سەرەتای هەموو کۆتاییەکان... چاوەڕوانی گۆدۆ
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
بەرهەمی بەشی شانۆی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەڵەبجەیە. نوسینی: سامۆیل بیکێت. داڕشتن و دەرهێنانی: ڕاڤیار نەوزاد. ئەکتەرەکان: (خەڵات نەوزاد، هاوکار دلێر، محەممەد جەزا). ٢٧ی ٣ی ٢٠١١ لە هۆڵی پەیمانگا نمایشکراوە. هەر ئەم بەرهەمە وەک بەرهەمی بەڕێوەبەرێتیی ڕۆشنبیریی هەڵەبجە بۆ دیداری شانۆیی قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان بەشداریکردووە. لە ئەکتەرەکان (بەرزی حسێن) لەجێی (محەممەد جەزا) ڕۆڵی بینیوە. کارە هونەرییەکانیشی بەم جۆرە بووە. یاریدەدەری دەرهێنەر: وەرزێر مەنسور محەممەد. بەڕێوەبەری شانۆ: وەزگێڵ جیهانگیر عەلی. بەڕێوەبەری بەرهەم: حاسڵ قاسم حاسڵ. سینۆگرافیا: محەممەد جەزا غەفور. جلوبەرگ: ڕەهێڵ سەیفەدین عەزیز. نەخشەسازیی ڕووناکی: تەها ئەڵڵاکەرەم. دیزاینەری دیکۆر و پۆستەر: عەلا ڕەمەزان. ئارایشت: شەتاو نورەڵڵا. سەرپەرشتیاری گشتی: کامەران ئەحمەد. لە ٢٧ بۆ ٣٠ی ٩ی ٢٠١١ لە چەمچەماڵ پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- ئەرشیف و دەلیلی کارەکە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (خەڵات نەوزاد عوسمان)، لەدایکبوو: ١٩٩٠، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٣٠ی ١ی ٢٠٢٣.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم