کاوەی ئاسنگەر، یان ئەنجامی ئەژدەهاک
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
بەرهەمی تیپی شانۆی میللیی وەفایی. بەشداریی چالاکیی قوتابخانەکانی پێکراوە. بەشی یەکەمی دەقەکە، لەلایەن گۆرانی شاعیرەوە ساڵی ١٩٥٩ نوسراوە و بە هۆکارێک تەواوینەکردووە. بەشی دووەمی (جەباری حاجی کەرەم خان) تەواویکردووە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل). ئەکتەرەکان: (جەباری حاجی کەرەم خان و دوو قوتابی تر لە پەیمانگای ئایینی هەڵەبجە، نەشمیل حاجی غەفور، چنور ئەحمەدفەرەج، بەرهەم عەلی ئیسماعیل، فەرهەنگ محەممەد ئیسماعیل، سەعید سەید قادر، سەردار عەبدوڵا، سەرۆک عەلی فەرەج) و چەند کەسێکی تر بوون. ٢٠ى ٣ى ١٩٧٧ لە هۆڵی ئامادەیی کچان و دواتر لە گۆڕەپانی پشت قوتابخانەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان، پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- سەرجەمی بەرهەمی گۆران. بەرگی یەکەم. دیوانی گۆران کۆکردنەوە و ئامادەکردن و پێشەکی و پەراوێزی محەممەدی مەلاکەریم، لەبڵاوکراوەکـانی یـەکیـەتی نـوســەرانی کـورد، بـەغـدا، ١٩٨٠، ل٣٥٢.
- مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل١٨.
- چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل١٥٣، ١٨٤.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم