سیسل جۆن ئیدمۆندس

دواین نوێکردنەوە: 2026-10-20


ساڵی ١٨٨٩ لە وڵاتی بەریتانیا لەدایکبووه. کۆلێجی (کمبرج)ی تەواوکردووە، لە ساڵی ١٩١٠دا قوتابیەکی وەرگێڕ بووە لە قونسڵی گشتیی بەریتانیا ـ لە کەناری خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ساڵی ١٩١٣دا بوو بە وەکیلی یاریدەدەری قونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە (بوشەهر) و ساڵی ١٩١٥ بووە بە یاریدەدەری ئەفسەری سیاسیی هێزەکانی بەریتانیا له ‌باشوری خۆرئاوای ئێران، دواتر و لە ساڵی ١٩١٩دا و بە هەمان پلە، ئەمجارە لە باکوری خۆرئاوای ئێران کاریکردووە. ساڵی ١٩٢٢ ئەرکێکی تایبەتی لە باشوری کوردستاندا پێسپێرراوە، دوو ساڵ و نيو حاکمى سياسیی کەرکوک بووە، ماوەیەکيش لە هەڵەبجە و دواتريش لە ڕانيە یاریدەدەری حاکمی سیاسی بووە، دواتر لە ڕاوێژکاری بەشەوە بووە بە پشکنەری بەڕێوەبەرایەتی لە حکومەتی عێراقدا و پەیوەندیدار به ‌هێزە سەربازیيەکانی بەریتانیای ناوچەی کەرکوک و سلێمانی. ساڵی ١٩٢٥ ئەرکی ئەفسەری پەیوەندی لە لیژنەی نێودەوڵەتی له ‌کێشەی موسڵی پێ‌سپێرراوە. ساڵی ١٩٢٦ بووە بە یاریدەدەری ڕاویژکاری ناوخۆیی عێراق و ساڵی ١٩٢٨ بوو بە قونسوڵ و لە ماوەی ساڵانی ١٩٢٥ بۆ ١٩٤٥ ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق بووە. لە حکومەتی عێراق وازی لە خزمەتگوزاری هێنا، ئەمەیش دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٣٨دا نیشانەی (ڕافیدین)ی پێبەخشرا لەلایەن حکومەتەکەی خۆیەوە، ساڵی ١٩٤٨ بەپلەی وەزیر لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا دامەزرا، تا ساڵی ١٩٥٠ خانەنشین کرا، خاوەنی کتێبە بەناوبانگەکەی (کورد تورک عەرەب)ە.

سەرچاوەکان:

  1. ئەحمەدموختاربەگی جاف، عەبدولکەریم حەمید عەبدولکەریم، سلێمانی، ٢٠٠٠، پ٣، ل٢٢٥ـ٢٢٦ .
  2. کورد تورک عەرەب، سيسيل جۆن ئيدمۆندس، و: حاميد گەوهەرى، چاپى سێيەم، لە بڵاوکراوەکانى ناوەندى ئاوێر، ٢٠٠٤، ل٥-١٨.
  3. ناودارانى کورد، مير بەسرى، و: عەبدولخالق عەلادين، دەزگاى چاپ و پەخشى سەردەم، سلێمانى، ٢٠٠٣، ل٢٤٠.

ئامادەکردنی: د. عادل سدیق عەلی

58

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

گۆران معروف عارف

بە گۆران مەنشاوی ناسراوە، ٧ی ٣ی ١٩٨٠ لە بیارە لەدایکبووە، دواناوەندی ئیسلامی هەلەبجەی ساڵی ٢٠٠٧ تەواوکردووە. بە شداری چەندین ڤیستیڤاڵی لە شارەکانی هەرێم و عێراق کردووە: لەوانە: سلێمانی، هەڵەبجە، هەولێر، دهۆک، بەغداد، ڕانیەو ...هتد.  لە دەرەوەی هەرێمیش بەشداری چەندین ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە. لەوانە: ٢٠١٥ لە تورکیاو  ٢٠١٦ لە ئێران و ٢٠١٧ لە میسر و سعودیەو ٢٠٢٣ لە پاکستان. چەندین خەڵات و بڕوانامەی وەرگرتووە. قورئانی بۆچەندین زاناو قورئانخوین وکەسایەتی دیار خوێندووە. لەوانە: محمود صديق المنشاوي ، د . عبدالفتاح الطاروتي ، أحمد حسنين، شيَخ احمد بن يوسف الازهري ، كمال بةختيار مصري ، مامؤستا  سليمي ، محمد نعمان فليثيني...هتد ئێستا بانگبێژ و قورئانخوێنە لە مزگەوتی ئوسامە لە هەڵەبجە، خێزاندارەو حاوەنی دوو منداڵە، لەهەڵەبجە نیشتەجێێە. 

خۆپیشاندانی ساڵی ١٩٧٧

حکومەتی عێراقی بۆ پشتیوانی هەڵمەتی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە ناو شاری هەڵەبجە ڕێپێوانێکی بەە قوتابیان و خوێندکاران دروستکرد، دروشمەکان بریتیبوون لە ئەمڕۆ ڕۆژی شادییە، ڕۆژی نەهێشتنی نەخوێندەوارییە. بە ڵام لە درێژەی ڕێپێوانەکە دورشمەکان دژی حکومەت گۆڕان و بوویە خۆپیشاندانی خوێندکاران و سوکایەتی بە کومەت. لە ئەنجامدا پیاوانی ڕژێم چوونە خوێندنگای شارەزوور و ئەم خوێنکارانە گیران: (عوسمان عەلی بەورە ، مەولود باوەمراد، شێخەی مەلا جەلال، مەحمود محەمەد، نەهرۆ عەبدوڵا زروف، سەلاح ئەفراسیاب) دوار براونەتە ئەمنی سلێمانی و دوو مانگ لە زینداندا بوون.

هەورامانناسی

نووسین: د. عومەرعەبدالعزیز، م. کەمال ئەمین گوڵپی. بابەت: مێژووی هەورامان. چاپی یەکە، ناوەندی ڕێنوێن، ٢٠٢٦، سلێمانی. لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ژیرلایە بۆ کولتور ڕۆشنبیرییە. ناوەڕۆکی پەیوەندار: هەورامان و چەردەیەک لە کولتوور فەرهەنگی  ناوچەی هەورامان، پێکهاتە، جوگرافیاو زمان و ئایین و کەشوهەواو باخداری و پیشەسازی و ناوی شارو شارۆچکەو گوندەکانی هەورامان. کورتەیەکی لەسەر ٢٣ گوندی هەورامان و  باسی ٢٦ زاناو شاعیری ناوچەکەی کردووە. لە گەڵ باسەکانی پیر و ژیرلاو سیاچەمانەو فەرەنجی و کڵاش و کۆمسا و سروشت.

بەمۆ پەروێز عزیزخان

پڕۆفیسۆرە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەیە، لە نەوەی ئییبراهیم خانی دەلۆیە. نازاناوی دەلۆیان هەڵگرتووە.  ١ی١ی ١٩٨٠ لە دێی برایم خان لە سەرقەڵای کفری لە دایکبووە. ساڵی ٢٠١٠ لە کۆلیجی یاسای زانکۆی سلێمانی دکتۆرای وەرگرتووە. لە بوارەکانی  کارگێری، وانە وتنەوە، راوێژکاری یاسایی خزمەتی کردووە. لە زانکۆی، ساێمانی، جیهان – ساێمانی، گەشەپێدانی مرۆیی، کەرکووک، کۆلێژی پۆلیس، وانەی وتووەتەوە. خاوەنی دوو کتێب و نۆزدە توێژینەوەیە. ئەندامی سەندیکای مافپەروەرانە. ساڵی ٢٠٠٨-٢٠١٢  ڕاوێژکاری یاسایی بووە لە پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆیی زانکۆی دیئۆل.-ڕاگری کۆلێژی یاسای زانکۆی جیهان –سلێمانی بووە. ڕاوێژکاری پەرلەمان بووە بە گرێبەست. یاریدەدەری زانکۆی جیهان –سلێمانی بووە بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران بووە. خێزاندارەو خاوەنی دوو منداڵە. 

سومەیە قادر حەمەساڵح

بە سومەیە هەڵەبجەیی ناسراوە. ساڵی ١٩٨٧ لە هەلەبجە لە دایک بووە. دەرچووی ١٢ی ئامادەییە. لە ڕادیۆی یەکگرتوو دەستی بەکاری میدیایی کردووە. پاشان لە ڕادیۆی کوردستان نوسینگەی هەلەبجە کاریکردووە. بۆ ماوەی چوار ساڵ ئامادەکار و پێشکەشکاری چەندین بەرنامە بووە لە ڕادیۆی شارەزوور. لەوانە: بەرنامەی دوانگە، تاکی هۆشیار، ڕێچکە، پرسیار و دیاری، ..هتد. ئێستا لە میدیای نوێ کار دەکات. بەشداری چەندین خولی ڕێکخراوەیی و ڕۆژنامەنووسی کردووەو چەندی بڕوانامەو خەڵاتی بەدەستهێناوە. لەوانە : ڕێکحراوی ئەنجومەنی لاوانی عێراق پڕۆەی بنیاد بە پلەی نایاب. بەرهەمی بەنزاکان دەستپێدەکەمی بڵاوکردووەتەوە. لە هەڵەبجە نیشتەجێیە.

هۆدە

شانۆییە. بەرهەمی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی هەڵەبجەیە. بە هاوکاری ئۆفیسی کلتوری قوباد تاڵەبانی. نووسین و دەرهێنانی : هۆگۆ هەڤاڵ. بە سوود وەرگرتن لە لە شانۆیی دورگەی پەرتووک. ئەکتەرەکان: هەردی هادی، هامیار حەمەومین، کارۆ سۆران، ڕەزوان حەیدەر، پارسا هەورامان. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەمەد عەبدوڵا.دیکۆر : ئەردەڵان کاکەیی. ڕوناکی: سۆزیار حەمید،  هونەری: ساسان فەرهەنگ. گرافیک دیزاین: ڕێبین حەمەومین. ڕۆژانی ٢ی ١٠ی ٢٠٢٦ تا ١٠ی ١٠ی ٢٠٢٦ لە سەر شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجە نماییشکراوە.