وانەیەک لە ١٦ی ٣دا
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
بەرهەمی تیپی نواندنی خورماڵە. نوسین و دەرهێنان: دارا خالد. ئەکتەرەکان: سەنعان فایق، سامان کەریم، کوردە قادر، لایەق ئەنوەر، هۆشمەند کەریم، کارزان مەولود، نورس عەبدولڕەحمان، نیگار خالد، ڕێژوان دیاری، لیزا دیاری، فواد فەتاح. بەڕێوەبەری بەرهەم: سەنعان فایق. میکیاج: کوردە قادر. مۆسیقا: دارا خالد. لە ١٨ی ٣ی ٢٠١٠ لە یادی ٢٢ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە. گروپی دوای ١٦ی ٣ هەمان دەقی لەلایەن نوسەر و دەرهێنەرەوە بە کاستی: کارزان تاریق، سەرخێڵ ئەحمەد، لیزا دیاری، دانا مەهدی، ڕێبین ئەوڕەحمان، ڕێژوان دیاری، ئارێز عومەر، هێرۆ حەمەسەعید، ئیسماعیل حەمەئەمین، نیگار خالد، ئوسامە سەعدەدین، بەڕێوەبەری هونەری: مقداد دەرەمەڕی، سەرپەرشتیاری شانۆ: سامان کەریم، ڕووناکی ئیسماعیل ساڵح. جلوبەرگ: ئاری تاهیر. ئیکسسوار: دانا مەهدی. لە ٢٠ی٣ی ٢٠١١ لە هۆڵی گوڵعەنبەر لـە خـورمـاڵ پێشـکەشـکراوەتەوە.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی شانۆگەرییەکە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سامان کەریم غەفور)، لەدایکبوو: ١٩٨٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٣ی٣ی ٢٠٢٤. لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم