بەرگی شەشەم
کەسەکان بەپێی پۆست
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
بەرگی شەشەم
ئامادەکردنی: لیژنهی هاوبهشی زانكۆی ههڵهبجه و ڕێكخراوی خاڵ
ناساندنی کەسایەتییە دیارەکان و بەڕێوەبەران کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەڕێوەبردن و پێشخستنی شاری هەڵەبجەدا.
١- (عەبدوڵا حەجاج محەممەد): ساڵی ١٩٠٠ لە (بەرزنجە) لەدایکبووە. بە (عەبە حەجاج) بەناوبانگ بووە. لە تەمەنی ٢٠ ساڵییەوە هاتووەتە گوندی نارنجڵە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵ بووە. تەنها چەند ساڵێکی لە حوجرە خوێندووە. لە ساڵی ١٩٣٢وەوە کراوەتە کوێخا و تا ساڵی١٩٥٠ بەردەوامبووە. ساڵى ١٩٦٥ کۆچیدواییکردووە. ٢- (حەمەموراد ڕەحیم کەریم): ساڵی ١٩٠٣ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. ماوەی سێ ساڵ لە خانەقای بیارە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵ بووە. ساڵی ١٩٥١ بووە بە کوێخای گوندەکە، تا ساڵی ١٩٦٢ بەردەوامبووە. ساڵی ١٩٨٣ کۆچیدواییکردووە. ٣- (ڕەحمان حەمە عەلی خوابەش): ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی (نارنجڵە) لەدایکبووە. ساڵێک لە حوجرەی مزگەوت لە بیارە خوێندویەتی. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵ بووە. ساڵی ١٩٦٢ تا ساڵی ١٩٦٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٧ لە شارۆچکەی سیروان کۆچیدواییکردووە. ٤- (عەبدوڵا حملە عەبدوڵا): بە (عەبە حەملە) ناسراوە. ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی نارنجڵە لەدایکبووە. چەند ساڵێک لە خانەقای بیارە خوێندویەتی. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵ بووە. ساڵی ١٩٦٩ تا ساڵی ١٩٨٧ و ڕاگواستنى خەڵکى گـوندەکان، کـوێخای گـوندی نـارنجڵە بووە.
١- حەمە ساڵح عەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵى: ساڵی لەدایکبوونی نەزانراوە. یەکەم کوێخاى گوندەکە بووە. لەپاش کۆچیدوایی باوکى بووە بە سەرۆک عەشیرەتى نەوڕۆڵى. ٢- کوێخا مەحموودى نەوەر. ناوى (حاجى مەحموود حەمەساڵح عەبدوڵا محەممەد خواکەرەم نەوڕۆڵى)یە. ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى (نەوەر)ی ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووه. لەپاش کۆچیدوایی باوکى، ناوبراو ئەرکى کوێخاى (گوندى نەوەر)ى پێ سپێرراوە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى شەش منداڵە. لە هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە.
١- ئەولمحەممەد مارف بارام: ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. لە موختارە سەرەتاییەکانی گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و سێ منداڵ بووە. لە هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٢- محەممەد ئەولمحەممەد مارف بارام (بالە): ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەر بە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى چوار منداڵ بووە. لە گوندى هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٣- مەحموود ڕەشید مارف بارام (بالە): ساڵی لەدایکبوونەکەی نەزانراوە. لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى سێ منداڵ بووە. لە گوندى هانه ژاڵە کۆچیدواییکردووە و هەر لەوێ بەخاکسپێرراوە. ٣- کوێخا حەمە ڕەشید: ناوى (حەمەڕەشید عەلى عەبدولڕەحمان مارف)ـە. ساڵى ١٩٢٨ لە گوندى (هانەژاڵه)ى سەربە ناوچەى نەوڕۆڵى لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى حەوت منداڵە. ساڵى ١٩٦٥ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ٢٠١٠ کۆچیدواییکردووه.
١- عەبدوڵا عەبدولڕەحمان کاکە وەیس زۆراب: ساڵى ١٩٠٧ له گوندى (هانەسووره)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. لە ساڵانى شەستەکاندا کوێخاى گوندى هانەسوورە بووە، ژیانى هاوسەرێتى پێکنەهێناوە. ساڵى ١٩٩٠ کۆچیدواییکردووە. ٢- عەبدولعەزیز میرزا محەممەد خەسرەو: ساڵی ١٩٢٢ له گوندى (هانەسووره)ی ناوچەی نەورۆڵی لەدایکبووە. لە ناوەڕاستى پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا موختارى گوندەکە بووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى یەک مندڵە. ساڵی ١٩٧٩ لە گوندى هانەسوورە کۆچیدواییکردووە.
١- کوێخا عەلی محەممەد ئەحمەد: بە (کوێخا عەلى) و (خواجە عەلى)ش ناسراوە. ساڵى ١٩٠٤ لە گوندى (هانەیدن) لەدایکبووە. ساڵى ١٩٣٥ تا کۆتاییەکانی تەمەنی کوێخا و موختاری گوندی (هانەیدن) بووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى ١٢ منداڵە. ساڵى ١٩٧١ لە گوندى هانەيدن کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى (باباناوس) بەخاکسپێرراوه. ٢- قادر کەریم محەممەد: ساڵى ١٩٣٦ لەدایکبووە. ژیانى هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنى هەشت مندڵە. لە دواى مردنى مامى (کوێخا عەلى) لە ساڵى ١٩٧١، تا ڕاگواستنی گوندەکه لە ١٩٧٨دا کوێخای گوندەکە بووە.
١- عەلی بەگ سەیدە بەگ: ساڵی ١٨٨٦ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی سێ منداڵە. ساڵی ١٩٢٤ تا ١٩٤٨ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٥١ کۆچیدواییکردووە. ٢- محێدین عەلی محەممەد: ساڵی ١٩١٤ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٤٨ تا ١٩٦٦ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩١ کۆچیدواییکردووە. ٣- فایەق ڕەحمان کەریم: ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی (هانەی قوڵ) لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵە. ساڵی ١٩٦٦ تا ١٩٩٢ کوێخای گوندەکە بووە. ساڵی ١٩٩٤ کۆچیدواییکردووە.
١- کوێخا بارام کوڕی کوێخا مستەفا: ساڵی ١٩٢٠ لەدایکبووە. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی چوار منداڵە. ساڵى ١٩٥٠ تا ١٩٨٤ کوێخاى گوندەکە بووە. ساڵى ١٩٨٤ لە شاری هەڵەبجە کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانى شەهیدان بەخاکسپێرراوە. ٢- کوێخا شاوەیس فەتاح: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لەگەڵ (گوڵێ مستەفا باوا) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (محەممەد، فەتحی، مەجید، خانم، باوەیس، عەزیز، مەلیحە). ٣- کوێخا مستەفا مستەفا خدر: ساڵی ١٨٤٠ لەدایکبووە. نەوەکانی بریتین لە (بارام، خواکەرەم، فەتاح، باوا). ساڵی ١٩٢٩ کۆچیدواییکردووە. ٤- کوێخا کەیخەسرەو فەتاح: ساڵی ١٨٥٤ لەدایکبووە. نەوەکانی بریتین لە (کەیکاوس، باقی، قارەمان، حەلاو، کامەران). ساڵی ١٩٤٥ کۆچیدواییکردووە. ٥- کوێخا تۆفیق بارام: ساڵی ١٨٤٠ لەدایکبووە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (بارام، هواس، ڕفیق، غریب و خزان، ئامینە، تاووس، شەمسی و جەیران). ساڵی ١٩٨١ کۆچیدواییکردووە. ٦- کوێخا ڕەحیم ڕەشید هاواری: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. دوو جار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوه لەگەڵ (حەلاوەخان و عاسمەخان). نەوەکانی بریتین لە (ئەدهەم، مەهدی). ٧- کوێخا بارامی کوێخا توفیق: ساڵی لەدایکبوون و کۆچیدوایی نەزانراوە. لەگەڵ (هۆریزاد فەرەج) ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە. نەوەکانی بریتین لە (نامدار، سەڵتەنەت، حەیران، نێرگز)
١- حەمەبرای کوێخا ئەحمەد: ناوی (حەمەبرای کوێخا ئەحمەد پیرۆت حەمە چاوەش)ـە. ساڵی ١٩٠٦ شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی لە ھەڵەبجە تەواوکردووە. دوای باوکی (کوێخا ئەحمەد) کراوە بە موختاری گەڕەکی سەرا. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی پێنج منداڵە. ساڵی ١٩٦٠ کۆچیدواییکردووە و لە گۆڕستانی (گوڵانی خواروو) بەخاکسپێرراوە. ٢- حەمەفەرجی کوێخا ئەحمەد: ناوی (حەمەفەرجی کوێخا ئەحمەدی پیرۆتی حەمەچاوەش)ـە. ساڵی ١٩١٠ لە شاری ھەڵەبجە لەدایکبووە. دوای کۆچیدوایی (مەلا مستەفا)ی ئامۆزای، کراوە بە موختاری گەڕەکی پیرمحەممەد. ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و خاوەنی حەوت منداڵە. ساڵی ١٩٩٠ لە شاری سلێمانی کۆچیدواییکردووە.