خەزانی مەرگ

دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13


لاپەڕەی 422

شانۆگەرى

بەرهەمی تیپی شانۆی هەڵەبجەیە. شانۆیەکی سیاسییە. نوسینی (عەبدوڵا حەمەلاو)، دەرهێنانی (بەشداران)، بە یارمەتی (ڕێبوار نووری). لە یەکەم یادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا ڕۆژانی ١٦و١٧ی ٣ی ١٩٩٢ سێجار لەم شوێنانەى هەڵەبجە نمایشکرا: جاری یەکەم: لە گۆڕستانی شەهیدان، دووەم لە هەمان ڕۆژ لە بینا ڕوخاوەکەی مەحکەمەی هەڵەبجە و دواجاریش لە یەکێک لە سەکۆکانی باخی گشتی. ئەکتەرەکان: (دڵسۆز قادر، ڕێبوار عەلی، عەبدوڵا حەمەلاو، هیدایەت عوسمان، دلێر عومەر، مەلا یاسین، شادان عەلی، دڵخواز عەلی، دێرین عارف، موحسین جەمیل، نەبەز محەممەد ڕەشید، دیاری محەممەد ئیسماعیل، کامەران نووری، شلێر ساڵح، بەهار محەممەد، محەممەد سید باقی، مەعتەسەم عوسمان).

سەرچاوەکان:

  1. مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل١٠٥-١٠٧.
  2. گفتوگۆی ئامادەکار لەگەڵ (هیدایەت عوسمان ئەحمەد)، لەدایکبوو: ١٩٧٣، بڕوانامە: دبلۆم، پیشە: مامۆستا، لە ٣ی ٢ی ٢٠٢٣.

ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم

16

هاوبەشی پێبکە

بابەتە هاوپەیوەندیدارەکان

هەڵەبجە... خوێن

بەرهەمی تیپی شانۆی شەهیدانی هەڵەبجەیە. ئامادەکردنی: هیدایەت عوسمان. دەرهێنانی: نەژاد شێخ کامیل. ئەکتەرەکان: (نەژاد شێخ کامیل، کۆچەر نووری، جەلیل سەعید، یاسین سەعید، سائیب محەممەد، ڕزگار سەلیم، دیلمان محەممەد، هاوار حەمەنەزیم، سەرکەوت مارف، محەممەد عەبدوڵا، شادان ئەکرەم، عەمار نەجمەدین، نەریمان فەیزوڵڵا، نەوزاد خەیاڵ، سەنگەر مەولود، ئاوێزان محەممەد، چۆمان محەممەد، ئاوارە سەیفەدین) بوون. بەڕێوەبەری شانۆ: کۆچەر نووری. دیکۆر: ناسیح فایەق. مکیاژ: ڕزگار سەلیم. جلوبەرگ: جلیل سەعید، یاسین. ڕووناکی: ناسیح فایەق. لە ١٦ی ٣ی ١٩٩٨ لە هۆڵی میدیا لە هەولێر پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەڵەبجە و هەتوان

بەرهەمی قوتابخانەی هونەریی هاوکارە. نوسین و دەرهێنانی: وەرزێر حەمەسەلیم. ئەکتەرەکان: وەرزێر حەمەسەلیم، کەمال شێخ نووری، ڕێناس عومەر، بەختیار محەممەد، ئاراس محەممەد. ئێکسسوار: ڕێباز حەسەن، دیکۆر: وەرزێر حەمەسەلیم، جلوبەرگ: سامی شێخ نووری، ڕووناکی و دەنگ: حەسەن حەمەئەمین. لە چواردەهەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە ١٨ی ٣ی ٢٠٠٢ لە هۆڵی ئەحمەدموختار پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەڵەبجە و هێرۆشیما لە ژوانی زامێکدا

بەرهەمی (تیپی شانۆیی خەبات)ی سەر بە کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستانە. ئامادەکردن و دەرهێنانی (جەمال حەمەعەلی). ئەکتەرەکان: (سەریاس عەلی، جەمال حەمەعەلی، بەهار جەمیل، شیرین هادی، سەرکەوت مارف، تریفە لەتیف، شادان عەلی، هونەر سلاح، لانە عەبدوڵلا، عوسمان محەممەد) بوون. یاریدەدەری دەرهێنەر: نامیق هەورامی، ڕووناکی: مەریوان جەلال (مەریوان هەڵەبجەیی). جلوبەرگ: بەشداران. ئێکسسوار: دەرهێنەر. موسیقا: سەباح عومەر، عەباس کوردی. میکیاج: سۆران عوسمان. ١٧ی ٣ی ١٩٩٦ و ڕۆژانی دوایی لە هۆڵی ئەحمەدموختار جاف پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەڵەبجەی جاران

بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەوە لە ١٧ی ٣ی ٢٠١٨ نمایشکراوە لە هۆڵی گوڵعەنبەر لە شارۆچکەی (خورماڵ) پیشکەشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و ئەکتەرەکانی بریتیبوون لە: (سەنعان فایەق، ڕێباز گوڵپی، ژوان دارا، ئاسۆ ئارام، نەبەز ئەنوەر).

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەڵەکانی باوکم

بەرهەمی تیپی شانۆی خورماڵە. ساڵی ٢٠١٨ لە شارۆچکەی (خورماڵ) نمایشکراوە. لە نوسین و دەرهێنانی (دارا خالید)ە و هەر خۆشی کاری نواندنی کردووە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى

هەڵەی دکتۆر

لە بەرهەمەکانی تیپی شانۆی هەوارمانە. نوسینی (ستار ئەحمەد سەعید) و دەرهێنانی (جەمال حاجی حەمەوەیس). ساڵی ١٩٩٢ لە (بیارە) پێشکەشکراوە.

زیاتر بزانە
شانۆگەرى