هۆڵەکانی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 292

ئاوايی ڕۆستەم بەگ

١- هۆڵی تایبەت بە پیاوان: کەوتووەتە تەنیشت هۆڵی ژنان لە باشوری گوندەکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە، جگە لە پرسە، بۆ کۆبوونەوە و چالاکیی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت.

٢- هۆڵی تایبەت بە ژنان: کەوتووەتە تەنیشت هۆڵی پیاوان. لە باشوری گوندەکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. لەکاتی پرسەدا ژنان بەکاریدەهێنن. ساڵی ٢٠٢١ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) لەسەر ئەرکی هاوڵاتیانی گوندەکەوە دروستکراوە.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (ناجى ئەحمەد محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، پیشە: کاسب، لە ١٧ى ٧ى ٢٠٢٣، لە ئاواییى ڕۆستەم بەگ.
  2. سەردانی مەیدانیی ئامادەکار بۆ شوێنەکە، لە ١٧ى ٧ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: سەلام هانەدنی

17

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پڕۆژەی ئاوی گوندی

کەوتووەتە گوندى (ئاوايی ڕۆستەم بەگ) لە سنوری ناحیەی (خورماڵ)، کە بیرێکی ئیرتیوازییه. ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوی (فاو)ەوە دروستکراوه. حەوزێکى بۆ دروستکراوە، کە داخراوە و ڕووبەرەکەى هەشت بە هەشت مەترە. بە بۆرى ئاوی لێوە بۆ ماڵەکانى گوندەکە دابەشکراوە و تا ئێستا دانیشتوانی گوندەکە سودیلێوەردەگرن.

زیاتر بزانە
ئاوايی ڕۆستەم بەگ