گۆڕستانەکانی گوندی

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 306

هانەى قوڵ

١- سێداران، سەری داران: لە نێوان گوندی (ناوباخان) و (هانە قوڵ)ـە. ڕووبەری ئەم گۆڕستانە نزیکەی (١٠٠٠م) دەبێت. بەهۆی ئەوەی لە گۆڕستانەکەدا (سێ) داربەڕووی گەورە هەیە، بەو ناوەوە ناونراوە. مێژووەکەی لە سەردەمی ئاوەدانکردنەوەی گوندی (هانەی قوڵ) دێرینترە.

٢- گەڵباخ: چەند گۆڕستانێکی دێرینە. کەوتوونەتەنە نێوان (هانەقوڵی کۆن) و (هانەی قوڵ)ی ئێستای سەر بە شارۆچکەی (خورماڵ). لەبەر ئەوەی تەنها چەند مەترێک لە یەکترییەوە دوورن، پێیاندەوترێت گۆڕستانەکانى (گەڵباخ). ڕووبەریان نزیکەی چوار دۆنم دەبێت. مێژووەکەیان بۆ درووستبونی گوندی (گەڵباخ) و دووسەد ساڵ پێشتر دەگەڕێتەوە.

٣- ملەگاو خوێڕسگای: بە دووریی (٦٠٠م) کەوتووەتە باکوری گوند. ڕووبەرەکەی نزیکەی سێ دۆنم دەبێت. مێژووەکەی بۆ ساڵانی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە. هەتا ساڵی ١٩٧٨ و ڕاگواستنی گوندەکان مردویـان لێ بەخاکسپاردووە.

٤- هانەی قوڵ: بە دووریی کیلۆمەترێک کەوتووەتە باشوری گوند، لە نێوان گوندەکە و شارۆچکەی (خورمأڵ). زەوییەکەی لەلایەن هاوڵاتییەکى گوندەکەوە دابینکراوە و ڕووبەرەکەی سێ دۆنم دەبێت. سیاجی بۆکراوە. ساڵى ٢٠٢٤ دروستکراوە و لە ئێستادا دانیشتووانی سنورەکە مردووی تێدا بەخاکدەسپێرن.

سەرچاوەکان:

  1. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عومەر سدیق فەرەج)، لەدایکبوو: ١٩٦٥، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١ی ٥ی ٢٠٢٤.
  2. ‌٢- چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (عارف ئەحمەد فەرەج)، لەدایکبوو: ١٩٥٤، ئاستی خوێندن: سەرەتایى، پیشە: کاسب، لە ١ی ٥ی ٢٠٢٤.
  3. چاوپێکەوتنى تیمى مەیدانى لەگەڵ (سەلام غەفوور هەیاس)ی ئەنجومەنی گوندی (هانەی قوڵ)، لەدایکبوو: ١٩٨٦، بڕوانامە: ماستەر، پیشە: مامۆستا، لە ١ى٥ى٢٠٢٤.
  4. المواقع الاثریە فی العراق، مدیریە الاثار العامە، بغداد، ١٩٧٠، ص٣٤٣.
  5. چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سەروان حەمەمراد مەجید هانەقوڵی)، لەدایکبوو: ١٩٨١ پیشە: فەرمانبەر، لە ٢١ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: تیمى مەیدانى/ گوندى هانەى قوڵ

22

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

پڕۆژەى ئاوی گوندی

کەوتووەتە گوندی (هانەی قوڵ)ی سەر بە ناحیەی (خورماڵ). ‌ساڵی ١٩٩٤ لەلایەن ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە دروستکراوە. لە‌ کانی نزیک گوندەکەوە بە بۆرى و به ‌دووریی (٦٠٠م) ئاو هێنراوەتە خەزانێکەوە و لەوێشەوە بە ‌بۆری بەسەر‌ ماڵەکاندا دابەشکراوە. لە ئیستادا حەوت ماڵ سودیلێدەبینن.

زیاتر بزانە
هانەى قوڵ