مینکۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
بەرهەمی تیپی شانۆیی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردن و دەرهێنانی: مامۆستا هیدایەت عوسمان. یاریدەدەری دەرهێنەر: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (بێخاڵ ئەحمەد، ڕێبوار فەرەج، عیرفان کامیل، ئاری حەمەسەعید، هاوار حەمە نەزیم، عەمار نەجمەدین، ئیدریس عەلی، هیدایەت عوسمان، تەلار نووری، کۆچەر نووری، کاوان عەلوان، گەشاو نووری، ساکار جەلال، شارا ساڵح، سلمان عەبدولڕەحمان، عوسمان محەممەد) بوون. کارە هونەرییەکان: (گەشاو نووری، غەفور فەرەج، تانیا ئەحمەد، فاروق غەفار، تەحسین کەریم). لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٥ لە باخی گشتیی هەڵەبجە پێشکەشکرا.
سەرچاوەکان:
- نامەیەکی (نەژاد شێخ کاميل)، لەدایکبوو: ١٩٧٢، بڕوانامە: ئامادەیی، پیشە: فەرمانبەر، بۆ ئامادەکار، لە ٢١ی ١ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (ڕێبوار فەرەج عارف)، لەدایکبوو: ١٩٧٤، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٢٤ی ١ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (هدایەت عوسمان ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٣.
- زنجیرەیەک لە کتێبی هەڵەبجە، بەختیار غەفور هەڵەبجەیی، چاپی دووەم، چاپخانەی نالی، هەڵەبجە، ٢٠٠٧، ل٢٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم