پڕۆژەی ئاوی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 58

ئاوايی ڕۆستەم بەگ

کەوتووەتە گوندى (ئاوايی ڕۆستەم بەگ) لە سنوری ناحیەی (خورماڵ)، کە بیرێکی ئیرتیوازییه. ساڵی ١٩٩٣ لەلایەن ڕێکخراوی (فاو)ەوە دروستکراوه. حەوزێکى بۆ دروستکراوە، کە داخراوە و ڕووبەرەکەى هەشت بە هەشت مەترە. بە بۆرى ئاوی لێوە بۆ ماڵەکانى گوندەکە دابەشکراوە و تا ئێستا دانیشتوانی گوندەکە سودیلێوەردەگرن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (ناجى ئەحمەد محەممەد)ی ئەنجومەنی گوندی (ئاوایی ڕۆستەم بەگ)، لەدایکبوو: ١٩٦٦، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
  2. چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەمیر ئەکرەم محەممەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، پیشە: کاسب، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتى تیمى مەیدانى لەگەڵ(ئیسماعیل ڕەشید سەعید)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: فەرمانبەر، لە ١٠ی ٢ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: تیمی مەیدانی / گوندی ئاوایی ڕۆستەم بەگ

22

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هۆڵەکانی گوندی

١- هۆڵی تایبەت بە پیاوان: کەوتووەتە تەنیشت هۆڵی ژنان لە باشوری گوندەکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. ساڵی ٢٠١٤ لەسەر ئەرکی حکومەت لەسەر ڕووبەری (٣٥٠م٢) دروستکراوە، جگە لە پرسە، بۆ کۆبوونەوە و چالاکیی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێت. ٢- هۆڵی تایبەت بە ژنان: کەوتووەتە تەنیشت هۆڵی پیاوان. لە باشوری گوندەکەوە لەسەر ڕێگای سەرەکیی گوندەکە. لەکاتی پرسەدا ژنان بەکاریدەهێنن. ساڵی ٢٠٢١ لەسەر ڕووبەری (٢٠٠م٢) لەسەر ئەرکی هاوڵاتیانی گوندەکەوە دروستکراوە.

زیاتر بزانە
ئاوايی ڕۆستەم بەگ