ناوه‌ندى ژیرلا بۆ كولتوور و ڕ‌ۆشنبیرى
دواین نوێکردنەوە: 2026-10-22
بە هەورامی( ناوەند و ژیرلا پەی کو‌لتوور و ڕۆشنویری) ناوه‌ندێكى مه‌ده‌نی ناحكومیى ناسیاسى قازانج نه‌ویسته، بایه‌خ ده‌دات به بوارى ڕۆشنبیریى گشتى له ناوچه‌ى هه‌ورامان. شوێن: باره‌گاى سه‌ره‌كیى ناوه‌ند له شارۆچكه‌ى (بیاره)یە.
سه‌رۆك و خاوهنداریێتى: (د. یاسین مصطفى عارف) ناسراو به (د. یاسین هه‌ورامى)یه و (مودریك عه‌لی عارف) به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه‌یه.لە سێ ده‌سته پێكهاتووه:
1ـ ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ر.
2ـ ده‌سته‌ى ڕاوێژكارى.
3ـ ده‌سته‌ى كارگێڕى، ئه‌م ده‌سته‌یه له (5) ئه‌ندامى سه‌ره‌كى و (2) ئه‌ندامى یه‌ده‌ك پێكدێت.
به‌شه‌كانى ناوه‌ند: (كارگێڕیی و ژمێریارى، ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندییه‌كان، پرۆژه و چالاكییه‌كان، نووسین و وه‌رگێڕان و چاپ، به‌شى كولتوورى).
له ڕۆژی (9/4/2026) مۆڵه‌تی فه‌رمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، له ڕۆژی (16/9/2026) له بیاره كراوەتەوەو له ڕۆژی (3/10/2026) لە یه‌كه‌م چالاكیدا كتێبی (هه‌ورامانناسی) بڵاوکردەوە.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی چالاکییەکانی ناوەندەکەو لۆگۆی ناوەند
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار له‌گەڵ (مودریك عەلی عارف مستەفا)، لە دایکبوو: ١٩٧٨، بکالۆریۆس، مامۆستا. ٣٠ی ٩ی ٢-٢٦
ئامادەکردنی: ئینسایکلۆپێدیای هەڵەبجە