دووە نهۆم

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 471

مەڕە

ئەشکەوتێکی سروشتییە. لەبەر ئەوەی وەک دوو نهۆم وایە ئەو ناوەی لێنراوە. کەوتووەتە نێوان ملەگای ویسوورە و شاخ و باخەکەی وەزڵیوە لە پشت شەتنێ لە سنوری شارەدێی تەوێڵە. شوێنێکی گشتییە و زۆرتر لەکاتی سەیرانکردندا خەڵکی سەردانیدەکەن.

سەرچاوەکان:

  1. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (گەردوون ڕۆستەم مستەفا)ی ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٨٢، بڕوانامە: دبلۆم، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ ئەندازیار (عیماد محەممەد خالد)ی سەرۆکی شارەوانی تەوێڵە، لەدایکبوو: ١٩٧٩، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، لە ٩ی ١ی ٢٠٢٤.

ئامادەکردنی: همایون ساحیب کەریم

19

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

شاباز

کەوتووەتە گوندی (گەچێنە)ی سەر بە ناحیەی (بیارە). (١٦٠٥م) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە. ناوچەیەکی نسرم و زۆر سەختە و بڕێکی زۆر بەفری لێدەبارێت و دەوڵەمەندە بە ئاژەڵ و باڵندەی کێوی و بە دەگمەن خەڵکی دەچنە ئەم ئەشکەوتە، لە باشورەوە چیای دەرەوکێڵا و لە باکورەوە دۆڵی نسارەسوور و لە خۆرهەڵاتەوە چیای شرام و سێخڕان و لە خۆرئاواوە لاپاڵی خۆرەتاوی مەرەوێ دەورەیانداوە.