هیوا

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


فلیمێکی سینەماییە. نوسین و دەرهێنان: سەردار خەلیل، سەرپەرشتیاری گشتیی بەرهەم: ئازاد سەوزە، ئاواز و موزیکی فلیم: کارزان مەحموود، بەڕێوەبەری وێنەگرتن: نیکۆلاس شرۆدەر، یاریدەدەری وێنەگر: ئەندرێ سیدۆڵ، مۆنتاژ: هایدە سەفیاری، بەرنامەڕێژ: دانەر عومەر، ماکیاژ: دەوەن نەوزاد و مۆنیکا سیاتێک، بەڕێوەبەری بەرهەم: شیروان عیزەت، یاریدەدەرانی دەرهێنەر: ئاوات عوسمان عەلی، کاوە قادر، دەنگهەڵگر: جولیەت پلۆمپتر، مۆرتەزا ئەحرابی، دەنگدانەر: بێهروز شەهامەت، دانەر عومەر، کرێن و شاریۆ: سیروان مەحموود گلی، ڕاوێژکاری سیناریۆ: ئاوات عوسمان عەلی، سکریپت: جەبار مەعروف، ئەکتەرەکان: سەربەست ئەحمەد، کەمال عەلی، عومەر دڵپاک، سۆلین جیهاد دڵپاک، شیروان عیزەت، ژیان ئیبراهیم خەیات، ئیبراهیم کاشی، تەها محەممەد، عەبدولڕەزاق محەممەد، دانار ئۆمێ، تاریق پۆڵا. کاوە قادر، بورهان قەرەداغی، جەزا حەمەسەعید‎، ‎ نزار سەلامی‎‎، عەبدولحەلیم نعمە زێدان. بابەتی فلیمەکە: فلیمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستەقینە دروستکراوە. باس لە کۆتایی جەنگ و شکستی هێزەکان و پەیوەندیی کورد و عەرەب دەکات، تا کۆتایی ساڵی ١٩٩١.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیلی سینەمای گەڕۆک و نمایشکردنی فلیمەکان لەپارێزگەی هەڵەبجە.

ئامادەکردنی: جەمال محەممەد سەوزە

18

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.

ئەو هەنارەی بە (با) نەخنکا

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. کاری ڕەحیمی زبیحییە. لەڕێگەی جوڵەی کۆمەڵێک وێنەوە باس لە ژیان و هەستانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکات. لە نێوان خورماڵ و هەڵەبجەدا وێنە گیراوە. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە یادی بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هۆڵی بۆنەکان و دواتر لە سەتەلایتی کوردساتدا پیشاندراوە.