پیسکەی تەڕپیر
دواین نوێکردنەوە: 2026-05-13
دەقێکی شانۆییە. نوسینی مۆلێری فەڕەنسییە. وەرگێڕانی (ڕەفیق چالاک، نووری وەشتی). لە بەرهەمەکانی کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی سلێمانییە. ساڵی ١٩٥٧ز ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە دوای گەشتێک بۆ ئەحمەدئاوا، گەڕاونەتەوە و لەسەرتەختەی شانۆی هەڵەبجە بۆ شەوێک شانۆکەیان نمایشکردووە. ئەکتەرەکان (ڕەفیق چالاک: پیسکەی تەڕپیر، نووری وەشتی: کوڕی پیسکە، تەهاخەلیل: باجی ئایشێی دەڵاڵ، عومەر چاوشین: دەزگیرانی پیسکە، نەوزاد مەجید، کەمال چالاک). هونەرمەند قادر دیلان بە گیتار و موعتەسەم ڕەشید و پەروین حاجی ڕەحیم، لەنێوان پەردەکاندا وەک پێشکەشکار ڕۆڵیانگێرأوە.
سەرچاوەکان:
- مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە، عبدالله حەمەلاو، چاپخانەی هەواڵ، ٢٠٠٠، ل١٠.
- چیرۆکەکانی شار، کۆچەر میرزا، کتێبی سێیەم (مێژووی شانۆ لە هەڵەبجە)، چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕێدار، ٢٠٢٢، ل٢٨.
- هەڵەبجەو تیشکێک لەسەر بنەماڵەکانی، سەیفەدین سەی محەمەدنانەوا، ئامادەکردن: عبدالقادر شادی، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، ٢٠١٠، ل٧٩.
- هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا، حەکیمی مەلا ساڵح، بەرگی چوارەم، (شانۆ-مۆسقا) چاپی یەکەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ٢٠١٤، ل١٣١.
ئامادەکردنی: هومایون ساحیب کەریم