مەشکەژەنان
کەوتووەتە سنوری گوندی (دەرەشیش). سنوری نێوان (دەرەشیش) و (عەنەب) جیادەکاتەوە. دەڕوانێت بەسەر چەم و دۆڵەکانی بەردەمیدا. (٨٣٧م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. کاتێک خۆر لەسەر ئەم یاڵە نیشتووە، دانیشتوانی گوندەکە وەک ئاماژەیەک بۆ مەڕدۆشین و بەرهەمی شیرەمەنی بەکاریانهێناوە بۆیە پێی وتراوە (مەشکەژەنان) لە کۆندا وەک لەوەڕگایەک بەکارهاتووە.
مچەسێلاق
کەوتووەتە باکوری گوندی (بێلەنگەوە)، کە زەوییەکانی بەشێکی بە دانەوێڵە دەچێنرێت و بەشێکی فراوانیش لەوەڕگایە.
زنجيره بهرزايى خهزێنهكه
کەوتووەتە سنورى گوندى (نێرگسەجاڕ) و لە باشورى خۆرهەڵاتى گوندەکەوە بەدرێژايى سێ کيلۆمەتر درێژدەبێتەوە بە ئاڕاستەى باکورى خۆرئاواى گوند. لە سەر بەرزاييەکانى (گۆڕستانى قەدەغە) دەستپێدەکات و کەچەڵەکە و ملەى دارە گەورە و کنيواڵەکە و ملەى زيندان و پلە سپى، کە کۆمەڵێک ياڵ و بەرزايين دەکەونە سەر ئەم زنجيرە بەرزاییەوە. بەهۆى دروستکردنى سەکۆيەکى کۆنکرێتى لەبەشى سەرەوەى زنجيرە چياکه، کە ئينگليزەکان وەک خەزێنە و ناونيشان دروستيانکردووە و لەسەرى نوسراوە و پەيوەستە بە ئاوى دەرياچەى دەربەنديخانەوە، بۆيە ناونراوە ياڵى خەزێنەکە. (٦٦٠م) لەئاستى ڕوى دەرياوه، بەرزترين لوتکەى ئەم زنجيرەيە لە باشورى خۆرهەڵاتى گوندەکە و نزمترين لوتکەيشى (٤٧١م) بەرزە لەئاستى ڕووى دەرياوە.
نوقتەکە
کەوتووەتە نزیک گوندی (عەبابەیلێ) و دامێنی شاخی شنروێ. ساڵی ١٩٢٠ بنکە و شوێنی چاودێری و جموموڵی سەربازیی ئینگلیزەکان بووە و هەر لەبەر ئەوەشە ناویان ناوە (نوقتەکە) و لە بەردەمیدا چەند قەڵایەکی تر وەک سەنگەر لێدراوە. لە ئێستادا شوێنەواری نەماوە و تاوەرێکی کارەبای لێدانراوە.
بەهەشتیڵێ
بەسەر بەشی خوارووی (دۆڵی کەوچ) لە چیای (شنروێ)دا دەڕوانێت و گوندی (عەبابەیلێ) و لەنێوان (داوگە درێژ) و (یاڵی مەجی بەگ) هەڵکەوتووە. لە لایەکەوە درێژدەبێتەوە تاکو دەگاتە گوندی (دەڵەمەڕ). لە کۆمەڵێک تاشەبەرد و تاوێری سەخت پێکدێت، (کەوا شیرداخ)یشی پێدەڵێن.