هاوکاران: جیهانگیر جەلال، حەمید حەمەعەلی، سەحەر حەیدەر.
فیستیڤأڵێکی هونەرییە بۆ نمایشکردنی فلیم. وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە لە ٢٦ بۆ ٢٨ی ٢ی ٢٠٠٤ لە هۆڵی ئەحمەدموختار لە هەڵەبجە بەڕێوەیانبردووە. سەرپەرشتیاری گشتی: کەریم غەفور (کەریمۆک)، بەڕێوەبەر: مەریوان هەڵەبجەیی بوون. فلیمەکان بریتیبوون لە: ١- سۆما: سیناریۆ و دەرهێنان و وێنەگرتنی: سەید محەممەد بەرزنجی، مۆنتاژ: جەیران سەباح. ئەکتەرەکان: زۆڕین دەربەندی، سەڵاح دەربەندی. ماوەی فلیمەکە: دوانزە خولەک. ٢- دوکەڵ: سیناریۆ و دەرهێنان: ڕەوەز مەولود. ئەکتەرەکان: ناهیدە ساڵح، کارمەند زاهیر. وێنەگرتن و مۆنتاژ: ڕەوەز مەولود. ماوەی فلیمەکە: هەشت خولەک و نیو. ٣- کۆتاییەکان: نوسین و سیناریۆ: ئازاد عوسمان. دەرهێنانی: هاوڕێ مستەفا. وێنەگرتن: موزەفەر محەممەد ڕەشید، مۆنتاژ: هەندرێن غەریب، موزیک: دیار عومەر بۆسکانی. ئەکتەرەکان: بەهادین عەبدوڵا، شادمان عەزیز، دیاری عومەر. ماوەی فلیمەکە: بیست خولەک. ٤- شەوی لەدایکبوونی پەپوولە: سیناریۆ و دەرهێنانی: سەباح عەبدولڕەحمان. وێنەگرتنی: عەدنان عوسمان، مۆنتاژ: مەسعوود ئەحمەد. ئەکتەرەکان: غازی غەفور، چرۆ ئیسماعیل، بەکر مەعروف. ماوەی فلیمکە: بیست و یەک خولەک. ٥- لە سوچی کۆڵانێکی نوستودا: سیناریۆی: گۆران سدیق، دەرهێنانی: شاخەوان عەبدوڵڵا قازی، وێنەگرتن: شاخەوان عەبدوڵا، مۆنتاژ: قەندیل کۆمپیوتەر، موزیک: سامان تەها. ئەکتەرەکان: گۆران سدیق، دەرون جەمال. ماوەی فلیمەکە: ٢١ بیست و یەک خولەک. ٦- پووکانەوە: چیرۆکی: ئیدریس سنجاوی، سیناریۆ: بڕوا عەلی، دەرهێنانی: عەدنان عوسمان، وێنەگرتن و مۆنتاژ: عەدنان عوسمان. ئەکتەرەکان: موئەیەد فەقێ، ئیدریس سنجاوی. ماوەی فلیمەکە: ٥، ٤٠ خولەک. ٧- ئومێد: ئامادەکردنی: پشتیوان گوڵپی، دەرهێنانی: ئەحمەد مەحموود، وێنەگرتنی: بەختیار فەتاح، موزیک: ڕێبین جەمال. ماوەی فلیمەکە: ١٤، ٨ خولەک. ٨- دوکەڵ: سیناریۆ و دەرهێنان و وێنەگرتن و مۆنتاژ: محەممەد شۆخان. ماوەی فلیمەکە: ١٨هەژدە خولەک. فلیمی زەنگ، سیناریۆ و دەرهێنان: ئەمیر تەها، وێنەگرتن: عەدنان عوسمان، مۆنتاژ: لوقمان خۆشناو. ماوەی فلیمەکە: ١٩خولەک. ٩- خاک: سیناریۆ و دەرهێنانی: حسێن زارین، وێنەگرتنی: هاوار مستەفا، مۆنتاژ: هەندرێن غەریب، موزیک: دانا شێرکۆ. ماوەی فلیمەکە: ٧حەوت خولەک. ١٠- دڕندەکانی ڕۆژ: ئامادەکردن و دەرهێنانی: تەحسین فایەق، مۆنتاژ: کرمانج فەرەج، وێنەگرتن: تەحسین فایەق، موزیک: ڕزگار عەبدولڕەحمان، ئەکتەر: بەهزاد جەلال. ماوەی فلیمەکە: ٨ خولەک و ٢٩ چرکە. ١١- دیاری جەژن: سیناریۆی: ئارام ئیسماعیل، دەرهێنانی: نووری کاکە خان، وێنەگرتن: نەورۆز، موزیک: توانا فەرەج. ئەکتەرەکان: سەروەر محەممەد ئەمین، لانە ئیبراهیم محەممەد، کامەران ڕەفیق. ماوەی فلیمەکە: ١٣ خولەک و نیو. ١٢- نوقڵەکانی شنە: سیناریۆ و دەرهێنانی: هیدایەت عوسمان، وێنەگرتنی: کۆسار ئازاد، مۆنتاژ: کوردۆنیا کەریم، موزیک: هەڵکەوت محەممەد، ئەکتەر: شکار ئازاد، ماوەی فلیمەکە١٣سیانزە خولەک. ١٣- تەنها دەنگی با: نوسین و سیناریۆی: ئاکۆ کەریم مەعروف، دەرهێنانی: کاوە جوتیار، وێنەگرتن: توانا قادر نادر، مۆنتاژ: کۆمپیوتەری قەندیل، ئەکتەر: هەرێز حەسەن حەمەساڵح، کاتی فلیمەکە: ١١، ٢٠ خولەک. ١٤- ڕەشبەڵەکی مەرگ: سیناریۆی: ئازد حەمە، دەرهێنانی: حەسەن عەلی، وێنەگرتنی: خالد بەرزنجی، مۆنتاژ: سامان عومەر، موزیک: ئەحمەد چاوشین، ئەکتەر: تەها ئاغاجان. ماوەی فلیمەکە: ٢٠بیست خولەک. ١٥- پەیام: بیرۆکەی: عەبدول حەمەجوان، سیناریۆی: تەحسین فایەق و هاوڕێ قادر، دەرهێنانی: هاوڕێ قادر ڕەشید، وێنەگرتنی: عوسمان محەممەد شەریف، مۆنتاژ: کرمانج فەرەج، موزیک: هێمن حسێن. ئەکتەرەکان: کەمال دڵشاد، هاوسەر موحسن، تەحسین فایەق. ماوەی فلیمەکە: شانزە خولەک. ١٦- بەختیار: سیناریۆ و دەرهێنانی: محێدین ڕەزا حەمەلان، وێنەگرتنی: بێستون محەممەد و ڕەوەز مەولود، مۆنتاژ: ڕەوەز مەولود، موزیک: لێزان قادر، ئەکتەرەکان: دیدەوان شەفیق، هونەر تاهیر، کۆمەڵە قاسم، هاوکار جەبار، موراد جومعە. ماوەی فلیمەکە: ١٥، ٣٠خولەک. ١٧- هەناسەی ڕەنگەکان: بیرۆکەی: عەبدولخالق جەودەت، سیناریۆ و دەرهێانی: سلێمان گەڵاڵی، وێنەگرتنی: سامان بەشارەتی، مۆنتاژ: بورهان عومەر. ئەکتەرەکان: عەلی ڕەزا، خەلیل حەسەن، بەشدار قادر. ماوەی فلیمەکە: نۆ خولەک. ١٨- قەرەج: سیناریۆ و دەرهێنانی: زیاد عابد، وێنەگرتنی: عەبدوڵڵا سەعید، مۆنتاژ: سروشت عارف، موزیک: پتەرپان. ماوەی فلیمەکە: بیست خولەک. ١٩- پێتان ناڵێم: نوسین و سیناریۆی: مام هەژار، دەرهێنانی: نەجم هۆگر، وێنەگرتنی بەشدار هەژار، مۆنتاژ: محەممەد ئیبراهیم محەممەد، موزیک: ئیبراهیم سابیر. ئەکتەرەکان: نەشمیل محەممەد، تابان یاسین، ماوەی فلیمەکە ١٤، ٥٠خولەک.
چالاکییەکی هونەریی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە، لە بوارەکانی (فلیم، شیعر، فۆتۆ)دا. بە چاودێریی قایمقامی هەڵەبجە. ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ٢٨ و ٢٩ی ٥ی ٢٠١١ سازکراوە. سەرپەرشتیاران: ئاراس محەممەد، هاودەنگ محەممەد. ستافی کار: ئارام بامۆکی، ڕزگار حسێن. بەیانیی ڕۆژی یەکەم پێشانگایەکی تایبەتی فۆتۆگرافەر (نازم مانیا)، لە مەیدانی پیرانی ناو بازاڕی هەڵەبجە کردووەتەوە. ئێوارەی ڕۆژی یەکەم: کۆڕێکی شاعیران (عەلی پێنجوینی، غەمگین کۆساری، ئاری عەبدوللەتیف) لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە. ڕۆژی دووەم نماییشکردنی فلیمەکانی: (دیوار، مورووی ملوانکە پچڕاوەکە، تەنها شەوێک، هەنار، کراسی سوور، ژینگە) لە هۆڵی مۆنۆمێنت.
ئامێرێکی ڕەسەنی یارسانییە، بە واتای ئەی پیرۆز بژەنە، کە بە ئامێرێکی ئەزەلی دادەنێن، گروپی مۆسیقای شنروێی کاکەیی لە کوڕان و کچانی کاکەیی پێکهاتوون، سەرجەمیان ئامێری تەمبور دەژەنن و سروودە عیرفانییەکان لەگەڵی دەڵێنەوە و بە بەرهەمەکانی خۆیان لە بۆنە و فیستیڤاڵەکاندا بەشداریدەکەن و خەڵکێکی زۆر بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە دەکەن.
چەند فیستیڤاڵێکی ئەدەبی و هونەریین. بەرهەمی لیژنەی هەورامان و شارەزووری یەکێتیی هونەرمەندانی یەکگرتووی کوردستانن، لە قەزای شارەزوور بۆ یادکردنەوەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هەڵەبجەی تازە ڕێکخراون. دوای یادکردنەوەی یەکەم، بۆ ئەو مەبەستە هونەرمەندانی لیژنەی شارەزوور و هەورامان، لیژنەی باڵایان پێکهێناوە. بە دروستکردنی چەندین لیژنەی تر، یادەکانیان بەم جۆرە بە ڕێوەبردووە: ١- ١٦ی ٣ی ١٩٩٥ بـە یـادێکـی سـادە و وەسـتان و هـاوخـەمی بۆ شەهیدان ٢- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد، سالار فەتاح، پشتیوان گوڵپی، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: سروود، شانۆیی لەشکری کوللە و مەرگەساتی پەپوولەکان، دوو پێشانگای شێوەکاری، سروود و گۆرانیی هەمەڕەنگ، کۆڕی شیعر خوێندنەوە، کۆڕێکی سیاسی، شانۆیی گۆڕ غەریبەکان، سروود، نماییشی کۆنفۆی یانەی شارەزوور. ٣- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٧، لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری و کەژاوەی عومەری خاوەر، شانۆیی، تارماییەکان، شاری خەم، تابلۆی سەربەستی و قوربانی، پێشانگای قوتابخانەکان، گۆرانیی میوزیکی تیپی میسۆپۆتامییا. ٤- ١٦ و ١٧ی ٣ی ١٩٩٨ لیژنەی باڵا: ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەحمەد محەمەد شارەزووری، ئازاد سەوزە، سەرتیپ سابیر، نزار حەمەڕەزا، عەدنان نەجمەدین. چالاکییەکانی: ڕێپێوانی گەورەی جەماوەری، شانۆیی زێدی عاشقان، ئۆپەرێتی گەڕانەوە بۆ مەرگ، ئاهەنگی سروود و گۆرانیی تیپی مۆسیقای شنروێ، پێشانگای شێوەکاریی تایبەت و هاوبەشی قوتابخانەکان، کۆڕی ئەدەبی، چالاکیی وەرزشی.
لە بانی زەڵم، لە وەرزی بەهار و سەوزیدا ئەنجامدەدرێت، لەلایەن گەنجانی گوندەکە و چەندین چالاکیی فۆلکلۆری و هونەری و ئەدەبی و شیعر و گۆرانی و هەڵپەرکێ و شانۆگەری سازدەکرێت، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی بەشداری تێدا دەکەن.
فیستیڤاڵێکی ئەدەبیی تایبەت بە شیعری ئاینی و موناجاتە. سەنتەری گەشەپێدانی چالاکیی لاوان، ئۆفیسی خورماڵ، بە هاوکاری ڕێکخراوی WAMY، لە ١٠ی ٧ی ٢٠٠٩ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە خورماڵ ئەنجامیداوە. بیرۆکە و بەڕێوەبەر: ڕاستگۆ خەلیل عەزیز. لیژنەی باڵا: عومەر عەزیز، ناهیدە حەمەئەمین، ئوسامە عەبدولڕەحمان. لیژنەی سەرپەرشتیار: عبید محەممەد، ئارام وەیسی، هیوا حەمەساڵح، میهران مەعسوم. ڕاگەیاندن: دانیار فەرەج، دڵنیا حەمەکەریم، پێشەوا سابیر، ئازاد نامیق، لۆگۆ: سامان ئەحمەد خورماڵی. پاش چەندین گۆرانی، دیداری مەحوی بۆ شیعری عرفانی و موناجات بەڕێوەچووە. شاعیرانی بەشدار: فەرید حەمەعەزیز، ئازاد محێدین محەممەد، زوبێر عەلی عارف، ڕەزوان ئەبوبەکر زەڵمی، ئیمان شارەزووری، گەشتیار کەوڵۆسی، گوڵان ئەحمەد، عەفان عوسمان دەرەمەڕی، کوێستان محەممەد، عەفان ئەحمەد، خەدیجە ئەحمەد عەنەبی، موسعەب ئەدهەم زەڵمی، حاجی تەها، زیاد شاباز، بەکر محەممەد هەجیجی. لە کۆتاییدا سەرکەوتووان دیاریکراون و خەڵاتیان پێبەخشراوە.
فیستیڤاڵی موزیک و گۆرانیی منداڵانە. وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەر/ سلێمانی، بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی منداڵانی هەڵەبجە، بۆ بەڕێوەبەرێتییەکانی ڕۆشنبیریی منداڵانی (سلیمانی، ڕانیە، چەمچەماڵ، گەرمیان) سازیداوە، کە بە گشتی (١٥) گۆرانی و ئاوازی لەخۆگرتووە. بەرهەمەکانی هەڵەبجە: گۆرانی خەندە: هۆنراوە و ئاوازی: محەممەد ئەحمەد. وتنی: سارا عوبێد. منداڵانی جیهانین: هۆنراوەی: تەها بیلال. ئاوازی: یوسف نەجمەدین و ئەمیر ئەرسەلان. وتنی: دیاری ئەرسەلان. تووە سوورە: هۆنراوەی: عەبدوڵا سەقزی. ئاوازی یوسف نەجمەدین و ئەمیر ئەرسەلان. وتنی: سانا ئەبوبەکر. سەرپەرشتیاری فیستیڤاڵ: شاهۆ حەمەفەرەج. ڕاییکردنی کارە هونەرییەکان: دلێر ئەنوەر، شاهۆ جەمیل. دەنگ و ڕووناکی: ئیحسان کەریم. دیزاین و دیکۆر: ئاودێر عوسمان. لە ١٣ و ١٤ی ٧ی ٢٠١١ لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.
چالاکیی دەستەی خانمانی هەڵەبجەیە. بە بیرۆکەی (شیلان سدیق مەجید) و بە هاوکاری ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، لە ساڵیادی دامەزراندنی دەستەکەدا، بە مەبەستی پەیداکردنی بازاڕ بۆ کاڵا و بەرهەمی خانمان، لە ٧و ٨ی مارسی ٢٠٢٤ لە باخی گشتی، بە بەشداری ٤٠ خانمی دەستڕەنگین بۆ کاری دەستی ڕێکخراوە. چالاکییەکان بریتیبوون لە: پێشکەشکردنی خواردنە میللی و گیاییەکان و کارە دەستییەکانی ڕستن و چنین و درومان و نەخشاندن و هونەرکاری.
فیستیڤاڵێکی کلتوری و ئەدەبی و هونەریی گوندەکەیە، بۆ زیندوکردنەوەی کلتور و فۆلکلۆری گوندەکە، لە هاوێنەهەواری مێشلە ئەنجامدەدرێت، چەندین بەرهەمی فۆلکلۆری و خواردەمەنی و پیشەی دەستیی ناوچەکە و بەرهەمی باخەکانیان نمایشدەکرێت. خەڵکی لە شوێنە جیاوازەکانەوە بەشداری تێدا دەکەن.