دواڕۆژی تیتل و بیبل و خیخل
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
بەرهەمی قوتابخانەی ڕەزی بنەڕەتییە. نوسین و دەرهێنانی: موسا سان ئەحمەد. ئەکتەرەکان: (کانی سامان، ستارە عەزیز، شەنگە حەکیم، موسا سان ئەحمەد) بوون. بەڕێوەبەری بەرهەم و موزیک: بەرهەم عەلی: جلوبەرگ: سورەییا عەبدولکەریم. بەڕێوەبەری هونەری: زەيدان مەحموود. بەڕێوەبەری شانۆ: جەمیل عەلی قادر. مکیاژ: مەرزیە والی. لە خولی دووەمی شانۆی فیستیڤاڵی گۆراندا بۆ قوتابخانەو خوێندنگەکان لە٢٨ی ٣ی ٢٠٢٢ لە هۆڵی ئامادەیی شەهیدانی کیمیاباران لەگەڵ گۆرانی (منی منداڵ: بەرهەمی تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی. هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی. ئاواز و موزیک: کارزان مەحموود و گۆرانی: چڵێک نێرگز بۆ ئاشتی. هۆنراوەی: ساڵح بێچار) پێشکەشکراوە.
سەرچاوەکان:
- دەلیلی کارەکانی فیستیڤاڵی شانۆی گۆران خولی دووەم.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (محەممەد عەبدوڵا ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٧١، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: فەرمانبەر، لە ٧ی ١ی ٢٠٢٣، لە بارەگای سەندیکای هونەرمەندان لە هەڵەبجە.
- چاوپێکەوتنی ئامادەکار لەگەڵ (سالم مەجید شوکروڵڵا)، لەدایکبوو: ١٩٨٠، بڕوانامە: بەکالۆریۆس، پیشە: مامۆستا، لە ١٩ی ٢ی ٢٠٢٣، لە هەڵەبجە.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم