گەوهەری مێژوو لە تەوێڵەوە بۆ ئۆرەبروو

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


فلیمێکی دیکۆمێنتاریی مێژووییە. بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی و ڕۆشنبیریی هەڵەبجەیە. تایبەتە بە وێستگەکانی ژیانی مامۆستای بە ئەزموون (هیوا شێخ سەفادین کاکەشێخ). ئامادەکردن و دەرهێنانی: فەلاح ئەحمەد ڕەشید. بەشداران: (ڕەئوف حاجی فەرەج کۆکۆیی، سادق شێخ عوسمان سازانی، فیشتە مەلا کەریم باوەجانی، حەمەساڵ محەممەد ئەمین، میرۆ پیران). یاریدەدەری دەرهێنەر و مۆنتاژ و میکس و ماسترینگ: سەنگەر عەبدوڵا. موزیک: (فربیورز لاچینی، ئەنوەر قەرەداغی، پەشەنگ کامکار، ئازاد ساڵح، خەلیل عەبدوڵا، کورش مەتین، زەکەریا یوسفی). هۆنراوە: فۆلکلۆر، ڕەفیق سابیر، موعتەسەم شافیعی. گۆرانییەکان: تیپی موزیکی زانکۆی سلێمانی. تیپی موزیکی شنروێ، حەمەساڵح دیلان، محەممەد ئیبراهیم عەبدول، داخل حەسەن، هوشیار حەمەفەرەج، مەریوان سەفادین، شوعەیب خالیدی نەژاد. کامێرا: فەرحان نەسرەدین، ماکوان عوسمان، هیوا ئەحمەد، فەلاح ئەحمەد ڕەشید. فۆتۆ: گەلەری جەلال عازەبانی، ناسیح عەلی خەیات، تایەر غوڵامی، سودیش لە ئەرشیفی ڤیدیۆ و وێنەکۆنەکان وەرگیراوە. ڕاوێژکار: سەڵاحەڕەش، کۆچەر میرزا ئەنوەر. هاوکاران (سەنگەر عەبدوڵا، ماکوان عوسمان، فەرحان نەسرەدین). لە ٢٤ى ١١ى ٢٠٢٢ لە مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە پیشاندراوە.

سەرچاوەکان:

  1. دەلیل و پروشەری فلیمەکە.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (فەلاح ئەحمەد ڕەشید)، لەدایکبوو: ١٩٦٩، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٤ی ١١ى ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

18

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

ئامادەبوون بۆ چل ساڵی

کورتە فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ١٣ خولەک فۆرمات: Dvcam، بەرهەمی: خۆرهەڵاتی کوردستانە. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و دەرهێنان و بەرهەمهێن و دەنگدانەر و مۆنتێر: مهرداد سلێمانییە. وێنەگر: سیامەک سلێمانی. دەنگهەڵگر: ئارەش ڕەسافی. بێژەری دەق: سەعید سلێمانی. موزیک: هەڵبژاردە. کورتەی فلیمەکە: گێڕانەوەی تێپەڕبوونی ژیانی دەرهێنەری فلیمسازی و تەنگەژە و هەڵچون و داچوونی ژیانی ئەو دەرهێنەرەیە. بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٦ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پیشاندراوە. مهرداد سلێمانی: لە دایکبووی ١٩٧٤ی کرماشانە. بەکالۆریۆسی لە سینەمادا هەیە. مامۆستای دەرهێنان و مۆنتاژە. چەند ئەزمونێکی فلیمۆگرافی هەیە.

ئاوێنە

کورتە فلیمە. ساڵی ٢٠٠٥ بەرهەمهێنراوە. لە نوسین و سیناریۆیی (سەنعان فایەق هانەدنی)یە، دەرهێنانی (سەردار قادر)بووە، ئەنجومەن تەوێڵەیی کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە، تەلەفزیۆنی خاک مۆنتاژی بۆ فلیمەکە کردووە. ئەکتەرەکانی (شەیما حەمەئەمین، بابا سەنعان، شەیدا شارەزووری، هۆشمەن محەممەد، ئاشنا بورهان)بوون.

ئەنفال ئەڵقەی بووکێنی فڕاندم

فلیمێکی دیکۆمێنتەریی ١٨ خولەکییە. ساڵی ٢٠١٠ بەرهەمهاتووە. بەرهەمهێن: تەلەفزیۆنی کەرکوک. ئامادەکاری بابەت و سیناریۆ و نوسەری دەق و خوێندنەوە و دەرهێنەر: محەممەد سەید. وێنەگر: شێرزاد ئەکرەم. دەنگهەڵگر: ئەحمەد قادر. دەنگدانەر و مۆنتێر: دەریا دڵشاد. بەڕێوەبەری بەرهەم: محەممەد عەزیز. بابەتی فلیم: سیاسی، کۆمەڵایەتی. بابەت: دوو قەیرەکچی دەزگیراندار، ئامۆزا دەزگیرانەکانیان بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون و... بەشداری دوەمین فیستیڤاڵی فلیمی دیکۆمێنتەریی هەڵەبجەی شەهیدی کردووە. ١٩ ی ١٠ی ٢٠١١ لە هەڵەبجە پێشکەشکراوە.

ئەو ڕۆژەی هەناسەیان لێسەندمەوە

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. ساڵی ٢٠١٦ بەرهەمهاتووە. بەرهەمی کۆمپانیای (بەمۆ)یە. بیرۆکە و دەرهێنانی: عوسمان محەممەد. وێنەگرتن و مۆنتاژ: بەهجەت بەکر. مۆسیقا: ڕێباز سادق. باس لە سەختیی ژیانی بەرکەوتەی کیمیاباران (کامیل عەبدولقادر) دەکات. ساڵی ٢٠١٩ بەشداری فیستیڤاڵی فیلیمس (سەلامەت)ی لە تاران کردووە.

ئەوکاتەی بابا نۆئێل گریا

سیناریۆ و دەرهێنانی ڕەحیمی زەبیحی. کامێرا: ئەمیر عەلی وەیسی. دەنگهەڵگر: ئەرستۆ موسەخەری. نواندنی: (سەڵاحەڕەش، شوان عەتووف، جەلیل ڕەحمان زادە، جەبار محەممەد، نیگا بەکر، نەوزاد مەجید، دەوەن نەوزاد، عەلی زەبیحی، جەلیل سەعید، ئاشتی عەبدوڵڵا، بەرزان حامید و چەند بەشداربوویەکی تر). لاوانەوە و گۆرانیی سەرەتا و کۆتایی: هومایون ساحیب. یادکردنەوەی بیست و دوو ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٦-١٧ی ٣ی ٢٠١٠ لە هۆڵی ئەحمەد موختار پیشاندراوە.

ئەو هەنارەی بە (با) نەخنکا

فلیمێکی دیکۆمێنتارییە. کاری ڕەحیمی زبیحییە. لەڕێگەی جوڵەی کۆمەڵێک وێنەوە باس لە ژیان و هەستانەوە و ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە دەکات. لە نێوان خورماڵ و هەڵەبجەدا وێنە گیراوە. ڕۆژی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٩ لە یادی بیست و یەکەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە هۆڵی بۆنەکان و دواتر لە سەتەلایتی کوردساتدا پیشاندراوە.