شـەوشاد تاریکی
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
بەرهەمی تیپی شانۆیی کوردستانە، بەهاوبەشی یەکێتیی هونەرمەندانی یەکگرتووی کوردستان، نوسینی: دڵشاد مستەفا، دەرهێنانی بە هاوبەشی: سۆران عوسمان و دڵشاد مستەفا، بەڕێوەبەری شانۆ: سامان عوسمان، ڕاییکردنی ڕووناکی: هێمن نەوزاد، ڕاییکردنی موزیک: ئەکتەرەکان، لە١٦ ی ٣ی ١٩٩٦ بۆ یادی کیمیبارانی هەڵەبجە، لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی نمایشکراوە. هەمان دەق بە دەرهێنانی: ئاودێر عومەر، ئاودێر ئاشتی. ڕۆڵی: (هەردی هادی، هەردی عوسمان، کەیوان ڕەحمان، هاوڕێ کەمال، غەفار تەها، کارزان مەعروف، هاوسەر جەلال، هاوکار دلێر، ناجح ئەحمەد)، بەڕێوەبەری شانۆ: هەردی عوسمان. مۆسیقا: بژار مامە، جێبەجێکار: ئاودێر عومەر، کاتژمێر(٥)ی ئێوارەی ١٦ی ٣ی ٢٠٠٨ لە لە یادی بیست ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە لە مەزاری شەهیدان پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی هەردوجاری شانۆگەرییەکە.
- گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ شانۆکار (هیوا ڕەئووف)ی سەرۆکی تیپی شانۆی کوردستان، لە ١ی ١١ی ٢٠٢٣.
- چاوپێکەوتنى ئامادەکار لەگەڵ (هەردی هادی عەبدولڕەحمان)، لەدایکبوو: ١٩٨٧، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ٣ی ٢ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم